زەويیە گەورە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 274

دەشت

کەوتووەتە‌ باکورى گوندى (کانی توو)، نزيک گوندى بێژاوا، زەويەکى تاڕادەيەک تەختترە بەراورد بە ناوچەکانى ترى گوند و لەڕابردوودا بەراو بوون و کراون‌ بە مەرەزە و تەماتە و...هتد، بەڵام لە ئێستادا بەهۆى کەمبوونەوەى ئاوەوه،‌ بوون بە پشتاو (دێم) و دەکرێت بە گەنم و جۆ و دانەوێڵە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (ئیبراهیم عەبدولقادر ئەحمەد)، لەدايکبوو: ١٩٦٠، پیشە: جوتیار، لە ٢٤ی ٢ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (جەمال سەيد ئەحمەد سەید عەبدولڕەحمان)ی ئەنجومەنی گوندی (کانی توو)، لەدايکبوو: ١٩٧٥، ئاستی خوێندن: ناوەنديى، ئەنجومەنى گوند، لە ٢٤ی ٢ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی کانی توو

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

پشتگرد ٢

کەوتووەتە باکوری گوندی (تەپی سەفای خواروو)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە پیشت گردى تەپی سەفاوە درێژدەبێتەوە بۆ گوندی (کوڵکنی ئەحمەدی فەقێ کەرەم). ڕووبەرەکەی نزیکەی ٨٠٠ دۆنم دەبێت. زياتر لە ٤٠ جوتیار لەم دەشتەدا زەویان هەیە و ساڵانە زەوییەکانیان دەکەن بە کشتوکاڵ. لەبەرئەوەی هەڵکەوتەی دەشتەکە کەوتووەتە پشت گوندەکەوه،‌ ئەو ناوەی لێنراوە.

پشتی بەوش

چەند پارچە زەوییەکە و کەوتوونەتە دیوی پشتەوەی گردی بەوش، لە گوندی کانی ئاسکان، لە بناری چیای سورێن لە شارۆچکەی (سیروان). هەر لەبەر ئەوەیە ئەو ناوەی لێنراوە. زەوییەکی بەپیتە و تاڕادەیەک بەردەڵانە.

پشتى دێ

کەوتووەتە خۆرهەڵاتى گوندى (بێژاوا)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). هاوسنورە لەگەڵ گوندى پريسى خواروودا، کە نزيکەى ٧٠٠ دۆنم زەویى پشتاوە و بۆ دانەوێڵە بەکاردێت، بەتايبەت گەنم و جۆ و نۆک، کەوتووەتە پشتى گوندەکەوە بۆيە بە دەشتى پشتى دێ ناودەبرێت.

پلەسپى

بە دووری (١.٧م) لە باکورى خۆرئاواى سەنتەری گوندى (نێرگسەجاڕ)ی سەر بە ناحیە‌ی (سیروان) دوورە. هاوسنورە لەگەڵ دەرياچەى دەربەنديخان و لەبەرامبەر گوندى گوڵانە. لە کۆتايى زنجيرە بەرزاييەکانى خەزێنەدا هەڵکەوتووە، بەهۆى بوونى ڕيزە بەردێکى سپى ڕەنگ، کە خەڵکى ناوچەکە وەک پلە بەکاريانهێناوە و هاتوچۆيان لەسەر کردووە، بەو ناوەوە ناونراوه. پەنجا دۆنم زەویى کشتوکاڵى پشتاو دەبێت و دەکرێت بە دانەوێڵەى وەک گەنم و جۆ و نۆک‌.

تەپە ئاما

تەپێکی ماتە. کەوتووەتە باشوری گوندی (عەنەب). لە نزیک ڕێگای عەنەب خورماڵە. ڕووبەرەکەی نزیکەی ٣٠٠ دۆنم دەبێت. تەختە و بەپیتە. لەچەمی دێوەوە دەستپێدەکات، تا دەگاتە گەگەڕەش. زیاتر دەکرێت بە وشکەدان و زەیتون.

تەپەڕەشکە

کەوتووەتە سنورى گوندى (زەمەقیی خواروو)ی سەر بە شارۆچکەی (سيروان). ڕێگەى (قشڵاخەڕووتە - دێکۆن)ی کەوتووەتە سەر. بەهۆى ئەوەى گرد و تەپێکى شوێنەوارى تێدايە و زۆربەی کات ڕەشەبای هەيه، ئەم ماوەی لێنراوە. بەشێکی زەوییەکەی بەراوە و بەشێکيشی(دێم). خاکێکى ڕەشى بەپيتى کەم بەردی هەیە. بەشێکی کراوە بە باخ و بەشێکیشی دانەوێڵەی لێدەکرێت.