گاگیری
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-11
ئەشکەوتێکی گەورە و بەردەم فراوانە. کەوتووتە قەراخی چۆمی خوارین لە شارەدێی (تەوێڵە) لە نزیک بنەوانی جۆگەی ئاودێری باخەکانی سۆسەکان، لەناو باخی (عەلی حاجی خدر)ەوە بۆی دەچیت. لە کۆنەوە ڕێگەی هاتوچۆی لەسەر بووە، زۆربەی جار ئەو وڵاخدار و هاتوچۆکەرانەی نێوان مەرز، تێیدا حەواونەتەوە.
سەرچاوەکان:
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (فاتح عەبدولقادر مستەفا)ی ئەنجومەنی گوندی (سۆسەکان)، لەدایکبوو: ١٩٦٥، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: کاسب، لە ٢٠ی ٢ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (مەنسور ڕەسوڵ عەبدولکەریم)، لەدایکبوو: ١٩٦٣، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کارمەندی فەرمانگەی ئاو، لە ١٠ی ٢ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: همایون ساحیب کەریم