میهرەجانی کەلاوەکان

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 522

شانۆگەری

شانۆییەکی گەڕۆک بووە. لە بەرهەمەکانی تیپی شانۆیی شەهیدانی هەڵەبجەیە. لە شیعری لاوکی هەڵەبجەوە، ڕێناسی ڕەفیق سابیر ئامادەیکراوە. ئامادەکردن و دەرهێنانی: ڕزگار ئەمین. ڕێکخستنی نمایش: شوان عەتوف، نەژاد شێخ کامیل، نەرمین فەرەج. ئەکتەرەکان: (شوان عەتوف، چنور قادر، دەروێش عومەر، نەژاد شێخ کامیل، فوئاد حەسەن، ئومێد ئیقباڵ، سەباح جەمال، کاوە ساڵح، عومەر عەبدولڕەحمان، حەسەن جەلال، ئەمیر پاشا، جەمال مەحموود، کاروان عەبدولڕەحمان، سەربەست غەریب، نەرمین عەلی، سروشت سیروان، تەلار نووری، عادل محەممەد یەعقوب، سەرخێڵ محەممەد، هاوار حەمەنەزیم، شاهۆ ساڵح، ئەحمەد حەمەغەریب. ڕێگا ڕەئوف، شیلان مەحموود، ئاڵا محەممەد، مریەم ئەحمەد، گەشاو نووری، نەشمیل عەلی باسام، سروە نووری، سەمیرە مەحموود یەعقوب، نەسرین عوسمان، سەلوە وسێن، کۆچەر نووری، بەسۆز خالید، کوێستان عومەر، کیژان سەباح، بەسۆز جەوهەر، ئامانج عەلی، ئایار عەلی، زانا ئەحمەد، پشتیوان عەلی، پەرێز سەعید، ئازاد عومەر، وشیار ئەحمەد، چرۆ حەمەسڵح، نەمام عوسمان، شەوبۆ حەمەساڵح، ئیقباڵ حەسەن، ئەرسەلان مەحموود، مەهدی سان ئەحمەد، مەریوان عەبدوڵا، عیرفان کامیل، ڕێبوار محەممەد حسێن، ئەبوبەکر محەممە‌د، دلێر ئەحمەد، سەرکەوت حەمەسەلیم، عومەر حەمەئەمین، شوان نووری، حەیدەر حسێن، بێساران شاوەیس، مەهدی عەلی، ئیسماعیل حەمەتۆفیق، عەبدوڵا حەمەعەلی، سالار ئەبوبەکر، ئەحمەد مەحموود، سالار کاکەبرا، ئارام محەممەد، ڕێبوار فەرەج، ناهیدە فەرەج، ناسکە محەممەد، کۆچەر نووری، گەشاو نووری، سەبری وسێن، جوان محەممەد، ڕێزان محەممەد، حەسەنی پۆلیس، عەلی وسن، ئەسوەد وسێن، شیلان محەممەد، شەرافەت حەمە ڕەحیم، لەیلا نووری، تەلار نووری، شنۆ غەریب، سیما حەمەنەزیم، سەرتەڵ حەمەنەزیم، هاوار حەمە نەزیم، فاروق غەفار، کاوان عەلوان، و چەند ئەکتەرێکی تر بوون). یاریدەدەری دەرهێنەر: عوسمان عەلی، دەروێش عومەر. بەڕێوەبەری بەرهەم: ئەمیر پاشا نامدار. بەڕێوەبەری شانۆ: کاوە ساڵح. ئێکسسوار: ڕێبوار محەممەد حسێن. لە ١٦ی ٣ی ١٩٩٢ بە شێوەی گەڕۆک لە باخی گشتی و کەلاوەکاندا پێشکەشکراوە.

سەرچاوەکان:

  1. نامەیەکی (نەژاد شێخ کاميل)، لەدایکبوو: ١٩٧٢، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر،‌ بۆ ئامادەکار، لە ٢١ی ١ی ٢٠٢٣.
  2. زنجیرەیەک لە کتێبی هەڵەبجە، بەختیار غەفور هەڵەبجەیی، چاپی دووەم، چاپخانەی نالی، هەڵەبجە، ٢٠٠٧، ل٢٣.
  3. چاوپێکەوتن لەگەڵ کامەران ساڵح محەمەد(کاوەی ساڵحەفەنی) لە دایکبووی ١٩٥٩، ئامادەیی، خانەنشین، ٣٠٧ی ٢٠٢٤ هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

هەڵەبجە... خوێن

بەرهەمی تیپی شانۆی شەهیدانی هەڵەبجەیە. ئامادەکردنی: هیدایەت عوسمان. دەرهێنانی: نەژاد شێخ کامیل. ئەکتەرەکان: (نەژاد شێخ کامیل، کۆچەر نووری، جەلیل سەعید، یاسین سەعید، سائیب محەممەد، ڕزگار سەلیم، دیلمان محەممەد، هاوار حەمەنەزیم، سەرکەوت مارف، محەممەد عەبدوڵا، شادان ئەکرەم، عەمار نەجمەدین، نەریمان فەیزوڵڵا، نەوزاد خەیاڵ، سەنگەر مەولود، ئاوێزان محەممەد، چۆمان محەممەد، ئاوارە سەیفەدین) بوون. بەڕێوەبەری شانۆ: کۆچەر نووری. دیکۆر: ناسیح فایەق. مکیاژ: ڕزگار سەلیم. جلوبەرگ: جلیل سەعید، یاسین. ڕووناکی: ناسیح فایەق. لە ١٦ی ٣ی ١٩٩٨ لە هۆڵی میدیا لە هەولێر پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

هەڵەبجە و هەتوان

بەرهەمی قوتابخانەی هونەریی هاوکارە. نوسین و دەرهێنانی: وەرزێر حەمەسەلیم. ئەکتەرەکان: وەرزێر حەمەسەلیم، کەمال شێخ نووری، ڕێناس عومەر، بەختیار محەممەد، ئاراس محەممەد. ئێکسسوار: ڕێباز حەسەن، دیکۆر: وەرزێر حەمەسەلیم، جلوبەرگ: سامی شێخ نووری، ڕووناکی و دەنگ: حەسەن حەمەئەمین. لە چواردەهەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە ١٨ی ٣ی ٢٠٠٢ لە هۆڵی ئەحمەدموختار پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

هەڵەبجە و هێرۆشیما لە ژوانی زامێکدا

بەرهەمی (تیپی شانۆیی خەبات)ی سەر بە کۆمەڵەی هونەرمەندانی کوردستانە. ئامادەکردن و دەرهێنانی (جەمال حەمەعەلی). ئەکتەرەکان: (سەریاس عەلی، جەمال حەمەعەلی، بەهار جەمیل، شیرین هادی، سەرکەوت مارف، تریفە لەتیف، شادان عەلی، هونەر سلاح، لانە عەبدوڵلا، عوسمان محەممەد) بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر: نامیق هەورامی، ڕووناکی: مەریوان جەلال (مەریوان هەڵەبجەیی). جلوبەرگ: بەشداران. ئێکسسوار: دەرهێنەر. موسیقا: سەباح عومەر، عەباس کوردی. میکیاج: سۆران عوسمان. ١٧ی ٣ی ١٩٩٦ و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

هەڵەی دکتۆر

لە بەرهەمەکانی تیپی شانۆی هەوارمانە. نوسینی (ستار ئەحمەد سەعید) و دەرهێنانی (جەمال حاجی حەمەوەیس). ساڵی ١٩٩٢ لە (بیارە) پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

هەڵگەڕاوەی ژمارە چوار

بەرهەمی (ئامادەیی هەڵەبجەی کچان)ە. نوسینی: وەرزێر مەنسوور. دەرهێنانی: ئیزهار ڕەحمان. ئەکتەرەکان: (سروشت سامان، ئایە بڕیار، ڕاز هێمن، ئایدیا بێستوون) بوون. لە سێیەمین خولی فیستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆی قوتابخانە و خوێندنگەکانی هەڵەبجە، ڕۆژی ٨ی ٣ی ٢٠٢٣ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکان پێشکەشکراوە. خەڵاتی سێیەمی باشترین دەرهێنانی بردووە. (ڕاز هێمن) خەڵاتی سێیەمی باشترین ئەکتەری کچی بردووە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

هەناسەیەک بۆ ئاشتی

بەرهەمێکی شانۆییە. شەقامە. بەرهەمی شانۆکارانی هەڵەبجەیە. بیرۆکە و دەرهێنانی: هێمن ڕەحیم. ئەکتەرەکان: (چاوان خەلیل، ئاودێر شیروان، وەرزێر مەنسوور، بەمۆ فریاد، جیهان جەلال). دیکۆر: هێمن مۆنالیزا، شاڵاو ئەحمەد. ڕووناکی: ڕابەر ئیبراهیم. دەنگ: دەرهێنەر. ١٦ی ٣ی ٢٠١٥ بەرامبەر مۆبیلیاتی شاهۆ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری