پێشانگای هاوبەشی شێوەکاری

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09


لاپەڕەی 581

پێشانگا

پشانگایەکی هاوبەشی شێوەکارییە. بەرهەمی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجەیە. لە یادی بیست ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، لە ١٦و١٧ی ٣ی ٢٠٠٨ لە قوتابخانەی شاهۆ نمایشکراوە. بە تابلۆکانی هونەرمەندان: (نەوشیروان عەلی، کاوە نووری، ئەریوان سەڵاح، لوقمان بابان، ئەسغەر ڕەشید، فەخرەدین سەلیم، هونەر ساحیب، حامید ئەحمەد، سالار باقی، کامیار حەمەعەلی، بەختیار ئەبوبەکر، فوئاد عەبدوڵا، گۆنا ئەمین، حەسەن موراد، جوان ئەنوەر، ئەمیرە حەمەئەمین، شەرمین عەبدولقادر، خەڵات قادر، کوردستان عەبدوڵا، گریان مەعروف، پەیمان عەزیز، ئامینە عەبدوڵا، ئادەم عومەر، پێشەوا جەلال، مەهدی هەورامی).

سەرچاوەکان:

  1. دەلیلی چالاکییەکانی فیستیڤاڵی یادی بیست ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە، ٢٠٠٨، ل٨-٩.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (هونەر ساحیب کەریم)، لەدایکبوو: ١٩٨٤، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ١٩ی ٢ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: هونەر ساحیب کەریم

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

بەرهەمە شێوەکارییەکانی ٢٧ ساڵەی کیمیاباران

ئەو بەرهەمە هونەرییانەن، کە بە شێوەی پێشانگای گشتی و هاوبەش یان تایبەتی هونەرمەندان . زەمزەم عەبدولکەریم: تاقانەی بەجێماوی کیمیابارانی هەڵەبجە. عەلی تازەدێیی. زانیار حەمەنووری. لە ١٧و ١٨ی ٣ی ٢٠١٥ لە گۆڕەپانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە نمایشیانکردوون‌. لیژنەی هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکان: هاوژین عەبدولواحید، عەبدولڕەحمان میرزا، ئەمجەد جەمال، پێشەوا جەلال، زانا سدیق.

چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانی (٢٧)ساڵەی کیمیاباران

چەند پێشانگایەکی تایبەت و گشتین، لەبیست و حەوتەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، وەک چالاکیی نێو یادەکە کراونەتەوە. ئەوانیش: پشانگای تایبەتی (زەمزەم عبدالکەریم. تاقانەی بەجێماوی کیمیابارانی هەڵەبجە، عەلی تازەدێیی). پێشانگای فۆتۆگرافیی (زانیار حەمەنووری، سەنتەری نوێ بۆ فۆتۆگرافان). لیژنەی هەڵسەنگاندنی شێوەکاری: هاوژین عەبدولواحید، عەبدولڕەحمان میرزا، ئەمجەد جەمال، پێشەوا جەلال، زانا سدیق). سەرجەم پێشانگەکان لە گۆڕەپانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، ١٠ی سەرلەبەیانیی ١٧و١٨ی ٣ی ٢٠١٥ نمایشکراون.

ئەزموونێک لە دەستپێکدا

پێشانگایەکی هاوبەشە. ئۆفیسی هەڵەبجەی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان ١-٢ی ١٠ی ٢٠١١ لە باخچەی سەنتەر بۆ ژمارەیەک خوێندکاری پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەی کردووەتەوە. بەشداربووان: (ئوسامە نەوزاد، مروان هادی، هاوژین سەلام، واژام ناسر، ڕابەر حەیدەر، ماجد جەمال، زانا سدیق، شڤان عوسمان، ئەیوب باقی).

ئەنفال لە هەڵەبجەبوو

پێشانگایەکی تایبەتی شێوەکارییە. بەڕێوەبەرێتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە و تەلەفزیۆنی خاک، بۆ هونەرمەند (محەممەد فەتاح)یان کردووەتەوە. پێشانگاکە ١٣ى ٤ى ٢٠١٧ لە هۆڵی ئامادەیی کیمیاباران کراوەتەوە. کۆمەڵێک تابلۆی هونەرمەند خراوەتەڕوو، کە بەرهەمی ساڵی ٢٠١٦ هونەرمەندن.

ئیسلام سەدەفێک بۆ پاراستنی مرواری ئافرەت

پیشانگایەکی هاوبەشی جواننوسیی (سامان هادی، ئارام محەممەد)ە. بۆ نوسینی ئەو فەرموودانەی پێغەمبەر، کە ڕۆڵ و گرنگی و پێگەی ئافرەت دەردەخەن لە کۆمەڵگا و خێزاندا، بیست تابلۆی نوسینی فەرموودەکان بە پێوانەی ١٠٠سم بە ٧٠سمی تێدا خراوەتەڕوو. بیرۆکە و سەرپەرشتی: هونەر ساحیب، بە هاوکاری و لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوی ئیقرا. لە ڕۆژی ٨ی ٣ی ٢٠٢٢ لە هۆڵی (د. بەهادین) نمایشکراوە.

باخچەیەک بۆ ژیان

پێشانگای شێوەکارییە. لە بیست و دووەمین ساڵیادی ئەنفالدا، بەشی شێوکاریی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە، بۆ هاوخەمیی ئەنفال، بە دروشمی: (تاوانێک دژ بە کورد. تاوانێک دژ بە مرۆڤایەتی)، لەلایەن شێوەکاران (حەسەن موراد، حامید ئەحمەد، هونەر ساحیب، مەریوان زەندی)یەوە، لە دەروازەی شاری چەمچەماڵ لە ١٣ی ٤ی ٢٠١٠ پێشکەشکراوە.