بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرهەمی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەیە. نوسینی: عەبدوڵا فەتاح: دەرهێنانی: دابان عوسمان. ئەکتەرەکان: (شنیا وشیار، عەبدوڵا فەتاح، سندس قادر، عوسمان جەمیل). بەڕێوەبەری بەرهەم: سەرۆکایەتیی بەشی شانۆ. سەرپەرشتیاری گشتی: ئیبرهیم ڕەمەزان. سەرپەرشتیاری هونەری: سالم مەجید شوکروڵڵا. دیکۆر: عەبدوڵا. ڕووناکی: دەرهێنەر. دەنگ: ڕاویار ئەحمەد. فۆتۆ: شاڵاو ئەحمەد. لە یادی بیستو حەوتەمین ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، لە ١٧ى ٣ى ٢٠١٥ لە هۆڵی پەیمانگا پێشکەشکراوە.
بەرهەمی قوتابخانەی (شەهیدانی خێڵی حەمە)ی بنەڕەتییە. نوسین و دەرهێنانی: مامۆستا فریشتە عەلی. ئەکتەرەکان: (ئەوین عوسمان، نور مهدی، ساری سەلام، محەممەد سەڵاح، باوان وەرزێر، محەممەد شوان، هەنار موحسین، کاشان فرحان) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: مامۆستا عزەدین کەریم ئەمین. سەرپەرشتیاری هونەری: مامۆستا سالم مەجید. بەشداریی یەکەمین (کەرنەڤاڵی گۆران بۆ شانۆ)ی کردووە. لە ٢٨ى ٣ى ٢٠١٩ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوە.
یەکەمین بەرهەمی پێشکەشکراوی دوای ڕاپەڕینە. نوسین و دەرهێنانی: یوسف عیززەدین. ئەکتەرەکان: (هاژەخان هاوسەری یوسف عزەدین، یوسف عزەدین، ڕێبین تەوێڵەیی، جەلال بابالە، سەرکەوت حەمەحسێن، ڕێبوار محەممەد) بوون. لە مانگی تەموزی ١٩٩١ لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە. هەمان بەرهەم لەژێر سەرپەرشتی لیژنەی هونەری و ئەدەبیی تەوێڵەدا، بە بەشداری (هاژە، ڕێبین تەوێڵەیی، جەلال بابالە، سەرتیپ سابیر کەریم، تەحسین محەممەد، سروە فایق فەتحوڵڵا، گوڵاڵە عەبدوڵا عبدولحەمید، مەلا بەکر زڕگوێزی)، لە ناو بازاڕی تەوێڵە نمایشکراوەتەوە.
بەرهەمی گروپی دوای ١٦/٣یە. لە نوسین و دەرهێنانی (مەریوان مەعسوم دەرەمەڕی)یە. ساڵی ٢٠١١ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە شارۆچکەی خورماڵ نمایشکراوە.
بەرهەمی تیپی هونەریی پێشەنگە. لە نوسین و دەرهێنانی: عومەر عەزیز عەلی. ساڵی ٢٠٠٦ لە هوڵی گوڵعەنبەر لە شارۆچکەی خورماڵ نمایشکراوە.
بەرهەمی تیپی شانۆی شەهیدانی هەڵەبجەیە. نوسینی: ڕەئوف حەسەن. دەرهێنانی: بەهادین عوسمان. ئەکتەرەکان (چنور مەحموود، جەمال مەحموود، ئەمیر پاشا نامدار، بهادین عوسمان، نەژاد شێخ کامیل، ئارام محەممەد، فواد حەسەن، شوان عوسمان، عەباس عەلی، کاوە ساڵح، جیهانگیر حسێن) بوون. بەڕێوەبەری شانۆ: نەژاد شێخ کامیل. دیکۆر: فواد حەسەن. خۆشنوس: سیروان عوسمان. ٢٨ی ١٠ی ١٩٩١ لە باخی گشتی پێشکەشکراوە.
بەرهەمی تیپی شانۆیی هەڵەبجەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەیە. نوسین و دەرهێنانی: وەرزێر مەنسوور. یاریدەدەری دەرهێنەر: مەبەست پەیام. ئەکتەرەکان: (ڕابەر ئیبراهیم، شوان کەمال، چاوان خەلیل، ولیان ڕەمەزان) بوون. ئامادەکار: حاسڵ قاسم. فۆتۆگرافەر: شاڵاو ئەحمەد. بەشداری چوارەمین فیستیڤاڵی شانۆی شەقامی لە دەربەندیخان کردووە. سەر لەبەیانی ٢٤ی ١٠ی ٢٠١٣ لە پارکی شار پێشکەشکراوە.
بەرهەمێکی شانۆییە. بەرهەمی تیپی شانۆی هەڵەبجەیە. نوسینی: فەرەج ماکسیم. وەرگێرانی: خالید دلێر. دەرهێنانی: جەلال عوسمان. ئەکتەرەکان: سەڵاحەڕەش، سەمیعە محەممەد، نەوزاد سەلام، توانا نەجەف. بەڕێوەبەری بەرهەم ڕێبوار محەممەد. بەڕێوەبەری شانۆ: بەختیار مستەفا. مۆسقا: ئاراس شێخ جەمال. ڕاییکردنی: بەختیار. ئارایشت: دەرهێنەر. دیکۆر: بەرزان حامید. جلوبەرگ: بەشداران. ١٦ی ٣ی ١٩٩٤ ڕۆژانی دوایی لەسەر شانۆی فیستیڤاڵ نمایشکراوە.
بەرهەمی تیپی نواندنی خورماڵە. نوسین و دەرهێنان: دارا خالد. ئەکتەرەکان: سەنعان فایق، سامان کەریم، کوردە قادر، لایەق ئەنوەر، هۆشمەند کەریم، کارزان مەولود، نورس عەبدولڕەحمان، نیگار خالد، ڕێژوان دیاری، لیزا دیاری، فواد فەتاح. بەڕێوەبەری بەرهەم: سەنعان فایق. میکیاج: کوردە قادر. مۆسیقا: دارا خالد. لە ١٨ی ٣ی ٢٠١٠ لە یادی ٢٢ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لە هۆڵی ئەحمەدموختار پێشکەشکراوە. گروپی دوای ١٦ی ٣ هەمان دەقی لەلایەن نوسەر و دەرهێنەرەوە بە کاستی: کارزان تاریق، سەرخێڵ ئەحمەد، لیزا دیاری، دانا مەهدی، ڕێبین ئەوڕەحمان، ڕێژوان دیاری، ئارێز عومەر، هێرۆ حەمەسەعید، ئیسماعیل حەمەئەمین، نیگار خالد، ئوسامە سەعدەدین، بەڕێوەبەری هونەری: مقداد دەرەمەڕی، سەرپەرشتیاری شانۆ: سامان کەریم، ڕووناکی ئیسماعیل ساڵح. جلوبەرگ: ئاری تاهیر. ئیکسسوار: دانا مەهدی. لە ٢٠ی٣ی ٢٠١١ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لـە خـورمـاڵ پێشـکەشـکراوەتەوە.
بەرهەمی تیپی شانۆیی ئاشتیی جوانڕۆیە. نوسینی: حەکیمی مەلا ساڵح. دەرهێنانی: محەممەد ساڵح فەتاح. یاریدەدەری دەرهێنەر: مەحموود ئەحمەد سۆفی شەریف. ئەکتەرەکان: (کاوە مەلا ساڵح، ئاراس حسێن شا، ئەمیر پاشا نامدار، مەحموود سۆفی محەممەد، هەڵۆ محەممەد) بوون. یارمەتیدەری دارایی (نەوزاد شێخ حەمەساڵح سازانی، حەمەڕەشید هۆمەر عەبابەیلێی، شوان عوسمان عیدال کەریم عەبابەیلێیی). لە دوای کارەساتی هەڵەبجە لە ئاوارەییدا ساڵی ١٩٩٠پێشکەشکراوە.
بەرهەمی گروپی دوای ١٦ی ٣یە. نوسین: ئاری تاهیر و سەرکاو فەیرۆز، دەرهێنان: سامان کەریم دەرەمەڕی، ئەکتەرەکان: ئاری تاهیر، سەرکاو فەیرۆز، سینا عەبدولڕەحمان، ڕوەیدا کەریم، لەنیا کەریم، سەرمەد سەعدەدین، بەڕێوەبەری هونەری: مقداد دەرەمەڕی، سەرپەرشتیاری شانۆ: مەریوان مەعسوم. ڕووناکی: ئیسماعیل ساڵح، دەنگ، سەرکاو فەیرۆز. جلوبەرگ: ئاری تاهیر، ئێکسسوار، دانا مەهدی. لە ٢٩ی ٣ی ٢٠١١ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە خورماڵ پێشکەشکراوە.
ئامادەکردن و دەرهێنانی: عەبدولڕەحمان محەممەد قادر. یاریدەدەری دەرهێنەر: ئومید عەلی، کۆچەر ئەنوەر میرزا. بەڕێوەبەری بەرهەم: بەختیار نەجمەدین. ڕايکردنی مۆسیقا: ئومێد عەلی. ئێکسسوار و جلوبەرگ: دەرهێنەر. شیعری سروودەکان (عەتا چاوشین، سەڵاحەڕەش، تاهیر عەبدوڵا، هەژار، ئازاد سەوزە). ئاوازەکان: موحسین حاجی تۆفیق، میدیا حسێن. نمایشکاران: (عەبدولڕەحمان محەممەد قادر، چرا جەمال، ڕەنگین تەحسین، ژیلا جەمال، شاسا عەزیز، هێمن عەلی، سروشت جەلال، ئارەزو مەحموود، حەمدیە فازل، زانیار فەتاح، فەخریە شەریف، کامیار هەڵەبجەیی، ئاراس عوسمان، دڵخۆش مەحموود، سروە جەلال، دیدار عوسمان، شیلان ڕەشید، سارەوەن عەبدوڵا، دەریا عادل، شڤان حەیدەر، هەردی جەبار). لە ١٧ی ٣ی ١٩٩٨ لە فیستیڤاڵی ڕێزلێنان لە هەڵەبجەی شەهید پێشکەشکراوە.
بەرهەمی مەڵەبەندی ڕۆشنبیریی هەورامانە. نوسینی دەق: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم. دەرهێنانی مۆفەق عارف لهۆنی. لە ٢٥ی ٤ی ٢٠١٤ لەسەر سەکۆی شارۆچکەی (بیارە) لە چوارچێوەی بەرنامەکانی پێنجەمین فیستیڤاڵی کلتوریی هەورامان نمایشکراوە.
یەکەم شانۆگەرییە، کە لە (تەوێڵە) پێشکەشکراوە. کۆمیدی بووە. ئەکتەرەکان (حەمەلەتیف سلێمان، حەمەسەعید حەسەن، سادق غەنی). لە ئاهەنگی ساڵڕۆژی چوونە سەرتەختی مەلیک فەیسەڵی دووەم، لە ٢ی ٥ی ١٩٥٧ لەناو گۆڕەپانی شارەوانیی تەوێڵە پێشکەشکراوە.
بەرهەمی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە. نوسینی دەق: دڵشاد مستەفا. دەرهێنانی: مۆفەق عارف لهۆنی. لە ١٤ی ٤ی ٢٠٠٤ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف لە شاری هەڵەبجە نمایشکراوە.
بەرهەمی قوتابخانەی بامۆکی بنەڕەتییە. نوسین و دەرهێنانی: مامۆستا ڕۆشنا ساڵح. ئەکتەرەکان: (ئالان موختار، کانی ئامانج، باوان لوقمان، سروش بیلال، لاڤە بەرزان، بارین باکۆ، بارین کامەران، ئاژین عەلی) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: مامۆستا هادی محەممەد ئەحمەد. سەرپەرشتیاری هونەری: مامۆستا سالم مەجید. بەشداریی یەکەمین (کەرنەڤاڵی گۆران بۆ شانۆ)ی کردووە. لە ٢٨ى ٣ى ٢٠١٩ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوە.
لەو کۆمەڵە هەوڵە سەرەتایی و سادانەن پێش قۆناغی شانۆ و شانۆگەری لە ناوچەی هەڵەبجە و دەورووبەریدا لە سەیران و بۆنەکانی بەهار و.. هتدا، لە ماوەی نێوان دەساڵدا، ١٩٢٠ بۆ ١٩٣٠ پێشکەشکراون. ئەمانە دەبنە قۆناغی یەکەم لە مێژووی شانۆی هەڵەبجەدا. لە چیرۆکی سادەی فۆلکلۆر و ڕازو بەسەرهاتەکانەوە سەرچاوەیانگرتووە و چەند کەسێک ڕۆڵی ڕێکخستن و شێوازی پێشکەشکردنی تەمسیلەکەیان کردووە. ناوی هونەرمەند و دەق و دەرهێنەر و بنەماکانی شانۆ و نواندنەکان تۆمارنەکراون و هەرجارەی کۆمەڵێک کەس ڕۆڵیانگێراوە. لەبەرئەوەی خەڵکێکی زۆر چوونەتە دەرودەشت، ئەم نواندنانە بینەریان هەبووە و کاریان کردووەتە سەر ڕەوت و بەرەوپێشچوونی نواندن و شانۆی هەڵەبجە. چیرۆک و یارییەکانی وەک: (پاشاو وەزیر، قازی و دادگا، شوان و بەرغەل و گورگ و... هتد)، لە بابەتەکانی ئەم نواندنانانە بوون. دەوترێت سلێمان بەگی کاتب فارسی باوکی گۆران و دواتر ئەحمەدموختار، ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لەم شێوازەی شانۆ و نواندنانەدا، زۆرجار (مەلا عەبدوڵڵای بەقاڵ) دەبوو بە پاشا. بۆیەکەمجار و لە ساڵی ١٩٥٥ز (ع. ع. شەونم) لەناو هۆڵی قوتابخانەی ناوەندی هەڵەبجە دروستیکرد. شانۆکە بەتایبەتمەندی هونەری ئەو کاتە و لەژێر چاودێری و خواستەکانی مامۆستا شەونمدا دروستکراوە. شوێنی دیکۆر و میکیاج و خۆگۆڕین و چەسپکردن و هەڵواسینی پەردەکانی هەبووە.
لە ٢٦ی ١٠ بۆ ٥ی ١١ی ١٩٩٥ یەکەمین فیستیڤاڵی شانۆیی لەلایەن (لقی کەرکوکی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و ناوچەی هەڵەبجەی کۆمەڵەی هونەرمەندانی کوردستان)ەوە ڕێکخرا، کە حەوت بەرهەمی شانۆیی و کۆڕی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی شانۆکانی لەخۆگرتبوو. لەسەر شانۆی ئامادەیی ئەحمەدموختار پێشکەشکران.
ساڵی ٢٠١٠ لە گوندی دەرەیمەڕ بەرهەمهێنراوە. کاری دەرهێنانی لەلایەن (نەجمەدین ڕەحیم)ـەوە بۆ کراوە، کاری وێنەگرتنی لەلایەن (موحسین زەمەقی)یەوە بۆ کراوە، بەرهەمی کەناڵی کۆمەڵە، ئەکتەرە سەرەکییەکانی ئەم درامایە: (دارا خالید، فەرحان تاهیر، بابا سەنعان، محەممەد سابیر، عەبدوڵا خورماڵی) بوون.
بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. نوسینی: یاسین عەلی (ڕێناس). دەرهێنانی: محەممەد جەزا. یاریدەدەری دەرهێنەر: ڕەهێڵ سەفادین. نواندنی: (پێشبین سدیق، محەممەد یاسین عەلی، شایی مسەشار مستەفا، سانا زانا سدیق، کیارا هیجران، ڤانیا ڕزگار عارف). بەڕێوەبەری شانۆ: شەوبۆ عەبدولقادر. موزیک: فازل محەممەد، جیهانگیر جەلال، ڕێناس. دەنگ: زانا سدیق. ئارایشت: شڤان عوسمان. جلوبەرگ: بەهار حەمەئەمین. کارگێڕی: حەمید حەمەعەلی. سەرپەرشتیاری گشتی: ئەمجەد جەمال. بەشداری فیستیڤاڵی ئۆپەرێتی پەروەردەی پارێزگاکانی هەرێمی لە ساڵی ٢٠١٩ی لە هەولێر کردووە.