مێژووی شێوەزار و پێکەوەژیانی کلتورە جیاوازەکانی هەڵەبجە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12


لاپەڕەی 276

سیمپۆزیۆم

کاری هاوبەشی کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەیە. ڕۆژی سێشەممەی ٢٢ی ٢ی ٢٠٢٢ لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی پێشکەشکراوە. بەشداربووان: حەکیم مەلا ساڵح: پێکەوەژیان لە نێوان پێکهاتەکانی هەڵەبجە، مامۆستا جەمال بێدار: پێکهاتەی زمانەوانیی خەڵکی هەڵەبجە. مەسعوود بابایی: پێکەوەژیان یان پێکەوە هەڵکردن. هاوژین مەلا ئەمین: فەلسەفەی دروستبوونی شار. مامۆستا ئیسماعیل عوسمان: کلتور و شار. مامۆستا عادل سدیق: مێژووی کلتورە جیاوازەکانی هەڵەبجە. پانێڵەکان لەلایەن (جەلیل عەباسی و مامۆستا فاروق جەمیل)ەوە بەڕێوەبراون.

سەرچاوەکان:

  1. دەلیلی سیمپۆزیۆمەکە.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (جەلیل عەباسی)، لەدایکبوو: ١٩٦٢، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، خانەنشین، لە ١٠ی ١ی ٢٠٢٤.
  3. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ مامۆستا (جەمال بێدار)، لەدایکبوو: ١٩٤٧، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: خانەنشین، لە ٢٠ی ٢ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

6

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

لە پاییزدا ڕەنگی ئاشتی دەچنینەوە

یەکەمین سیمپۆزیۆمی هونەریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە، بۆ ٩٩ مامۆستای هونەری سەر بە چالاکیی بەڕێوەبەرایەتییەکە و میوانداریی چەند هونەرمەندی شارەکە. بە چاودێریی پارێزگاری هەڵەبجە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ١١ی ٢٠٢٤ لەنأو سروشتی نەورۆڵی لە تەپەسەوز، بەرێوەچووە. مامۆستایانی شێوەکاری لە سروشتدا بە جوانییەکانی پاییزەوە کارەکانیان نەخشاندووە و بەرهەمی شێوەکاری و سیرامیک و گۆرانی و میوزیک پێشکەشکراوە و شێوازێکی تایبەتی کاری هونەری بۆ یەکەمجار لە هەڵەبجەدا نمایشکراوە و فرەڕەنگی و جیاوازییەکان خراونەتەڕوو. بەشداربووان وەک سەیران تا ئێوارە لە سروشتدا ماونەتەوە. چالاکییەکە لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیادا ڕەنگیداوەتەوە و بڕیارە بکرێتە نەریتێکی هونەریی ساڵانە.

زیاتر بزانە
سیمپۆزیۆم

بێسەروشوێنکراوان

چالاکیی هاوبەشی کۆلێژی یاسا و کارگێڕیی زانکۆی هەڵەبجە و کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجەیە، بە هاوبەشی ڕێکخراوی داک بۆ گەشەبیدانا ژنا ئیزدی و سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان، بە هاوکاری کۆمسیۆنی نێودەوڵەتیی کاروباری بێسەروشوێنکراوانICMP، بە ناونیشانی: بێسەروشوێنکراوانی کوردستان و ئەرکی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و مافی کەسوکاریان، لە ڕۆژی جیهانیی بێسەروشوێنکراواندا لە ٣٠ی ٨ی ٢٠٢٤ لە هۆڵی کتێبخانەی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچووە. چەندین ڕێگە بۆ خزمەتکردنی کەیسەکە خراوەتەڕوو.

زیاتر بزانە
سیمپۆزیۆم

جینۆسایدی هەڵەبجە و یاسا، سیاسەت و میدیای نێودەوڵەتی

کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە و سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان، ئۆفیسی هەڵەبجە، بە سپۆنسەری ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک بەشێک لە پڕۆژەی بەفەرهەنگیکردنی ١٦ی ٣، لە سییەمین ساڵیادی جینۆسایدی هەڵەبجەدا، لە ٢٣ی ٣ی ٢٠١٨، لە هۆڵی د. مستەفا زەڵمی ڕێکیخستووە. بەشداربووان: مامۆستا جەمال گەویلی، ماستەر لە زانستە سیاسیەکاندا. مامۆستا ئاوارە حسێن، ماستەر لە یاسای نێودەوڵەتیدا. د. کارزان محەممەد، دکتۆرا لە یاسای ڕاگەیاندندا. لەلایەن هۆشمەند مرادەوە بەڕێوەبراوە.

زیاتر بزانە
سیمپۆزیۆم

شێخ عەلی شێخ حسامەدین نەقشبەندی

سیمپۆزیۆمێکی تایبەتە بە سۆفیگەر و عیرفانیی (شێخ عەلی حسامەدین). مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامان بە هاوبەشی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە و بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری هەڵەبجە، لە ١٩ی ١٠ی ٢٠٢٣ لە هۆڵی د. مستەفا زەڵمی لە هەڵەبجە بەڕێوەچووە. بەرنامەکانی: وتاری سەۆکی زانکۆ، لیژنەی سەرپەرشتی، بنەماڵە، لیژنەکان. سەرپەرشتی: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، د. شوانە نووری عەبدوڵا، د. لهۆن قادر عەبدولڕەحمان، د. کوێستان عەلی عەبدوڵا، شازاد شێخ کەریم، مامۆستا ئاریان عەلی حامد، مامۆستا هەدی حەمەسەعید عوسمان، بەڕێوەبردن: د. شوانە نووری، مامۆستای یاریدەدەر نوسەیبە فەریح، مامۆستا ڕوناک ساڵح، مامۆستای یاریدەدەر باوەڕ محەممەد فەرەج، کامەران حەمەکەریم خدر، مەریوان تۆفیق حەمەئەمین، ڕەهەند حامید حەمەساڵح، حاسڵ قاسم، مەعاز عومەر فەرەج، پانێڵی یەکەم: بەڕێوەبەر: د. شوانە نووری، ژیان و بەسەرهاتی شێخ عەلی حسامەدین. ئاغای دێهقانی، ئەزمونی پەروەردەیی و گەشەی ڕۆحی لە ڕێبازی نەقشبەندیدا. د. لهۆن قادر، پێشبینییەکانی شێخ عەلی حسامەدین لە ڕووی زانستی و شەرعییەوە. د. نەڤید نەقشبەندی پانێڵی دووەم: بەڕێوەبەری پانێڵ: د. کوێستان عەلی. شێخ عەلی حسامەدین، خۆنەویستیکی نەفس بەرز. د. سۆران نەقشبەندی، ڕۆڵی خانەقا گەورەکانی شێخ عەلی حسامەدین لە ڕێبازی نەقشبەندیدا. د. ئاوات نەقشبەندی، شێخ عەلی حسامەدین. ژیان و پێگەی کۆمەڵایەتی: د. فاروق قەرەداغی.

زیاتر بزانە
سیمپۆزیۆم

یەکەمین سیمپۆزیۆمی شێوەکاریی هەڵەبجە

پڕۆژەیەکی هونەرییە. وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرێتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەریی پارێزگای هەڵەبجە لە ٢٠ بۆ ٢٣ی ١٢ی ٢٠٢٢ ئەنجامیداوە. بریتییە لە نەخشاندنی دیوارەکانی شاری هەڵەبجەیە بەکۆمەڵێک سونبول و ڕەمزی مێژوویی و دیاری هەڵەبجە لەلایەن هونەرمەندانەوە. لەپاڵ پیشاندانی کارەسات و تراژییاکاندا، پەیامی جوانی و مانەوە و داهاتوی شاریان نەخشاندووە.

زیاتر بزانە
سیمپۆزیۆم