هەسارەی ئاڵتونی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12


خەڵاتێکی ئەستێرەی ئاڵتونییە. بەکێشی ٢٥ گرام، عەیارە ٢١، بە بیرۆکەی ئەمین حاجی زەڵمی، گروپی ژیوا بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی سلێمانی، ئامادەیانکردووە، ستافی بەڕێوەبردن: ئەمین حاجی زەڵمی، شکار مەعروف، ئیبراهیم حاجی زەڵمی، ئاراس ڕەفیق، موحسین محەمەد، عادل کۆچەری، فرحان تاهیر، والی خالد، سنەوبەر هانەوێڵەیی، عومەر عوسمان، سوهەیب فاروق، ڕایان عوسمان. ساڵی ٢٠١٠ بە ئامادەبوونی ٢٧ هونەرمەندی باشور و خۆرهەڵات و بەشداری هەزاران کەس، لە یاریگای خورماڵ، بە خشیویانە بە ئەستێرەکانی سیاچەمانەی هەورامان، عوسمان هەورامی، حەمەحسێن کەیمنەیی، جەمیل نەوسودی.

سەرچاوەکان:

  1. وێنەو دەلیلی بەخشینی خەڵاتەکە.
  2. گفتو گۆی ئامادەکار لەگەڵ ئەمین عبدالکریم حمەکەریم، لەدایکبووی ١٩٧٨، دبلۆم، مامۆستا، ١٤ی٤ی٢٠٢٥.
  3. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (ئیبراهیم حاجی زەڵمی)، لەدایکبوو: ١٩٧٢، بڕوانامە: دکتۆرا، پیشە: مامۆستای زانکۆ، لە ٣٠ى ٥ى ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

7

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ڕووناکیی نوێ

خەڵاتێکی ساڵانەی ڕێکخراوی نوێیە لە هەڵەبجە بۆ بواری داکۆکی لە مافەکانی ژنان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی. ساڵی ٢٠٢٢ هاتووەتە ئاراوە. بە هەردوو ڕەگەز و ئەو کەسانە دەبەخشرێت، کە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەدان و لە مافەکانی ژناندا کاریان کردبێت. خەڵاتی ساڵی یەکەمی لە ٢٥ی ١١ی ٢٠٢٢ بەخشراوە بە (ڕۆژنامەنوس میهرەبان سەلام و پێشکەشکار کاڵێ ڕێناس و چالاکوان سۆزان فەرەج). ساڵی دووەمی خەڵاتەکە، کە بە هاوکاریی ڕێکخراوی تواناسازیی ئافرەتان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژ بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی کچان و ژنان لە ٤ی ١٢ی ٢٠٢٣ بەخشراوە بە (عەلا ڕەمەزان)ـی وێنەگر و پەیامنێر و ئامادەکاری کارەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا و (فەرحان حەمەخان)ـی پەیامنێری دەنگی ئەمریکا و (ئەڤین عەتا)ـی پەیامنێری کوردستان ٢٤.

هەڵەبجە

خەڵاتێکی پێزانینی کەسوکار و بنەماڵەی شەهیدانی هەڵەبجەیە، لە چوارچێوەی یاد و فیستیڤاڵەکانی یادکردنەوەی هەڵەبجەدا ئامادەکراوە و بەخشراوە بەو کەسانەی، کە هەڵەبجەیی نین، بەڵام بە هەست و بەرهەمە ئەدەبی و هونەرییەکانیان، هاوبەشی و خەمیان بۆ هەڵەبجە دەربڕیوە. هەندێک لەوانەی خەڵاتەکەیان وەرگرتووە: حەسیب قەرەداخی ، شێرکۆ بێکەس، سەلام مستەفا، میدیا حسێن، ناسری ڕەزازی.