میهرەجانی مرۆڤایەتی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
بەرهەمی تیپی شانۆیی شەهیدانی هەڵەبجەیە. لەڕۆمانی (چیای ئاو)ەوە ئامادەکراوە. نوسینی (سەڵاح عومەر). ئامادەکردن و دەرهێنانی: ڕزگار ئەمین. نمایشکاران: (شوان عەتوف، هاوار حەمەنەزیم، ناهیدەفەرەج). ڕۆحەسپییەکان: (فواد حەسەن، ئومێد ئیقاڵ، کاوان علوان، حەسەن جەلال، ئەسود وسین، مهدی سان ئەحمەد، ئاری حەمەسەعید، شەرافەت حەمەڕەحیم، کۆچەر نووری، ڕێبوار فەرەج، نەشمیل عەلی باسام، گەشاو نووری، جوان محەممەد، فاروق غەفار، ڕێزان محەممەد، شنۆ غەریب، شەنگەر ساڵح). گیانە ڕەشەکان: (نەژاد شێخ کامیل، ئارام محەممەد، عەلی وسین، عمار نەجمەدین، شوان نووری، حەیدەر وسین، عیرفان کامیل، جیهانگیر حسێن، بەختیار چاوشین). منداڵەکان: (تەلار نووری، شارا ساڵح، کرمانج حسێن، تارا نووری). بەڕێوەبەری شانۆ: نەژاد شێخ کامیل، ڕووناکی: ڕزگار ئەمین، دەروێش محەممەد. مۆسیقا: عوسمان عەلی. میکیاج: چنوور مەحموود. جلوبەرگ: فوئاد حەسەن. دیکۆر: دەرهێنەر. لە فیستیڤاڵی دووەمی هەڵەبجە، لە ڕۆژی ١٦ی ٣ی ١٩٩٣ لە ماڵی پاشا پێشکەشکراوە.
سەرچاوەکان:
- ئەرشیفی (تیپی شانۆی شەهیدان).
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (نەژاد شێخ کاميل)، لەدایکبوو: ١٩٧٢، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، بۆ ئامادەکار، لە ٢١ی ١ی ٢٠٢٣.
- زنجیرەیەک لە کتێبی هەڵەبجە، بەختیار غەفور هەڵەبجەیی، چاپی دووەم، چاپخانە: نالی. هەڵەبجە، ٢٠٠٧، ل٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سەریاس عەلی حەمەکەریم). لەدایکبوو: ١٩٧٣، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ١٥ی ٨ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم