بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە بەردەم کانی ئافەوان لە خۆرئاوای گوندی (نەوێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی فراوانە و تەختە. بەپیتە و بە ئاوی کانی ئافەوان بەراودەکرێت. بۆ مەبەستی کشتوکاڵ و پڕۆژەی حەوزی ماسی بەکارهاتووە.
ڕووبەرێکی فراوانی کشتوکاڵی ناوچەی نەورۆڵییه. لە ناوەڕاستی گوندەکانی (گوندە، سەراو، چرۆستانە، هانەسوره و کانیتوو) هەڵکەوتووە. لەوەڕگای لەبارە بۆ بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات.
کەوتووەتە خۆرئاواى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). لە (قەبرى باوەيس)ـەوە دەستپێدەکات، تا (گاڵوگاشاخە) و پاشان تا دەگاتە (کوورە) درێژدەبێتەوە. ڕووبەرەکەی نزیکەی ١٠٠ دۆنم دەبێت و جۆری زەوییەکانی پشتاو یان دێمە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (دەڵەمەڕ) لە بناری شاخی شنروێ لەبەردەم شاخی کەکەوسان هەڵکەوتووە. دەشتێکى پشتاو (دێم)ـە، بەڵام زۆر تەخت نيیە و بەرزی و نزمی تێدایە. بەگشتى بە گەنم و جۆ دەچێنرێت.
بە دووریی نزیکەی یەک کیلۆمەتر کەوتووەتە باکورى گوندى (نێرگسەجاڕ)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). بيست و پێنج دۆنم زەوى (پشتاو -دێم)ـه و بەگشتى دەکرێت بە گەنم و جۆ. دۆڵى دەوەناويى لە دەشتى سوورەوان و دەرياچەى دەربەنديخان لە گوندى جەرداسنه جياىدەکاتەوە. بەهۆى بوونى باخێکى لاواز و کەم گەشە لە زەويەکەدا ناونراوە زەوى باخە گەڕۆڵە.
کەوتووەتە خۆرئاواى گوندى (نێرگسەجاڕ)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). لە بەری گوندەکەوە بە ئاڕاستەى دەشتى پلەسپى و بانەبانان درێژ دەبێتەوە. لەنێوان چەمی ئەودیونە و چەمی ئاوایی هەڵکەوتووە. درێژیيەکەى (٤٠٠م) و لەسەر پانتايى (٥٠م)و نزيکەى هەشت دۆنم زەوى پشتاوە و بۆ چاندنى دانەوێڵە بەکاردێت.
کەوتووەتە بەشی خۆرهەڵاتی گوندی (بەکراوا)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). زەوییەکی بەپیتبووە. چەند جۆرێکی جیاواز کشتوکاڵی تێداکراوە. لەوەڕگای مەڕوماڵاتی دانیشتوانی گوندەکەیە. ڕووبەرەکەی زیاتر لە ٢٠٠ دۆنمە. لە کۆندا توتن و مەرەزە و لە ئێستادا گەنم و جۆی تێدا کراوە.
بە دووریی نزیکەی کیلۆمەترێک کەوتووەتە باکورى خۆرئاواى گوندى (نێرگسەجاڕ)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). ڕووبەرەکەی نزیکەی ١٥ دۆنم زەوى کشتوکاڵى پشتاوە و بە وشکەدان و دانەوێڵە دەچێنرێت. بەدرێژایی ڕێى گەورەى نێرگسـەجاڕ درێـژ دەبـێتەوە.
کەوتووەتە سنورى گوندەکانى (بەکراوا، زەمەقیى خواروو و زەمەقیى ژوروو)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). لە بازگەى (زەمەقى)يەوە دەستپێدەکات و بە خۆرئاواى (چەمى خڕە خەزێنه)دا بە ئاڕاستەى شارۆچکەى (سيروان) درێژ دەبێتەوە. بەشێک لەم زەوييانە لەلايەن کۆلێجى کشتوکاڵى هەڵەبجەوە بەکاردەهێنرێن. بەهۆى ئەوەى خاکێکی ڕەنگ قاوەيى و بۆرباوى هەيە، بەم ناوەوە ناودەبرێت.
بانێکی بەرز و تەختە. کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (گڵێجاڵ) و باکوری خۆرئاوای گوندی (پشتە)ی سەر بە ناحیەی (بەمۆ). لەسەر چەمی قەڵا. زەوییەکی بەپیتی کشتوکاڵییە بۆ چاندنی دانەوێڵەی گەنم و جۆ بەکاردێت.
کەوتووەتە تەنيشتى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) بە ئاڕاستەى باکورى خۆرئاواى گوندەکە درێژدەبێـەوه، تا دەگاتە دەرياچەى دەربەنديخان. نزيکەى ١٥٠ دۆنم زەوى پشتاو (دێم)ـه. بەگشتی بۆ چاندنى دانەوێڵەى گەنم و جۆ و نۆک بەکاردێت.
کەوتووەتە تەنيشت گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) بە ئاڕاستەى باکورى خۆرئاواى گوندەکە و لەنێوان هەردوو چەمى کەنەکەوە و چەمى ناودێ درێژ دەبێتەوە. ڕووبەرەکەی نزيکەى ٥٠ دۆنم زەویى پشتاوە و بە دانەوێڵە دەچێنرێت. شێدار بووە و زۆرجار لەکاتى پەنگ خواردنەوه و کۆبوونەوەى ئاو لە دەشتەکەدا، قەوزەى لێبينراوه، بۆيە پێى وتراوە بانى سەرقەوەز.
کەوتووەتە باکورى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) و نزيکەی (٦٠٠م) لە سەنتەری گوندەکەوە دووره. لە نێوان زەويیەکانى پەين کەوڕە و ملەى قەورسان هەڵکەوتووە و تا کونە پشیلە درێژدەبێتەوە. ڕووبەرەکەی نزیکەی ١٣٠ دۆنم دەبێت و زەوییەکانی پشتاو (دێم)ـە و گەنم و جۆی لێ دەچێنرێـت. خاکەکەی ڕەنگی ڕەشە بۆيە پێىدەوترێت (سياه)، کە به فارسی واتای ڕەشی هەیە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (پشتە) ی سەر بە ناحیەی (بەمۆ). زەوییەکی تەختی فراوانی کشتوکاڵییە.
کەوتووەتە باشورى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) و نزيکەى يەک کيلۆمەتر لە چەقى گوندەکەوە دووره. سنورى جياکەرەوەی گوندەکە لەگەڵ گوندى ميراولییە. ٤٥ دۆنم زەوى پشتاوە و بە گەنم و جۆ دەچێنرێت. لە ڕووی خاوەندارییەوە بۆ بنەماڵەی مرادخان دەگەڕێتەوە و هەر لەبەر ئەوەشە ئەو ناوەی لێنراوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (بیاوێڵە)وە. لەبەردەم باخەکانی خۆرئاوای گوندەکەوە دەستپێدەکات و تا سنوری گوندی زەمەقیی خواروو درێژ دەبێتەوە. بە ئاوی کانییەکانی سەرچاوە بەراودەبێت. هەندێکی کراوەتە باخ و بەهۆی کەمیی ئاو، هەندێک لە زەوییەکانیشی بونەتە زەوی دێم. ڕووبەرەکەی زیاتر لە ٦٠٠ دۆنم دەبێت. بەشێکی زۆری بە دانەوێڵە و سەوزەی هاوینە دادەچێنرێت. ژمارەیەکی زۆر بیری ئیرتیوازی لەنێو ئەم دەشتە لێدراون.
کەوتووەتە باشور و خۆرئاوای گوندی (دەرەشیشی سەروو)ی سەر بەشارۆچکەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی نزیکەی ١٠٠٠ دۆنم دەبێت، تارادەیەک تەختاییەکی فراوانە و هەندێک بەرزونزمیشی تێدایە. هەندێکی بەراو و بەشی زۆریش دێمە. زەویی زیاتر لە ٥٠ جوتیاری گوندەکانی (دەرەشیشی سەروو، دەرەشیشی خواروو) تێدایە. ساڵانە سەدان تۆن دانەوێڵەی تێدا بەرهەمدەهێنرێت.
کەوتووەتە سنوری گوندەکانی (گردیگۆ) و (تەپەتۆڵەکە)وە لە دەشتی شارەزوور. دەشتەکە لەبەردەم جۆگەی چۆڵمەک هەڵکەوتووە لە نێوان هەردوو چەمی زەڵم و چۆڵمەک. زەوییەکەی بەراوە و بە ئاوی جۆگەی چۆڵمەک ئاودێریدەکرێت، بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە. ڕووبەرەکەی نزیکەی ١٥٠ بۆ ١٦٠ دۆنم دەبێت. لە ئێستادا زیاتر بۆ عەلی بابا و گوڵەبەڕۆژە بەکاردێت.
کۆتا زەویی گوندی (عەنەب)ـە. سنورەکەی تا ڕێگەی کۆنی گوندی تەپەکوڕە و کانی سپیی زەمەقیی خواروو درێژدەبێتەوە. ڕووبەرەکەی نزیکەی ٤٠٠ – ٥٠٠ دۆنم دەبێت. زەوییەکی تەخت و بەپیتن. تا بەراوبووە، کراوەتە توتن، پەموو، بستە و کونجی. بەهۆی وشکەساڵیەوە لە ئێستەدا تەنها بە دانەوێڵە دەچێنرێت. بەهۆی بوونی چەند بەردێک، کە ڕەنگیان بۆرە، بە بەردە بۆر ناونراوە.
کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی (عەنەب). زیاتر لە ٣٠٠ دۆنم دەبێت. لە چێشتخانەی فێنکەوە دەستپێدەکات، تا دەگاتە چەمەڕەش. بەهۆی ئەوەی بەردی زۆری تێدایە، ئەو ناوەی لێنراوە. بەشی خوارەوەشی بەهۆی ئەوەی بەردی ڕەنگ بۆری تێدایە بە (بەردەبۆر) ناسراوە.