سەبان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
کەوتووەتە دامێنی گوندەکانی (خەرپانی، خارگێڵان). لە ڕێگەی سەرەکیی هەڵەبجە- هەورامانەوە دەستپێدەکات، تا دەگاتە گوندەکانی خێڵی حەمە و تەپەکوڕە. لە بەشی خۆرئاوا و لەوێوە تێکەڵ بە دەشتی شارەزوور دەبێت. سەبارەت بە ناوەکەی هەندێک دەڵێن لە (سەبان: سەپان)ـەوە هاتووه و مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیسیش پێیوایە لە (سادەبان)ـەوە هاتووە، کە بە واتای (شوان) دێت. چونکە دەشتێکی تاڕادەیەک بەردەڵان و تەختە. بەپێی بۆچوونی شارەزایان پاشماوەی ئەو شارە دێرینەیه، کە لە خەرپانی و خارگێڵان و خورماڵی ئێستا و گوڵعەنبەردا هەبووە. ساڵانە دەکرێت بە دانەوێڵە و پاقلەمەنی. (٦١٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.
سەرچاوەکان:
- سەچاوە:
- ١- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (کارزان عەدنان حەمەسەعید) لەگەڵ (مەحموود عەزیز حەمەڕەحیم عەبدولقادر)، کەسایەتی گوندی دەرەشیش، لەدایکبوو: ١٩٦٨، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: فەرمانبەر، لە ١١ی ١٠ی ٢٠٢٢.
- ٢- بەرنامەی Google earth pro. Version ٧. ٣. ٤.
- ٣- بناغەی ناوەکان، مەلا عبدالکریمی مودەریس، چاپی سێیەم، ھەولێر، ٢٠٢٣، ل٦٨.
ئامادەکردنی: کارزان عەدنان حەمەسەعید,هێمن سەلاحەدین زەینەدین