بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (نەوێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). دەشتێکی بەپیتە، دێم یان (پشتاوە). بەوپێیەی شوێنەواری زۆری لێ دۆزراوەتەوە، پێدەچێت کۆن_دێ یان ئاوەدانی بووبێت.
کەوتووەتە باکورى خۆرئاواى گوندى (نێرگسەجاڕ)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) و نزيکەى دە دۆنم زەوى دەبێت و کەوتووەتە سەربانێکى بەردين، کە بەشى سەرەوەى تەختە، بەڵام لايەکانى زۆر لێژ و بەردينن، بۆيە پێيوتراوە زەویى سەربەرد، نزيکەى ٦٢٥ مەتر لەئاستى ڕوى دەرياوە بەرزە و دەڕوانێت بەسەر دەرياچەى دەربەنديخان و گوندەکەيشدا.
کەوتووەتە سنوری گوندی (بامۆک)ەوە، زەوییەکەی دێمییە و دەکرێت بە کشتوکاڵی دانەوێڵە، لە ئێستا چەند باخێکی تێدا چێنراوە، بە دووریی (شەش سەد مەتر) لە باشوری گوندەکەوە دەستپێدەکات و بەدرێژایی زیاتر لە یەک کیلۆمەتر درێژدەبێتەوە، زیاترە لە (٥٠ دۆنم).
کەوتووەتە سنوری گوندی (هاوار)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). بە بەراورد بە ناوچەکانی چوار دەوری، زەویەکی تەختە. بەراو بووە، لە چەمی (دووئاوان)ەوە بەجۆگە ئاوی بۆ هاتووە. لە ئێستادا شوێنەواری جۆگەکە ماوە، بەڵام وشکەساڵی ئاوی چەمەکەی کەمکردووەتەوە و ئاوی ئەم جۆگەیەش نەماوە. لە کۆندا، کراوەتە کشتوکاڵی هاوینە. لەپشتییەوە مۆڵە ڕانی گوندی هاوار بووە. بۆ ڕاگرتنی ئاژەڵ و دۆشینیان بەکارهاتووە. ناویان ناوە (مۆڵەڕانێ).
کەوتووەتە باکورى گوندى (کانی توو)، نزيک گوندى بێژاوا، زەويەکى تاڕادەيەک تەختترە بەراورد بە ناوچەکانى ترى گوند و لەڕابردوودا بەراو بوون و کراون بە مەرەزە و تەماتە و...هتد، بەڵام لە ئێستادا بەهۆى کەمبوونەوەى ئاوەوه، بوون بە پشتاو (دێم) و دەکرێت بە گەنم و جۆ و دانەوێڵە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (چنارەی زێڕوون)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). سنورەکەی لە بەردەم کانی ئاسکان دەستپێدەکات، تا دەگاتە گوندی قاینەجە. زەوییەکی کشتوکاڵیی بەناوبانگە. بە ئاوی کانی ئاسکان بەراو دەبێت. دەشتەکە شوێنەواری چەندین ئاوەدانی تێدا بووە. بەڵام بەهۆی کێڵانی یەک لەدوای یەک، ئەو شوێنەوارانە بەرەو کوێربوونەوە و نەمان چوون.
کەوتووەتە باشورى خۆرئاواى (زنجيرە چياى شنروێ). بە دورى (١٢. ٥ کم) لە باشورى خۆرهەڵاتى سەنتەرى شارى هەڵەبجەوە هەڵکەوتووە، دەشتێکى لافاوکردە لە دەرەچەى دۆڵى سازاندا دروستبووە و درێژدەبێتەوە، تا بە ڕوبارى سيروان دەگات. ڕوبەرەکەى نزيکەى يەک کيلۆمەتر چوارگۆشەيە، شێوەيەکى تاڕادەيەک لاکێشەيى بەدرێژیى (١. ٤٧کم) و بە تێکڕاى پانیى (٠. ٥کم) وەرگرتوە. لە ڕابردودا ئەو کشتوکاڵانەى تێدا کراوە، کە پشت بە ئاودێرى دەبەستن، وەک: مەرەزە و توتن و لۆکە و بستە (على بابا)، بەڵام لە ئێستادا بەهۆى کەمبوونەوەى ئاوەوه، زياتر دانەوێڵەی لەجۆرى گەنم و جۆى تێدا دەچێنرێت، کە پشت بە ئاوى باران دەبەستن.
کەوتووەتە دامێنی گوندەکانی (خەرپانی، خارگێڵان). لە ڕێگەی سەرەکیی هەڵەبجە- هەورامانەوە دەستپێدەکات، تا دەگاتە گوندەکانی خێڵی حەمە و تەپەکوڕە. لە بەشی خۆرئاوا و لەوێوە تێکەڵ بە دەشتی شارەزوور دەبێت. سەبارەت بە ناوەکەی هەندێک دەڵێن لە (سەبان: سەپان)ـەوە هاتووه و مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیسیش پێیوایە لە (سادەبان)ـەوە هاتووە، کە بە واتای (شوان) دێت. چونکە دەشتێکی تاڕادەیەک بەردەڵان و تەختە. بەپێی بۆچوونی شارەزایان پاشماوەی ئەو شارە دێرینەیه، کە لە خەرپانی و خارگێڵان و خورماڵی ئێستا و گوڵعەنبەردا هەبووە. ساڵانە دەکرێت بە دانەوێڵە و پاقلەمەنی. (٦١٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (بامۆک)ی نزیک شاری هەڵەبجە. بەهۆی ئەوەی، کە خەرەندێکی بچووک (کەند) لەو شوێنەدا هەیە، ئەوا زەوییەکە بەو ناوەوە ناونراوە. ڕووبەرەکەی نزیکەی ٨٠ دۆنم دەبێت، بەرزیی لە ئاستی ڕووی دەریاوە (٧٨١م)ە، بەشێکی زەوییەکە باخە و بەشێکی دیکەی بە دانەوێڵە دەچێنرێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (خەرپانی) لە (دەرەی ڕابی و بەرە و مەڕاوە) هەڵکەوتووە. بەواتای (زەوییەکانی سەر ئەشکەوتەکان) دێت، چونکە چەندین ئەشکەوت بە ژێریدا دەڕۆن. لە سەردەمی (سالاری خەرپانی)دا، بە ئاوی جۆگەی (هانە قاڵاوا) بەراوکراوە و کراوەتە توتن. لە ئێستادا دەیمە و بۆ نۆک و دانەوێڵە بەکاردێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (سەرگەت)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). بەراون و لە جۆگەی سەرەکیی گوندی (سەرگەت)ەوە ئاویان بۆ دێت. خەڵکی ناوچەکە زیاتر بۆ کشتوکاڵ بەتایبەت وشکەدان بەکاریدەهێنن. کەوتووەتە بەرانبەر ڕێگای سەرەکیی گوندەکە، کە ڕێگایەکی قیرتاوکراوە و لە (گوڵپ)ەوە بە ئاڕاستەی گوندەکانی (سەرگەت و هانەیدن و دەرەیمەڕ) دێت.
کەوتووەتە باکوری گوندی (بیاوێڵە)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). بەهۆی سوریی خاکەکەیەوە بەو ناوەوە، ناونراوە. لە بەردەم یاریگای گوندەکە هەڵکەوتووە. ڕووبەرەکەی زیاتر لە ٢٠٠ دۆنم دەبێت و تا سنوری گوندەکانی زەمەقیی خواروو و تەپەکوڕە درێژدەبێتەوە و بەشێکی کەمی بەراوە و ئەوەی دەمێنێتەوە پشتاوە.
کەوتووەتە باکورى گوندى (نێرگسەجاڕ)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) و باکورى هەردوو زنجيرە بەرزايى سەى سوجاح و زەوى سەربەرد. نزيکەى (١.٢ کم) لە گوندەکە دوورە و به نزيکى ٤٥ دۆنم زەویى کشتوکاڵى پشتاوه و به گشتى دەکرێت بە دانەوێڵە و وشکەدان. خاکێکى سورى هەيە، بۆيە ناونراوە سورەوان. دۆڵى دەوەناوى لە دەشتى باخە گەڕۆڵەی جيادەکاتەوە و دەرياچەى دەربەنديخان لە گوندى جەرداسنەی جيادەکاتەوە.
کەوتووەتە سنوری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە. کۆی گشتی ڕووبەرەکەی نزیکەی (٦٧٥.٥کم٢) دەبێت. بەڵام ئەو بەشەی، کە کەوتووەتە نێو سنوری پارێزگای هەڵەبجە، تەنها (٣١٥کم٢)ە. ڕێژەی (٥.٣٠%)ی کۆی گشتیی ڕووبەری پارێزگای هەڵەبجە پێکدەهێنێت. لە هەموو لایەکەوە بە زنجیرە چیای بەرز دەورەدراوە، تەنها بەشی خۆرئاوای نەبێت، کە کەوتووەتە سنوری پارێزگای سلێمانیەوە و بۆ ناو قەزای سەیدسادق و قەزای شارەزوور درێژدەبێتەوە. زنجیرە چیای سورێن کەوتووەتە بەشی باکوری خۆرهەڵاتی، چیای هەورامان کەوتووەتە خۆرهەڵات و باکوری خۆرهەڵاتی، چیای باڵامبۆ کەوتووەتە باشوری، چیای شنروێ کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی، چیای نەوەر کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای، دەریاچەی دەربەندیخان کەوتووەتە خۆرئاوا و باشوری خۆرئاوای. چیاکانی چوارتا لە سنوری سلێمانی لە باکوریەوە هەڵکەوتوون. بەرزییەکەی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە دەگۆڕێت. کە لە نێوان (٤٦٠ بۆ ٨٠٠م)ە لە ئاستی دەریا. ئاڕاستەی لێژبوونەوەی بە ئاڕاستەی خۆرئاوا و باشوری خۆرئاوایە. ئەم لێژیە بووەتە هۆی ئاسانی لەبەر ڕۆیشتنی ئاو، بەتایبەت ڕوبارەکانی زەڵم و تانجەرۆ و چەمە وەرزییەکان لە چیاکانی سورێن و هەورامان بە ئاڕاستەی دەریاچەی دەربەندیخان. ئەم چەم و ڕوبارانە ساڵانە لەگەڵ خۆیاندا بڕێکی زۆر لە کەرەستەی خاکی بۆ بەشە نزمەکانی دەشتەکە ڕادەماڵن. بۆیە خاکەکەی لە جۆری نیشتەنییە و بە بەرزیی ئاستی بە پیتییەکەی ناسراوە. چەندین ئاوەدانی لە شێوەی گوند و شاردا دەبینرێن. سەنتەری شارەکانی (خورماڵ و سیروان و هەڵەبجە) (سەیدسادق و زەڕایەن و عەربەت و هەڵەبجەی تازە)ی تێدایە. بە سەرچاوەی ئاوی زۆری سەرزەوی و ژێرزەوی دەوڵەمەندە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (جەلیلە)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). بەهۆی تێپەڕبوونی ڕێگەی سەرەکیی گوندەکە بۆ هەڵەبجە، ئەو ناوەی لێنراوە. دەشتێکی بەپیت بووە. بەهۆی فراوانبوونی شاری هەڵەبجە بە ئاڕاستەی گوندی جەلیلە، تەواوی ئەم زەویانە بوونەتە شوێنی نیشتەجێبوون و لە سنوری شارەوانیی هەڵەبجەدان. بە دیاریکراوی شوقەکان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش، تا مزگەوتی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس دەگرێتەوە.
کەوتووەتە سنوری دەشتی (پریسی خواروو)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). لە کۆتای دەشتی مەرەزەجاڕەوە دەسپێدەکات، تا دەگاتە گوندی گورگەچیا، کە مەزەندە دەکرێت بە سەروو ٥٠٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵی. بەشێک لەم زەویانە لە ساڵانی پێشوتردا بەراوبوون و پشتیان بەو لقە جۆگە ئاوییە بەستووە، کە لە کانی خاتوونە ئایشەوە هاتووە و ناوی جۆگەی شاوەیس بووە، ئیتر ناوی ئەو دەشتەش هەر بەو جۆگە ئاوییەوە ناسراوە.
کەوتووەتە باکورى گوندى (زەمەقیى سەروو)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). نزيکەى ٧٠ دۆنم زەویى بەراوە. لە ڕابردوودا بە ئاوى کانى سپى بەراو بووە و بۆ توتن و لۆکە و گوڵەبەڕۆژە بەکارهاتووه. ئێستا بەهۆى وشکەساڵیيەوە بونەتە پشتاو و بە دانەوێڵە و وشکەدان دەچێنرێن. لەڕابردودا خەرمانى دانەوێڵەى تێدا بووە و شەنکراوە و کاتێک بەهۆى جوڵەى باوە پووش و پەڵاشى دانەوێڵەکە دەڕوات و دانەوێڵەکە دەمێنێتەوه، خەرمانەکە بەهۆى دەرکەوتنى دانەوێڵەکانەوه سوور دەبێت، ئيتر بەو هۆيەوە پێىوتراوە شەنە سوور.
١٠٦ دۆنم زەویى کشتوکاڵى بووە و کەوتووەتە گوندى (حەسەن ئاوا)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) و لە باکورى گوندەکە هەڵکەوتووه. ١٦ ئۆلک بەراو و ٩٠ دۆنم پشتاو بووە.
کەوتووەتە باشورى گوندی (تریفە)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). ڕووبەرەکەی نزيکەى ١٠٠ دۆنمه. لە پشت ملەی دەمەڕووتە بە دەستە ڕاستدا هەڵکەوتووە. ئەم ڕووبەرە زەوییە بەشێکی دەکێڵدرێت و دانەوێڵەی (گەنم و جۆ و نۆک)ی تێدا دەچێنرێت و بەشێکی تری بەردەڵانە و ناکێڵدرێت بەڵام دەوڵـەمـەنـدە بە داربەڕوو.
کەوتووەتە باشوری گوندی (عەلیاوا)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ) لە نێوان هەرسێ گوندی (گردەنازێ، قاینەجه، عەلیاوا). ڕووبەرەکەی نزیکەی ١٠٠٠ دۆنمە. نزیکەی ٢٥ دۆنمی بەردەڵانە. دەیان جوتیارى سنورەکە لێیسودمەندن.