ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

330 بابەت

دووەم خەوی میرکۆ

بەرهەمی (قوتابخانەی سالمی بنەڕەتی)یە. نوسین و دەرهێنانی: سەربەست میرزا. یاریدەدەری دەرهێنەر و بەڕێوەبەری شانۆ: مائیدە ئەمین. بەڕێوەبەری بەرهەم: بەکر عەلی. ئەکتەرەکان (هەدیە ئەحمەد، هەستی هێمن، مەیلی گۆران، میرکۆ کەنعان، شادیار هیوا، نیما دارا، نمە هەڵمەت، ئیسرا بەهادین). لە سێیەمی خولی فیستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆی قوتابخانە و خوێندنگەکانی هەڵەبجە ڕۆژی ٨ی ٣ی ٢٠٢٣ کات ١٠ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی ئامادەیی شەهیدانی کیمیاباران پێشکەشکراوە. خەڵاتی سێیەمی دەرهێنانی بردووە. هەروەها خەڵاتی سێیەمی بەهرەمەندی کچ دراوە بە (نمە هەڵمەت).

زیاتر بزانە
شانۆگەری

دوورگەی پەرتووک

بەرهەمی (قوتابخانەی دەرسیمی بنەڕەتی)یە. نوسین و دەرهێنانی: ئاسۆ ڕەفیق. یاریدەدەری دەرهێنەر: هۆگر هەڤاڵ. بەڕێوەبەری شانۆ: پێشڕەو تاریق. بەڕێوەبەری بەرهەم: سامان عەلی. ڕووناکی: ژیوار شاخەوان. ئەکتەرەکان: (هێمن دلێر، هامیار حەمەئەمین، پارسا هەورامان، پێشڕەو تاریق) بوون. لە سێیەمین خولی فیستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆی قوتابخانە و خوێندنگەکانی هەڵەبجە، ڕۆژی ٧ی ٣ی ٢٠٢٣ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکان پێشکەشکراوە. یەکەم خەڵاتی باشترین دەرهێنانی بردووە. (پێشڕەو تاریق) یەکەم و (هێمن دلێر) سێیەمی باشترینی ئەکتەری کوڕیان بردووە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

دوو نامە

بەرهەمی تیپی هونەریی پەیامە. نوسینی: بەختیار عەبدوڵا. دەرهێنانی: بەرزان حامید سەعید. ئەکتەرەکان: (یاسین ڕەسوڵ، بەرزان حامید، عەلی محەممەد ساڵح، یاسین عەزیز، بەختیار محەممەد، ئەمجەد جعفر، هوشیار مەحیەدین، پشتیوان فایەق، کامەران ئەحمەد، کامەران حەمەکەریم، عەتا عەبدوڵا، عومەر عەبدول، بێستون محەممەد، سەعید سابر، پشتیوان ئەحمەد، فەهمی حەمە تۆفیق، کارزان محەممەد، هیوا عەبدوڵا. عیرفان ئەحمەد) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: بەکر حەمەسدیق. بەڕێوەبەری شانۆ: یاسین ڕەسوڵ. ئێکسسوار: بەشداران. ئارایشت: بەختیار محەممەد. هۆنراوە و ئاواز و وتنی سروودەکان: بەختیار عەبدوڵا. دەنگ: ئیسماعیل جەلال. ڕاییکردنی: یاسین ڕەسوڵ. نەخشەی دیکۆر: ئەندامانی بەشی شێوەکاری تیپی هونەریی پەیام. خۆشنوس: نەورۆز شەوکەت. وێنەی نەخشە: دلێر مەهدی. وێنەی دیکۆر: مینا ئیبراهیم. ١٦ی ٣ی ١٩٩٤ لەسەر شانۆی فیستیڤاڵ پێشکەشکراوە. لە ١ی ٤ی هەمان ساڵ لە هۆڵی ئەحمەدموختار و دواتریش لە شارۆچکەی خورماڵ پێشکەشکراوەتەوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

دیوانی جافرسان

نمایشێکی هونەرییە. بەرهەمی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامانە. دروستکردنەوە و پیشاندانەوەی دیوانی فەرمانڕەوایی جافرسانە. دەق: ئەیوب ڕۆستەم. قسەکەری دیوان: هوشیار کەریم بەگ، هۆشەنگ دارا. سەرپەرشتیاری دیوان: بەکر محەممەد ئەمین، عەبدولڕەحیم سەعید. ئێکسسوارات: عادل کۆچەری. نواندنی (بەکر محەممەد ئەمین، ماکوان حەمەخان، دانا محەممەد ئەسکەندەر، نەسرین حەمەعەلی، نەوزاد محێدین، سۆران عەبدولکەریم، کەژاڵ مەحموود ڕەسوڵ، خەندە عومەر مەحموود، زەکریا جەمال، والی عەزیز، تاریق محەممەد). لە یەکەم فیستیڤاڵی کلتوریی هەورامان، لە ٣٠ى ٥ى ٢٠٠٨ لە هاوێنەهەواری ئەحمەدئاوا و چەمی زەڵم نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

دیوانی مەحموود خانی دزڵی

بەرهەمی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامانە. دروستکردنەوە و پیشاندانەوەی دیوانی فەرمانڕەوایی مەحموودخانی دزڵییە. دەق: ئەیوب ڕۆستەم. قسەکەری دیوان: عەلی محەممەد سەعید. سەرپەرشتیاری دیوان: محەممەد سابیر، ڕەحمان حەمەلاو. ئێکسسوارات: عادل کۆچەری. نواندنی (محەممەد سابیر، سەردار قادر سادق، شەیما حەمەئەمین، ئالان تایەر عەلی، غەفور ئەمین، ئەرکان محەممەد، کارزان مەولوود، محەممەد حەبیب، شەوبۆ یونس، سابیر ئەحمەد، ئەمیر محەممەد، ئومێد فازیل). لەیەکەم فیستیڤاڵی کلتوریی هەورامان لە ٣٠ى ٥ى ٢٠٠٨ لە هاوێنەهەواری ئەحمەدئاوا و چەمی زەڵم نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ڕاوەستن منیش دێم

بەرهەمی وەزارەتی ئەنفال و ئاوارە و مافی مرۆڤ (وەزارەتی شەهیدانی ئێستا) و ڕێکخراوی ئاشتیی جیهانیییە.‌ نوسینی دەق: سەلاحە ڕەش. دەرهێنانی مۆفەق عارف لهۆنی. لە یادی جینۆساید و کیمیابارانی شاری هەڵەبجهدا،‌ لە ڕۆژی ١٦ی ٣ی ٢٠١٣ لە هۆڵی مۆنۆمێت لە شاری هەڵەبجە نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ڕەزەدێم

بەرهەمی بەشی شانۆی دەزگای هونەریی پەیامە. نوسین و دەرهێنانی: بەختیار عەبدوڵا. ئەکتەرەکان: (یاسین ڕسول، یاسین عەزیز، بەختیار محەممەد کەریم، عەبدولڕەحمان محەممەد، عەتا عەبدوڵڵا، عومەر عبدول، عیرفان ئەحمەد، کارزان محەممەد، فەهمی حەمەتۆفیق، کارزان محەممەد خالید عەلی، کامەران ئەحمەد، حەیدەر حەمەساڵح، سبحان مستەفا، عەبدولڕەحمان محەممەد، ئومێد کەمال) بوون. مۆسیقا و ئامێرە دەنگییەکان: ئیسماعیل جەلال، موحسین جەلال، یاسین عبدولمحەممەد. دیکۆر: عەدنان حەسەن، عیرفان محەممەد. ئاوازی: بەختیار عەبدوڵا. وتنی: بەختیار عەبدوڵا، ئەدیب عەلی. جلوبەرگ: بەشداران. میکیاج: کامەران حەمەکەریم. بەڕێوەبەری بەرهەم: عومەر عەبدول. لە ١٨ی ٣ی ١٩٩٤ لە مەزاری شەهیدان پێشکەشکراوە:

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ڕەش و سپی

بەرهەمی بەشی شانۆی تیپی هونەریی پێشەنگە. نوسین: سەنعان فایق، دەرهێنان: سامان کەریم دەرەمەڕی. ئەکتەرەکان: سامان کەریم، لایق ئەنوەر. بەڕێوەبەری بەرهەم: تیپی هونەریی پێشەنگ. میکیاج: کارزان مەولود. مۆسیقا: سەردار قادر، ئێکسسوار: ڕەزوان ئەبوبەکر، لە ١٥ی ٩ی ٢٠٠٨ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە خورماڵ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ڕەشید شەمەندەفەر

بەرهەمی تیپی شانۆی وەفایییە. بیرۆکە و داڕشتنی دەق و دەرهێنانی (فەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل). ئەکتەرەکان (فەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل، ئەحمەد شاسوار، بەهادین حاجی بەکر، ئیحسان شێخ حەسەن، فواد حەمەفەرەج). هاوینی ١٩٧٥ لەسەر شانۆی تیپەکە لە گۆڕەپانی گەڕەک پێشکەشکراوە. هەمان ئەو ڕۆژە، هەمان تیپ و دەستە شانۆگەری (دکتۆر و فەڕاشی جێگیر) پێشکەشدەکەن. هەمان ئەم بەرهەمە لە ساڵی ١٩٧٦ لەسەر شانۆی ناوەندیی شارەزووری کوڕان، پێشکەشدەکەنەوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ڕەنگەکان

بەرهەمی قوتابخانەی بەمۆی بنەڕەتییە. نوسین و دەرهێنانی: پشتیوان کەمال. ئەکتەرەکان: (محەممەد عومەر، محەممەد ئاوان، هەڵوێست هیوا، کارۆ ماکوان، لیرە محەممەد، ئەوین ئەرکان، هێلین نەوشیروان، ساکار کەمال) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم‌: نیان فەرەج. لە خولی دووەمی شانۆی فیستیڤاڵی گۆراندا بۆ قوتابخانە و خوێندنگەکان، لە پاشنێوەڕۆی ٢٩ی ٣ی ٢٠٢٢، لە هۆڵی ئامادەیی شەهیدانی کیمیاباران پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ڕووبارە گەورەکە

بەرهەمی تیپی هونەریی پێشەنگە. لە نوسین و دەرهێنانی: حەسەن خورماڵی. ساڵی ١٩٩٥ لە یاریگای گشتیی خورماڵ نمایشکراوە. هەریەک لە (عومەر عەزیز، حەیدەر مستەفا، عومەر حەسەن، حەیدەر حامید) ئەکتەری بوون.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ڕۆحە بلوورییەکانی نیشتیمانێک

بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەری ڕۆشنبیری و تیپە هونەرییەکانی سلێمانی و تیپی شانۆی کوردستانە. داڕشتنی بۆ شانۆ: جەمال محەممەد سەوزە (ئازاد سەوزه)، ئامادەکردن و دەرهێنانی: توانا غەنی، بەڕێوەبەری بەرهەم: هیوا ڕەئووف، بەڕێوەبەری شانۆ: عاسی محەممەد ڕەمەزان، دیکۆر و سینۆگرافیا: ئاریان عومەر و عاسی محەممەد، موزیک و جێبەجێکردنی: سالار ماهیر، ئەکتەرەکان: ئاشنا ڕەئووف، هیوا ڕەئووف، ئاریان عومەر، ئازاد سەوزە، لە چوارچێوەی فیستیڤاڵی یادی کیمیابارانی هەڵەبجە ڕۆژی ١٧ی ٣ی ٢٠١٣ لە باخچەی تەنیشت ڕۆشنبیریی منداڵانی هەڵەبجە نمایشکراوە. هەر ئەم نمایشە لە شاری (کیڤ)ی وڵاتی ئۆکراینا لەسەر شانۆی زانکۆی کاربینۆکاری لە ٢٥ی ٨ی٢٠١٣ نمایشکراوەتەوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ڕۆحە زیندووەکان

لە ئامادەکردن و دیکۆر و دەرهێنانی: کاوە نووری. ئەکتەرەکان: (گۆران جەمال، وەرزێر عەبدوڵا، خەڵات باقی، وەرزێر محەممەد، گۆران قادر، ڕێزە محەممەد، بەسۆز سالار، توران ئومێد) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: یادگار ڕەئوف. موزیک و دەنگ: ڕەنجدەر ئەمین. مکیاژ: بەشداران. لە یادی بیست ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لە ١٧ی ٣ی ٢٠٠٨ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ڕۆژانی ڕاپەڕین

بەرهەمی تیپی شانۆی شەهیدانی هەڵەبجەیە. ئامادەکردن و دەرهێنانی: ڕزگار ئەمین. بەشداران (چنوور مەحموود، شوان عەتوف، مریەم مەحموود، لەیلا نووری، دەروێش عومەر، فواد حەسەن، نەژاد شێخ کامیل، فاروق غفار، نەشمیل عەلی باسام، تەلار نووری، حەسەن جەلال، ڕێگا ڕەئوف، عرفان کامیل، سیما حەمەنەزیم، شوان نووری، ئاوات عومەر، کۆچەر نووری،، هاوار حەمەنەزیم، ئیدریس حەمەئەمین، سالار ئەبی بەکر، ڕێبوار فەرەج، سەلوە وسین، حەیدەر وسێن، عەلی وسێن، سەردەش محەممەد جەلال) بوون. کۆرس: پەرێز سەعید، شارا ساڵح، شەنگەر ساڵح. یاریدەدەری دەرهێنەر: نەژاد شێخ کامیل. بەڕێوەبەری شانۆ: گەشاو نووری. میکیاج: ڕەنگین عەبدوڵا. مۆسیقا: بەرزان حامید. لە سەکۆی شانۆی فیستیڤاڵ لە باخی گشتیی هەڵەبجە ڕۆژی ٧ی ٣ی ١٩٩٢ کات ١١ی سەر لەبەیانی پێشکەشکرا.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ڕۆژگار شێتی کردووین

بەرهەمی تیپی شانۆی (شەهید نیازی)یە. بە دەستکارییەوە لەلایەن (گۆران حەمەئەمین)ـە ئامادەکراوە. دەرهێنانی: مەریوان عەلی. بەشداران (ئەختیار عەزیز، لوقمان عەزیز، هومایون ساحب، ئاوات عومەر، حەیدەرە سوور، سەریاس جەبار، حەمەئەمین نەسرەدین، عەدنان محەممەد). لە ٣ى ٦ى ١٩٩٣ لە ناوبازاڕی تەوێڵە نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ڕۆژمێری ئەکتەرێک

بەرهەمی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەیە. ئامادەکردن و دەرهێنانی: ڕاویار ئەحمەد. ئەکتەرەکانی: (عوسمان جەمیل، سەرمەند سەعدی، تیشک ساماڵ، دەربەست ئەدیب، هامنۆ ئەحمەد) بوون. سینۆگرافیا: دەرهێنەر. لە چوارەم فیستیڤاڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە لە ڕۆژی ٥ی ٥ی ٢٠١٩ لەهۆڵی پەیمانگا پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ڕۆژی شانزەیەم

بەرهەمی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامانە. داڕشتنەوەی دەق: دڵشاد مستەفا. دەرهێنانی: موەفەق عارف لهۆنییە و بەهاوکاری پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی لە شانزەیەمین ساڵیادی کیمیباران و حەوتەمین فیستیڤاڵی هەڵەبجەدا، لە ١٦ی ٣ی ٢٠٠٤ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ڕۆمانی هەڵەبجە

بەرهەمی بەشی شانۆی دەزگای هونەریی پەیامە. نوسین و دەرهێنانی: مامۆستا بەختیار عەبدوڵا. ئەکتەرەکان: (موختار حەمەمین، خوبەیب حەمەڕەشید، دارین هارونی، هۆشیار محێدین، عەدنان حەسەن، هیوا عەبدوڵا، سەعید سابر، محەممەد عەلی، محەممەد جبار، عوسمان محەممەدـ جوتیار فایەق، ڕێباز ئەحمەد، ئەرشەد ڕەشید، کاروان شەوکەت). بەڕێوەبەری بەرهەم و دیکۆر: عەدنان حەسەن. بەڕێوەبەری شانۆ: عیرفان ئەحمەد. ئێکسسوار: ئاودێر عوسمان. میکیاج: بەشداران. دەنگ: عومەر عیزەت، محسین جەلال. ڕووناکی: ئاکۆ شەوکەت. هۆنراوەی تابلۆی بەهار: بەختیار عەبدوڵا. ئاواز: ئەنوەر قەرەداغی. هۆنراوەی ئەمرۆ چ ڕۆژێکە: حەمدی. ئاواز: بەختیار عەبدوڵا. فۆتۆگرافەر: سامان و بورهان. بەڕێوەبەری هۆڵ: سەیوان محەممەد. ٣٠ی ٣ی ١٩٩٩ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ڕێژنە

یەکەم بەرهەمی شانۆیی تیپی شانۆیی گۆرانە. لە نوسینی (بەختیار غەفور) و دەرهێنانی (حەکیم مەلا ساڵح). ئەکتەرەکان: (حەمەسەعید محەممەد سەراوی، بەختیار عابد، شاهۆ سەیدحسێن، ئازادحەمەساڵح، فواد حاجی ئەمین، عەبدوڵا حەمەساڵح خەیات، جەمال حەمەوەیس، عەلی پێنجوێنی، ئاراسی حاجی سەعید، عەبدوڵای حاجی سەعید، سەڵاحی عبدولڕەحمانی شوکرە، هیوا عەلی، ڕەئوف عەبدوڵا). لە ساڵی ١٩٨٠ لە هۆڵی ئامادەیی هەڵەبجەی کچان بۆ ماوەی ١٠ڕۆژ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

ڕێگامان نزیک مەرگە

بەرهەمی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەیە. نوسین و دەرهێنانی: تەها تاریق. یاریدەدەری دەرهێنەر: دیدار کەمال. بەڕێوەبەری شانۆ: بەرهەم سدیق. ئەکتەرەکانی: (ئازەر سالار، سەرمەند سەعدی، شەپۆل جواد، ئورا کەریم، سۆزیار حەمید)بوون. لە چوارەم فیستیڤاڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە لە ڕۆژی ٤ی ٥ی ٢٠١٩ لە هۆڵی پەیمانگا پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری
پێشتر 1
...
7 8 9
...
17 دواتر