زەویى سەربەرد

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 273

دەشت

کەوتووەتە باکورى خۆرئاواى گوندى (نێرگسەجاڕ)ی سەر بە ناحیە‌ی (سیروان) و نزيکەى دە دۆنم زەوى دەبێت و کەوتووەتە سەربانێکى بەردين، کە بەشى سەرەوەى تەختە، بەڵام لا‌يەکانى زۆر لێژ و بەردينن، بۆيە پێيوتراوە زەویى سەربەرد، نزيکەى ٦٢٥ مەتر لەئاستى ڕوى دەرياوە بەرزە و دەڕوانێت بەسەر دەرياچەى دەربەنديخان و گوندەکەيشدا.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (عومەر عەلی محەممەد ئەمین)، لەدايکبوو: ١٩٦٧، ئاستی خوێندن: سەرەتايى، پيشە: کاسب، لە ١٥ی ٣ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (عەبدولکەریم محەممەد عەبدولقادر)ی ئەنجومەنی گوندی (نێرگسەجاڕ) لەدايکبوو: ١٩٥٥، ئاستی خوێندن: سەرەتايى، پيشە: کاسب، لە ١٥ی ٣ی ٢٠٢٤.
  3. بەکارهێنانی بەرنامەی سيستمى زانياریيە جوگرافيیەکان (GIS)(Arc Map ١٠.٨).

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی / گوندی نێرگسەجاڕ

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

پشتگرد ٢

کەوتووەتە باکوری گوندی (تەپی سەفای خواروو)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە پیشت گردى تەپی سەفاوە درێژدەبێتەوە بۆ گوندی (کوڵکنی ئەحمەدی فەقێ کەرەم). ڕووبەرەکەی نزیکەی ٨٠٠ دۆنم دەبێت. زياتر لە ٤٠ جوتیار لەم دەشتەدا زەویان هەیە و ساڵانە زەوییەکانیان دەکەن بە کشتوکاڵ. لەبەرئەوەی هەڵکەوتەی دەشتەکە کەوتووەتە پشت گوندەکەوه،‌ ئەو ناوەی لێنراوە.

پشتی بەوش

چەند پارچە زەوییەکە و کەوتوونەتە دیوی پشتەوەی گردی بەوش، لە گوندی کانی ئاسکان، لە بناری چیای سورێن لە شارۆچکەی (سیروان). هەر لەبەر ئەوەیە ئەو ناوەی لێنراوە. زەوییەکی بەپیتە و تاڕادەیەک بەردەڵانە.

پشتى دێ

کەوتووەتە خۆرهەڵاتى گوندى (بێژاوا)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). هاوسنورە لەگەڵ گوندى پريسى خواروودا، کە نزيکەى ٧٠٠ دۆنم زەویى پشتاوە و بۆ دانەوێڵە بەکاردێت، بەتايبەت گەنم و جۆ و نۆک، کەوتووەتە پشتى گوندەکەوە بۆيە بە دەشتى پشتى دێ ناودەبرێت.

پلەسپى

بە دووری (١.٧م) لە باکورى خۆرئاواى سەنتەری گوندى (نێرگسەجاڕ)ی سەر بە ناحیە‌ی (سیروان) دوورە. هاوسنورە لەگەڵ دەرياچەى دەربەنديخان و لەبەرامبەر گوندى گوڵانە. لە کۆتايى زنجيرە بەرزاييەکانى خەزێنەدا هەڵکەوتووە، بەهۆى بوونى ڕيزە بەردێکى سپى ڕەنگ، کە خەڵکى ناوچەکە وەک پلە بەکاريانهێناوە و هاتوچۆيان لەسەر کردووە، بەو ناوەوە ناونراوه. پەنجا دۆنم زەویى کشتوکاڵى پشتاو دەبێت و دەکرێت بە دانەوێڵەى وەک گەنم و جۆ و نۆک‌.

تەپە ئاما

تەپێکی ماتە. کەوتووەتە باشوری گوندی (عەنەب). لە نزیک ڕێگای عەنەب خورماڵە. ڕووبەرەکەی نزیکەی ٣٠٠ دۆنم دەبێت. تەختە و بەپیتە. لەچەمی دێوەوە دەستپێدەکات، تا دەگاتە گەگەڕەش. زیاتر دەکرێت بە وشکەدان و زەیتون.

تەپەڕەشکە

کەوتووەتە سنورى گوندى (زەمەقیی خواروو)ی سەر بە شارۆچکەی (سيروان). ڕێگەى (قشڵاخەڕووتە - دێکۆن)ی کەوتووەتە سەر. بەهۆى ئەوەى گرد و تەپێکى شوێنەوارى تێدايە و زۆربەی کات ڕەشەبای هەيه، ئەم ماوەی لێنراوە. بەشێکی زەوییەکەی بەراوە و بەشێکيشی(دێم). خاکێکى ڕەشى بەپيتى کەم بەردی هەیە. بەشێکی کراوە بە باخ و بەشێکیشی دانەوێڵەی لێدەکرێت.