بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە نێوان ڕێگەی (شنروێ - عەبابەیلێ) و (شنروێ - ڕێشاو، کانی گوێز، پێگە و لمە). نێوان ئەو دوو ڕێگەیە پێیدەوترێت (هەردوو ڕێ). لە قەد پاڵی شنروێ و نسارەکەی هەڵکەوتووە. بەرانبەرەکەی پێیدەوترێت (خۆرەتاوی کەرەماڵی).
کەوتووەتە باکوری شارەدێی (تەوێڵە) و باشوری هاوینەهەواری ئاوێسەر. (١٩١١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر شارەدێی (تەوێڵە) و ئاوێسەر و زاوەر، لە باکورەوە دۆڵە قوڵ و لوتە تایلە و هانە هەڵوچە و چەمەو چناری و لە باشورەوە شارەدێی (تەوێڵە) و دۆڵی زاوەر و لە خۆرهەڵاتەوە گوندی زاوەر و لە خۆرئاواوە دۆڵی ئاوێسەر و کانی حاجی ڕەحیم و کانی دەرەتاریک دەورەیانداوە، شوێنێکی دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (هاوار). دەڕوانێت بەسەر گوندەکانی ڕێشاو و بۆیندا. زیاتر لە (١٥٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریا بەرزە. بەهۆی بوونی داری بەڕوو و قەزوان، لەنێوان بنێشتکەرەکانی بۆین و ڕێشاودا بەشکراوە. هێڵی دابەشکردنی باراناو بووەتە بناغەی ئەو دابەشکاریە. پایزە هەواری بۆینیەکانی تێدایە بەناوی گەڵامۆرد. دۆڵێکی قوڵی لێدەبێتەوە بەناوی ئاو داپەڕی گەڵامۆرد.
دەڕوانێت بەسەر دۆڵی مەنجەر لە سنوری گوندەکانی چنارەی زێڕوون و میری سوورە. کونی ئاژەڵی کێوی و دڕندەی زۆری تێدایە و بەواتای ئەوە دێت، کە هەزار کونی تێدایە. هەندێکیان زیاتر وەک ئەشکەوتن.
کەوتووەتە سنوری گوندی بۆین و لە خۆرهەڵاتی گوندەکە هەڵکەوتووە و (١٣٠٠م) بەرزە لەئاستى ڕووى دەرياوه. بە دارەبەن و بنێشتکردن بەناوبانگە، بەناوی پیاوێکی هاوارییەوە ناونراوە و چاوەش نازناوەکەی بووە و ناوێکی تورکیە بەواتای پلەیەکی پۆلیس دێت، کانی حاجی مستەفاش لە نزیکیەوە هەڵکەوتووە.
کەوتووەتە زنجیرە چیای هەورامان لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس. لەسەر سنوری نێوان هەورامانی خۆرهەڵات و باشورە. بەرزیەکەی (٢٦٠٨م)ە لە ئاستی دەریاوە. ساڵانە بەفرێکی زۆری لێدەبارێت و دەوڵەمەندە بە گیا بەهارییەکان. بە (کەشی چەرمە)ش ناودەبرێت، چونکە تا نزیکی هانەی تێ بەردەوام بەفری لێیە و تا سەرەتای هاوین لێی دەمێنێتەوە ئینجا بەهاری ئەوێ دەستپێدەکات. لەم لوتکەیە بەهۆی ئەوەی هەمیشە هەوری ڕەش و کەشوهەوایەکی تایبەتی هەبووە، خەڵکی لە گوندەکانی سەرگەت و دەرەیمەڕ و هانەیدن و ئەو ناوچانە، هەرکەس توڕەبووە یاخود ناوچاوی داوە بەیەکدا، چواندویانە بە کەشوهەوای ئەم لوتکەیە و پێیانوتووە دەڵێی (هەسوونی ناوچاوت داوە بەیەکدا).
کەوتووەتە زنجیرە چیای سورێن. ناوبانگێکی زۆری هەیە. ناوەکەی هەورامییە و بەواتای ڕێگەی ورچ دێت. چونکە بەهۆی بارینی بەفری زۆرەوە بە ورچ بەناوبانگە. بەسەر گوندەکانی هەردوو دیوی خۆرهەڵات و باشوری کوردستاندا دەڕوانێت. ڕێگای هەشەڕێی پێدا دەڕوات و لە ئێستادا بوەتە ڕێگەیەکی سـەرەکیی وڵاتی ئێران.
کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای گوندی (هاوار). (١٥٢٣م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر گوندی هاوار و هاوارەکۆن و تاوێرە. شوێنێکی سەختە و دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، ساڵانە بڕێکی زۆر باران و بەفری لێدەبارێت و دەبێتە سەرچاوەی ئاو_پێدەری کانیاوەکانی هاوار و لە زستاندا دەڕژێتە نێو چەمی هاوارەوە.
ئەکەوێتە بەشی باشوری گوندی بەشی پیرک. لە نەخشەی کادسترۆدا ڕووبەرەکەی دیاریکراوە. ئەم بانە ڕووتەنە و تاکو تەنها درەختی تێدایە، زیاتر وەک لەوەڕگایە لەوەرزی بەهاردا بەکاردێت. دەڕوانێت بەسەر گوندەکە و دەریاچەی دەربەندیخاندا.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (هاوار). (١٢١٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر گوندی دەرەتفێ و هاوار. شوێنێکی سەخت و دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی، ساڵانە بڕێکی زۆر باران و بەفری لێدەبارێت و دەبێتە سەرچاوەی ئاو_پێدەری کانیاوەکانی ناوچەکە و لە زستاندا دەڕژێتە نێو چەمی هاوار.
دەکەوێتە سنوری ناوچەی شاخاویی گوندی بەشی پیرک، پێکهاتەکەی بەردەڵان و تاوێرەبەردە. ڕووتەنە و هیچ ڕووپۆشێکی ڕووەکی پێوەنییە. لوتی هەنجیرە زەرد بەرزترین لوتکەیەتی، دەڕوانێت بەسەر دەریاچەی دەربەندیخان و گوندی بەشی پیرکدا. لە نەخشەی کادسترۆدا سنورەکەی بە پارچەی ژمارە ١١ جیاکراوەتەوە و ناوەکەی تۆمارکراوە.
یەکێکە لە زنجیرە شاخەکانی چیای شنروێ. کۆمەڵێک ئەشکەوتی تێدایە. لە کۆندا هەنگی سروشتی تێدابووە. لە پشت کانی بیەکەی سەرکەن و دۆڵ سورێنە. لە گوندی جەلیلەیە. چاڵێکی قوڵی تێدایە نزیکەی (٢٠م) ئەبێت. لە ساڵی ١٩٩٠ – ١٩٩٤ ڕێکخراوێکی بیانی هاتوون پشکنینیان تێداکـردووە و شـوێنەواریـان تێدا دۆزیـوەتەوە.
کەوتووەتە باکوری گوندی (ڕێشاو)، لە نێوان شاخەکانی قولەڕەش و زهۆران و کەمەربەڕەزادا هەڵکەوتووە. پێکهاتەکەی بەردە و مایەکی سەختە، بە ئاڕاستەی گوندی (ڕێشاو) لێژدەبێتەوە، ئەشکەوتێکی بەناوبانگی تێدایە و باڵندەی کێوی زۆرە، لە چەند شوێن هەنگ پورە دەدات و شانە هەنگی سروشتی تێدا دۆزراوەتەوە.
کەوتووەتە نێوان گوندی بەڵخە و شارەدێی (تەوێڵە) و دەڕوانێت بەسەر گوندی بەڵخە و سۆسەکان و تەوێڵە و ئاوێسەردا. (٢٠٦٧م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، ڕێگایەکی خۆڵ بە تەنیشتیدا دەڕواتەوە بۆ تەوەنێ و دەگاتە ناوچەی گەشتوگوزاریی ئاوێسەر لە شارەدێی(تەوێڵە).
کەوتووەتە بەشی خۆرئاوای گوندی (تلەوەرێ)، شاخێکی درێژە، بەشی سەرەتاکەی پێیدەوترێت هەوارەبەرزەی تازە و بەشەکەی دیکەشی بە هەوارەبەرزەی کۆن ناودەبرێت. زیاتر وەک هاوینەهەواری نەیجەڵە بەکارهاتووە. دارستانێکی گەورەی تێدایە و بە داربەڕوو دەوڵەمەندە، سەربازگەی حکومەتی عێراقی پێوە بووە و شوێنێکی ستراتیجیی ناوچەکە بووە و تا ئێستاش پاشماوەی ماوەتەوە.
کەوتووەتە باکوری هاوینەهەواری (ئاوێسەر). (١٨٢٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە چیای تەتە و لە باشورەوە دۆڵی ئاوێسەر و دەرەتاریک و کەمەر سپی و لە خۆرهەڵاتەوە چەمەو چناری و لوتەتایلە و دەرەقوڵ و لە خۆرئاواوە هانە دەشتیڵێ و کانی سێمارەوار دەورەیانداوە. شوێنێکی دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵدارەکان وەک هەوار بەکاریانهێناوە و بۆ ماوەیەک تێیدا ماونەتەوە و ئاژەڵەکانیان بەخێوکردوون. لە ئێستادا گەشتیاران بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش سەردانیدەکەن، بە تایبەتی لەوەرزی بەهاردا بە بوونی گیای لۆ دەوڵەمەندە، کە دیمەنێکی زۆر نایابی هەیە.
کەوتووەتە بەشی باکور و باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە دەگرێتەوه. درێژییەکەی دەگاتە(٤٨,٤٣کم) و سنوری نێودەوڵەتیی نێوان پارێزگای هەڵەبجە و وڵاتی ئێران پێکدەهێنێت. لەسەر بەرزیی(١٥١١م) دەستپێدەکات بۆ باشور تاوەکو دەگاتە سنوری گوندەکانی هاوار و دەرەتفێ. لەسەر بەرزیی(١٦٢٨م)و چەندین چیا دەگرێتەخۆی، لەوانە(منارەکەوە، کەلەوێ، ڕەنگینی بچووک، سوتنەجەڕ، ڕەنگین، جەنگای، بەرزەڵنگ، سێخڕان، ئاساووایی، مڵەخورد، ناوگە، داڵانی، کەرەس، وەزەرا، بەخشە، کەمایەکا، کەمانجەڕ، هەسوون، لاسەو فاتەخانێ، تەتە، کەڵەلانکێ، هانەنەوە و هانە تایلە، ملەپسک، شرام، ئایشێ، کەلارێ گاورا، چنارە، وەزەنێ، تەوەنێ، کەمەرقەڵا، هەوارە بەرزە، دەرەقوڵ، هەرزگا، چەمباز، پەشتەوبانا، خەڵەفی، و...هیتر). ئەم زنجیرە چیایە چەندین کانی و سەرچاوەی ئاو تێدایە، کە دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکێشیان بە ناوچەکە بەخشیوە و بونەتەجێی سەرنجی سەردانیکەرانیان بەتایبەتی لە وەرزی بەهار و هاویندا.
بەرزترین لوتکەی چیای (سورێن)ـە. بەرزییەکەی (٢٥٥٥م)ە لە ئاستی دەریاوە. بەسەر گوندەکانی (بانیبنۆک)دا دەڕوانێت. چەند ئەشکەوتێک بە قەدپاڵەکانیەوەن و لەناویاندا کانی و ئاو هەیە. هەر لە نزیکییەوە ئەشکەوتی (هەزارە سوون) هەیە، کە بە ئەشکەوتی (شوعییەکان) ناسراوە. لە پشتیشیەوە کانی (دڵیاڵ) هەیە. لە شۆڕشەکاندا وەک پێگەیەکی گرنگی پێشمەرگە بەکارهاتووە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (هاوار) و (هاوارەکۆن) و باشوری گوندی (تاوێرە). بەرزییەکەی لە ئاست ڕووی دەریاوە (١٣٦٨م)ە. ساڵانە بەفرێکی زۆری لێدەبارێت و وەک (چاڵە بەفر)، کە خەڵکی ناوچەکە پێی دەڵێن (هێلانە بەفر) سودیانلێدەبینن. ڕێگەی گوندەکانی (هاوار، هاوارەکۆن و دەرەتفێ)ی پێدا تێپەڕدەبێت. بارەگا و بازگەی (پاسەوانی سنور)ی لێیە. دەڕوانێت بەسەر گوندەکانی (تاوێرە، هاوار، چەم و دۆڵەکانی بەردەمی). لە دوای چیای کەنۆڵەڕەشان دەستپێدەکات و درێژ دەبێتەوە تاوەکو دەگاتە چیای لاسان لە سنوری گوندی هاوار. چەندین چەمی ئاوی بە لاپاڵیدا تێپەڕدەبن، لەوانە وەکو چەمی (دووان) و چەندین کانیاوی تێدایە، وەکو کانیاوی هەڵوژە. سروشتێکی جوانی هەیە، چونکە دەڕوانێتە سەر دۆڵی تاوێرە و هاوار و هاوارەکۆن و بەرزی چیاکە لە ئاستی ڕووی دەریا و بوونی ئاوهەوایەکی مامناوەند و فێنک لە وەرزی هاویندا و بارینی بەفرێکی زۆر لە وەرزی زستاندا، وایکردووە لە وەرزی هاوین و بەهاردا خەڵکی سەردانیدەکەن، هەروەها چیاکە دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی وەک دارستانی سروشتی و گژوگیای بەهارە و دەوڵەمەندە بە ئاژەڵ و باڵندەی کێوی.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (خەرپانی) و تەنیشت بەرزایی (ڕێزەخاڵ). زیاتر وەک هاوینەهەوارێک بەکارهاتووە و ژمارەیەک باخ و کانی و ئاوی سازگاری تێدایە. شوێنی حەوانەوە و پشوودانی (شێخ عەبدوڵای خەرپانی) بووە. دەوڵەمەندە بە ئاوی ژێرزەوی و خاکێکی بەپیتی هەیە. لە لێژایی و قەدپاڵیدا گۆڕستانی شێخەکانی خەرپانی لێیە.