عەنەب

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 96

قوتابخانەی وەرزشی

قوتابخانەیەکی تۆپیپێییە. ساڵی ٢٠١٩ لە گوندی (عەنەب) دامەزراوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش و لاوانی سلێمانییەوە مۆڵەتیپێدراوە. سەرپەرشتیاری قوتابخانەکە (ئەیوب حەمە حەمەڕەشید مەحموود)ه،‌ کە بە (حاجی ئەیوب عەنەبی) ناسراوە. لە ئێستادا نزیکەی ٥٠ وەرزشوانی تازەپێگەیشتوو مەشق و ڕاهێنانیانی لێ دەکەن.

سەرچاوەکان:

  1. کورتەیەک لە مێژووی وەرزشی هەڵەبجە، شوان ئەفراسیاب عەلی، (بەرهەمی بڵاونەکراوە)، ٢٠٢٣.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئەیوب حمە حمەڕەشید محمود) لەدایک بووی ساڵی ١٩٧٢، پلەی خوێندن بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، ٣١/١٢/٢٠٢٣، هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئاسۆ

قوتابخانەیەکی تۆپیپێیە. ساڵی ٢٠٠٩ لە هەڵەبجە لەسەر دەستی (سامان یوسف، لەتیف ئەمین، عادل خالید) دامەزراوە. بە ناوی (ئاسۆ حاجی محەممەد)ەوە ناونراوە، کە لە سەرەتای دامەزراندن و تاکو ئێستا، پشتگیریی مادی و مەعنەویی قوتابخانەکەی کردووە. تایبەتە بە یاریی تۆپیپێ، بۆ منداڵانی (٦-١٦ ساڵی) سنوری شاری هەڵەبجە. ساڵی ٢٠١٥ مۆڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش و لاوان پێدراوە.

زیاتر بزانە
قوتابخانەی وەرزشی

هەڵەبجە

قوتابخانەیەکی تۆپیپێیە. ساڵی ٢٠١١ وەک یەکەمین قوتابخانەی تۆپیپێ لە کوردستاندا مۆڵەتی فەرمی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان وەرگرتووە. (هەورامان مەحموود محەممەد) بەڕێوەبەری ئەم قوتابخانەیەیە. چەندین ڕاهێنەر، ڕاهێنانن بە یاریزانەکان دەکەن. ئامانجی پێگەیاندنی یاریزانە بە شێوەی ئەکادیمی. لە چەندین خولدا بەشداریکردووە و نازناوی بەدەستهێناوە.

زیاتر بزانە
قوتابخانەی وەرزشی