هەڵەبجەی جاران

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 538

شانۆگەرى

بە بۆنەی ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەوە لە ١٧ی ٣ی ٢٠١٨ نمایشکراوە لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە شارۆچکەی (خورماڵ) پیشکەشکراوە. لە نوسین و دەرهێنانی (دارا خالید)ە و ئەکتەرەکانی بریتیبوون لە: (سەنعان فایەق، ڕێباز گوڵپی، ژوان دارا، ئاسۆ ئارام، نەبەز ئەنوەر).

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (دارا خالید محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٧٥، ئاستی خوێندن: ناوەندى، پیشە: خانەنشین، لە ٥ی ٧ی ٢٠٢٣، لە خورماڵ.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سەنعان فایەق محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٧٦، ئاستی خوێندن: ناوەندى،، پیشە: کاسب، لە ٥ی ٧ی ٢٠٢٣، لە خورماڵ.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

9

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

هەڵەکانی باوکم

بەرهەمی تیپی شانۆی خورماڵە. ساڵی ٢٠١٨ لە شارۆچکەی (خورماڵ) نمایشکراوە. لە نوسین و دەرهێنانی (دارا خالید)ە و هەر خۆشی کاری نواندنی کردووە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

هەناسەی گەرم

بەرهەمی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەیە. نوسینی: عەبدوڵا فەتاح: دەرهێنانی: دابان عوسمان. ئەکتەرەکان: (شنیا وشیار، عەبدوڵا فەتاح، سندس قادر، عوسمان جەمیل). بەڕێوەبەری بەرهەم: سەرۆکایەتیی بەشی شانۆ. سەرپەرشتیاری گشتی: ئیبرهیم ڕەمەزان. سەرپەرشتیاری هونەری: سالم مەجید شوکروڵڵا. دیکۆر: عەبدوڵا. ڕووناکی: دەرهێنەر. دەنگ: ڕاویار ئەحمەد. فۆتۆ: شاڵاو ئەحمەد. لە یادی بیستو حەوتەمین ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، لە ١٧ى ٣ى ٢٠١٥ لە هۆڵی پەیمانگا پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

هەناسەی گوڵ

بەرهەمی قوتابخانەی (شەهیدانی خێڵی حەمە)ی بنەڕەتییە. نوسین و دەرهێنانی: مامۆستا فریشتە عەلی. ئەکتەرەکان: (ئەوین عوسمان، نور مهدی، ساری سەلام، محەممەد سەڵاح، باوان وەرزێر، محەممەد شوان، هەنار موحسین، کاشان فرحان) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: مامۆستا عزەدین کەریم ئەمین. سەرپەرشتیاری هونەری: مامۆستا سالم مەجید. بەشداریی یەکەمین (کەرنەڤاڵی گۆران بۆ شانۆ)ی کردووە. لە ٢٨ى ٣ى ٢٠١٩ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

یاریی کوردەواری

بەرهەمی قوتابخانەی بامۆکی بنەڕەتییە. نوسین و دەرهێنانی: مامۆستا ڕۆشنا ساڵح. ئەکتەرەکان: (ئالان موختار، کانی ئامانج، باوان لوقمان، سروش بیلال، لاڤە بەرزان، بارین باکۆ، بارین کامەران، ئاژین عەلی) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: مامۆستا هادی محەممەد ئەحمەد. سەرپەرشتیاری هونەری: مامۆستا سالم مەجید. بەشداریی یەکەمین (کەرنەڤاڵی گۆران بۆ شانۆ)ی کردووە. لە ٢٨ى ٣ى ٢٠١٩ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

قافڵەیەک لە ئەنفال

بەرهەمی تیپی شانۆیی خورماڵە. لە دەرهێنانی (دارا خالید)ە و سەرپەرشتیاری گشتی (شەفیق بانیشاری) و بەڕێوەبەری شانۆ (سەنعان فایەق) بووە. لە ١٤ی ١ی ٢٠١٦ لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە نمایشکراوە. ئەکتەرە سەرەکییەکانى بریتیبوون‌ لە: (شکار شەوکەت، هێمن مەولود، ئاسۆ ئارام، ئازەر عومەر، ئارام ستار).

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

قریشکەکان

نوسینی: بەکر عەلی. دەرهێنانی: بەرزان عومەر. ئەکتەرەکان: (بەرزان حامید و جەلیل سەعید و چەند ئەکتەرێکی تر) بوون. ساڵی ١٩٩٤ لە هۆڵی ئەحمەدموختار پێشکەشکرا. هەمان شانۆ لە هۆڵی بازرگانیی کچان، بە دەرهێنانی بەرزان حامید و نواندنی کۆمەڵێک قوتابیی پەیمانگای مامۆستیانی مەڵبەندی سلێمانی لە سلێمانی و لە ساڵی ١٩٩٥ پێشکەشکراوەتەوە. هەمان دەق، بەشی شانۆیی دەزگای هونەریی پەیام، بە دەرهێنانی: باوان هەورامی، لە ٢٠٠٧ لە هۆڵی ئازادی لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى