عەزیز ئەتروشی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
یەکێکە لە لوتکە بەرزەکانی شاخی شنروێ. لە دوای لوتکەی (چادرگە یا بەفری میری)، لە ڕووی بەرزییەوە، بە دووەم لوتکە دادەنرێت. (١٧٨٦م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ئەم لوتکەیە بەناوی یەکێک لە فەرماندە سەربازیەکانی (پ. د. ک) ناونراوە، کە لە ساڵانی ١٩٦٠ـەکاندا لەو شوێنەدا شەهید بووە و هەر بە ناوی ئەوەوە ناونراوە. ئەم لوتکەیە بەفرێکی زۆری لێ دەبارێت و ناوچەیەکی کوێستانیيە. چەندین چاڵە بەفر دروستکراون لە زستاناندا پڕکراون لە بەفر و پاشان بە خوێ و (کا) داپۆشراون و گڵکراوە بەسەریاندا و لە هاویندا تاکو مانگی (هەشت) بەکارهێنراون. بەداری سروشتـی وەک بـەڕوو، قەزوان، کێکف، بـڵاڵوک، چـوالە، شـەهێن، دەوڵەمەندە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (د. هێمن کەمال حەمەئەمین) لەگەڵ (هۆشمەند عەتا مەحموود)، لەدایکبوو: ١٩٨٥، بڕوانامە: ماستەر، خەڵکى ناوچەکە، لە ١٧ی ٣ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (کارزان عەدنان حەمەسەعید) لەگەڵ (هێمن حەمەحسین حەمەسلیم)، لەدایکبوو: ١٩٧٥، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٤ی ٣ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: د. هێمن کەمال حەمەئەمین,کارزان عەدنان حەمەسەعید