سازان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
کەوتووەتە باشورى خۆرئاواى (زنجيرە چياى شنروێ). بە دورى (١٢. ٥ کم) لە باشورى خۆرهەڵاتى سەنتەرى شارى هەڵەبجەوە هەڵکەوتووە، دەشتێکى لافاوکردە لە دەرەچەى دۆڵى سازاندا دروستبووە و درێژدەبێتەوە، تا بە ڕوبارى سيروان دەگات. ڕوبەرەکەى نزيکەى يەک کيلۆمەتر چوارگۆشەيە، شێوەيەکى تاڕادەيەک لاکێشەيى بەدرێژیى (١. ٤٧کم) و بە تێکڕاى پانیى (٠. ٥کم) وەرگرتوە. لە ڕابردودا ئەو کشتوکاڵانەى تێدا کراوە، کە پشت بە ئاودێرى دەبەستن، وەک: مەرەزە و توتن و لۆکە و بستە (على بابا)، بەڵام لە ئێستادا بەهۆى کەمبوونەوەى ئاوەوه، زياتر دانەوێڵەی لەجۆرى گەنم و جۆى تێدا دەچێنرێت، کە پشت بە ئاوى باران دەبەستن.
سەرچاوەکان:
- جيومورفولوجية جبل شنروى بين وادى کريانە و سازان بمنطقة حلبجة في کوردستان العراق، رسالة ماجستير (غير منشورە)، هێمن کەمال حەمەئەمين، کلية الاداب، جامعة الاسکندرية، مصر، ٢٠١٤، ص١٢٢.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (نەوزاد شێخ محەممەد ساڵح)، لەدایکبوو: ١٩٦٧، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: یاریدەدەری پزیشک، لە ٢٤ی ٩ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: هێمن کەمال حەمەئەمين