بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
پێشانگایەکی شێوەکاریی هاوبەشە. ڕێکخراوی شار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، بەسپۆنسەری کۆڕەک تیلیکۆم، لە ٢٨ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، بۆ ٤٦ شێوەکاری کوردستان لە ١٦ى ٣ى ٢٠١٦دا کردوویەتیەوە. سەرپەرشتیاری گشتی: ڕێکخراوی شار. سەرپەرشتیاری پێشانگا: دیاری ئەحمەد. دیزاین: عوسمان ڕەشید. هاوکاران: (شرام عومەر، بەندێر محەممەد، ڕەوەز جەلال، زێرەڤان هادی، بەندێر مالک، هێرش ڕەفیق، محەممەد هادی، نیما عومەر). هەر هونەرمەندە و بە تابلۆیەک بەشداریکردووە. هونەرمەندان: (ئاراس نەوزاد، دانا ئیسماعیل، گۆڤار جەلال، هەڵمەت لەتیف، هاوار عەلی مەردان، هاوژین عەبدوڵا، مەیدا. ئـ. عەبدوڵا، عوسمان حەمەسەعید، ڕزگار عبدالعەزیز، سەیوان موحمەد، سەردەشت عەلی، شڤان عوسمان عەلی، زانا سدیق سەلیم، ئەسەد ڕەفیق، بەختیار هەڵەبجەیی، میهرەبان، کۆسار ڕەشید، هێرش ڕەفیق، چێنەر عوسمان، عەبدوڵا محەممەد فەرەج، لەنیا مالک، ئاریان ئەبوبەکر، نامۆ محەممەد، سابر حەمەکەریم، ڤارین سالار، دیاری محەممەد، عەبدوڵا ڕەحمان، چیا حەسەن، گۆڤأر بورهان، لاڤینا خالید، ئەیوب ڕەئوف، ژینۆ داود عەلی، تریفە محەممەد، شوان هەڵەبجەیی، شاهۆ جەبار، عوسمان حەسەن محەممەد، هونەر حەمەعەزیز، هاوژین سەلام، هەتاو حەمەکەریم، هەرێم جەمال، فوئاد عەبدوڵا، ئەمجەد جەمال، بڕیار فەتاح).
لە ڕۆژانی ١٦، ١٧ و ١٨ی ٣ی ٢٠٠٦دا، چەند پێشانگایەکی فۆتۆگرافی کراونەتەوە. پێشانگای (بە چاوی هەڵەبجە لەئێستادا)، کاری گروپی هونەری هەڵەبجە بۆ هونەرمەندان (بەختیار ئەبوبەکر، فوئاد عەبدوڵا) و (ماڵێک ئاوەدان بوو) بۆ هونەرمەندان (بەختیار ئەبوبەکر، سالار باقی) لە هۆڵی کتێبخانەی گشتیی هەڵەبجە کراوەتەوە. پیشانگایەکی تایبەت بۆ (ئیبراهیم زۆراب)، بەرهەمی یەکێتیی هونەرمەندانی کوردستان. پیشانگایەکی فۆتۆگرافی (ئیبراهیم حاجی) ڕێکخراوی سۆلێدارێتیی خوێندکاران و سەنتەری هەورامان. پیشانگای شێوەکارانی کەرکوک (ئارنۆ جەباری، فەرمان فاتیح، ناسر کەریم، محەممەد حەسیب) و پێشانگایەکی چالاکیی هونەری بەسەرپەرشتی مامۆستا (ئیسماعیل حەسەن) و پێشانگای کازیوەی منداڵان بە سەرپەرشتی (ناهدە فەرەج و جوان ئیسماعیل).
پێشانگایەکی هاوبەشی شێوەکارییە. ڕێکخراوی ماد، لەیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، لە هۆڵی مۆزەخانەی سلیمانی بۆ شێوەکاران (حەمەفەرەج هەڵەبجەیی، ڕەئوف حەسەن، ئیسماعیل حەسەن، نامیق حەمە، ئاودێر عوسمان، گوڵان محەممەد، ئیبراهیم زۆراب، کامیار حەمەعەلی، هاوار عەلی، هاوژین عەبدولواحید، عەبدولڕەحمان میرزا، حەسەن موراد، بەختیار هەڵەبجەیی، عەبدوڵا میرزا، حامید ئەحمەد، مەریوان سدیق، سروشت عومەر، سەعید عابد)ی کردووەتەوە.
پێشانگای شێوەکارییە. لە بیست و دووەمین ساڵیادی ئەنفالدا، بەشی شێوکاریی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە، بۆ هاوخەمیی ئەنفال بە دروشمی: (تاوانێک دژ بە کورد. تاوانێک دژ بە مرۆڤایەتی)، لەلایەن شێوەکاران (حەسەن موراد، حامید ئەحمەد، هونەر ساحیب، مەریوان زەندی)یەوە، لە دەروازەی شاری چەمچەماڵ لە ١٤ی ٤ی ٢٠١٠ پێشکەشکراوە.
پێشانگایەکی فۆتۆگرافیی هاوبەشە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری هەڵەبجە، بە هاوبەشی سەنتەری ژیوار، ڕێکخراوی کوردستان فۆتۆ، لە ڕۆژی ١٢ی ١٢ی ٢٠١٩ لە بەڕێوەبەرێتیی ڕۆشنبیریی هەڵەبجە، بۆ ئەم فۆتۆگرافەرانەی کردووەتەوە: (ئاسۆ کەریم، عومەر کەریم، نازم مانیا، زانیار حەمەنووری، هەڤاڵ حەمەسەعید، ڕەوەند سەعید، ڕاستگۆ عەبابەیلێی، میهرەبان سەلام، هەڵۆ جەباری، ڕامیار قادر، ئەردەڵان کاکەیی، ئیحسان ئیبراهیم، هەنار حسێن، ڕەوا محەممەد، سارا نامۆ، ژیوار دیاری، هاوبەش ئیسماعیل، پێشڕەو مەهدی، هۆگر کەمال، هەرێم شلێری، بەنان حسێن، لوقمان هەورامی، باوەڕ هەورامی، محەممەد شوانی، وانیار نەوشیروان، کوێستان تاهر، ئەرینا موحسین).
ناونیشانی پێشانگایەکی هاوبەشی شێوەکارییە. مامۆستا فەخرەدین وەک سونبولی کەسوکاری منداڵەونبووەکان، بووەتە ناونیشان. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید، بە بەشداریی چەند قوتابخانەیەک و مامۆستایانی هونەر، لە ١٧ی ١٢ی ٢٠١٥، لە هۆڵی قوتابخانەی کیمیاباران، کردویەتییەوە. بەشداران: (ئیسماعیل حەسەن، ئەمجەد جەمال، گۆڤار جەلال، شاهۆ جەبار، سەلمان حەمەخان، شڤان عوسمان، زانا سدیق، ڕێبەند ئەیوب، ئەیوب باقی، بڕوا جەمال، زەردەشت عوسمان، عوسمان حسێن، ڕزگار عەبدولعەزیز، خوێندکارانی قوتابخانەی بزاڤ، قوتابخانەی ئاییندە).
پیشانگایەی هاوبەشی فۆتۆگرافییە. ناوەندی ڕووناکبیریی هەڵەبجه، لە ٢ و ٣ی ١٠ی ٢٠١١ لە باخی گشتیی هەڵەبجە پێشکەشیکردووە. بەشدرابووان: (ئاودێر، ئەردەڵان، ڕەنجە، زەردەشت، هێمن، شوانە، سەروەت، شۆخان، هەڵوێست، هەودا، مهرەبان، نازم، ئارام، وەلید، بەهار، دیلان، ئیبراهیم، بڕوا).
پێشانگای شێوەکاریی هونەرمەند (ئیسماعیل خەیات)ـە. بریتییە لە خوێندنەوەی هونەرمەند بۆ کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لە فۆرمێکی هونەرییدا. بە شێوەی ئێکسپرسیو، بە قەبارەی سروشتی دەموچاو، بە کەرەسەی ئەکرلیک، مورەکەب و فەحم، لەسەر کاغەزی ڕەنگاوڕەنگ، لە سی و یەکەمین ساڵیادی هەڵەبجەدا و لە ساڵی ٢٠١٩دا خراوەتەڕوو.
پێشانگایەکی کاریکاتێریی و هونەریی تەعبیریی هونەرمەند (بەکر عەبدولڕەحمان)ـە. بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە، لە ١١ی ١١ی ٢٠٢١ لە حەوشەی بەڕێوەبەرایەتیی کردوویەتییەوە. چەندین تابلۆی تێدا پیشاندراوە، کە لە جینۆسایدکردنی درەخت بە دەستی مرۆڤ، دەدوێن.
پێشانگایەکی شێوەکاریی هاوبەشە. لە یەکەمین دیداری هونەریی و ئاشتیی کفری بۆ سینەما و شانۆ و شێوەکاری، لە ٢٨-٣٠ی ١٠ی ٢٠١٨، لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی کفریدا کراوەتەوە. ئەم مامۆستا شێوەکارانە لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە بەشداربوون: (ئیبراهیم زۆراب، شەهێن ئەبوبەکر، سەعید عابد، بەڕێز ئەسکندەر).
پێشانگایەکی گشتییە بۆ پۆستەر. بەڕێوەبەرایەتیی چالاکیی هونەری قوتابخانە و خوێندگاکان، بۆ مامۆستایانی هونەری قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەی هەڵەبجەی کردووەتەوە. ڕۆژی ٢٩ی ١ی ٢٠١٩ لە هۆڵی ئامادەیی شەهیدانی کیمیابارانی کچان پێشکەشکراوە.
بەرهەمی قوتابخانەی هونەریی هاوکارە. لە چوارچێوەی ساڵیادی کیمیاباران و یازدەیەمین فیستیڤاڵی هەڵەبجەدا، ڕۆژی ١٦ی ٣ی ١٩٩٩ کراوەتەوە. بەشداربووان: (مەهدی هەورامی، ژیرکار عەزیز، نامیق ئیبراهیم، ستار مەحێدین، شاخەوان سدیق).
پشانگایەکی گشتییە بۆ پۆستەر. بەڕێوەبەرایەتیی چالاکیی هونەری قوتابخانە و خوێندگاکان، ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی ١ی ٢٠١٩، لە هۆڵی ئامادەیی شەهیدانی کیمیابارانی کچان، بۆ مامۆستایانی هونەری قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەی هەڵەبجەی کردووەتەوە. بەشداران: (هەتاو کەریم، ڕەوشت سەباح، هاوسەر سەفەر، مائیدە جبار، ڕووناک فەتاح، سەربەست فارووق، جەمیل محەممەد، ماجد جەمال، ئاوارە نەجمەدین، گوڵان نەسرەدین، کوێستان مەعروف، نبراس عەلی، شنۆ فەخرەدین، بەسۆز ئەنوەر، تارا حەمید، کارزان عەلی، فرمێسک ئەرسەلان، فریشتە عەلی، وەرزێر عەبدوڵا، لەیلا حەمەڕەشید، حەمید حەمەعەلی، موسا سان ئەحمەد، گوڵزار جەلال، ئوسامە نەوزاد، شڤان عوسمان، ڕەهێڵ سەفادین، خۆشناو عەدنان، ئەمجەد جەمال، هیدایەت عوسمان، مەرزیە والی، کەژاڵ بورهان، عیزەت عەزیز، مەسعوود فایق، هەڵکەوت لالۆ، هیوا مەحموود، چرۆ کەمال، عەزرا نووری، هونەر حەمەعەزیز، مهرەبان ئەحمەد، زانا سدیق، بەهار ڕەئوف، خالدە محەممەد، ڕۆژان ڕزگار، کاوە نووری، نیان عومەر، فوئاد عەبدوڵا، سەلمان حەمەخان، هاوژین سەلام، ڕزگار محەممەد، گۆڤار جەلال) بوون.
پێشانگایەکی هاوبەشی شێوەکاریی خانمانی ڕۆژئاوایە. بەرهەمی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە و سەنتەری هاوبەشی لوڕە. لە ٢٠ی ٧ی لە هۆڵی ڕۆشنبیریی هەڵەبجە کراوەتەوە. خانمانی بەشداربوو بریتیبوون لە: (ئەمەل عەتار، ڕەقە، بتول بریمکۆ، شیرین علو، یارا حسکو، عەفرین، تولین عومەر، خجۆ عیسا، نالین تمۆ، هاجر عیسا، ئیلهام عیسا. کۆبانێ، ڕووان خلیل. قامشلی، مایا محەممەد، ڕەمیلان، نورهین حسێن، سەری کانی).
یەکەمین پێشانگای ساڵانەی بەشی شێوەکاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەیە، بۆ کۆمەڵێک خانمی شێوەکار، ڕۆژی ١٥ی ٥ی ٢٠٢٤ لە هۆڵی ڕۆشنبیری، لەناو بینای بەڕێوەبەرایەتیدا کراوەتەوە. بەشداران: گوڵزار عەبدوڵا، مونا عەزیز، مائیدە حەمەئەمین، سەلوا مستەفا، پروشە حەیدەر، نیان عەبدولغەفور، لەنجە سالم، ڕوخسار ڕەحمەت ئەوڕەحمان، سۆزیار مەحموود، سۆلین سەردار مەولوود، کەلسوم سەباح، ژیوار عومەر، گۆڤار جەلال.
پێشانگایەکی گشتیی شێوەکارییە. گروپی شێوەکاریی هەڵەبجە، بە هاوکاریی سەنتەری هەڵەبجەی ڕێکخراوی ئازادیی لاوان، لە یادی هەڵەبجەدا، لە ١٦ و ١٧ی ٣ی ٢٠٠٣ کردوویەتییەوە. هونەرمەندانی بەشداربووی پێشانگاکە: (سالار باقی، کامیار حەمە عەلی، ئەریوان سەڵاح، ئاودێر عوسمان، عەبدولڕەحمان میرزا، ئەمجەد جەمال، پشتیوان مەحموود، بەختیار ئەبوبەکر).
پێشانگایەکی هاوبەشی شێوەکارییە. لیژنەیەکی پێکهاتوو لە هونەرمەندانی شێوەکار کردوویەتییەوە. ئاودێر عوسمان، سەرۆکی لیژنە. ئەمجەد جەمال، حەسەن موراد ئەندام. بەشداران: (بڕیار فاتیح، ڕزگار عەزیز، شڤان عوسمان، زانکۆ عوسمان، بیلال سادق، چرۆ مۆمن، هەتاو کەریم، میهرەبان محەممەد، نێرگز تەها، سەمیرە ساڵح، بەختیار حەمە ئاغا، بڕوا جەمال، ڕێبەند ئەیوب، عوسمان ڕەشید، ژیان مەحموود، عەبدولڕەحمان میرزا، بەها قادر، فرود باقی، ڕێباز سەردار، ماجد جەمال، ڕێبوار قادر، هاوژین سەلام، هەڵمەت لەتیف، ئەکرەم سەعید، سەڵاح ئەحمەد، نەوشیروان عەلی، کاوە حسامەدین، هێمن حەمە کەریم، گۆڤار جەلال، چۆمان جەلال، چیا ئەحمەد، سەرچڵ شەوقی، عوسمان عەلی، زانا سدیق، سیروان محەمەد، سەعدوون عومەر، سامی سەعدوڵڵا، میدیا محەممەد، کاوە نووری، جەلال عەبدولڕەحمان، دڵخرۆش محەممەد، ئەمجەد جەمال، هاوژین عەبدولواحید، بەکر عومەر، تەرزە قادر، شاڵاو سەڵاح، شاجوان شێرزاد).
ناونیشانی پێشانگای پۆستەری مامۆستایانی هونەرە. چالاکی و هونەری قوتابخانە و خوێندنگەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە، کردوویەتییەوە. بەشداربووان: (ژیار حکمەت، ئەمیر ڕەحیم، مائیدە ئەمین، ئەمجەد جەمال، ماجد جەمال، ڕەهێڵ سەفادین، شۆخان جەمال، ڕاوێژ خەسرەو، سەحەر شەوکەت، هێمن ڕەحیم، چرۆ کەمال، خۆشناو عەدنان، ژیوار عومەر، ئەزهار ڕەحمان، هەڵکەوت سەعید، شنۆ عومەر، زانا سدیق، دیژوار جەبار، سۆلین سەردار، هەرێم مەهدی، هاوسەر سەفەر، کارزان حەمەعەلی، نەمام بورهان، بەسۆز ئەنوەر، لەیلا حەمەڕەشید، ماریا موحسین، مەرزیە والی، فریشتە عەلی، موسا سان ئەحمەد، عیزەت عەزیز، ڕاژان ڕزگار، ئوسامە نەوزاد، نیان عومەر، دانا ئیسماعیل، شەکیلا حەمەعەلی، کلسوم سباح، ڕوپاک فەتاح، ڕێبەر یاوەر، سروە ڕەسوڵ، ڕەوشت سەباح، ڕزگار محەممەد، تانیا ئەنوەر، محەممەد عەبدوڵا، کۆژین فایق، سەلمان حەمەخان، سەردەشت عەلی، مەسعوود فائق، ڤیان عومەر، خەڵات سەباح، ئاوارە نەجمەدین، عەزرا نووری، باخان عوسمان، ساکار بورهان، نەبەرد ئەحمەد، حەمید حەمەعەلی، گەشبین ئەحمەد، فریشتە حەسەن، هەتاو کەریم، سۆما فریاد، ئاشنا عومەر، نبراس عەلی، خالیدە محەممەد، شادیە محەممەد، نیان عبدالغفور)، ٩ی ١ی ٢٠٢٢ لە قوتابخانەی مەرزەبۆتۆ.
سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان و دەزگای هونەریی پەیام، لە پێنجەمین ساڵیادی کۆچیدا، بۆ بەرهەمەکانی هونەرمەندی جوانەمەرگ بەهجەت جەعفەر. لە ١٢ى ٦ى ٢٠٠٥دا لە بینای سەنتەر کراوەتەوە. بەشێک لە بەرهەمەکانی هونەرمەند بۆ یەکەمجار لە چوارچێوەی پێشانگادا نمایشکراون. بەهجەت جەعفەر مستەفا لە ساڵی ١٩٧٥ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. ساڵی ١٩٨٨ ئاوارەی ئێران بووە. پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانیی خوێندووە و دواتریش لە کۆلێژی هونەری زانکۆی سلێمانی وەرگیراوە، بەڵام مەرگ ڕێگەینەداوە تەواویبکات، ساڵی ٢٠٠٠ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی شەهیدانی هەڵەبجە بەخاکسپێراوە.
ناونیشانی پێشانگایەکی هاوبەشی مامۆستایانی شێوەکارە. بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەڵەبجە، چالاکیی هونەریی قوتابخانە و خوێندنگەکان، بە هاوکاریی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لقی هەڵەبجە، بۆ مامۆستایانی قوتابخانەکان و چالاکیی هونەری و باخچەکان، لە ١٧ی ٤ی ٢٠٢٣ لە گەلەری جەلال عازەبانی لە هەڵەبجە کردوویەتییەوە. بەشداربووان: (ڕێبەر یاوەر کەریم، نبراس عەلی، سەلوا مستەفا کریم، سەلمان حەمەخان، ڕگار حەمەڕەشید، محەممەد عەبدوڵا، تانیا ئەنوەر، سۆما فریا، بڕوا حەبیب، نەبەرد ئەحمەد، دانا ئیسمایل، مەسعوود فایق، کۆژین فائق، ژیوار عومەر، ساکاو برهان، ئوسامە نەوزاد، زانا سدیق، حەمید حەمەعەلی، ئەمجەد جەمال، عیزەت عەزیز، شنۆ عومەر، عەبدوڵا میرزا، خۆشناو عەدنان، گۆڤار جەلال، هاوکار عومەر، مونا عەزیز محەممەد، ئاشنا عومەر، دژوار جەبار، ماریا موحسین، ئاوارە نەجمەدین، هاوکار عابد، شۆخان جەمال، خەڵات سەباح، بەسۆز ئەنوەر، چرۆ کەمال، شەیما حەسەن، ژیار حکمەت، نیان عبدالغفور، مائیدە ئەمین، ڕەوش سەباح، مەرزیە والی، شەکیلا حەمەعەلی، ماجید جەمال، سەردەشت عەلی ئارت، سەحەر شەوکەت، ئەزهار ڕەحمان، باخان عوسمان، ڕۆژان ڕزگار، هونەر حەمەعەزیز، چرا عەبدولکەریم، گەشبین ئەحمەد، هەرێم مەهدی، نەمام بورهان، کارزان عەلی، نیان عومەر، ئاهەنگ فەخرەدین، فوئاد عەبدوڵا، بەسۆز حسێن، کاوە نووری، بۆژە مەریوان، ماریا سوهەیب، هاوژین شێخ سەلام، سروە ڕەسوڵ، بەنان لوقمان، ئیمان قادر، هاوسەر سەفەر، عابد حسێن، تارا حەمید، هەتاو کەریم، بەهار ڕەئوف، فریشتە عەلی، ئاکام ئەکرەم).