بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە باکوری گوندی زەڵم و سنوری هەورامانی دیوی عێراق و هەورامانی خۆرهەڵات دیوی وڵاتی ئێران پێکدەهێنێت. (١٩٠١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بەرزییەکی زۆری هەیە و دەڕوانێتە سەر گوندەکانی زەڵم و هەورامانی هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و لە وەرزی بەهاردا خەڵک بۆ هێنانەوەی گژوگیای بەهارە سەردانیدەکەن. ساڵانە ڕێژەیەکی باش باران و بەفری لێدەبارێت و دەبێتە سەرچاوەی ئاوی کانییەکانی ناوچەکە و ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ و باڵندەی کێوی تێدا دەژین. کەوتووەتە خۆرئاوای ڕێگای سنوری نا فەرمی مڵەخورد بە دوری تەنها (٣٠٠م).
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (گەچێنە) و باخەکۆن. (١٩٨٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بەرزترین لوتکەی چیای هەمزەیە، سنوری نێوان زەوی گوندی هەمزەی و هانە گەرمەڵە و کێمنە و بێرواس پێکدەهێنێت. بۆ هێنانی گژوگیای بەهاری سەردانیدەکەن، دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵی و باڵندەی کێوی، دەڕوانێتە سەر دۆڵی شەڵواندڕ و هەمزەی، کە ناوچەیەکی گەشتیاریی دڵگیرە، بەڵام هەندێک شوێنی مین ڕێژکراوە و تاوەکو ئێستا چەندین کەسی کردووەتە قوربانی.
بە دووری دوو کیلۆمەتر کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی هاوینەهەواری وەزگێڵەوە. (١٥٢٠م) له ئاستى ڕووى دەرياوه بەرزە. لوتکەی بەفری میری دەڕوانێت بەسەریدا، شاخێکی درێژە و زیاتر لە سێ کیلۆمەتر درێژدەبێتەوە. لە سێ لوتکەی سەرەکی پێکدێت، کە لە شێوەی قەڵایەکی سروشتین، بۆیە پێیاندەوترێت سێ قەڵاتان. لەبەردەمیدا گوندی هاوار هەڵکەوتووە. شوێنێکی ستراتیجیی بووە و لە سەردەمی حکومەتی عێراقدا سەربازگە بووە. بەشی خوارەوەی شاخەکە نزیک لە گوندی هاوار، مینڕێژکراوە، تاکو پێشمەرگە لە گوندەکەوە هێرشنەکات بۆ سەربازگەکە، تاکو ئێستەش لە مین پاکنەکراوەتەوە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (نەیجەڵە). هەر یەک لە شاخەکانی مەگڕ و نزارە ڕەش و شاخەکانی ڕێزەپان هەمووی دێتەوە ئەم شوێنە و لەوێدا یەکدەگرن. بۆیە سێکۆ بەواتای یەکگرتنی سێ شاخ دێت. وشک و بێ ئاوە. دار بەڕووی زۆرە. لە شەڕی عێراق و ئێراندا مینڕێژکراوە و پاکنەکراوەتەوە. پێشتر بۆ بنێشتکردن بەکارهاتووە. بنکەی پاسەوانی سنوری لەسەر دامەزراوە. دەڕوانێت بەسەر تەواوی ناوچەکانی دەوروپشتیدا. بەسەر لمـە و نەیجـەڵـە و پێگە، تـەنانەت چناریشـدا بەرزە.
کەوتووەتە پشتی خۆرئاوای هاوینەهەورای (ئاوێسەر). زۆر بەرز نییە. کانی و سەرچاوەی ئاو و باخاتێکی جوانی لێیە. لە ڕۆژگارێکدا ئاوەدانبووە و شوێنەواری خانو و باڵەخانەی پێوەدیارە و وا دەردەکەوێت، کە ئاتەشگەی لێ بووە. شوێنێکی گەشتیارییه و لای خەڵکی ناوچەکە دڵگیرە و گەشتیاران سەردانیدەکەن. (سەیمارەوار)یشی پێدەوترێت.
کەوتووەتە سەر چیای سێخڕان و دامێنی چیای شرام. (١٧٦٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ناوچەیەکی زۆر سەختە و بڕێکی زۆر بەفری لێدەبارێت و دەوڵەمەندە بە ئاژەڵ و باڵندەی کێوی و ناوچەیەکی سنوریی نێوان گەچێنە و کێمنە و بێرواس لە دیوی وڵاتی ئێران پێکدەهێنێت.
گوندی دەرەتوێ بە کۆمەڵێک شاخی بەرز و سەخت دەورەدراوە. لە کەلی وێشەڵان تێپەڕبوویت لە پشت ڕێگەی گوند چەندین شاخ لە زنجیرەیەکدا دەستپێدەکەن، کە هەریەکەیان ناوێکی هەیە. گرنگترینیان بریتییە لە کوێچەی خۆرەتاوێ، کە شاخێکی بەرزە. پاشان پێیدەوترێت جۆجارێ. لەپاش ئەمە تەپی تەمەرخان دێت، کە لوتکەیەکی هەیە لە هەمان ئاستی جۆجارێدایە، پاشان لوتکەی دارەلارێ دێت. پاشان دۆڵ یان گڵوی دارەلارێ دێت، کە ئەمانە دەکەونە بەشی خۆرئاوا. لە بەشی خۆرهەڵاتیش لە سوورەهەراڵەکەوە دەستپێدەکات، تا دەگاتە تەبەنه، که شاخێکی بەرزە و لەوێوە دەڕواتەوە کەلی زەردی، پاشان دەگاتە لاسەری هەرمێلە و پێیدەوترێت: کەلی گەچێنە. بەشی باشوری خۆرهەڵات، له کەلی گاکوژە دەستپێدەکات، کە ناوبانگێکی زۆری هەیە و سنوری خۆرهەڵات و باشوری کوردستان پێکدێنن، پاشان دەگاتە شاخی ئاوەزنێ، کە زنجیرەیەکە هەریەکە لە شاخەکانی قەڵاتێی خەسرەو، مەڕی سەرنەیجەی ناڵەپانان، کە کۆتا لوتکەیە بەرامبەر بە ئێرانە لەگەڵ بەشی باشوری لە نزاری سەیفەڵەوە دەستپێدەکات، تا دەگاتە مای باوەجان و تەپەچەرموو، ئەمانە دەڕوانن بەسەر گوندی هاوارەکۆندا و هـەمـوو ئەم شاخانە دەڕوانن بەسەر گوندی (دەرەتوێ)دا، کـە لـەنـاو دۆڵێکـدایـە.
کەوتووەتە باکوری گوندی (کۆساوا). بە زنجیرەیەک درێژدەبێتەوە، تا دەڕواتەوە سەر قەڵای سازان. لە نەخشەی کادسترۆی ساڵی ١٩٥٧دا، بە سنوری جیاکەرەوەی گوندی (کۆساوا) و ڕێشاو دانراوە. هەر لەو نەخشەیەدا بە شانی کۆرە گەچیش ناوبراوە. زەویی گاکێڵی تێدایە و کراوەتە گەنم و جۆ.
سنوری جیاکەرەوەی هەردوو گوندی نێرگزەجاڕ و مامەشەیی پێکدەهێنێت. لەکۆتا بەشی ئاوەڕێژی تەمورەژەنانەوە دەستپێدەکات، تا دەگاتە شانی بانە متکین. دەڕوانێت بەسەر سەنتەری گوندی مامەشەییدا و ئاوەڕێژی کانی موتکین پێکدەهێنێت. لە نەخشەی کادسترۆدا سنورەکەی دیاریکراوە و ناوی تۆمارکراوە.
شانێکە لە شاخی هەنجیرە زەرد، لە ڕۆخی ڕوباری سیروانەوە دەستپێدەکات و تا بەرزیی ٩٣٠ بۆ ٩٨٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا بەرزدەبێتەوە. سنوری جیاکەرەوەی هەردوو گوندی بەشی پیرک و نوەرە، زنجیرەکە تا سنوری گوندی مامەشەییش درێژدەبێتەوە. گرنگترین ناوچە بەرزەکانی لوتی هەنجیرە بەرز و شانی کونەداڵە. ئەم شاخە ئاوەڕێژگەی ناوچەکە پێکدەهێنێت و بە ئاوەڕێژگەی قولەبەرز و هالە ڕووخاو ناودەبرێت. لە نەخشەی کادسترۆدا تۆمارکراوە.
کەوتووەتە نێوان باوەکۆچەک و سازان. دەڕوانێت بەسەر سازان و هەڵەبجە و باوەکۆچەکدا. شاخێکی بەرزە. ڕووی سەرەوەی شوێن ڕەبایەی سەربازی عێراق بووە. دارستانی کەمە و لەوێوە ڕێگای گوندی نەیجەڵەی پێداتێپەڕدەبێت.
کەوتووتە باکورد گوندی (بۆین). سەخت و هەڵەموتە. دەڕوانێت بەسەر بۆین و سازان و گریانە و هاوار و هەورامانیشی لێوە دیارە. زۆرجار حکومەتی عێراقی سەربازگەی تێدا داناوە. تا ئێستەش مینی تێدایە. ئەشکەوتی شوێنەواری زینۆی تێدایە بۆیە بە شاخی سەر زینۆش ناودەبرێت. (کەنگەبەرز)، بەرزاییەکی دیاری شاواتێیە و لەم شاخەدا (حەسەن بەگ کوڕی جافرسان)کوژراوە. ماوەیەک بەناوی ئەوەوە ناونراوە. (شاواتێ) بەواتای (بە شەوا بێ) دێت، هەندێکیش دەڵێن: بەهۆی دڵگیری و سروشتی ناوچەکەوە، شا ئاواتی خواستوە لەوێ بێت. بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە. شاخەکە ١٧ کونە بەردی سروشتی تێدایە و بە هەنگوینی سروشتی دەوڵەمەندە. لەکاتی پورەدا هەنگەکان دەچنە کونەبەردەکانەوە.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی هانەیدن و سەرگەت. (١٩٥٤م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. سنوری نێوان زەویی گوندی هانەیدن و گوندی گوڵپ و باخەکۆن پێکدەهێنێت. لە بەهاردا خەڵکی بۆ هێنانی گژوگیای بەهاری سەردانیدەکەن. بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵی و باڵندەی کێوی دەوڵەمەندە. دەڕوانێتە سەر دۆڵی شەڵواندڕ، کە ناوچەیەکی گەشیاریی دڵگیرە، لەگەڵ کێمنە و بێرواس لە دیوی ئێران، بەڵام هـەندێک شـوێنی مینڕێژکـراوە و تـاوەکـو ئێستا چـەندین کـەسـی کـردووەتە قوربانی.
کەوتووەتە دامێنی چیای تەتە و کەلە لانکێ و پشتی چیای هانە نەوە و هانە تایلە و هانەوتێ. (٢١٦٢م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. شوێنێکی سەخت و دژوارە و ڕێگای گەیشتنی قورسە، بەڵام لە بەهاردا خەڵکی بۆ هێنانی گژوگیای بەهاری سەردانیدەکەن، هەندێک شوێنی مین ڕێژکراوە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتى سەنتەرى شارى هەڵەبجه. لە نێوان(دۆڵى گريانە) لە باشورى خۆرهەڵات و (دۆڵى دەرەشيش) لە باکورى خۆرهەڵات و (دۆڵى سازان) لە خۆرئاوا. (لوتکەى بەفرى ميرى) بە بەرزى (٢٠٢٤م) دەبێتە بەرزترين خاڵى لە ئاستى ڕوى دەرياوە، جگە لەوە چەندين لوتکەى چيايى ترى تێدايە و ديارترينيان لوتکەکانى گەڵامۆرد (١٩٠٧م)، شەواتێ (١٨٢١م)، بەردەبيشکێن (١٦٤٤م)، هەوارەکەى لالۆ ئەحمەو (١٥٧٤م)، هەرمێلە (١٤٧١م)، ملەى سازان (١٤٤١م)، دەربەن (١٣٢٥م) دۆڵ سورێن (١٣٣٣م)، سەرچاڵى حاجى حامى (١٢٥٠م)، سازان ڕو (٩٩١م)، بەردە ڕەشان (٩٩٠م)، نزارى گەچ (٨١٠م)، ياڵى مەخفەر (٧٢٥م). بەرەى باشور و باشورى خۆرهەڵاتى، لێژى زۆرە و سەختە، بەڵام بەرەى باکورى لێژى کەمترە. لەڕوى جيۆلۆجيیەوە مێژووى دروستبوونى دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمى دووەمى جيۆلۆجى (ترياسى و جوراسى و کريتاسى) و نيشتەنیيە نوێکانى سەردەمى چوارەمى جيۆلۆجى. بەردى جيرى و جيرى دۆلۆمايتى، لە ديارترين و باوترينى ئەو بەردانەن، کە لە چياکەدا هەن.
بە هەورامی واتە (شیرینە کوێر) بە ئەشکەوتەکەی ناویەوە ناونراوە. کەوتووەتە بەرانبەر گوندی (ئەحمەدئاوا). ئەشکەوتێکی تێدایە. تولەڕێیەک لەبەردەم ئەشکەوتەکانی شێخ درێژدەبێتەوە بەسەر ئەشکەوتی شیرینەکوێردا تێپەڕدەبێت و دەچێتەوە پشت قەڵای خورماڵ، کە لە کۆندا ڕێگەی هاتوچۆی دێهاتەکانی شارەزوور بووە بۆ ئاشەکانی گوندی زەڵم. تا ساڵی ١٩٧٠ ئەم ڕێگەیە هاتوچۆی پێداکراوە.
چوار گردی سروشتین. کەوتوونەتە نێوان دەرەگۆلان و کانی ئاسکان. بەرزییەکی مامناوەندیان هەیە. لەپشت ئەم گردانەوە زنجیرە چیای پیرەمەگرون بە ئاڕاستەی سورێن دەستپێدەکات.
یەکێکە لە لوتکە بەرزەکانی شاخی شنروێ. لە دوای لوتکەی (چادرگە یا بەفری میری)، لە ڕووی بەرزییەوە، بە دووەم لوتکە دادەنرێت. (١٧٨٦م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ئەم لوتکەیە بەناوی یەکێک لە فەرماندە سەربازیەکانی (پ. د. ک) ناونراوە، کە لە ساڵانی ١٩٦٠ـەکاندا لەو شوێنەدا شەهید بووە و هەر بە ناوی ئەوەوە ناونراوە. ئەم لوتکەیە بەفرێکی زۆری لێ دەبارێت و ناوچەیەکی کوێستانیيە. چەندین چاڵە بەفر دروستکراون لە زستاناندا پڕکراون لە بەفر و پاشان بە خوێ و (کا) داپۆشراون و گڵکراوە بەسەریاندا و لە هاویندا تاکو مانگی (هەشت) بەکارهێنراون. بەداری سروشتـی وەک بـەڕوو، قەزوان، کێکف، بـڵاڵوک، چـوالە، شـەهێن، دەوڵەمەندە.
کەوتووەتە باکوری شارۆچکەی (بیارە)، لە پشت جۆگەی کۆیی. (١١٩٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر شارۆچکەی (بیارە) و دۆڵی هانە گەرمەڵە، لە باشورەوە شارۆچکەی (بیارە) و لە باکورەوە چیای ئایشێ و دۆڵی دەرەو تەکیەی و لە خۆرهەڵاتەوە هانەگەرمەڵە و لە خۆرئاواوە گەڕەکی پشـت جۆ دەورەیێانداوە. شـوێنێکی خۆش و دڵگیری بیارەیە و چەندین جۆگەی ئاوی و کانی دەکەونە دامێنی، لە گۆرانی و شیعری شاعیرەکانی هەوراماندا شوێنێکی تایبەتی هەبووە و لاوێنراوەتەوە.
گردێکی سروشتییە. کەوتووەتە ناو دەشتی ڕەنگاڵەوە. گردێکی نزمە. بەڵام ڕووبەرێکی فراوانی هەیە، نزیکەی شەش دۆنم دەبێت. لە نزیک ڕێگای سەرەکیی گوندی کاگردەڵە. خەڵک پێیوابووە شوێنەواری تێدابووە. لە ئێستادا دەکرێتە کشتوکاڵ. لە چەمی ڕەنگاڵەوە ئاوی بۆ هەڵدەکرێت.