ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

1049 بابەت

چیا ٢

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە، ساڵى ٢٠٠٨ لە شارۆچکەی (سیروان) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە خولى ناوخۆیى سیرواندا بەشداریکردووە، لە ئێستاشدا لە چالاکیى وەرزشیى تۆپیپێ بەردەوامە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

چیمەن

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێ بووە. لە ساڵانی حەفتاکاندا لە هەڵەبجە دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و بەشداربوون لە خولەکانی ساڵانەی شاردا. تیپی ناوبراو ژمارەیەک یاریزانی بەتوانای ئەو سەردەمەی شاری لەخۆدەگرت، بەڵام لە ئێستادا نەماوە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

حەسەنئاوا

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٩٣ بۆ ١٩٩٤ لە شاری هەڵەبجە دامەزراوە. پاش تێپەڕبوونی چەند ساڵێک بەسەر چالاکیی تیپەکەدا، تیپەکە‌ هەڵوەشاوەتەوە. پاشان ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن (حەمید عەبدوڵا، هاوکار ئەحمەد، فوئاد ئەحمەد حوسەین، وەرزێر محەممەد و بیلال جەبار)ەوە بوژاوەتەوە. لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتییەکانی ناو هەڵەبجە و شار و شارۆچکەکانی تری کوردستاندا بەشداریکردووە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

حەمرین ١

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٩٥ لە هەڵەبجە دامەزرا، یەکەم ڕاهێنەری (سەردەشت کەمال) بووە، لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتیی ناو هەڵەبجە و دەوروبەری لە شار و شارۆچکەکانی تری کوردستاندا بەشداریکردووە. تا ئێستاش لە گۆڕەپانی یاریدا بەشداریی کارایان لە چالاکیی تۆپیپێدا هەیە، چەند یاریزانی بە توانا لەم تیپەدا یاریکردووە. لەلایەن چەند وەرزشوانێکی تیپەکەوە دامەزراوە، وەک: (سەردەشت کەمال، توانا غەفور، شاخەوان کەریم، گۆران غەفور...). لە ئێستادا (گۆران غەفور) ڕاهێنەری تیپەکەیە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

حەمرین ٢

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ١٩٩٩ لە شارۆچکەی (خورماڵ) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە چەندین خولى ناوخۆیى خورماڵ و دەوروبەرى خورماڵدا بەشداریکردووە. لە ئێستاشدا بەردەوامن لە چالاکیى وەرزشیى و لە ڕیزى تیپە پلە یەکەکانى خورماڵ ئەژمار دەکرێن.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

خانمانى سەرکێو

گروپێکى وەرزشیى شاخڕەویى خانمانە. ساڵی ٢٠٢٦ لە هەڵەبجە دامەزراوە. دەستەى دامەزرێنەرانى بریتیین لە (ڕوئیا ئیدریس جەلال، بەناز غەفور ڕەحیم، چاوان غەفور ڕەحیم). لە هەڵەبجە و دەوروبەرى کار و چالاکیى شاخڕەوییان کردووە.

زیاتر بزانە
گروپى شاخەوانی

خەبات ١

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێ بووە. ساڵی هەشتاکان لە هەڵەبجە دامەزراوە، چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە خولی ساڵانەی شاردا بەشدارییانکردووە. لە ڕۆژگار و سەردەمی خۆیدا لە گۆڕەپانی یاریدا چالاکییان هەبووە و ژمارەیەک یاریزانی بە توانای شار لەم تیپەدا یارییانکردووە، وەک فێرگەیەکی وەرزشی بووە بۆ پێگەیاندنی یاریزانی لاو، کە دواتر لە تیپەکاندا دەرکەوتوون، مەریوان مەحموود ڕۆڵی کارای گێڕاوە. لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

خەبات ٢

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ١٩٧٩ لە شارۆچکەى (خورماڵ) دامەزراوە. (وەستا نامیق)ی دەلاک سەرپەرشتیکردووە. چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە خولى ناوخۆیى خورماڵ بەشدارییانکردووە. لە دواى هەڵگیرسانى جەنگى نێوان عێراق و ئێران، چالاکییان نەماوە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

خوێنین

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٥٨ لە هەڵەبجە دامەزراوە، چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە، ئەم تیپە لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

خۆگر

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٩٤ لەلایەن (فاروق حەمەعەلی فەرەج)ەوە لە هەڵەبجە دامەزراوە. بەشداری خولەکانی ناوخۆی هەڵەبجەیان کردووە و چەندین یاریی دۆستانەشیان لەگەڵ تیپەکانی دەرەوەی هەڵەبجەدا ئەنجامداوە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

دەروازە

تیپێکى میللیى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠١١ بۆ ٢٠١٢ لە شارۆچکەی (سیروان) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە خولى ناوخۆیى سیرواندا بەشداریکردووە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

دەروون

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە، ساڵى ٢٠٠١ لە خورماڵ دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە چەندین خولى ناوخۆیى خورماڵ و دەروبەرى خورماڵدا بەشداریکردووە، لە ئێستاشدا چالاکى هەیە و لە ڕیزى تیپە پلە یەکەکانى خورماڵدایە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

دەریا

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ٢٠٠١ لەلایەن (سامان لەتیف حەسەن)ـەوە لە شاری هەڵەبجە دامەزراوە. لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتییەکانی ناو هەڵەبجە و شار و شارۆچکەکانی تری کوردستان بەشداریکردووە. تا ئێستا سێ جار خولی ساڵانەی بە ناوی خولی ساڵانەی تیپی وەرزشی دەریا لە هەڵەبجە ڕێکخستووە. تا ئێستا لە چالاکییەکانی بەردەوامە و (سەلام ئەحمەد عەلی) ڕاهێنەری تیپەکەیە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

دڵسۆزی

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٨٣ لەلایەن (خالید حەمەئەمین جەلال و ئیدریس حەمەڕەشید)ەوە لە هەڵەبجە دامەزراوە. ڕاهێنەری ئەم تیپە (خالید حەمەمین جەلال و جیهانگیر مستەفا) بووە. وەک تیپی بەڵخەییەکان ناسراوە. چەندین یاریی دۆستانەی ئەنجامداوە و بەشداری خولی تۆپیپێی پلە دووی کردووە لە هەڵەبجە، لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

دۆستانى هەڵەبجە

گروپێکى وەرزشیى شاخڕەوییە. ساڵی ٢٠١٦ لە هەڵەبجە دامەزراوە. (نەبەز مەحموود کاکەشێخ) یەکەم بەرپرسى بووە. دەستەی دامەزرێنەرانى: (نەبەز مەحموود کاکەشێخ، ئەمجەد محێدین عەلى، حەکیم نەجیب عەبدوڕەحیم، ئاکۆ کەریم عەزیز، ناجیح عەلى ڕەسوڵ) بوون. لە ئێستادا (ئەمجەد محێدین عەلى) لێپرسراوى ئەم گروپەیە، گروپى چالاکیى شاخڕەوییان فراوان بووە لە هەڵەبجە و ناوچەى نەورۆڵى و ناوچەى هەورامان و چەند ناوچـەیـەکـى دیکە دەگرێتەوە.

زیاتر بزانە
گروپى شاخەوانی

دیمەن

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٧٦ لە هەڵەبجە دامەزراوە، بەشداربوون لە خولەکانی نێو هەڵەبجە. ئەم تیپەر چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و ژمارەیەک یاریزانی بەتوانا لەم تیپەدا یارییانکردووە. لە ئێستادا نەماوە.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

دێرینەکان

دەستەیەکی وەرزشیی تۆپیپێی هەڵەبجەن، سەر بە پەیوەندیی یاریزانانی پێشەنگی تۆپیپێی عێراقن. بە بیرۆکە و هەوڵی بێساران محەمەد حسێن، بەکۆبوونەوەی نوێنەری چوار تیپی ناوداری هەڵەبجە(شنروێ، کوردستان، ڕاستی، پەیام) لە مانگی ٨ی ٢٠١٩ لە یانەی وەرزشی پەیام، دامەزراوە. کە پێشتر لە ساڵی ٢٠١٠ بە شێوەیەکی ڕێکخراو کەوتبوونە ئەنجامدانی یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتی لە هەڵەبجەدا. لە ڕێگەی یاریزانە پێشەنگەکانی عێراقەوە وەک حمدی جبر سەرۆکی دەستەی دێرینەکانی کەرکوک و بسام ڕەئوف سەرۆکی یاریزانە دێرینەکانی عێراقەوە، فەرمانی کارگێڕیان بە ژمارە ٥ی ٣٠ی٤ی ٢٠٢٣ بۆ دەستە کارگێڕیەکەی دەرکراوە و بوونەتە خاوەنی مۆڵەت و مۆری یاسایی و لەلایەن یەکێتیی تۆپیپێی کوردستان و لە لیژنەی ئۆڵۆمپیی کوردستانەوە پشتگیری کراون. کارگێڕییەکەی: عەلی سەعید ئەحمەد، سەرۆک، ڕزگار حەمە نوری میرزا، جێگری یەکەم، ستار ئەنوەر عبدالرحمن، جێگری دووەم، بێساران محەمەد حسێن، ئەمینداری گشتی، محسن حەمە غریب، ئەمینداری داریی، تیمور محەمەد عینایەت، مجاهد محمد ئەمین، ئەحمەد محەمەد عەبدوڵا، نامق محەمەد ئەحمەد، مەحمود حەمەئەمین مەحموود، محسن عەبدوللا تاماس ئەندام. تیپێکیان بە پێی ساڵی لەدایکبوون دروستکردووە و لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق تا خولی هەشت، چوون. بەشداریان لە خول و پاڵەوانێتییەکانمی هەرێم و موسڵ و کەربەلا و چەندین شاری ئێراندا کردووە. لەلایەن پارێزگار و قایمقام و سەرمایەدار ئاسۆی حاجی محەمەد بامۆکییەوە پشتگیری دەکرێن.

زیاتر بزانە
تیپی وەرزشی

دێرینەکان

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠٠٣ لە شارۆچکەی (خورماڵ) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە خولى ناوخۆیى خورماڵ و دەوروبەرى خورماڵدا بەشداربوون، لە ئێستاشدا چالاکییان هەیە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

دێرینەکانى شارۆچکەى سیروان

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨ لە سیروان دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەیان لە شارۆچکەى سیروان و لە دەرەوەى شارۆچکەى سیرواندا ئەنجامداوە و لە خولى ناوخۆیى سیروان و دەرەوەى شارۆچکەى سیروان بەشداریکردووە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

دێرینەکانى نەورۆز

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠٠٠ لە شارۆچکەى (سیروان) دامەزراوە. لە سەرەتادا ناوى تیپى (یاریزانە دێرینەکانى شارۆچکەى سیروان) بووە، بەڵام ساڵى ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨ لەلایەن چەند یاریزانێک، لەوانە (شاهۆ حەمەفەرەج هانەژاڵەیى، موحسین عەبدوڵا، جەمال فەرەج و بابان ئەحمەد)ەوە بڕیاریاندا ناوەکەى بگۆڕن بۆ تیپى وەرزشیى (دێرینەکانى نەورۆز) لە شارۆچکەى سیروان. چەندین یاریی دۆستانەى لە شارۆچکەى سیروان و دەرەوەى سیروان ئەنجامداوە و بەشدارى خولى دێرینى کردووە و لە ئێستاشدا تیپێکى چالاکە لە شارۆچکەى سیروان و ناوچەکەدا، هەروەها (شاهۆ حەمەڕەشید فەتاح) سەرپەرشتیدەکات.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی
پێشتر 1
...
5 6 7
...
53 دواتر