پێشانگای هاوبەشی (٤٦) شێوەکارى

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09


لاپەڕەی 582

پێشانگا

پێشانگایەکی شێوەکاریی هاوبەشە. ڕێکخراوی شار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، بەسپۆنسەری کۆڕەک تیلیکۆم، لە ٢٨ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، بۆ ٤٦ شێوەکاری کوردستان لە ١٦ى ٣ى ٢٠١٦دا کردوویەتیەوە. سەرپەرشتیاری گشتی: ڕێکخراوی شار. سەرپەرشتیاری پێشانگا: دیاری ئەحمەد. دیزاین: عوسمان ڕەشید. هاوکاران: (شرام عومەر، بەندێر محەممەد، ڕەوەز جەلال، زێرەڤان هادی، بەندێر مالک، هێرش ڕەفیق، محەممەد هادی، نیما عومەر). هەر هونەرمەندە و بە تابلۆیەک بەشداریکردووە. هونەرمەندان: (ئاراس نەوزاد، دانا ئیسماعیل، گۆڤار جەلال، هەڵمەت لەتیف، هاوار عەلی مەردان، هاوژین عەبدوڵا، مەیدا. ئـ. عەبدوڵا، عوسمان حەمەسەعید، ڕزگار عبدالعەزیز، سەیوان موحمەد، سەردەشت عەلی، شڤان عوسمان عەلی، زانا سدیق سەلیم، ئەسەد ڕەفیق، بەختیار هەڵەبجەیی، میهرەبان، کۆسار ڕەشید، هێرش ڕەفیق، چێنەر عوسمان، عەبدوڵا محەممەد فەرەج، لەنیا مالک، ئاریان ئەبوبەکر، نامۆ محەممەد، سابر حەمەکەریم، ڤارین سالار، دیاری محەممەد، عەبدوڵا ڕەحمان، چیا حەسەن، گۆڤأر بورهان، لاڤینا خالید، ئەیوب ڕەئوف، ژینۆ داود عەلی، تریفە محەممەد، شوان هەڵەبجەیی، شاهۆ جەبار، عوسمان حەسەن محەممەد، هونەر حەمەعەزیز، هاوژین سەلام، هەتاو حەمەکەریم، هەرێم جەمال، فوئاد عەبدوڵا، ئەمجەد جەمال، بڕیار فەتاح).

سەرچاوەکان:

  1. دەلیلی تابلۆکان.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (هونەر ساحیب کەریم)، لەدایکبوو: ١٩٨٤، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٥ى ٢ى ٢٠٢٣.
  3. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئیبراهیم زۆراب غەفور)، لەدایکبوو: ١٩٨١، بڕوانامە: ماستەر، پیشە: مامۆستا، لە ٥ى ٢ى ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

بەرهەمە شێوەکارییەکانی ٢٧ ساڵەی کیمیاباران

ئەو بەرهەمە هونەرییانەن، کە بە شێوەی پێشانگای گشتی و هاوبەش یان تایبەتی هونەرمەندان . زەمزەم عەبدولکەریم: تاقانەی بەجێماوی کیمیابارانی هەڵەبجە. عەلی تازەدێیی. زانیار حەمەنووری. لە ١٧و ١٨ی ٣ی ٢٠١٥ لە گۆڕەپانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە نمایشیانکردوون‌. لیژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکان: هاوژین عەبدولواحید، عەبدولڕەحمان میرزا، ئەمجەد جەمال، پێشەوا جەلال، زانا سدیق.

چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانی (٢٧)ساڵەی کیمیاباران

چەند پێشانگایەکی تایبەت و گشتین، لەبیست و حەوتەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، وەک چالاکیی نێو یادەکە کراونەتەوە. ئەوانیش: پشانگای تایبەتی (زەمزەم عبدالکەریم. تاقانەی بەجێماوی کیمیابارانی هەڵەبجە، عەلی تازەدێیی). پێشانگای فۆتۆگرافیی (زانیار حەمەنووری، سەنتەری نوێ بۆ فۆتۆگرافان). لیژنەی هەڵسەنگاندنی شێوەکاری: هاوژین عەبدولواحید، عەبدولڕەحمان میرزا، ئەمجەد جەمال، پێشەوا جەلال، زانا سدیق). سەرجەم پێشانگەکان لە گۆڕەپانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، ١٠ی سەرلەبەیانیی ١٧و١٨ی ٣ی ٢٠١٥ نمایشکراون.

ئەزموونێک لە دەستپێکدا

پێشانگایەکی هاوبەشە. ئۆفیسی هەڵەبجەی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان ١-٢ی ١٠ی ٢٠١١ لە باخچەی سەنتەر بۆ ژمارەیەک خوێندکاری پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەی کردووەتەوە. بەشداربووان: (ئوسامە نەوزاد، مروان هادی، هاوژین سەلام، واژام ناسر، ڕابەر حەیدەر، ماجد جەمال، زانا سدیق، شڤان عوسمان، ئەیوب باقی).

ئەنفال لە هەڵەبجەبوو

پێشانگایەکی تایبەتی شێوەکارییە. بەڕێوەبەرێتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە و تەلەفزیۆنی خاک، بۆ هونەرمەند (محەممەد فەتاح)یان کردووەتەوە. پێشانگاکە ١٣ى ٤ى ٢٠١٧ لە هۆڵی ئامادەیی کیمیاباران کراوەتەوە. کۆمەڵێک تابلۆی هونەرمەند خراوەتەڕوو، کە بەرهەمی ساڵی ٢٠١٦ هونەرمەندن.

ئیسلام سەدەفێک بۆ پاراستنی مرواری ئافرەت

پیشانگایەکی هاوبەشی جواننوسیی (سامان هادی، ئارام محەممەد)ە. بۆ نوسینی ئەو فەرموودانەی پێغەمبەر، کە ڕۆڵ و گرنگی و پێگەی ئافرەت دەردەخەن لە کۆمەڵگا و خێزاندا، بیست تابلۆی نوسینی فەرموودەکان بە پێوانەی ١٠٠سم بە ٧٠سمی تێدا خراوەتەڕوو. بیرۆکە و سەرپەرشتی: هونەر ساحیب، بە هاوکاری و لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوی ئیقرا. لە ڕۆژی ٨ی ٣ی ٢٠٢٢ لە هۆڵی (د. بەهادین) نمایشکراوە.

باخچەیەک بۆ ژیان

پێشانگای شێوەکارییە. لە بیست و دووەمین ساڵیادی ئەنفالدا، بەشی شێوکاریی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە، بۆ هاوخەمیی ئەنفال، بە دروشمی: (تاوانێک دژ بە کورد. تاوانێک دژ بە مرۆڤایەتی)، لەلایەن شێوەکاران (حەسەن موراد، حامید ئەحمەد، هونەر ساحیب، مەریوان زەندی)یەوە، لە دەروازەی شاری چەمچەماڵ لە ١٣ی ٤ی ٢٠١٠ پێشکەشکراوە.