سوورەبان

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14


لاپەڕەی 277

دەشت

کەوتووەتە باکوری گوندی (بیاوێڵە)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). بەهۆی سوریی خاکەکەیەوە بەو ناوەوە، ناونراوە. لە بەردەم یاریگای گوندەکە هەڵکەوتووە. ڕووبەرەکەی زیاتر لە ٢٠٠ دۆنم دەبێت و تا سنوری گوندەکانی زەمەقیی خواروو و تەپەکوڕە درێژدەبێتەوە و بەشێکی کەمی بەراوە و ئەوەی دەمێنێتەوە پشتاوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (سەلام قادر عەبدولوەهاب قادر)ی ئەنجومەنی گوندی (بیاوێڵە)، لەدایکبوو: ١٩٦٥، بڕوانامە: ئامادەیی، لە ٢٧ی ٢ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (قارەمان عەبدوڵڵا محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٦٦ بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٧ی ٢ی ٢٠٢٤.
  3. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (هوشیار عەلی عەبدولحسەین محەممەد "هوشیاری مین")، لەدایکبوو: ١٩٦٦ ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: خانەنشین، لە ٢٧ی ٢ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی بیاوێڵە

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

پشتگرد ٢

کەوتووەتە باکوری گوندی (تەپی سەفای خواروو)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە پیشت گردى تەپی سەفاوە درێژدەبێتەوە بۆ گوندی (کوڵکنی ئەحمەدی فەقێ کەرەم). ڕووبەرەکەی نزیکەی ٨٠٠ دۆنم دەبێت. زياتر لە ٤٠ جوتیار لەم دەشتەدا زەویان هەیە و ساڵانە زەوییەکانیان دەکەن بە کشتوکاڵ. لەبەرئەوەی هەڵکەوتەی دەشتەکە کەوتووەتە پشت گوندەکەوه،‌ ئەو ناوەی لێنراوە.

پشتی بەوش

چەند پارچە زەوییەکە و کەوتوونەتە دیوی پشتەوەی گردی بەوش، لە گوندی کانی ئاسکان، لە بناری چیای سورێن لە شارۆچکەی (سیروان). هەر لەبەر ئەوەیە ئەو ناوەی لێنراوە. زەوییەکی بەپیتە و تاڕادەیەک بەردەڵانە.

پشتى دێ

کەوتووەتە خۆرهەڵاتى گوندى (بێژاوا)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). هاوسنورە لەگەڵ گوندى پريسى خواروودا، کە نزيکەى ٧٠٠ دۆنم زەویى پشتاوە و بۆ دانەوێڵە بەکاردێت، بەتايبەت گەنم و جۆ و نۆک، کەوتووەتە پشتى گوندەکەوە بۆيە بە دەشتى پشتى دێ ناودەبرێت.

پلەسپى

بە دووری (١.٧م) لە باکورى خۆرئاواى سەنتەری گوندى (نێرگسەجاڕ)ی سەر بە ناحیە‌ی (سیروان) دوورە. هاوسنورە لەگەڵ دەرياچەى دەربەنديخان و لەبەرامبەر گوندى گوڵانە. لە کۆتايى زنجيرە بەرزاييەکانى خەزێنەدا هەڵکەوتووە، بەهۆى بوونى ڕيزە بەردێکى سپى ڕەنگ، کە خەڵکى ناوچەکە وەک پلە بەکاريانهێناوە و هاتوچۆيان لەسەر کردووە، بەو ناوەوە ناونراوه. پەنجا دۆنم زەویى کشتوکاڵى پشتاو دەبێت و دەکرێت بە دانەوێڵەى وەک گەنم و جۆ و نۆک‌.

تەپە ئاما

تەپێکی ماتە. کەوتووەتە باشوری گوندی (عەنەب). لە نزیک ڕێگای عەنەب خورماڵە. ڕووبەرەکەی نزیکەی ٣٠٠ دۆنم دەبێت. تەختە و بەپیتە. لەچەمی دێوەوە دەستپێدەکات، تا دەگاتە گەگەڕەش. زیاتر دەکرێت بە وشکەدان و زەیتون.

تەپەڕەشکە

کەوتووەتە سنورى گوندى (زەمەقیی خواروو)ی سەر بە شارۆچکەی (سيروان). ڕێگەى (قشڵاخەڕووتە - دێکۆن)ی کەوتووەتە سەر. بەهۆى ئەوەى گرد و تەپێکى شوێنەوارى تێدايە و زۆربەی کات ڕەشەبای هەيه، ئەم ماوەی لێنراوە. بەشێکی زەوییەکەی بەراوە و بەشێکيشی(دێم). خاکێکى ڕەشى بەپيتى کەم بەردی هەیە. بەشێکی کراوە بە باخ و بەشێکیشی دانەوێڵەی لێدەکرێت.