بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (خەرپانی)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). دەشتێکی کڕێنە و بەردی زۆرە، لە پاش بارانبارین، هیچ ئاوێک ناگرێتەخۆ و تەنها بۆ دەغڵودان بەکاردێت، هەرلەبەر ئەوەشە ئەو ناوەی لێنراوە.
کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی (عەنەب) لە تەنیشت دەشتی ناوڕێیان. دەشتێکی بەپیت و تەختە. بۆ وشکەدان بەکاردێت و پشتاوە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (میری سوور)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ) لە نێوان هەرسێ گوندی (میری سوور، ڕیشێن، عامووره). ڕووبەرەکەی نزیکەی نۆ هەزار دۆنم دەبێت. بەشێکی بەراوە و بەشێکى دێمە. زۆرتر گەنم و جۆ، توتن، شوتى و کاڵەک، نۆک، سەوزە)ی لێدەکرێت. خاوەندارێتی بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ (شێخ محەممەدی میری سوور).
کەوتووەتە بەردەم گۆڕستان و مەزارگەی عەبابەیلێ. ناوچەیەکی شوێنەواری بووە. گۆزەی کۆنی تێدا دۆزراوەتەوە. زەویەکەی لە شێوەی تەڵان بووە. بۆ توتن و لۆکە بەکارهاتووە، هەر بۆیە ناونراوە (ناو کەڵەکان). لە ئێستەدا کراوەتە پڕۆژەی پارکێک و فیستیڤاڵی ساڵانەی گوندەکەی تێدا بەڕێوەدەچێت. تا نزیک بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی هەڵەبجە لێژدەبێتەوە.
کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای گوندی (شەشکی خواروو) سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ) لەنێوان هەرسێ گوندی (شەشکی خواروو، بەشارەتی سەروو، تەپی سەفای خواروو). ڕووبەرەکەی ٨٠ دۆنمه. ناوەکەی لەوە هاتووه، کە لە ڕابردوودا دانیشتوانی گوندەکە ڕانەئاژەڵەکانیان لەوێدا وەستاندووه، تا نەیەنە ناو گـوندەکەوە.
کەوتووەتە باشور و باشورى خۆرئاواى گوندى (زەمەقیی خواروو)، لەوێوە دەستپێدەکات، تا دەگات بە چەمى (خڕە خەزێنە). ڕێگەى سەرەکیى گوندەکە بە باکور و باکورى خۆرئاوايدا دەڕوات. گردى شوێنەواریى زەمەقی، کەوتووەتە بەشى باکورى خۆرهەڵاتى و زەويیەکانى (زەمەقى ژوروو)يش لە بەرەى باشورى خۆرهەڵاتيەوەن. بەشێکى باخە و بەشێکى دەکرێتە گەنم و جۆ و وشکەدان.
کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی (عەنەب) لە پشت دەشتی بەردەبۆر. چونکە دوو ڕێگە پێیدا تێپەڕدەبێت، بەناو ڕێیان ناونراوە، یەکیان بۆ گوندی زەمەقیی ژوور و ئەوی دیکەشیان ئەڕواتەوە بۆ دەشتی توراشە. ڕووبەرەکەی نزیکـەی ٣٠٠ دۆنمی بـەراو دەبێت.
دوو زەوی فراوان و تەختن. یەکەمیان کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (گڵێجاڵ)، دوومیان کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (قەڵپ)ی سەر بە ناحیەی (بەمۆ).
نزیکەی نیو کیلۆمەتر لە سەنتەری گوندى (نێرگسەجاڕ)ەوە دووره. ٣٠٠ دۆنم زەویى پشتاوە و بەگشتى دەکرێت بە دانەوێڵە و وشکەدان، کەوتووەتە بەرزاييەکانى کونەقير و ملەى گڵەسەران، بەهۆى ئەوەى گوڵى نێرگزى تێدا دەڕوێت، بەو ناوەوە ناونراوە و تەنانەت ناوى گوندەکەيش هەر بەو هۆيەوەيە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (جەلیلە) نزیک چەمی (توران). کۆنە دێی گوندەکەش بووە. پاشماوەی تێدا دۆزراوەتەوە و شوێنەواری گوندەکەی تێدایە. چەمی (مەڕەسامانی) لە بناری شاخی شنروێوە بەناویدا تێپەڕدەبێت. ناوەکەی(هارە) بەواتای (دەساڕ) و گلانیش بەواتای (دنگە) یان بەرد دێت. پێدەچێت شوێنی هاڕینی دانەوێڵە بووبێت. دەشتەکە دێمە. لەبەری ڕێگای جەلیلە _ عەبابەیلێیە. قوتابخانەی دێکەی تێدا دروستکراوە. لە ئێستادا بەشێکی زۆری بەر فراوانبوونی شاری هەڵەبجە کەوتووە و بە گەڕەکی (شۆڕش) ناو دەبرێت.
کەوتووەتە بنارەکانی (چیای سورێن) لەنێوان گوندەکانی (بانیبنۆک) و (گەچێنە) و دەڕوانێت بەسەریاندا. لە کۆندا بە (گاجووت) کێڵراوە و لە شوێنێکی سەختدایە. لە ئێستادا هەوارگە و شوێنێکی گەشتیاریی ناوچەکەیە.
کەوتووەتە نێوان گوندی (سەرگەت و ئەحمەدئاوا). لە بەری ڕێگەی (ئەحمەدئاوا – زەڵم)ە. چەمی سەرگەت بە تەنیشتیدا تێپەڕدەبێت. دەشتێکی دێمە. زەوییەکانی بۆ دانەوێڵە و وشکەدان بەکاردێن.
کەوتووەتە پشت گوندی (عەنەب) و لە تەنیشت گۆڕستانی شەهیدانی عەنەبە. لەسەر ڕێگەی سەرەکیی هاوار هەڵکەوتووە و دەڕوانێت بەسەر گردی قەڵاتێ. بەشێکی لە ئێستادا کراوەتە یاریگای فوتساڵی تۆپی پێ. بەهۆی بوونی هازێکی زۆرەوە، کە جۆرە ڕوەکێکی سروشتیە. ئەو ناوەی لێنراوە.
زەوییەکی تەخت و بەپیتە کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (بەشارەتی سەروو). لەبەردەم جۆگەی زەلەکانن. کۆمەڵێک دارهەنجیری تێدابووە، بەڵام بەهۆی وشکەساڵیەوە وشک بوون. زیاتر لە ١٠٠ دۆنم دەبێت و دەکرێتە دەغڵودان. بەگشتی دەشتەکە بەراوە. بەڵام بەهۆی وشکەساڵی و کەمی ئاو، ناکرێتە کشتوکاڵی هاوینە.
بەدووری (٥٠٠م) کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندى (گێڵەک). ناوەکەی بە واتای کۆبوونەوی ئاو دێت. ساڵانە کشتوکاڵی تێدا دەکرێت.
کەوتووەتە نێوان گوندەکانی (بامۆک، عەبابەیلێ) لە تەنیشت ڕێگەی دەڵەمەڕ و نزیک (کەلاران)ی عەبابەیلێیە. بەشێکی زۆری زەویەکانی ئیفرازکراوە بۆ نیشتەجێبوون. ئەوەی ماوەتەوە باخ و باخاتە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی(گڵێجاڵ) لە سەر سنوری گوندەکانی(پشتە، گمە)ی سەر بە ناحیەی (بەمۆ). زەوییەکی فراوانی دێمییە بۆ کشتوکاڵ سودیلێوەردەگیرێت. سەرەڕای کاری کشتوکاڵی، لەوەڕگایەکی فراوانە بۆ ئاژەڵداری.
کەوتووەتە باشوری گوندی (یاڵانپێ)ى سەر بە ناحیەی (خورماڵ) لە نێوان گوندەکانی (یاڵانپێ، شیرەمەڕ، هانەی قوڵ). ڕووبەرەکەی نزیکەی ٥٠٠ دۆنم دەبێت. بەشێکى دێمە و بەشى زۆریشى بە ئاوى سەرچاوەى (زەڵم) بەراوە.