کاژاو
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09
تیپێکى وەرزشیى میللیى تۆپیپێیە. ساڵى ١٩٧٦ لە هەڵەبجە لەلایەن چەند وەرزشدۆستێکەوە دامەزراوە، لەوانە: (جەمال مەلا محەممەد سەوڵێ، کارزان عوسمان خەزان، ئازاد عوسمان مستەفا و...). چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە خولى ناوخۆیى شارى هەڵەبجەدا بەشداریکردووە. لە ئێستادا لە گۆڕەپانى یاریدا نەماوە.
سەرچاوەکان:
- هەڵەبجە و بواری وەرزش، شوان ئەفراسیاب عەلی، (بەرهەمی بڵاونەکراوە)، ٢٠٢٢.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (ئازاد عوسمان مستەفا)ی یاریزانى دێرینى وەرزشیى کاژاو، لە ٢٧ی ٣ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی