مرۆڤ لەژێرپێی مرۆڤدا

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


لاپەڕەی 518

شانۆگەری

لە ئاوارەییدا بەرهەمهاتووە. یەکێکە لە بەرهەمەکانی تیپی شانۆی شەهیدانی هەڵەبجە، نوسینی (فەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل) و دەرهێنانی (عوسمان عەلی عەبدوڵا)یە. ئەکتەرەکان: (حسیب کامیل، حەبیبە عەبدولڕەحمان، عەلی گەرمیانی، ئاوات نەجمەدین، عومەر عبدالرحمن، عومەر ئەحمەد، عەبدوڵا عومەر، حەسەن عەبدولڕەحمان، نەژاد شێخ کامیل، ئیدریس ڕەفعەت، نەوشیروان حەمەڕەشید، سەیوان حەمەتەقی) بووە. یاریدەدەری دەرهێنەر: ئاوات نەجمەدین. بەڕێوەبەری بەرهەم: نەجمەدین حەمەسەعید. بەڕێوەبەری شانۆ: ئازاد نەجمەدین. پۆستەر و دیکۆر: نزار حەمەڕەشید. خۆشنوس: تالب مستەفا. جلوبەرگ و ئارایشت: قاسم محەممەد. جێبەجێکاری دیکۆر: فەرەج قادر، فاروق عەلی. برهان جەعفەر. ١٦ی ٣ی ١٩٨٩ لە هۆڵی سینەمای پاوە پێشکەشکرا. هەمان دەق بە نواندنی: (نەژاد شێخ کامیل، مریەم ئەحمەد، فواد حەسەن، هاوار حەمەنەزیم، حەسەنی پۆلیس، حەیدەر حسێن، جیهانگیر حسێن، کرمانج حسێن، سیما حەمەنەزیم). یاریدەدەری دەرهێنەر: فواد حەسەن. بەڕێوەبەری شانۆ: فاروق غەفار. میکیاج: کۆچەر نووری. مۆسیقا: ڕێبوار فەرەج. گۆرانی: مامۆستا نەجم. لە١٥ی ٨ی ١٩٩٢ لە هۆڵی ئەحمەدموختار لە هەڵەبجە پێشکەشکراوەتەوە.

سەرچاوەکان:

  1. مێژووی شانۆ لە هەڵەبجە، نوسین و ئامادەکردن: عبدالله حەمەلاو، چاپخانە: هەواڵ، ٢٠٠٠، ل١١٧.
  2. چیرۆکەکانی شار، کۆچەر میرزا، کتێبی سێیەم (مێژووی شانۆ لە هەڵەبجە)، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕێدار، ٢٠٢٢، ل٢٣٤.
  3. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (نەژاد شێخ کاميل)، لەدایکبوو: ١٩٧٢، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، بۆ ئامادەکار، لە ٢١ی ١ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

2

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

هەڵەبجە... خوێن

بەرهەمی تیپی شانۆی شەهیدانی هەڵەبجەیە. ئامادەکردنی: هیدایەت عوسمان. دەرهێنانی: نەژاد شێخ کامیل. ئەکتەرەکان: (نەژاد شێخ کامیل، کۆچەر نووری، جەلیل سەعید، یاسین سەعید، سائیب محەممەد، ڕزگار سەلیم، دیلمان محەممەد، هاوار حەمەنەزیم، سەرکەوت مارف، محەممەد عەبدوڵا، شادان ئەکرەم، عەمار نەجمەدین، نەریمان فەیزوڵڵا، نەوزاد خەیاڵ، سەنگەر مەولود، ئاوێزان محەممەد، چۆمان محەممەد، ئاوارە سەیفەدین) بوون. بەڕێوەبەری شانۆ: کۆچەر نووری. دیکۆر: ناسیح فایەق. مکیاژ: ڕزگار سەلیم. جلوبەرگ: جلیل سەعید، یاسین. ڕووناکی: ناسیح فایەق. لە ١٦ی ٣ی ١٩٩٨ لە هۆڵی میدیا لە هەولێر پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

هەڵەبجە و هەتوان

بەرهەمی قوتابخانەی هونەریی هاوکارە. نوسین و دەرهێنانی: وەرزێر حەمەسەلیم. ئەکتەرەکان: وەرزێر حەمەسەلیم، کەمال شێخ نووری، ڕێناس عومەر، بەختیار محەممەد، ئاراس محەممەد. ئێکسسوار: ڕێباز حەسەن، دیکۆر: وەرزێر حەمەسەلیم، جلوبەرگ: سامی شێخ نووری، ڕووناکی و دەنگ: حەسەن حەمەئەمین. لە چواردەهەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە ١٨ی ٣ی ٢٠٠٢ لە هۆڵی ئەحمەدموختار پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

هەڵەبجە و هێرۆشیما لە ژوانی زامێکدا

بەرهەمی (تیپی شانۆیی خەبات)ی سەر بە کۆمەڵەی هونەرمەندانی کوردستانە. ئامادەکردن و دەرهێنانی (جەمال حەمەعەلی). ئەکتەرەکان: (سەریاس عەلی، جەمال حەمەعەلی، بەهار جەمیل، شیرین هادی، سەرکەوت مارف، تریفە لەتیف، شادان عەلی، هونەر سلاح، لانە عەبدوڵلا، عوسمان محەممەد) بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر: نامیق هەورامی، ڕووناکی: مەریوان جەلال (مەریوان هەڵەبجەیی). جلوبەرگ: بەشداران. ئێکسسوار: دەرهێنەر. موسیقا: سەباح عومەر، عەباس کوردی. میکیاج: سۆران عوسمان. ١٧ی ٣ی ١٩٩٦ و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

هەڵەی دکتۆر

لە بەرهەمەکانی تیپی شانۆی هەوارمانە. نوسینی (ستار ئەحمەد سەعید) و دەرهێنانی (جەمال حاجی حەمەوەیس). ساڵی ١٩٩٢ لە (بیارە) پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

هەڵگەڕاوەی ژمارە چوار

بەرهەمی (ئامادەیی هەڵەبجەی کچان)ە. نوسینی: وەرزێر مەنسوور. دەرهێنانی: ئیزهار ڕەحمان. ئەکتەرەکان: (سروشت سامان، ئایە بڕیار، ڕاز هێمن، ئایدیا بێستوون) بوون. لە سێیەمین خولی فیستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆی قوتابخانە و خوێندنگەکانی هەڵەبجە، ڕۆژی ٨ی ٣ی ٢٠٢٣ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکان پێشکەشکراوە. خەڵاتی سێیەمی باشترین دەرهێنانی بردووە. (ڕاز هێمن) خەڵاتی سێیەمی باشترین ئەکتەری کچی بردووە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

هەناسەیەک بۆ ئاشتی

بەرهەمێکی شانۆییە. شەقامە. بەرهەمی شانۆکارانی هەڵەبجەیە. بیرۆکە و دەرهێنانی: هێمن ڕەحیم. ئەکتەرەکان: (چاوان خەلیل، ئاودێر شیروان، وەرزێر مەنسوور، بەمۆ فریاد، جیهان جەلال). دیکۆر: هێمن مۆنالیزا، شاڵاو ئەحمەد. ڕووناکی: ڕابەر ئیبراهیم. دەنگ: دەرهێنەر. ١٦ی ٣ی ٢٠١٥ بەرامبەر مۆبیلیاتی شاهۆ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری