هەورامان
گروپێکى وەرزشیى شاخڕەوییە. لە ٢٧ی ٩ی ٢٠١٩ لە شارۆچکەى (بیارە) لەلایەن (کۆمار حەمەکەریم "سەرۆکى گروپ"، پەیوەند عیرفان ڕۆستەم، ئەحسەن حەمەکەریم محەممەد) دامەزراوە. کار و چالاکییان لە بیارە و چەند ناوچەیەکى تردا هەبووە.
ئارامی
گروپێکى وەرزشیى شاخەوانییە. لە ١٣ی ٣ی ٢٠١٣ لە هەڵەبجە لەلایەن (ئارام خەسرەو حامید، لوقمان عەبدوڵا، دارا مەحموود، عەبدولعەزیم سەلیم، زانا نەسرەدین، محەممەد بابان)یەوە دامەزراوە. لە ئێستادا (محەممەد ئاغا عەلى) سەرپەرشتیارى گروپەکەیە. چەندین گەشت و چالاکییان هەبووە بۆ شاخ و چیاکانى هەڵەبجە و دەوروبەرى و چەند ناوچەیەکـى تری هەرێمى کوردستان.
دۆستانى هەڵەبجە
گروپێکى وەرزشیى شاخڕەوییە. ساڵی ٢٠١٦ لە هەڵەبجە دامەزراوە. (نەبەز مەحموود کاکەشێخ) یەکەم بەرپرسى بووە. دەستەی دامەزرێنەرانى: (نەبەز مەحموود کاکەشێخ، ئەمجەد محێدین عەلى، حەکیم نەجیب عەبدوڕەحیم، ئاکۆ کەریم عەزیز، ناجیح عەلى ڕەسوڵ) بوون. لە ئێستادا (ئەمجەد محێدین عەلى) لێپرسراوى ئەم گروپەیە، گروپى چالاکیى شاخڕەوییان فراوان بووە لە هەڵەبجە و ناوچەى نەورۆڵى و ناوچەى هەورامان و چەند ناوچـەیـەکـى دیکە دەگرێتەوە.
شنروێ
گروپێکى وەرزشیى شاخڕەوییە. ساڵى ٢٠١٧ لە هەڵەبجە لەلایەن (ماکوان جەمال حەبیبوڵڵا، پەیام ئەسعەد خواکەرەم، جەبار سەلیم، زانا عومەر عەلى، وەلید محەممەد) دامەزراوە. چالاکییەکانیان زۆرتر لە سنوری هەڵەبجە و دەوروبەرى ئەنجامدەدەن. چەند ئەندامێکى گروپەکە لە وڵاتى ئێران چالاکییان ئەنجامداوە، لەوانە لە شاخەکانی (دەماوەند، عەلەم کوە، سەبەلان).