بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرهەمی تیپی شانۆیی زریانە. نوسینی: فوئاد حەمەئەمین سەراج. ئامادەکردنی: گۆران حەمەئەمین. دەرهێنانی: ئاشتی عەبدوڵا. ئەکتەرەکان: (بەکر ساڵح، ئاشتی عەبدوڵلا، ڕزگار حەمەسەلیم، ناسیح فایەق، کاوە حەمەئەمین، عوسمان عەبدوڵا، مەهدی سان ئەحمەد، شۆڕش نووری، مەریوان مەحیەدین، عەباس محەممەد، ئەسوەد وسێن، ئەرکان عەلی، سەروەر کەریم، محەممەد عەبدوڵا، هاوبیر ئەحمەد، شەماڵ عەلی، ڕێبوار عەبدولکەریم، سەرکەوت (میوانی بەرهەم)) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: شەماڵ عەلی. یاریدەدەری دەرهێنەر: هادی نەجیب. بەڕێوەبەری شانۆ: مەریوان مەحیەدین. ئێکسسوار: ڕزگار حەمەسەلیم. جلوبەرگ: کۆچەر عەزیز. مکیاج، ئەسوەد وسێن، مەهدی سان ئەحمەد. ڕووناکی و مۆسیقا: ئیحسان کەریم. بەڕێوەبەری هۆڵ: ناسیح فایەق. چاودێر: بەشداران. ٢٥ی ٩ی ١٩٩٥ و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.
بەرهەمی تیپی شانۆیی شەهید نیازییە لە تەوێڵە. نوسینی: تەلعەت سامان. دەرهێنانی: بەشداران. ئەکتەرەکان: (حەیدەرە سوور، ئەختار عەزیز، عەدنان محەممەد، شاهۆحاجی مستەفا، ئاوات عومەر، لوقمان عەزیز، ڕێزان بەشیر حەمەسەلیم، شلێر ئادەم، سەعدوون محێدین، ئادەم محەممەد ئەحمەد) بوون.
بەرهەمی تیپی شانۆیی منداڵانی هەڵەبجەیە. دەق: سەڵاحەڕەش. دەرهێنانی: بەرزان حامید. ئەکتەرەکان: (ڕێبوار سەڵاح، شوانە عومەر، خۆزگە لەتیف، ژیار بەرزان، خێڵان نەوزاد، هەڵبەست پەیام، ئەڤین نەجیب، شاملۆ ئیبراهیم، ڕێژین ئیسماعیل، شاکار جەبار) بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر: سەریاس عەلی. بەڕێوەبەری بەرهەم و مۆسیقا: ئیحسان کەریم. ڕووناکی: ئەردەڵان کاکەیی. سەرلەبەیانی ١٦ی ٣ی ٢٠٠٨ لەیادی بیست ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لە هۆڵی بۆنەکان پێشکەشکراوە.
بەرهەمی تیپی شانۆیی شەهیدانی هەڵەبجەیە. ئامادەکردن و دەرهێنانی: مامۆستا هیدایەت عوسمان. یاریدەدەری دەرهێنەر: نەژاد شێخ کامیل. ئەکتەرەکان: (بێخاڵ ئەحمەد، ڕێبوار فەرەج، عیرفان کامیل، ئاری حەمەسەعید، هاوار حەمە نەزیم، عەمار نەجمەدین، ئیدریس عەلی، هیدایەت عوسمان، تەلار نووری، کۆچەر نووری، کاوان عەلوان، گەشاو نووری، ساکار جەلال، شارا ساڵح، سلمان عەبدولڕەحمان، عوسمان محەممەد) بوون. کارە هونەرییەکان: (گەشاو نووری، غەفور فەرەج، تانیا ئەحمەد، فاروق غەفار، تەحسین کەریم). لە ١٦ی ٣ی ١٩٩٥ لە باخی گشتیی هەڵەبجە پێشکەشکرا.
شانۆییەکی گەڕۆک بووە. لە بەرهەمەکانی تیپی شانۆیی شەهیدانی هەڵەبجەیە. لە شیعری لاوکی هەڵەبجەوە، ڕێناسی ڕەفیق سابیر ئامادەیکراوە. ئامادەکردن و دەرهێنانی: ڕزگار ئەمین. ڕێکخستنی نمایش: شوان عەتوف، نەژاد شێخ کامیل، نەرمین فەرەج. ئەکتەرەکان: (شوان عەتوف، چنور قادر، دەروێش عومەر، نەژاد شێخ کامیل، فوئاد حەسەن، ئومێد ئیقباڵ، سەباح جەمال، کاوە ساڵح، عومەر عەبدولڕەحمان، حەسەن جەلال، ئەمیر پاشا، جەمال مەحموود، کاروان عەبدولڕەحمان، سەربەست غەریب، نەرمین عەلی، سروشت سیروان، تەلار نووری، عادل محەممەد یەعقوب، سەرخێڵ محەممەد، هاوار حەمەنەزیم، شاهۆ ساڵح، ئەحمەد حەمەغەریب. ڕێگا ڕەئوف، شیلان مەحموود، ئاڵا محەممەد، مریەم ئەحمەد، گەشاو نووری، نەشمیل عەلی باسام، سروە نووری، سەمیرە مەحموود یەعقوب، نەسرین عوسمان، سەلوە وسێن، کۆچەر نووری، بەسۆز خالید، کوێستان عومەر، کیژان سەباح، بەسۆز جەوهەر، ئامانج عەلی، ئایار عەلی، زانا ئەحمەد، پشتیوان عەلی، پەرێز سەعید، ئازاد عومەر، وشیار ئەحمەد، چرۆ حەمەسڵح، نەمام عوسمان، شەوبۆ حەمەساڵح، ئیقباڵ حەسەن، ئەرسەلان مەحموود، مەهدی سان ئەحمەد، مەریوان عەبدوڵا، عیرفان کامیل، ڕێبوار محەممەد حسێن، ئەبوبەکر محەممەد، دلێر ئەحمەد، سەرکەوت حەمەسەلیم، عومەر حەمەئەمین، شوان نووری، حەیدەر حسێن، بێساران شاوەیس، مەهدی عەلی، ئیسماعیل حەمەتۆفیق، عەبدوڵا حەمەعەلی، سالار ئەبوبەکر، ئەحمەد مەحموود، سالار کاکەبرا، ئارام محەممەد، ڕێبوار فەرەج، ناهیدە فەرەج، ناسکە محەممەد، کۆچەر نووری، گەشاو نووری، سەبری وسێن، جوان محەممەد، ڕێزان محەممەد، حەسەنی پۆلیس، عەلی وسن، ئەسوەد وسێن، شیلان محەممەد، شەرافەت حەمە ڕەحیم، لەیلا نووری، تەلار نووری، شنۆ غەریب، سیما حەمەنەزیم، سەرتەڵ حەمەنەزیم، هاوار حەمە نەزیم، فاروق غەفار، کاوان عەلوان، و چەند ئەکتەرێکی تر بوون). یاریدەدەری دەرهێنەر: عوسمان عەلی، دەروێش عومەر. بەڕێوەبەری بەرهەم: ئەمیر پاشا نامدار. بەڕێوەبەری شانۆ: کاوە ساڵح. ئێکسسوار: ڕێبوار محەممەد حسێن. لە ١٦ی ٣ی ١٩٩٢ بە شێوەی گەڕۆک لە باخی گشتی و کەلاوەکاندا پێشکەشکراوە.
بەرهەمی تیپی شانۆیی شەهیدانی هەڵەبجەیە. لەڕۆمانی (چیای ئاو)ەوە ئامادەکراوە. نوسینی (سەڵاح عومەر). ئامادەکردن و دەرهێنانی: ڕزگار ئەمین. نمایشکاران: (شوان عەتوف، هاوار حەمەنەزیم، ناهیدەفەرەج). ڕۆحەسپییەکان: (فواد حەسەن، ئومێد ئیقاڵ، کاوان علوان، حەسەن جەلال، ئەسود وسین، مهدی سان ئەحمەد، ئاری حەمەسەعید، شەرافەت حەمەڕەحیم، کۆچەر نووری، ڕێبوار فەرەج، نەشمیل عەلی باسام، گەشاو نووری، جوان محەممەد، فاروق غەفار، ڕێزان محەممەد، شنۆ غەریب، شەنگەر ساڵح). گیانە ڕەشەکان: (نەژاد شێخ کامیل، ئارام محەممەد، عەلی وسین، عمار نەجمەدین، شوان نووری، حەیدەر وسین، عیرفان کامیل، جیهانگیر حسێن، بەختیار چاوشین). منداڵەکان: (تەلار نووری، شارا ساڵح، کرمانج حسێن، تارا نووری). بەڕێوەبەری شانۆ: نەژاد شێخ کامیل، ڕووناکی: ڕزگار ئەمین، دەروێش محەممەد. مۆسیقا: عوسمان عەلی. میکیاج: چنوور مەحموود. جلوبەرگ: فوئاد حەسەن. دیکۆر: دەرهێنەر. لە فیستیڤاڵی دووەمی هەڵەبجە، لە ڕۆژی ١٦ی ٣ی ١٩٩٣ لە ماڵی پاشا پێشکەشکراوە.
بەرهەمی تیپی شانۆیی کۆردەرەی سەنتەری ڕۆشنبیریی مرواریی خانەقینە. ڕۆژی ١٦ی ٣ی ٢٠٠٩ لە یادی بیست و یەکەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە سەر گڵکۆی مەزاری شەهیدان پێشکەشکراوە.
ڕۆژی ٣ی ١٠ی ٢٠١١ لە هۆڵى بۆنەکانى شارۆچکەی سیروان نمایشکراوە. لە دەرهێنانى چیمەن على یوسف، نوسینى: سەنعان فایەق هانەدنى. تایبەت بە منداڵان بووە.
نوسین: ڤاڵاڤ ڤاڤڵ. وەرگێڕانی لە فارسییەوە: عەبدولڕەحمان سەعید. دەرهێنان: دارا خالید دێکۆنی. (لایق ئەنوەر، کارزان مەولود، گوڵان ئەحمەد) وەک ئەکتەر بەشدارییانکردووە. پەیامی شانۆکە سیاسیە و باس لە ناڕەزایەتیی هاوڵاتیان دەکات بەرامبەر حکومەت و خراپیی بارودۆخی خەڵکی. لە ١٥ی ٩ی ٢٠٠٩ لە هۆڵی (گوڵعەنبەر) لە شارۆچکەی خورماڵ پێشکەشکراوە.
بەرهەمی قوتابخانەی هونەریی هاوکارە. نوسنی: ڕێناس عەلی. دەرهێنانی: کەمال نووری. ئەکتەرەکان: (کەمال نووری، فریاد عارف، ئاراس محەممەد، جەلال حسێن، سالم هەورامی، بەهجەت بەکر، موحسین محەممەد، بەختیار محەممەد، هونەر محەممەد عارف، ئەحمەد خالد، سەرخێڵ حەمەئەمین، محەممەد ئەحمەد کاکە مەحموود) بوون. سەرپەرشتیاری گشتی: خەبات عەلی. بەڕێوەبەری بەرهەم. کەمال نووری. دەنگ و ڕووناکی: حەسەن حەمەئەمین، کاروان حەمەئەمین. جلوبەرگ: بەختیار محەممەد، موحسین مەحموود، نزار حەمەسەعید. ماکیاج: ئاراس محەممەد، جەلال حسێن. دیکۆر: بەشداران. مۆسیقا و گۆرانی: سالار کوردستانی، ڕێناس عەلی. لە ٢٦ی ٢ى ٢٠٠٤ و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی ئەحمەدموختارجاف پێشکەشکراوە.
بەرهەمی (قوتابخانەی سازگار)ە. نوسین و دەرهێنانی: کارزان عەلی. بەڕێوەبەری بەرهەم: بەناز عومەر. بەڕێوەبەری شانۆ: پرژە وریا. ئەکتەرەکان: (بێستان بێستون، ڕۆزا کاوە، چاوان عومەر، ڤینا بورهان، هەنەس هونەر، پەریا لوقمان، گەشبین نەوشیروان) بوون. لە سێیەمین خولی فیستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆی قوتابخانە و خوێندنگەکانی هەڵەبجە، ڕۆژی ٦ی ٣ی ٢٠٢٣ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە پێشکەشکراوە.
بەرهەمی هاوبەشی بەڕێوەبەرێتیی سەنتەرە ڕۆشنبیری و تیپە هونەرییەکانی سلێمانی و تیپی شانۆی هەڵەبجەیە. ئامادەکردن و دەرهێنانی: سەفین ئەنوەر شکری. نواندنی: (کامەران ئەحمەد فەتاح، بەهادین هەڵەبجەیی، سەمیعە محەممەد، مەلا یاسین، ڕەوەند هاوڕێ، ڕاستگۆ بەهادین، ڕەوا عومەر، ڕێژوان جەلال). لە ١٦ی ٣ی ٢٠١٣ لە شەقامی سەرەکیی هەڵەبجە نمایشکراوە.
بەرهەمی لقی هەڵەبجەی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانە. نوسین و دەرهێنانی: سەربەست میرزا. نواندنی: (هەردی هادی، ئاسۆ ڕەفیق، زریان حەکیم، سۆزە حەمید). سینۆگرافیا: ڕاویار ئەحمەد. بەڕێوەبەری بەرهەم: محەممەد عەبدوڵا. ئاوازدانەر و جێبەجێکار: شاد حەیدەر. جلوبەرگ و میکیاج: لانە حەمەسدیق. بەشداری فیستیڤاڵی شانۆی کەرکوکی کردووە. ٢٥ی ١٢ی ٢٠٢١ لە هۆڵی چالاکیی قوتابخانەکان نمایشکراوە.
بەرهەمی تیپی شانۆی هەڵەبجەیە. نوسینی: ئۆرڤأل دراگۆنی. دەرهێنانی: جەلال عوسمان. ئەکتەرەکان: (عوسمان عەبدوڵا، سەڵاحەڕەش، هەڵاڵە عومەر، سەمیعە محەممەد، فاتیح عەزیز) بوون. دوای ڕاپەڕین لە کانوونی دوەمی ١٩٩٢دا لەهۆڵی ساوایانی هەڵەبجە پێشکەشکرا.
بەرهەمی ماڵی گەنجانی سەنتەری ڕووناکبیریی ئێلبەگی جافە. داڕشتن و دەرهێنانی: دێرین حامید. نواندنی (خەڵات نەوزاد) بەڕێوەبەری بەرهەم: ماڵی گەنجان. بەڕێوەبەری هونەری: عەبدولڕەحمان میرزا. یاریدەدەری دەرهێنەر: هەردی هادی. بەڕێوەبەری شانۆ: ڕاڤیار نەوزاد دیکۆر: دەرهێنەر. جێبەجێکردنی: ئەمجەد جەمال، عەبدولڕەحمان میرزا. پۆستەرو دەلیل: دەرهێنەر. ڕووناکی: محەممەد مستەفا. هاوکار: زەریا سامی. لە ١١و١٢ی ١٢ی ٢٠٠٩ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.
ساڵی ١٩٦٣ لە تەوێڵە پێشکەشکراوە. نوسینی (ساجد ئاوارە). بە بەشداربوونی کۆمەڵێک لە مامۆستا و خەڵکی تەوێڵە. لەوانە: (مامۆستا بابا محەممەد، پرشنگ جەمال خەفاف و جەلال جەمال خەفاف، ئەیوب ڕۆستەم).
بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەری ڕۆشنبیری و تیپە هونەرییەکانی سلێمانی و تیپی شانۆی کوردستانە، نوسینی (جەمال محەممەد سەوزە "ئازاد سەوزه"). دەرهێنانی: هیوا ڕەئووف. بەڕێوەبەری بەرهەم: عاسی محەممەد ڕەمەزان، دیکۆر و سینۆگرافیا: ئاریان عومەر و عاسی محەممەد. موزیک و ڕاییکردنی ڕووناکی: سالار ماهیر، ئەکتەرەکان: (نیشتمان عەبدوڵا، ئاریان عومەر، ئازاد سەوزە، توانا غەنی، هیوا ڕەئووف) بوون. لە چوارچێوەی فیستیڤاڵی یادی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە ڕۆژی ١٧ی ٣ی ٢٠١٤ لە هۆڵی خوێندنگەی ئەحمەدموختار لە هەڵەبجە نمایشکراوە.
بەرهەمی تیپی شانۆی هەڵەبجەیە. نوسینی: گۆران نامیق. دەرهێنانی: ڕێبین مەحموود. نمایشکاران: (چاوان خەلیل، توران ئومێد، بەرهەم ڕەشید، ڕابەر ئیبراهیم، شوان تەها) بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر: سالم مەجید. بەڕێوەبەری بەرهەم: کامەران ئەحمەد فەتاح، بەرێوەبەری شانۆ: سەڵاحەڕەش. لە فیستیڤاڵی سلێمانی بۆ شانۆ، ڕۆژی ٢٢ی ٣ی ٢٠١١، کات: شەشی ئێوارە، لە هۆڵی ئامادەیی سلێمانیی کوڕان پێشکەشکراوە.
شانۆییە. بەرهەمی قوتابخانەی ئاسۆی حاجی محەممەدی بنەڕەتییە. نوسینی: مۆفەق عارف لهۆنی. دەرهێنانی: لۆنا حەمەڕەئوف. ئەکتەرەکان: (ژیلیا شوان، محەممەد ڕەعد، پەریا کوردۆ، هەستی شاخەوان، ئانا لوقمان، هەرمێ ئەسعەد، چنوور باخەوان، دینا حەمە کەریم، دینا محەممەد، شەیدا حەمید) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: ئیسماعیل سەباح. لە خولی دووەمی شانۆی فیستیڤاڵی گۆراندا بۆ قوتابخانە و خوێندنگەکان، لە٢٨ی٣ لە ئامادەیی شەهیدانی کیمیاباران پێشکەشکراوە.
بەرهەمی پانتایی شانۆی واڵایە. بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە و چالاکی و دیدەوانیی سەنتەری چالاکیی گەنجان ئەنجامدراوە. نوسین و دەرهێنانی: ڕاڤیار نەوزاد. نواندنی: (محەممەد جەزا، شێنێ حەیدەر، ژینۆ کەیوان، ئاسۆ ڕەفیق، کاوات هادی). لە ١٤ی ٤ی ٢٠١٤ لە هۆڵی ئەحمەدموختار نمایشکراوە.