بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠٠٨ لە شارۆچکەی (سیروان) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە خولى ناوخۆیى سیرواندا بەشداریکردووە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە، لە کۆتایى ساڵانى حەفتاکان لە هەڵەبجە، لەلایەن چەند لاوێکى وەرزشدۆست، لە گەڕەکى کانى قوڵکە و دەوروبەرى، دامەزرا. سەرپەرشتیکردنى لە ئەستۆى (عومەر عەبدوڵا عەزیز)دا بووە، چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە ئێستادا لە گۆڕەپانى یاریدا نەماوە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ٢٠٠٥ لە گوندی (زەمەقی) لەلایەن (ڕێبوار عەبدوڵا)وە دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەی ئەنجامداوە و بەشداریکردووە لە خول و پاڵەوانەتییەکانی ناو شاری هەڵەبجەدا.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیه. ساڵی ١٩٩٥ لە هەڵەبجە دامەزراوە. لە سەرەتادا ناوی (ماکۆک) بووە، پاشان گۆڕاوە بۆ (ڕاستی). تیپەکە بەشداری چەندین یاریی دۆستانە و خولەکانی ناو شاری هەڵەبجە و دەرەوەی شاری هەڵەبجەی کردووە. چەندین یاریزانی بەتوانای تیادا هەڵکەوتووە کە لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە یارییان کردووە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٩٨ لە هەڵەبجە لە لایەن چەند لاوێکی گەڕەکی (کانی قوڵکە) و (تووەوشک)، کە لە ئێستادا بە گەڕەکی فەرمانبەران ناسراوە، دروستبووە. (ڕێبوار حەمەسەعید ئەحمەد) ڕاهێنەری تیپەکە بووە. لە چەندین یاریی دۆستانە و خولێکی ناو هەڵەبجە و دەوروبەریدا بەشداریکردووە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە مانگی سێی ساڵی ١٩٩٦ لە گەڕەکی گوڵانی هەڵەبجە لەلایەن (جوتیار ئەحمەد محەممەد و عەبدولحەمید ئەحمەد مستەفا)وە دامەزرێنرا. (عەبدولحەمید ئەحمەد) ڕاهێنەری بووە، تیپی ورزشی ڕێبین لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتییەکانی هەڵەبجە و شار و شارۆچکەکانی تری کوردستاندا بەشدارییانکردووە، چەندین یاریزانی بەتوانا لەم تیپەدا یارییانکردووە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٩٢ لە گەڕەکی (تووەوشک) و (کانی قوڵکه) لە شاری هەڵەبجە دامەزراوە. لە یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتییەکانی ناو هەڵەبجەدا بەشداریکردووه. (فاروق عەلی سەعدوڵڵا) ڕاهێنەر تیپەکە بووە. لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە و هەڵوەشاوەتەوە. ساڵی ٢٠١٣ لە خولی تیپە میللییەکانی پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، موسڵ، ئیدارەی گەرمیان)، کە دەزگای ڕوانگە ڕێکیخستبوو، لەگەڵ تیپی وەرزشی موسڵ گەیشتنە یاری کۆتایی و بە ئەنجامی (یەک بە هیچ) گۆڵ تیپی وەرزشی ڕێناس بووە پاڵەوانی تیپە میللییەکانی کوردستان و سەرجەم یاریزانانی تیپەکە مەدالیای زێڕیان پێشکەشکرا.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵى ١٩٩٧ لە (تەوێڵە) لەلایەن (ناجح ئەحمەد)ەوە دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە چەندین خول و پاڵەوانێتی یاریگای بچوکی شەش یاریزانیدا بەشداربوون، کە ساڵى نەوەدەکان ڕێکدەخرا و ئەوکات لە خوار خانەقاى تەوێڵەوە بووە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٧٥ لە گوندی (زەمەقی)ی نزیک شاری هەڵەبجە دامەزراوە. (ئیبراهیم حەمەڕەشید) سەرپەرشتیاری تیپەکەیە. ساڵی ١٩٧٨ چالاکی و ژمارەی یاریزانانیان زیاتر بووە. لە پاش ئاوارەی و دەربەدەری و ساڵی ١٩٩٤ گەڕانەوە بۆ گوندەکەیان، جارێکی تر چالاکییەکانی تیپەکە دەبوژێننەوە. لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتییەکانی ناو هەڵەبجە و شار و شارۆچکەکانی تری کوردستاندا بەشداریکردووە و لە ئێستادا (جوتیار حەسەن ئەحمەد) ڕاهێنەری ئەم تیپەکەیە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو لە هەڵەبجە دامەزراوە، کۆمەڵێک گەنج و لاوی بە توانا و هاوتەمەن بوون، کە دەهاتنە یاریگاوە جلوبەرگی وەرزشیی جوانیان لەبەردەکرد، یاریزانەکانی ئەمانە بوون: لەتیف حەمەئەمین خدر، ئازاد شێخ حەمەئەمین، مەهدی شێخ عابد، ساڵح حەمە شوکر، ئاوات مەحموود تۆفیق، حەمە خالید حسەین، سابر تۆفیق، نەوزاد عەلی بەگ، ئەحمەد مەلا ئەمین، ئیسماعیل ئیبراهیم بەگ، نەبەز حەمەساڵح، عەلی تۆفیق، نووری غەفور ڕەسووڵ، جەماڵ شێخ کازم.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٩٦ لە شاری هەڵەبجە دامەزراوە. لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتییەکانی ناو هەڵەبجە و شار و شارۆچکەکانی تری کوردستاندا بەشداریکردووە و تا ئێستا بەردەوامە لە چالاکییەکانی.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لە هەڵەبجە دامەزراوە، ژمارەیەک یاریزانی بەتوانا لەم تیپەدا یارییانکردووە و چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە خولەکانی ساڵانەی شاردا بەشداربوون. لە ئێستادا نەماوە.
تیپێکی میللی وەرزشی تۆپیپێیە. لەساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە هەڵەبجە دامەزراوە، چەند یارییەکی دۆستانەیان ئەنجامداوە. ماوەی تەمەنی زۆر نەبووە، لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە.
تیپێکى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠٠٢ لە شارۆچکەی (خورماڵ) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و بەشدارى خولى ناوخۆیى خورماڵ و دەوروبەرى خورماڵى کردووە، لە ئێستاشدا چالاکییان هەیە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠٠٢ لە شارۆچکەی (سیروان) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە خولەکانى ناوخۆى سیروان و دەرەوەى سیرواندا بەشداریکردووە، لە ئێستاشدا لە چالاکى وەرزشیى تۆپى بەردەوامە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٧٨ لە هەڵەبجە لەلایەن (سالار محەممەد ئەحمەد)ەوە دامەزرا. تیپێکی دیار و چالاک بووە، ژمارەیەک یاریزانی بە توانا لەم تیپەدا یارییاندەکرد. یاریی دۆستانەیان ئەنجامدەدا و لە خول و پاڵەوانێتیی نێو شاردا بەشدارییاندەکرد. لە ئێستادا نەماوە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ٢٠٢٠ لە شاری هەڵەبجە لەلایەن (سەردەشت حەمە غەریب حەمەئەمین)ەوە دامەزراوە. بەشداری چەندین یاریی دۆستانە و خولی تۆپیپێی لەنێو هەڵەبجە و لە شار و شارۆچکەکانی تردا کردووە، تا ئێستاش لە گۆڕەپانی یاریدا لە کار و چالاکیی وەرزشیی تۆپیپێدا بەشدارە. ڕاهێنەرەکەی (سەردەشت حەمە غەریب حەمە ئەمین)ە. لەم تیپەدا ژمارەیەک یاریزانی لاوی بەتوانا یارییانکردووە.
تیپێکی میللی وەرزشی تۆپیپێیە. لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لە هەڵەبجە دامەزراوە، ژمارەیەک یاریزانی بەتوانا لەم تیپەدا یارییانکردووە، چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و بەشداریی خولەکانی هەڵەبجەیان کردووە. لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٨٠ لەلایەن (وەهبی ڕەشید، ئیقباڵ ڕەشید، ئیسماعیل محەممەد، بەرزان شێخ حەمەئەمین و ئەردەڵان ساڵح) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە خولەکانی نێو شاردا بەشدارییانکردووە. ساڵی ١٩٨٦ لەگەڵ تیپی وەرزشی هێمن یەکیانگرتووە و تیپی وەرزشی کوردستانیان پێکهێناوە. لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٩٢ لە گوندی (شەکرالی) لەلایەن (ئومێد حەمەئەمین، مەحموود عەلی عەبدولقادر، ئەکرەم عەلی ئەڵماس)ـەوە دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەی ئەنجامداوە و لە خولی نێوان گوندەکاندا بەشدارییانکردووە.