شنروێ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


لاپەڕەی 142

زنجيرە چيا

کەوتووەتە خۆرهەڵاتى سەنتەرى شارى هەڵەبجه.‌ لە نێوان(دۆڵى گريانە) لە باشورى خۆرهەڵات و (دۆڵى دەرەشيش) لە باکورى خۆرهەڵات و (دۆڵى سازان) لە خۆرئاوا. (لوتکەى بەفرى ميرى) بە بەرزى (٢٠٢٤م) دەبێتە بەرزترين خاڵى لە ئاستى ڕوى دەرياوە، جگە لەوە چەندين لوتکەى چيايى ترى تێدايە و ديارترينيان لوتکەکانى گەڵامۆرد (١٩٠٧م)، شەواتێ (١٨٢١م)، بەردەبيشکێن (١٦٤٤م)، هەوارەکەى لالۆ ئەحمەو (١٥٧٤م)، هەرمێلە (١٤٧١م)، ملەى سازان (١٤٤١م)، دەربەن (١٣٢٥م) دۆڵ سورێن (١٣٣٣م)، سەرچاڵى حاجى حامى (١٢٥٠م)، سازان ڕو (٩٩١م)، بەردە ڕەشان (٩٩٠م)، نزارى گەچ (٨١٠م)، ياڵى مەخفەر (٧٢٥م). بەرەى باشور و باشورى خۆرهەڵاتى، لێژى زۆرە و سەختە، بەڵام بەرەى باکورى لێژى کەمترە. لەڕوى جيۆلۆجيیەوە مێژووى دروستبوونى دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمى دووەمى جيۆلۆجى (ترياسى و جوراسى و کريتاسى) و نيشتەنیيە نوێکانى سەردەمى چوارەمى جيۆلۆجى. بەردى جيرى و جيرى دۆلۆمايتى، لە ديارترين و باوترينى ئەو بەردانەن، کە لە چياکەدا هەن.

سەرچاوەکان:

  1. جيومورفولوجية جبل شنروى بين وادى کريانە و سازان بمنطقة حلبجة في کوردستان العراق، رسالة ماجستير (غير منشورە)، هێمن کمال حمەامين، کلية الاداب، جامعة الاسکندرية، مصر، ٢٠١٤، ص٢.

ئامادەکردنی: د. هێمن کەمال حەمەئەمین

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

توونى غوڵامى

درێژکراوەى زنجيرە چياى باڵامبۆيه.‌ گوندى (غوڵامى) دەکات بەدوو بەشەوە، بەجۆرێک بێژاوا و غوڵامى چنار دەکەونە خۆرهەڵاتيیەوە و غوڵامى ژوروو و خواروو دەکەونە خۆرئاوايەوە. بەرزیى ئەم زنجيرە چيايه،‌ تا (٧٩٠م) دەبێت لە ئاستى ڕووى دەرياوە.

زیاتر بزانە
زنجيرە چيا