بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرهەمی تیپی شانۆی تەوێڵەیە. ساڵی ١٩٧٥ لە تەوێڵە پێشکەشکراوە. نوسین و دەرهێنانی مامۆستا فەرەج قابلەمە، کە خەڵکی سلێمانی بووە و لەو ساڵەدا لە تەوێڵە مامۆستا بووە. ئەکتەرەکانی: (ئەیوب ڕۆستەم، حەمەساڵح تۆفیق، سابیر وەسیم، سەباح هۆمەر، عومەر نافیع، سەباح جەمال) و چەند ئەکتەرێکی تر بوون.
بەرهەمی تیپی شانۆی شەهیدانی هەڵەبجەیە. ئامادەکردنی: بەرزان حامید. دەرهێنانی: نەژاد شێخ کامیل. ئەکتەرەکان: (کۆچەر نووری، ڕزگار ئەمین، هاوار حەمە نەزیم، شێرکۆ سەردار سەردار، بێخاڵ ئەحمەد، ئاری حەمەسەعید، ئارام محەممەد، تەلار نووری، تارا نووری، ڕێبوار فەرەج، ئیدریس عەلی) بوون. بەڕێوەبەری شانۆ: هاوار حەمە نەزیم. بەڕێوەبەری بەرهەم: ڕێبوار فەرەج، مۆسیقا: ناهدە فەرەج، نەژاد شێخ کامیل، شادان ساڵح. لە سێیەمین فیستیڤاڵی هەڵەبجەی شەهید ڕۆژی ١٧ی ٣ی ١٩٩٤ کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی، لەسەر شانۆی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.
بەرهەمی لقی هەڵەبجەی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەیە. نوسین. جان دۆست. وەرگێڕانی لە کرمانجییەوە: فەرهاد چۆمانی. ئامادەکردن و دەرهێنانی: وەرزێر مەنسوور. بەڕێوەبەری بەرهەم: محەممەد عەبدوڵا ئەحمەد. ئەکتەرەکان: (پارسا هەورامان، هۆگر هەڤاڵ، ژیوار شاخەوان، سارۆ مبسر، پێشڕەو تاریق، هامیار حەمەئەمین، توران ئومێد) بوون. بەڕێوەبەری شانۆ: ڕاستگۆ عوسمان، ئاکار مستەفا. ئامادەکار و جێبەجێکەری موزیک و ڕووناکی: ڕوا برزو. هاوکاران: نەشما عومەر، محەممەد ئاراس. لە ڕۆژانی(١٥ – ١٨ی ٩ی ٢٠٢٣)، لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوه و بەشداری پێنجەمین فیستیڤاڵی شانۆی قەزاکانی لە ٢١-٢٣ی ٩ی ٢٠٢٣ لە چەمچەماڵ کردووە.
بەرهەمی قوتابیانی ناوەندیی ئەحمەدموختار جافە. لە حەوشەی قوتابخانە ساڵی ١٩٧٥ پێشکەشکراوە. ئەکتەرەکانی (کامیل حەمەو بەگ، نەریمان ئەنوەر، کاوە عومەر، سامی محەممەد) بوون.
بەرهەمی تیپی پێشەنگی خورماڵە. نوسینی: نەجمەدین حەمەعەلی. دەرهێنانی: عادل کۆچەری. بەشداری یادی هەڵەبجەی کردووە. دواینیوەڕۆی ڕۆژی ١٦ى ٣ى ١٩٩٩ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە. ئەکتەرەکان (نەجمەدین حەمەعەلی، سامان ئەحمەد خورماڵی، عومەر عەزیز، فاتیح تایەر، سەرکۆ خەلیل، عادل کۆچەری، فەرحان تایەر، نەریمان عوسمان).
بەرهەمێکی شانۆییە. کاری پانتایی شانۆی واڵایە. نوسینی (محەممەد یەعقوبی). وەرگێرانی: مەریوان هەڵەبجەیی. دەرهێنانی: بەرزی حسێن. ئەکتەرەکان: (ژوان وریا، ژینۆ کەیوان، خەڵات نەوزاد، شێنێ حەیدەر، ڕەهێڵ سەفادین، کاوات هادی). یاریدەدەری دەرهێنەر: سەربەست میرزا. بەڕێوەبەری شانۆ: زاست پەیام. دیزاینەری شانۆ: تەها ئەڵڵاکەرەم. دیکۆر: عەبدوڵا فەتاح. ڕووناکی: دابان عوسمان. کاریگەرییە دەنگییەکان: هۆزان جەبار. فۆتۆگرافەر: میهرەبان سەلام. دیزاینەری پۆستەر و دەلیل: هەڵمەت لەتیف. لە ٢٨و٢٩و٣٠ی ٩ی ٢٠١٤ لە هۆڵی ئەحمەدموختارجاف پێشکەشکراوە.
بەرهەمی سەنتەری هەڵەبجەی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانە. نوسین و دەرهێنانی: دەلیل جەمال. ئەکتەرەکان (عوسمان محەممەد، ئەردەڵان کاکەیی، بەرهەم جەلال، ڕەنجدەر ئەمین). یاریدەدەری دەرهێنەر: عوسمان محەممەد. ئێکسسوار: ئەردەڵان کاکەیی، ڕەنجدەر ئەمین. سەرلەبەیانی ١٧ی ٣ی ٢٠٠٨ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.
شانۆگەرییەکە، لە نێوان ساڵی ١٩٦٦ بۆ ١٩٦٧ لەسەر شانۆی قوتابخانەی (فتح الجدید) پێشکەشکراوە. نوسەرەکەی دیارنییە کێیە. دەرهێنەر: تەها خەلیل. ئەکتەرەکانی (سید میرە، قادر عەلی کۆکۆیی، دڵشادی مەلا محەممەد، مامۆستا پشکۆ، سەباح محەممەد چاوەش) بوون.
بەرهەمی لیژنەی هەورامانی یەکیەتی هونەرمەندانی کوردستان و هونەرمەندانی خورماڵ،. نوسینی دلێر میزرا، دەرهێنان: عادل کۆچەری، یاریدەرەری دەرهێنەر، فەرحان تاهیر، ئەکتەرەکان: محەممەد سابیر، فەرحان تاهیر، عادل کۆچەری، سامان کەریم، دیاری سدیق، لایەق ئەنوەر، کارزان مولود، هوشیار حەبیب، سەنعان فایق، کاروان عومەر، ئوسامە تۆفیق، دیاری مەهدی، ڕەحمان حەمەکەریم. بەڕێوەبەری بەرهەم: سامان کەریم. بەڕێوەبەری شانۆ: دیاری سدیق. جلوبەرگ و ئارایشت: کاروان عومەر، دەنگ، ئالان و سەرۆک، لە ڕۆژی ١٥ی ١٠ی ٢٠٠٤ لە هۆڵی دواناوەندی خورماڵ پێشکەشکراوە.
بەرهەمی گروپی پانتایی شانۆی واڵایە. ئامادەکردن و دەرهێنانی: ڕاڤیار نەوزاد. نواندن: (خەڵات نەوزاد، کاوات هادی، شێنێ حەیدەر، شنیا هوشیار). کاری هونەری: تەها ئەڵڵاکەرەم. بەشداری فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقامی لە بەغداد کردووە.
شانۆییە. بەرهەمی بەشی شانۆی دەزگای هونەریی پەیامە. نوسینی: بەکر حەمەسدیق. دەرهێنانی: هۆشیار محێدین (باوان هەورامی). دەرهێنەر: هانا جەمال. ئەکتەرەکانی: (موختار حەمەئەمین، عیرفان ئەحمەد، حەیدەر حەمەساڵح، حەبیب حەمەڕەشید، سبحان مستەفا، نوشیروان عارف، سەعید سابر، عوسمان محەممەد عەبدوڵڵا، شاهۆ عومەر، خەبات نەوزاد، سەیوان محەممەد، خالید فەتاح، بورهان محەممەد، سوهەیب مهدی، ڕێبین کەریم، ئاسودە عینایەت، دەرون جەمال، هەردی مهدی، جوتیار فایەق، یەحیا اسماعیل، نێچیرەوان مهدی، شارا جەمال) بوون. بەڕێوەبەری شانۆ: سوبحان موستەفا. دیکۆر و میکیاج: عەدنان حەسەن، سیروان شەریف. ئێکسسوار: عیرفان ئەحمەد. مۆسیقا: سەعید سابیر. ڕووناکی و دەنگ: موحسین جەلال، عومەر عیززەت. مۆسیقای گۆرانییەکان: ئاری حەمەفەرەج، خالید فەتاح، ڕێبوار مەعروف. ئاواز: بەختیار عەبدوڵا، ئەدیب عەلی. خوێندنەوەی شیعر: نەبەز هەورامی. جلوبەرگ: بەشداران. بەڕێوەبەری هۆڵ: سەیوان محەممەد. بەڕێوەبەری بەرهەم: عیرفان ئەحمەد. ڕۆژی ١٤ی ٤ی ٢٠٠١ بۆ پیاوان و ڕۆژی دواتر بۆ ئافرەتان، لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.
بەرهەمی گروپی شانۆیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. نوسین و دەرهێنانی: شەنیەر حامد. یاریدەدەری دەرهێنەر: زانا محەممەد. جێبەجێکردنی مۆسیقا و ڕووناکی: ئیحسان کەریم. ئەکتەرەکان: (نەستەرەن فەرەیدوون، خەنسا تۆفیق، شارۆ هوشیار، مەنان لوقمان، ئەزین محەممەد، هۆنیا سۆران، لانە حامید، بوشرا هاشم، ڕەیان حەمە سدیق، ئەرینا ئیحسان) بوون. بەشداری فیستیڤاڵی (هونەری شانۆ)ی لە دهۆک کردووە، کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چالاکیی هونەریی وەزارەتی پەروەدە بۆ چالاکیی قوتابخانەی پەروەردەکان لە (٧ – ٢٤ی ١٢ی ٢٠١٣) سازیداوە.
بەرهەمی تیپی نواندنی هیوایە. نوسینی: سەیفەدین سەید محەممەدی نانەوا. دەرهێنانی حاجی ئەحمەد شاه. سەچاوە: ١-هەڵەبجە و تیشکێک لەسەر بنەماڵەکانی، سەیفەدین سەیدمحەمەد نانەوا، ئامادەکردن: عبدالقادر شادی، چاپی یەکەم، چاپخانەی چوارچرا، ٢٠١٠، ل٨٢. ٢-هەڵەبجە لە ئامێزی مێژوودا، حەکیمی مەلا ساڵح، بەرگی چوارەم، (شانۆ-مۆسقا) چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ٢٠١٤، ل١٣٦.
بەرهەمی شانۆیی تیپی گۆرانە. نوسینی (مۆلێر). وەرگێڕانی (نەجات حەمید) و دەرهێنانی (بەختیار غەفور) بوو. ناوی هەندێک لە ئەکتەرەکان: (ڕەئوف عەبدوڵا، چنوور مەحموود، شاهۆ حسێن، شیرین غەفور، عەبدوڵای خەیات، لەتیف عەبدوڵا) بوون. لە (٣ – ١٩ی ١١ی ١٩٨٤) لەسەر شانۆی مەڵبەندی لاوان پێشکەشکراوە. بۆ یەکەمجار دوای ئەم شانۆییە کۆڕی هەڵسەنگاندن و ڕەخنە سازدەکرێت و هونەرمەندان (فەرهەنگ محەممەد و عەبدوڵلا حەمەلاو و ڕێبوار نووری)، کارەکە هەڵدەسەنگێنن.
شانۆییە. بەرهەمی قوتابخانەی ئامادەیی شەهید عەبدولڕەحمانە. نوسین و دەرهێنانی: نیان عەبدالغفور. ئەکتەرەکان: (سۆما سەڵاح، نەشما بەختیار، داستان گۆران، هێشوو فاتیح، وێژە عەبدوڵا، بەخشین کۆچەر) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: شەرمین غەریب. لە خولی دووەمی شانۆی فیستیڤاڵی گۆراندا بۆ قوتابخانە و خوێندنگەکان، لە ٢٩ی ٣ی ٢٠٢٢ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە پێشکەشکراوە.
بەرهەمی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەیە. دەرهێنانی: جیهاد جەلال. یاریدەدەری دەرهێنەر، بەڕێوەبەری شانۆ: سەربەست میرزا. سەرپەرشتیاری هونەری: جعفر معلە. بەڕێوەبەری بەرهەم: یاسین عەزیز. ئەکتەرەکان: (ڕەند ئومێد، وەلید حەمە خالید، زانست پەیام، هاوکار دلێر، سەربەست میرزا) بوون. هاوکاران (هێمن حەمەڕەحیم، کاوات هادی، بەختیار موحسین). دیکۆر: هاوژین عەبدولواحید. یاریدەدەری دیکۆر: کارزان هیوا. ڕووناکی: ڕەند ئومێد. ئامادەکردنی موزیک: دەرهێنەر. جێبەجیکردنی موزیک: یۆنان سەیاد. جلوبەرگ: مەبەست پەیام. مکیاژ: بەڕێوەبەری شانۆ. سکریبت: سەربەست میرزا، مەروان هادی، زانا سدیق. لە ڕۆژی جیهانی شانۆدا لە ٢٨ بۆ ٣٠ی ٣ ی ٢٠٠٩ پێشکەشکراوە.
بەرهەمی تیپی قوتابخانەی دیلانە. نوسین و دەرهێنانی: عومەر عەزیز عەلی. ئەکتەرەکانی: (دانیار بەختیار، ژیلە ئومێد، نەژوان نەوار، هێڤار عومەر) بوون. لە شاری سلێمانی نمایشکراوە.
بەرهەمی تیپی شانۆی پێشەنگی خورماڵە. نوسین و دەرهێنانی کەریم نەسروڵڵا. ئێوارەی ٥ى ٧ى ١٩٩٧ لە یاریگای گشتیی خورماڵ پێشکەشکراوە. ئەکتەرەکان (عادل کۆچەری، ڕەحیم حسێن، محەممەدعەلی قادر، ئازاد محەممەد عارف، کەریم حەسەن، ئەبوبەکر ئەحمەد).
بەرهەمی تیپی شانۆیی هەورامانە. نوسین و دەرهێنانی: ستار ئەحمەد سەعید. ساڵی ١٩٩٣ لە شارۆچکەی (بیارە) پێشکەشکراوە.
بەرهەمی ناوەندیی ڕوناکبیریی خورماڵە. نوسین: ڕەحمان حەمەلاو، دەرهێنان: سەنعان فایق. ئەکتەرەکان: لایق ئەنوەر، سامان کەریم، سەنعان فایق، نورس عەبدولڕەحمان، سەردار قادر، دیاری سدیق، عومەر مەحموود، مزەفەر ڕۆستەم. بەڕێوەبەری بەرهەم: ناوەندی ڕوناکبیریی خورماڵ. جلوبەرگ: بەشداران. دەنگ، سامان ئەحمەد. پاشنیوەڕۆی ١٢ی١٢ی٢٠١٢ لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە خانەقین پێشکەشکراوە.