ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

1049 بابەت

شەهیدان

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٩٢ لە هەڵەبجە لەلایەن (لوقمان عەبدوڵڵا سادق، عەبدوڵڵا حەمەسەعید، حەمە‌ساڵح، سۆران عەبدوڵڵا سادق)ەوە دامەزراوە، لە گۆڕەپانی یاریدا ماوەتەوە و لە ئەنجامدانی یاریی دۆستانه ‌و بەشداریکردن لە خول و پاڵەوانێتیی ناو شاری هەڵەبجە و دەوروبەریدا بەشداریدەکات. یەکەم خولی ساڵانەیان ساڵی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٤ بۆ چەند تیپێکی ناو شار و دەرەوەی شاری هەڵەبجە ڕێکخست. چەندین یاریزانی بەتوانا و لێهاتوو یارییانکردووە. لە ئێستادا (بەختیار ئەحمەد‌) سەرپەرشتیار و ڕاهێنەرە و عەتا ئەحمەد و مەروان عومەر ڕاهێنەری گۆڵچین و عەبدولسەمەد تەها یاریدەدەری پزیشکی تیپەکەیە‌.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

شنروێ

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە، ساڵی ١٩٨١ لە گەڕەکی (کانی قوڵکه)‌ لە هەڵەبجە لەلایەن (مەحموود حەمەئەمین مەحموود، ئیسماعیل جەمیل، سەرتیپ تۆفیق و ئاسۆ سەعید، وریا حەمەفەرج، سالم ئەسعەد)ەوە دامەزراوە. ساڵی ١٩٨١ بۆ ١٩٨٨ سێ جار پلەی یەکەمی بەدەستێهناوە. چەندین یاریزانی ئاستبەرزی بە هەڵەبجە و کوردستان بەخشیوە. لەوانە، شاهۆ، جەعفەر، حەمەی ئەوڵا بەگ..هتد. لە ئەنجامدانی یاریی دۆستانە لەناو شاری هەڵەبجە و شار و شارۆچکەکانی تری هەرێمدا بەشدارن. هەندێک لە یاریزانەکان بۆ هەڵبژاردەکانی هەڵەبجە و سلێمانی و کوردستان یاریانکردووە. لەگەڵ کوردستاندا زۆرترین یاری کۆتایی و باشترین ئاستیان پێشکەشکردووە. دوای کیمیابارانیش لە وەرزشی تاراوگەدا درێژەیان بە یاری داوە. لە دوای ڕاپەڕین بە گوڕوتینی نوێوە دروستکراوەتەوە و درێژەی بە کاروانی وەرزشی داوە. دەستەی کارگێڕیی تیپەکە لە ٢٠١٥ بۆ ٢٠٢٠ بریتیبوون له:‌ (ئیسماعیل جەمیل، سالم ئەسعەد ئەحمەد، موحسین حەمەغەریب حەمەعەلی، وریا حەمەفەرەج عەلی و یاسین ڕەسول) و لە لایەن چەند کەسێکی ترەوە هاوکاری کراون. لە ئێستادا (کارزان عەزیز) ڕاهێنەری تیپەکەیە‌.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

شنروێ

گروپێکى وەرزشیى شاخڕەوییە. ساڵى ٢٠١٧ لە هەڵەبجە لەلایەن (ماکوان جەمال حەبیبوڵڵا، پەیام ئەسعەد خواکەرەم، جەبار سەلیم، زانا عومەر عەلى، وەلید محەممەد) دامەزراوە. چالاکییەکانیان زۆرتر لە سنوری هەڵەبجە و دەوروبەرى ئەنجامدەدەن. چەند ئەندامێکى گروپەکە لە وڵاتى ئێران چالاکییان ئەنجامداوە، لەوانە لە شاخەکانی (دەماوەند، عەلەم کوە، سەبەلان).

زیاتر بزانە
گروپى شاخەوانی

شۆڕش ١

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٧١ لە هەڵەبجە لەلایەن (حەسەن نووری، عەدنان ئەنوەر میرزا تۆفیق، محەممەد دادە ئامین، نەجیم محەممەد ئەحمەد)ەوە دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و بەشداری خولی ناوخۆیی شاریان کردووە، لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

شۆڕش ٢

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە ساڵی ٢٠٠٧ لە گەڕەکی گوڵانی هەڵەبجە لەلایەن چەند گەنجێکی وەرزشوانەوە دروستبووە، لەوانە:(سۆران ڕەشید، محەممەد حەسەن، فریا غەفور، ئەنسار ئیبراهیم، جیهاد حیکمەت، محەممەد عەبدوڵا، محەممەد لەتیف، محەممەد سەعید). سەرەتای دروستبوونی ساڵی ٢٠٠٧ بە ناوی شۆڕشەوە بووە. لە پاش ساڵێک لە دروستبوونی کار و چالاکییان، بڕیاریاندا ناوەکەی بگۆڕن بە تیپی لاوانی پۆڵا. ڕاهێنەری (سۆران ڕەشید محەممەد) بووە. هەتا ساڵی ٢٠١٧ وێڕای بەشداریکردنیان لە چەند یارییەکی دۆستانە و بەشداری خولی نێو هەڵەبجە، ئێستا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماون، ژمارەیەک لاوی بەتوانا لەم تیپەدا یارییاندەکرد.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

شۆڕش ٣

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵى ١٩٧٠ لە شارۆچکەی (خورماڵ) لەلایەن (نازم محەممەد حەسەن، ئەحمەد مەلا سەعید، مەحموود مەلا سەعید، ئاوات مستەفا عارف)ـەوە دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە چەندین خول و پاڵەوانێتیى نێو خورماڵ و دەرەوەى خورماڵدا بەشداریکردووە، لە ئێستاشدا لە کار و چالاکى بەشدارە و لە خولى ساڵانەى پلە یەکى خورماڵدا بەشداریدەکات.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

شیرەمەڕ

تیپی بالەیە. ساڵی ١٩٩٤ لە گوندی شیرەمەڕی سەر به ‌شارۆچکەی (خورماڵ) دامەزراوە. چەندین دەورەی بالەی بۆ سنوری خورماڵ و هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان کردووەتەوە و تا ئێستا بەردەوامە. ‌ساڵی ٢٠٢٤ خولێکی بۆ ١٨ تیپی بالە بۆ سنوری پارێزگای هەڵەبجە و قەزای سەیدسادق کردووەتەوە. شوێنی یاریگاکەی کەوتووەتە باکوری گوندی شیرەمەڕ لە نێوان گردەگڕێ و گۆڕستانی گوندەکەدایە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

عەنەب

قوتابخانەیەکی تۆپیپێییە. ساڵی ٢٠١٩ لە گوندی (عەنەب) دامەزراوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش و لاوانی سلێمانییەوە مۆڵەتیپێدراوە. سەرپەرشتیاری قوتابخانەکە (ئەیوب حەمە حەمەڕەشید مەحموود)ه،‌ کە بە (حاجی ئەیوب عەنەبی) ناسراوە. لە ئێستادا نزیکەی ٥٠ وەرزشوانی تازەپێگەیشتوو مەشق و ڕاهێنانیانی لێ دەکەن.

زیاتر بزانە
قوتابخانەی وەرزشی

فراوان

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠٠٧ لە شارۆچکەی (خورماڵ) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە خولى ناوخۆیى خورماڵ و دەروروبەرى خورماڵدا بەشداریکردووە. لە ئێستاشدا چالاکى هەیە و لە ڕیزى تیپە پلە یەکەکانى خورماڵدایە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

قەڵای سەردەم

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە، ساڵی ٢٠٠٦ لە هەڵەبجە دامەزراوە. بە (قەڵای سەردەم، زەمەقی، هەڵەبجە) ناسراوە، دامەزرێنەرانی ئەمانە بوون: (هەردی هادی، تەها تاریق، ئامانج حەمەکەریم، ڕابەر هادی، سەروان حەمەکەریم، محەممەد تاریق). ڕاهێنەری ئەم تیپە (هەردی هادی)یە. لە ئەنجامدانی چەندین یاریی دۆستانە و بەشداریکردن لە خولەکانی ناوشاری هەڵەبجەدا بەشداربووە. ژمارەیەک یاریزانی بەتوانا یارییان بۆ کردووە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

قەندیل

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە ساڵی ١٩٩٦ لە هەڵەبجە دامەزراوە، پێشتر ناوی بڕیاری٩٦ بووە. چەندین یاریی دۆستانەی ئەنجامداوە و لەو خول و پاڵەوانییەتیانەی، کە لە هەڵەبجە سازکراوە، بەشداریکردووە. ژمارەیەک یاریزانی بەتوانا لەم تیپەدا یارییانکردووە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

قوتابیان

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو لە شاری هەڵەبجە لەلایەن چەند وەرزشدۆستێکی یاریی تۆپیپێوە، دامەزراوە. لە یاریگەی جێ تەیارە یان تەیارەخانە لە نزیک شوێنی مزگەوتی گەیلانی لە هەڵەبجە یارییاندەکرد. یاریزانەکانی ئەمانە بوون: (ساڵح مەلا محەممەد گوڵچین، عەلی حاجی میرزا تۆفیق، حیکمەت ئەحمەدبەگی سۆسەن، کەمالی حەمەتۆفیقی پاڵانیا، عەبدوڕەحمانی حاجی شەریف، مەحموود عەلی، سەرداری مەلای ئۆتۆمبیلچی). ماوەیەکی کەم وەک تیپ ماوەتەوە، دواتر هەڵوەشاوەتەوە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

قوتابیانی زەمەقی

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٨٣ لە زەمەقی لە هەڵەبجە لەلایەن (سەڵاحەددین ئەبوبەکر، عەبدوڵڵا حەمەسەعید حەمەساڵح، موحسین حاجی سەعید)ەوە دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەی ئەنجامداوە و لە خول و پاڵەوانێتیی شاردا بەشدارییانکردووە، جگە لە تیپی پێشکەوتووان، تیپی لاوانیشیان هەبووە. لە سەردەمی خۆیاندا چالاکییان هەبووە، ژمارەیەک لە یاریزانەکانی ئەمانەبوون: سەڵاحەدین ئەبوبەکر، عەبدوڵا حەمە‌سەعید حەمەساڵح، موحسین حاجی سەعید، ئەنوەر حەمەخان، عەبدوڵا عەلی محەممەد، خەلیل نەسروڵڵا حەبیب، موختار عەبدوڵا عەزیز، ڕزگار عەبدوڵا عەزیز، سەرکەوت جەعفەر عەنایەت، ئیختیار حەمەڕەحیم، ستار ڕەحیم، محەممەد سەعید ئەحمەد، ئیدریس حەمەسەعید حەمەساڵح، عادل عوبێد ئەحمەد (عادل باخەوان)، جەلال سوور، خەلیل شەمێرانی، جەواد جەمیل.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

کاروان

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٨٦ لە گەڕەکی (بەنزینخانە کۆنەکە)ی نزیک مزگەوتی (دار السلام) لە گەڕەکی مەرزەبۆتۆی ئێستا لەناو شاری هەڵەبجە دامەزراوە. لە سەرەتادا تیپەکە ناوی (کۆڵنەدەر) بووە. پاشان ناوەکەی بووە بە (کاروان). ئەندامانی دامەزرێنەرانی بریتیبوون له:‌ (محەممەد ئەمین عەزیز، سەڵاح کەریم خەلیفە، ئەنوەر مەحموود ئەحمەد، لوقمان عەلی محەممەد، نەجمەدین ئەمین، یاسین محەممەد ئەمین، ئەکرەم عەبدوڵا و ئیبراهیم ئەمین عەزیز). لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتیی ناو هەڵەبجە و دەوروبەری لە شار و شارۆچکەکانی تری کوردستاندا، بەشداریکردووە و تا ئێستا بەردەوامە و (هەڵکەوت نامیق) ڕاهێنەریەتی.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

کاژاو

تیپێکى وەرزشیى میللیى تۆپیپێیە. ساڵى ١٩٧٦ لە هەڵەبجە لەلایەن چەند وەرزشدۆستێکەوە دامەزراوە، لەوانە: (جەمال مەلا محەممەد سەوڵێ، کارزان عوسمان خەزان، ئازاد عوسمان مستەفا و...). چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە خولى ناوخۆیى شارى هەڵەبجەدا بەشداریکردووە. لە ئێستادا لە گۆڕەپانى یاریدا نەماوە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشى

کانیعاشقان

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ٢٠٠٠ لە گەڕەکی (کانیعاشقان) لە شاری هەڵەبجە دامەزراوە. ئەندامانی دامەزرێنەرانی بریتین لە: (سۆران عومەر حسەین، بەهجەت محەممەد عەلی، گۆران ڕەشید عەبدوڵا و سەرکەوت فەتاح ساڵح). لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانیەتییەکانی ناو هەڵەبجە و شار و شارۆچکەکانی تری کوردستاندا بەشداریکردووە. ساڵی ٢٠١٨ بۆ پلەیەکەکانی هەڵەبجە سەرکەوتووە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

کاوە

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٧٣ لەلایەن (عەلی سەعید ئەحمەد)ەوە لە هەڵەبجە دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و بەشداربوون لە خولەکانی نێو شار، کە ساڵانە ڕێکخراوە. ژمارەیەک گەنجی بەتوانا لەم تیپەدا یارییانکردووە. بەشداری خول و پاڵەوانییەتیی هەڵەبجەیان کردووە. لە ئێستادا نەماوە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

کوردستان ١

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیه. ساڵی ١٩٧٧ لە هەڵەبجە لەلایەن (جەلال مەحموود - سەعید عەبدولڕەحیم حەمەڕەزا) دامەزراوە، چەندین یاریزانی لێهاتوو و بەتوانا لەم تیپەدا یارییانکردووە. دوای هەڵوەشاندنەوەی، جارێکی تر و لە ساڵی ١٩٨٦ لە ئەنجامی یەکگرتنی هەردوو تیپی سیروان و هێمن، بەناوی کوردستانەوە دامەزراوەتەوە‌. (عەلی سەعید، لەتیف ئەمین، ئیقبال ڕەشید) لە دەستەی دامەزرێنەرانین. لەگەڵ شنروێدا زۆرترین یاری کۆتایی و باشترین ئاستیان پێشکەشکردووە. دوای کیمیابارانیش لە وەرزشیی تاراوگەدا درێژەیان بە یاری داوە. لە دوای ڕاپەڕین بە گوڕوتینی نوێوە دروستکراوەتەوە و زۆرترین ئەنجامی بردووە. تا ئێستاش لە گۆڕەپانی یاریدا لە ئەنجامدانی یاری دۆستانە و بەشداریکردن لە خول و پاڵەوانێتیی لە ناو شاری هەڵەبجە و شارۆچکەکانی تری هەرێمدا چالاکییان هەیە. دەستەی کارگێڕیی تیپی وەرزشی کوردستان لە ئێستادا بریتیین لە: (عەلی سەعید ئەحمەد، لەتیف ئەمین خوادە، بێساران محەممەد حسێن). ڕاهێنەر و یاریدەدەری ڕاهێنەری تیپەکەش بریتین له:‌ (تالیب کامیل، بیرەوەر ئەنوەر و هیوا ئەحمەد).

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

کوردستان ٢

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵى ١٩٧٦ لە شارۆچکەی (سیروان) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە خولى ناوخۆیى سیروان و دەرەوەى سیرواندا بەشداریکردووە. پاش دابڕانێک، جارێکى تر و ساڵى ١٩٨٠ لەلایەن چەند وەرزشەوانێکی شارۆچکەى سیروانەوە دامەزراوەتەوە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

کوردستان ٣

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠٠٩ لە شارۆچکەی خورماڵ دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە چەندین خولى ناوخۆیى خورماڵ و دەوروبەریدا بەشداریکردووە، لە ئێستاشدا لە چالاکیدا بەشدارە و لە ڕیزى تیپە میللییەکانى خورماڵدایە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی
پێشتر 1
...
7 8 9
...
53 دواتر