پێشانگای هاوبەشی شێوەکارانی هەڵەبجە ٢٠١٠
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-10
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەر لە سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی و هونەر لە هەڵەبجە، بۆ زیاتر ناساندنی گەلەری هەڵەبجە، لە ١٦ی ٣ی ٢٠١٠ پێشکەشیکردووە. ٤٠ هونەرمەند بەشدارییان تێدا کردووە. سەرپەرشتیاری پێشانگاکە: (نزار محەممەد، مەهدی عەزیز، سلام عەلی، عەبدولجەبار غەفور). دیزاین: ئاودێر. فۆتۆ: سەلام عەلی. بەشداربووان: (فەخرەدین سەلیم، حەمەفەرەج، هەڵەبجەیی، ڕەئوف حەسەن، نامق حەمە، دڵشاد بەهادین، ئیسماعیل حەسەن، ساکار فاروق، ژیان مەحموود، کانی فاروق، نیان جەمال، نیان عوسمان، ئاودێر عوسمان، ساکار عەبدوڵا، مەریوان زەندی، شەهێن ئەبوبەکر، نەوشیروان عەلی، ڕۆژگار بابا عەلی، عەبدولڕەحمان محەممەد، حەسەن موراد، مەهدی هەورامی، ئیبراهیم زۆراب، ئەمجەد جەمال، عەبدولڕەحمان میرزا، هاوار عەلی مەردان، محەممەد فەتاح، ئازار عوسمان، ئەریوان سەڵاح، فوئاد عەبدوڵا، هاوژین عەبدولواحید، کۆسار ڕەشید، ساحب هەورامی، عەبدوڵا، میرزا، ئاریان ئەبوبەکر، سالار باقی، هونەر ساحیب، کاوە نووری، سامی سەعدوڵڵا).
سەرچاوەکان:
- دەلیلی کارەکە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (حەسەن موراد محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٧٨، بڕوانامە: ماستەر، پیشە: مامۆستا، لە ٢٧ی ٢ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: هونەر ساحیب کەریم