بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرهەمی لیژنەی هەڵەبجەی شەهیدی یەکێتیی هونەرمەندانی کوردستانە. کرۆکی دەق: (مەهدی ساڵح، بەختیار عەلی، جەمال غەمبار). ئامادەکردن و دەرهێنانی: بەرزان حامید. ئەکتەرەکان: (ڕێبوار فەرەج، گەشاو نووری، کاوان عەلوان). ڕووناکی: کۆچەر عەزیز، موزیک: دەرهێنەر. جێبەجێکردنی دیکۆر: ئیسماعیل حەسەن. لە فیستیڤاڵی دووەمی شانۆی شارەزووردا لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف، ساڵی ٢٠٠٣دا پێشکەشکراوە. هەمان شانۆ لەلایەن گروپی شانۆی ڕۆشنبیریی هەڵەبجەوە بە دەرهێنانی: ڕێبوار فەرەج. ئەکتەرەکان: (گەشاو نووری، ڕێبوار فەرەج، ئاری عومەر)، جێبەجێکردنی مۆسیقا: ئەردەڵان کاکەیی، دیکۆر: دەرهێنەر، جێبەجێکردنی دیکۆر: مەهدی هەورامی، لە ١٥ی ٤ی ٢٠٠٨ لە هۆڵی ڕۆشنبیریی چەمچەماڵ نمایشکراوە.
بەرهەمی تیپی شانۆی کوردستان و مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە، نوسین و دەرهێنانی: قادرۆک. بەڕێوەبەری بەرهەم: عەبدوڵا حەمەساڵح. لە ڕۆژانی: ١٦و ١٧و ١٨ی ٣ی ١٩٨٩ لە شاری سەقزی خۆرهەڵاتی کوردستان لە هۆڵی (کانون فکری کودک و نوجوانان) نمایشکرا. دووبارە لە دەرهێنانی قادرۆک، لە ١٧ی ٣ی ٢٠١٠ لە بەرهەمهێنانی بەڕێوەبەرێتیی هونەری شانۆی سلێمانی لە هۆڵی ئەحمەدموختار لە هەڵەبجەی شەهید نمایشکراوەتەوە. ئەکتەرەکان: (حەمەعەلی خان، ئەحمەد ئیبراهیم باڵخی، سازگار تەها، مەریوان ئیبراهیم، هیوا ڕەئوف، ئاریان عومەر، نەهرۆ مەلا محەممەد، ئاکۆ سدیق، ئەکرەم محەممەد، شیلان عەبدوڵا، ئاری سەید محەممەد، ڕەوەند ئەحمەد) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: عاصی محەممەد، بەڕێوەبەری شانۆ: ئاشنا ڕەئووف، دیزاینی ڕووناکی و جێبەجێکردنی: سالار ماهیر.
بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و وەرزش و لاوانی هەڵەبجەیە. نوسینی: بوردان دروز دوفسکی. وەرگێرانی: نووری سەعید. دەرهێنانی: خەندە سەڵاح. ئەکتەرەکان (ئاسۆ ڕەفیق، گۆران جەمال). بەڕێوەبەری بەرهەم: مەبەست پەیام. بەڕێوەبەری شانۆ: توران ئومێد. ڕووناکی: ڕابەر ئیبراهیم. دیکۆر: تەها ئەڵڵاکەرەم. ئارایشت: کاست. سینۆگرافیا: دەرهێنەر. جێبەحێکاری موزیک: بەڵێن نەجمەدین. کرێکاری شانۆ: خەرمان سەڵاح، زانیار. لە٩ى ٤ى ٢٠١٢لە هۆڵی ئەحمەدموختار پێشکەشکراوە.
لە نوسین و دەهێنانى (سەنعان فایەق هانەدنى)یە. بەرهەمی ساڵى ٢٠١٠یە. لە هۆڵى گوڵعەنبەر لە خورمأڵ نمایشکراوە. ئەکتەرە سەرەکییەکانی بریتین له: (لایق ئەنوەر، ئارى تایر و سەنعان فایەق، دارا خالید).
بەرهەمی قوتابخانەی (ئاسۆی حاجی محەممەد بامۆکی)یە. نوسین و دەرهێنانی: بەمۆ سالار. ئەکتەرەکان: (ئانۆ ڕزگار، محەممەد فەریق، سەلیم محەممەد، لیا یادگار، ئانیا ڕێبوار، نمە مەحموود) بوون. لە سێیەمین خولی فیستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆی قوتابخانە و خوێندنگەکانی هەڵەبجە، ڕۆژی ٨ی ٣ی ٢٠٢٣ لە هۆڵی ئامادەیی شەهیدانی کیمیاباران پێشکەشکراوە. (سەلیم محەممەد) خەڵاتی یەکەمی ئەکتەری کوڕی بردووە.
بەرهەمێکی شانۆییە. بەرهەمی تپی شانۆی زریانە. نوسینی: جەزا عەلی ئەمین. ئامادەکردن و دەرهێنانی: ئاشتی عەبدوڵا. ئەکتەرەکان: (ئاشتی عەبدوڵڵا، مەریوان مەحیەدین، مۆفەق جەزا، شیرین سان ئەحمە، شادان تۆفیق، لانە باسام، ناسیح فایەق، نەزی حەمەخان، بەکر ساڵح، ڕزگار حەمەسلیم، ئەرکان عەلی، مەدی سان ئەحمەد) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: مەریوان مەحییەدین. بەڕێوەبەری شانۆ: مۆفەق جەزا. یاریدەدەری دەرهێنەر: بەکر ساڵح. دیکۆر: دەرهێنەر. جێبەجێکردنی: بەشداران. ڕووناکی: شازاد غازی. مۆسیقا: شۆڕش نووری. ئارایشت: بەشداران. خۆشنوس: سیروان. بلیت: نامیق جەزا. ١ی ٢ی ١٩٩٥ و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.
نوسینی: تونجەر جوینجەر ئوغلۆ. وەرگێرانی: بەکر شوانی. ئەکتەرەکان: (خەڵات عومەر، زریان حەکیم، شێنێ حەیدەر، تەها ئەڵاکەرەم، چاوان خەلیل، دێرین حامید، وەرزێر محەممەد) بوون. بەڕێوەبەری گشتی: هیوا سوعاد. بەڕێوەبەری شانۆ: تەها ئەڵڵاکەرەم. یاریدەدەری دەرهێنەر: ڕەزا عوسمان، ڕاڤیار ئەبوبەکر. ئامادەکردن: بەڵێن هادی. ئێکسسوار: کەیوان هەورامی. جلوبەرگ: بەشداران. ڕووناکی: زاهیر ئیبراهیم. پۆستەر و دەلیل: سۆران عادل. ٢ی ٣ی ٢٠١٢ لە هۆڵی (گەل) لە هەولێر پێشکەشکراوە.
بەرهەمی (ئامادەیی ئەحمەدموختار جاف)ـە. نوسین و دەرهێنانی: وەرزێر مەنسوور. ئەکتەرەکان: (محەممەد یوسف، سارۆ مبسر، هادی موحسین، ڕاستگۆ موحسین) بوون. لە سێیەمین خولی فیستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆی قوتابخانە و خوێندنگەکانی هەڵەبجە، ڕۆژی ٦ی ٣ی ٢٠٢٣ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە پێشکەشکراوە.
بەرهەمی لیژنەی هەڵەبجەی یەکێتیی هونەرمەندانی کوردستانە. نوسینی: گۆریان. دەرهێنانی محەممەد عەبدوڵا (ئاشتی). ئەکتەرەکان: (ئەردەڵان ڕەمەزان، قاسم ئەحمەد، ڕێبوار فەرەج، هاژە فایەق، یادگار ڕەئوف) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی هەڵەبجە. یاریدەدەری دەرهێنەر: ڕێبوار فەرەج. بەڕێوەبەری شانۆ: قاسم ئەحمەد. ڕووناکی: کۆچەر عەزیز. جێبەجێکردنی: ئاری عومەر. مۆسیقا: جەوهەر عەزیز. میکیاج: بارام جەلال. دەف: جیهانگیر جەلال. وێنە: ئیسماعیل حەسەن. دیکۆر: نزار محەممەد. سایزەر: خالید فەتاح. لە ١٧ی ٣ی ٢٠٠٤ لە هۆڵی ئەحمەدموختارجاف پێشکەشکراوە.
بەرهەمی قوتابخانەی مەرزەبۆتۆی بنەڕەتییە. نوسینی: وەرگیراو. داڕشتن و دەرهێنانی: ڕەهێڵ سەفادین. ئەکتەرەکانی: (نڤار سدیق، هەنی غالب، پەریا حەمەئەمین، پەریا سۆران، فێنک عەی، لەرێ تاهر، لیا وەرزێر) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: دڵشاد حەمەڕەزا: لە خولی دووەمی شانۆی فیستیڤاڵی گۆراندا بۆ قوتابخانە و خوێندنگەکان، لە ٢٧ی ٣ی ٢٠٢٢ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە پێشکەشکراوە.
بەرهەمی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکان و کۆمەڵێک شانۆکاری هەڵەبجەیە. نوسینی: ڕاڤیار نەوزاد. دەرهێنانی: سەربەست میرزا، ڕاڤیار نەوزاد. ئەکتەرەکان: (هاوکار دلێر، زانست پەیام، محەممەد جەزا، ئاسۆ ڕەفیق، کاوات هادی، هەڤأڵ عەلی، ولیان ڕەمەزان، شوانە تەها، شڤان حەمە عەلی، تەها ئەڵڵاکەرەم) بوون. بەرێوەبەری بەرهەم: سەرۆکایەتیی بەشی هونەری شانۆ. سەرپەرشتیاری گشتی: ڕەفیق لایق. سەرپەرشتیاری کارگێڕی: ڕێبین مەحموود، ئیبراهیم ڕەمەزان. سەرپەرشتیاری هونەری: سالم مەجید. بەڕێوەبەری شانۆ: هەڵاڵە عومەر. سینۆگرافیا: ڕاڤیار نەوزاد. پۆستەر: هەڵمەت. دەلیل: خەڵات نەوزاد. ئارایشت: هەردی هادی. جێبەجیکاری دیکۆر: تەها ئەڵڵاکەرەم. ڕووناکی: ڕابەر ئیبراهیم. ١٥ بۆ ١٦ی ٤ی ٢٠١٢ بۆ یادی ئەنفال لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکان پێشکەشکراوە.
بەرهەمی ئامادەیی (شەهیدانی کیمیاباران)ی کچانە. دەرهێنانی: مامۆستا هەردی هادی. ئەکتەرەکان: (ساڤۆ ڕێژەن هۆزان تەحسین، لینە تاریق، نیان فایەق، شنۆ ئیبراهیم، یاران تەحسین، شانیا ئیسماعیل، هێشوو شاخەوان، شێنێ مەحموود) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: تارا عەبدولڕەحمان. سەرپەرشتیاری هونەری: مامۆستا ڕاڤیار نەوزاد. بەڕێەبەری شانۆ: سۆفیا ئاسۆ. بە شداری یەکەمین (کەرنەڤاڵی گۆران بۆ شانۆ)ی کردووە. لە ٢٧ى ٣ى ٢٠١٩ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوە.
بەرهەمی تیپی شانۆی شەهیدانی هەڵەبجەیە. ئامادەکردنی: هیدایەت عوسمان. دەرهێنانی: نەژاد شێخ کامیل. ئەکتەرەکان: (نەژاد شێخ کامیل، کۆچەر نووری، جەلیل سەعید، یاسین سەعید، سائیب محەممەد، ڕزگار سەلیم، دیلمان محەممەد، هاوار حەمەنەزیم، سەرکەوت مارف، محەممەد عەبدوڵا، شادان ئەکرەم، عەمار نەجمەدین، نەریمان فەیزوڵڵا، نەوزاد خەیاڵ، سەنگەر مەولود، ئاوێزان محەممەد، چۆمان محەممەد، ئاوارە سەیفەدین) بوون. بەڕێوەبەری شانۆ: کۆچەر نووری. دیکۆر: ناسیح فایەق. مکیاژ: ڕزگار سەلیم. جلوبەرگ: جلیل سەعید، یاسین. ڕووناکی: ناسیح فایەق. لە ١٦ی ٣ی ١٩٩٨ لە هۆڵی میدیا لە هەولێر پێشکەشکراوە.
بەرهەمی قوتابخانەی هونەریی هاوکارە. نوسین و دەرهێنانی: وەرزێر حەمەسەلیم. ئەکتەرەکان: وەرزێر حەمەسەلیم، کەمال شێخ نووری، ڕێناس عومەر، بەختیار محەممەد، ئاراس محەممەد. ئێکسسوار: ڕێباز حەسەن، دیکۆر: وەرزێر حەمەسەلیم، جلوبەرگ: سامی شێخ نووری، ڕووناکی و دەنگ: حەسەن حەمەئەمین. لە چواردەهەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە ١٨ی ٣ی ٢٠٠٢ لە هۆڵی ئەحمەدموختار پێشکەشکراوە.
بەرهەمی (تیپی شانۆیی خەبات)ی سەر بە کۆمەڵەی هونەرمەندانی کوردستانە. ئامادەکردن و دەرهێنانی (جەمال حەمەعەلی). ئەکتەرەکان: (سەریاس عەلی، جەمال حەمەعەلی، بەهار جەمیل، شیرین هادی، سەرکەوت مارف، تریفە لەتیف، شادان عەلی، هونەر سلاح، لانە عەبدوڵلا، عوسمان محەممەد) بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر: نامیق هەورامی، ڕووناکی: مەریوان جەلال (مەریوان هەڵەبجەیی). جلوبەرگ: بەشداران. ئێکسسوار: دەرهێنەر. موسیقا: سەباح عومەر، عەباس کوردی. میکیاج: سۆران عوسمان. ١٧ی ٣ی ١٩٩٦ و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.
بە بۆنەی ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەوە لە ١٧ی ٣ی ٢٠١٨ نمایشکراوە لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە شارۆچکەی (خورماڵ) پیشکەشکراوە. لە نوسین و دەرهێنانی (دارا خالید)ە و ئەکتەرەکانی بریتیبوون لە: (سەنعان فایەق، ڕێباز گوڵپی، ژوان دارا، ئاسۆ ئارام، نەبەز ئەنوەر).
بەرهەمی تیپی شانۆی خورماڵە. ساڵی ٢٠١٨ لە شارۆچکەی (خورماڵ) نمایشکراوە. لە نوسین و دەرهێنانی (دارا خالید)ە و هەر خۆشی کاری نواندنی کردووە.
لە بەرهەمەکانی تیپی شانۆی هەوارمانە. نوسینی (ستار ئەحمەد سەعید) و دەرهێنانی (جەمال حاجی حەمەوەیس). ساڵی ١٩٩٢ لە (بیارە) پێشکەشکراوە.
بەرهەمی (ئامادەیی هەڵەبجەی کچان)ە. نوسینی: وەرزێر مەنسوور. دەرهێنانی: ئیزهار ڕەحمان. ئەکتەرەکان: (سروشت سامان، ئایە بڕیار، ڕاز هێمن، ئایدیا بێستوون) بوون. لە سێیەمین خولی فیستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆی قوتابخانە و خوێندنگەکانی هەڵەبجە، ڕۆژی ٨ی ٣ی ٢٠٢٣ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکان پێشکەشکراوە. خەڵاتی سێیەمی باشترین دەرهێنانی بردووە. (ڕاز هێمن) خەڵاتی سێیەمی باشترین ئەکتەری کچی بردووە.
بەرهەمێکی شانۆییە. شەقامە. بەرهەمی شانۆکارانی هەڵەبجەیە. بیرۆکە و دەرهێنانی: هێمن ڕەحیم. ئەکتەرەکان: (چاوان خەلیل، ئاودێر شیروان، وەرزێر مەنسوور، بەمۆ فریاد، جیهان جەلال). دیکۆر: هێمن مۆنالیزا، شاڵاو ئەحمەد. ڕووناکی: ڕابەر ئیبراهیم. دەنگ: دەرهێنەر. ١٦ی ٣ی ٢٠١٥ بەرامبەر مۆبیلیاتی شاهۆ پێشکەشکراوە.