بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە سنورى هەرسێ گوندى (زەمەقیی خواروو، تەپەکوڕە و دەرەشيش). خاکێکى ڕەنگ قاوەيى سوورباوى هەيه. بەراورد بە زەویيەکانى ترى ناوچەکه، کەمتر بەپیتە و بەردى زۆرى تێدايه. گەنم و جۆ و وشکەدانی لێدەکرێت. لەم ساڵانەى دوايدا بيری قوڵی بۆ لێدراوە و بەشێکى دەکرێت بە شوتى.
دەشتێکی بەپیتە، کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (نەوێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). بەهۆی بوونی ئاوێکی زۆرەوە کراوتە مەرەزە و توتن. ڕووبەرەکەی گەورەیە و نزیکەی ٦٠٠ دۆنم دەبێت.
کەوتووەتە باکورى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) و (١.٢م) لە ناوەندى گوندەکەوە دوورە، ٢٠٠ دۆنم زەویى پشتاوه، کە بۆ چاندنى دانەوێڵە بەکاردەهێنرێت. لە ملەى قەورسانى گوندەکەوە دەستپێدەکات، تا کوڵى بەرچەم، کە زەويیەکى گوندەکەیە.
کەوتووەتە سنوری خۆرئاوای گوندی جەلیلە لە بناری شاخی شنروێ. زەوییەکی فراوان و تەخت بووە و کانیاوی قەرەسەنی تێدابووە و کراوەتە مەرەزە. لە ئێستادا بەشێکی زەوییەکانی شارەوانی هەڵەبجە ئیفرازی کردووە. له ڕابردودا موڵکی بەگەکان بووە.
کەتووەتە سنوری گوندی (عەبابەیلێ) لە بناری شاخی شنروێ. لە ئێستادا لە سنوری شارەوانی هەڵەبجەیە و گەڕەکی بەختیاری تێدایە. لە شوێنی مزگەوتی گەڕەکەکە، قەڵاتێیەک دانراوە بەناوی (باوە سەید) هەر بەو ناوە ناوی دەرکردووە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (دەرەی مەڕ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی ٥٠ دۆنم دەبێت و لە خوار دەشتی (دلێ دەم)، تا داربەڕووەکەی (سێداران) درێژدەبێتەوە. بە زۆری گەنم و جۆ و نۆکی لێدەکرێت.
کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای گوندی (قەدەفەری) سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ) لە نێوان گوندەکانی (قەدەفەری و گوندی مەسەکان و گوندی قاجر)ە ڕووبەرەکەی نزیکەی ٢٠٠٠ هەزار دۆنمە. دەیان جوتیار ساڵانە بەرهەمى کشتوکاڵى تێدا دەچێنن و لەبازارەکان ساغیدەکەنەوە.
کەوتووەتە باکورى خۆرهەڵاتى گوندى (گورگەچيا)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) و نزيکەى (١.٥ کم) لە گوندەکە دوورە و ٣٠٠ دۆنم دەشتى بەرئاوى ڕەشەگڵە و پێشتر لەسنورى گوندى کانی سپیی کۆن بووه، کە بەهۆى بەرزبونەوەى ئاوى دەرياچەى دەربەنديخانەوە لە ساڵى١٩٥٧دا، گوندەکەيان بەجێهێشتووە.
کەوتووەتە باکورى گوندى (ئيمامى زامن)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). نزيکەى يەک کيلۆمەتر لە گوندەکەوە دوورە. لە ڕابردوودا دەشت بووە و پاش دروستکردنى بەنداوى دەربەنديخان دەبێت بەژێر ئاوى دەرياچەکەوە و لەکاتى کەمبوونەوەى ئاوى دەرياچەکە بەشێکى دەرکەوتووەتەوە.
کەوتووەتە باکوری گوندی (گێڵەک)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). زەوییەکی بەراوە و بۆ کشتوکاڵ بەکاریدەهێنن، ڕووبەرەکەى زیاتر لە ٥٠ دۆنم زەوى دەبێت. لەم دەشتەدا گەنم و جۆ و مەرەزە و تەماتە و خەیار و توتن کراوە.
بە دووری چوار کیلۆمەتر کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (شیرەمەڕ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)، لە نێوان هەردوو گوندی شیرەمەڕ و گوڵەخانە. ڕووبەرەکەی نزیکەی ١٠٠٠ دۆنم دەبێت. جگە لە زەویی جوتیارانی گوندی شیرەمەڕ، هەندێک جوتیاری گوندی بانیشار و عامورەیشی تێدایە. جاران مەرەزەی لێکراوە، بەڵام لە ئێستادا تەنها دەکرێتە گەنم. کانییەکەیش کەوتووەتە ناویەوە و بە هەمان ناوەوە ناونراوە.
کەوتوووتە خۆرئاواى گوندی (تەپەکوڕە)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی ٨٠٠ دۆنم دەبێت، له نێوان گوندی (تەپەکوڕە)وە بۆ گوندى (شەشک) درێژ دەبێتەوە. بەدرێژایی مێژوو، شوێنى بەرهەمهێنانى کشتوکاڵ بووە. خەڵکى گوندەکە لەسەر بەرهەمى ئەم دەشتە ژیاون. ئێستا بەزۆری گەنمی تێدا دەکرێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (جەلیلە) لە دامێنی شاخی شنروێ و لەنێوان دەشتی (دمارەکۆڵ و زەوی بەگ)دایە. زەوییەکی بەراوە. بە ئاوی کانییەکانی ناودێ، بەراوکراوە. کراوەتە کشتوکاڵ و لە ئێستاشدا کۆمەڵێک باخی جۆراوجۆرە. بەشێک لە زەویەکانی ئەم دەشتە وەک (زەوی شێخ ئەوڕەحمان)، کەوتووەتە سنوری شارەوانی هەڵەبجە و ئیفرازکراوە.
دەشتێکە لە جەلیلە، دێمە. ڕووبەرەکەی نزیکەی ٥٠ دۆنم دەبێت. لە نزیکی کانی (زەهۆر) هەڵکەوتووە. بەهۆی فراوانبوونی شاری هەڵەبجەوە، ئەمیش کەوتووەتە سنوری هەڵەبجەوە. (کەڵەک) بەواتای چینە بەرد دێت و دەشتەکە بەردی زۆری لێیە. بەڵام پاککراوەتەوە و لە کۆندا کراوەتە گەنم و جۆ و نیسک و نۆک.
کەوتووەتە باشوری گوندی (ڕیشێن)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی نزیکەی سەد دۆنم دەبێت، زەوییەکەى تەخت و بەپیتە. بە ئاوى چەمى شەڵم و ڕێشێن بەرئاوە. ساڵانە سەدان تۆن بەروبوومى کشتوکاڵى لێ بەرهەمدەهێنرێت و دەخرێتە بازاڕەوە، وەک(گەنم، جۆ، شووتى، سەوزە، تەماتەو خەیار...).
کەوتووەتە باشور و خۆرئاوای گوندی(کشەیەر)ی سەر بە شارۆچکەی(خورماڵ). نزیکەی ٥٠٠ دۆنم دەبێت. دەشتێکى بە پیتە و ساڵانە سەدان تۆن بەرهەمى کشتوکاڵى جۆراو جۆرى لێ بەرهەمدەهێنرێت. سەرجەم زەوییەکەى بەراوە. نزیکەی ٥٠ جوتیار زەوییان لێی هەیە.
کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی (کۆساوا)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). چەمی کشرێ، لە نێوان قەڵای سازان و شانی ئۆردوگایە. ئەم چەمە ئەڕواتەوە سەر بەهاردۆڵ. لە کۆندا بە گا کێڵراوە و کراوەتە دەغڵودان. لە ئێستادا زیاتر وەک لەوەڕگایەک بەکاردێت.
کۆمەڵێک زەوین لە سنوری گوندی (خەرپانی) لە نێوان (خارگێڵان و شاقەڵەم). دەڵێن لە شوێنانی دیکەوە لە کاتی قاتوقڕیدا، خەڵکێکی زۆر لە دوورەوە هاتوونەتە ئەو شوێنە و کشتوکاڵیان کردووە. ماونەتەوە و بووەتە گوند و شوێنەواری گۆڕەکانیان ماوە. نەوەکانیان، تا ئێستە لەناو خەرپانیدا هەن و خۆیان بە خەڵکی ئەو گوندە دەزانن.
کەوتووەتە دیوی پشتەوەی ئەشکەوتەکانی (کولێن دەشت) لە چیای (کەوتێ) و سنوری گوندی (گریانە). دەڕوانێت بەسەر ڕوباری (سیروان)دا. ئەم دەشتاییە کراوەتە دەغڵودان و بە گاجووت کێڵراوە. بە داربەڕوو و قەزوان بە چڕی داپۆشراوە.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (سەعداوا) و باشوری ڕۆهەڵاتی گوندی (قەڵپ)ی سەر بە ناحیەی (بەمۆ). (٧٨٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. زەوییەکی دێمە و بۆ چاندنی گەنم و جۆ سوودیلێدەبینرێت.