هەڵەبجە... خوێن
بەرهەمی تیپی شانۆی شەهیدانی هەڵەبجەیە. ئامادەکردنی: هیدایەت عوسمان. دەرهێنانی: نەژاد شێخ کامیل. ئەکتەرەکان: (نەژاد شێخ کامیل، کۆچەر نووری، جەلیل سەعید، یاسین سەعید، سائیب محەممەد، ڕزگار سەلیم، دیلمان محەممەد، هاوار حەمەنەزیم، سەرکەوت مارف، محەممەد عەبدوڵا، شادان ئەکرەم، عەمار نەجمەدین، نەریمان فەیزوڵڵا، نەوزاد خەیاڵ، سەنگەر مەولود، ئاوێزان محەممەد، چۆمان محەممەد، ئاوارە سەیفەدین) بوون. بەڕێوەبەری شانۆ: کۆچەر نووری. دیکۆر: ناسیح فایەق. مکیاژ: ڕزگار سەلیم. جلوبەرگ: جلیل سەعید، یاسین. ڕووناکی: ناسیح فایەق. لە ١٦ی ٣ی ١٩٩٨ لە هۆڵی میدیا لە هەولێر پێشکەشکراوە.
هەڵەبجە و هەتوان
بەرهەمی قوتابخانەی هونەریی هاوکارە. نوسین و دەرهێنانی: وەرزێر حەمەسەلیم. ئەکتەرەکان: وەرزێر حەمەسەلیم، کەمال شێخ نووری، ڕێناس عومەر، بەختیار محەممەد، ئاراس محەممەد. ئێکسسوار: ڕێباز حەسەن، دیکۆر: وەرزێر حەمەسەلیم، جلوبەرگ: سامی شێخ نووری، ڕووناکی و دەنگ: حەسەن حەمەئەمین. لە چواردەهەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە ١٨ی ٣ی ٢٠٠٢ لە هۆڵی ئەحمەدموختار پێشکەشکراوە.
هەڵەی دکتۆر
لە بەرهەمەکانی تیپی شانۆی هەوارمانە. نوسینی (ستار ئەحمەد سەعید) و دەرهێنانی (جەمال حاجی حەمەوەیس). ساڵی ١٩٩٢ لە (بیارە) پێشکەشکراوە.
هەڵگەڕاوەی ژمارە چوار
بەرهەمی (ئامادەیی هەڵەبجەی کچان)ە. نوسینی: وەرزێر مەنسوور. دەرهێنانی: ئیزهار ڕەحمان. ئەکتەرەکان: (سروشت سامان، ئایە بڕیار، ڕاز هێمن، ئایدیا بێستوون) بوون. لە سێیەمین خولی فیستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆی قوتابخانە و خوێندنگەکانی هەڵەبجە، ڕۆژی ٨ی ٣ی ٢٠٢٣ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکان پێشکەشکراوە. خەڵاتی سێیەمی باشترین دەرهێنانی بردووە. (ڕاز هێمن) خەڵاتی سێیەمی باشترین ئەکتەری کچی بردووە.
هەناسەیەک بۆ ئاشتی
بەرهەمێکی شانۆییە. شەقامە. بەرهەمی شانۆکارانی هەڵەبجەیە. بیرۆکە و دەرهێنانی: هێمن ڕەحیم. ئەکتەرەکان: (چاوان خەلیل، ئاودێر شیروان، وەرزێر مەنسوور، بەمۆ فریاد، جیهان جەلال). دیکۆر: هێمن مۆنالیزا، شاڵاو ئەحمەد. ڕووناکی: ڕابەر ئیبراهیم. دەنگ: دەرهێنەر. ١٦ی ٣ی ٢٠١٥ بەرامبەر مۆبیلیاتی شاهۆ پێشکەشکراوە.
هەنگاو
یەکەمین بەرهەمی پێشکەشکراوی دوای ڕاپەڕینە. نوسین و دەرهێنانی: یوسف عیززەدین. ئەکتەرەکان: (هاژەخان هاوسەری یوسف عزەدین، یوسف عزەدین، ڕێبین تەوێڵەیی، جەلال بابالە، سەرکەوت حەمەحسێن، ڕێبوار محەممەد) بوون. لە مانگی تەموزی ١٩٩١ لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە. هەمان بەرهەم لەژێر سەرپەرشتی لیژنەی هونەری و ئەدەبیی تەوێڵەدا، بە بەشداری (هاژە، ڕێبین تەوێڵەیی، جەلال بابالە، سەرتیپ سابیر کەریم، تەحسین محەممەد، سروە فایق فەتحوڵڵا، گوڵاڵە عەبدوڵا عبدولحەمید، مەلا بەکر زڕگوێزی)، لە ناو بازاڕی تەوێڵە نمایشکراوەتەوە.