ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

330 بابەت

دابەشکردنی کات

بەرهەمی (قوتابخانەی شارەزووری بنەڕەتی)یە. نوسینی: ڕۆژە حەسەن. دەرهێنانی: توران ئومێد. یاریدەدەری دەرهێنەر: جوان یوسف. بەڕێوەبەری بەرهەم: ڕازی یار ئەحمەد. ئاواز و مۆسیقا و تۆمارکردن: فازیڵ محەممەد. ئەکتەرەکان: (نزا محەممەد، ژیوار لوقمان، نیلا جیهاد، ساریا ڕزگار، ئاریا کەریم، وارا ستار). لە سێیەمین خولی فیستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆی قوتابخانە و خوێندنگەکانی هەڵەبجە، ڕۆژی ٦ی ٣ی ٢٠٢٣ لە هۆڵی ئامادەیی شەهیدانی کیمیاباران پێشکەشکراوە. (وارا ستار) خەڵاتی سێیەم بەهرەمەندی کچی بردووە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

دادگای گیانداران

بەرهەمی بەشی شانۆی دەزگای هونەریی پەیامە. ئامادەکردنی و دەرهێنانی: کامەران حەمەکەریم سبحان. ئەکتەرەکان: (کامەران حەمەگەریم سبحان، شاهۆ عومەر، عومەر محەممەد، عەتا عەبدوڵا، جیهاد ئیبراهیم، فەرهاد فایەق، خالید فەتاح، ئیدریس ئیسماعیل، وەرزێر ئیسماعیل، پشتیوان فایەق، محەممەد فریح، ڕاستگۆ محەممەد) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: بەختیار عەبدوڵا. تۆمارکردنی سروودەکان: عیرفان سدیق. بەڕێوەبەری شانۆ: عومەر محەممەد، محسین جەلال. پۆستەر: عەلی محەممەد. هۆنراوە: ئالانی. ئاواز: مەروان حەمە خۆرشید. دەنگ: محسین جەلال. ڕووناکی: سەعید سابر (دڵسۆز). لە ٣٠ی ٦ی ١٩٩٦ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

دارۆی بەوەفا

بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهیدە بۆ چالاکیی پەروەردەکان. نوسینی: سەڵاح ئەحمەد ڕەشید. دەرهێنانی: بەرزان حامید. ئەکتەرەکان (ڕێوان سەڵاح ئەحمەد، خێڵان نەوزاد عوسمان، خۆزگە لەتیف ئەمین، ژیار بەرزان حامید، شاملۆ ئیبراهیم، ڕێژنە ئیبراهیم حەسەن، ئەڤین نەجیب مستەفا، شاکار جەبار سەلیم، شکار ڕافع عوسمان، داستان یاسین حەمەئەمین، شوانە عومەر محمود). بەڕێوەبەری بەرهەم و جێبەجێکاری مۆسیقا: ئیحسان کەریم. ڕاهێنان: ئاڵا محەممەد ئیسماعیل. دیکۆر: ئیسماعیل حەسەن. ڕووناکی: سەریاس عەلی. لە هۆڵی جزیری و پەیمانگای هونەرەجوانەکانی دهۆک ١٤ بۆ ١٦ی ٧ی ٢٠٠٧ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

داسەکەی شاسوار

لە نوسینی (ئەمینی میرزا کەریم) و دەرهێنانی (عوسمان چێوار). ئەکتەرەکان: (عوسمان چێوار، شێخ عەلی، نەژاد شێخ عارف، ڕێبوار ئەحمەد غوڵام، بەختیار لەتیف قادر، نەجات شەریف، بەختیار مامە). بەسەرپەرشتی بزووتنەوەی هونەریی چێوار، ساڵی ١٩٧٢ پێشکەش کراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

دایکە ئازاکە

بەرهەمی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەیە. نوسینی: بێرتۆلد برێشت. داڕشتن و دەرهێنانی: هێدی ئیسماعیل. ئەکتەرەکانی (پێشەوا عەزیز، ڕەوا حەسەن، مریەم فەرهاد، عوسمان جەمیل، سەرمەد سەعدی، شنیا هۆشیار، سۆزیار حامید، سەیوان برهان، ئەحمەد ئامانج، دلستان عەبدوڵا) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: سەرۆکایەتیی بەشی شانۆ. سەرپەرشتیاری گشتی: سالم مەجید شکروڵڵا. سەرپەرشتیاری کارگێری: ڕێبین مەحموود. سەرپەرشتیاری هونەری: ژینۆ کەمال. یاریدەدەری دەرهێنەر: تەها تارق. بەڕێوەبەری شانۆ: جیهاد سەڵاح، پەرۆش سەباح. دیکۆر و ڕووناکی: ڕاویەر - دابان. سینۆگرافیا: دەرهێنەر: پۆستەر: هێمن ڕەحیم. دەلیل: ڕێبوار سەڵاح. ٧ی ٢ی ٢٠١٨ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکان پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

دایکی دز جارێ سنگ دەخواو جارێ سنگ دەکوتێ

بەرهەمی تیپی نواندنی هیوایە. لە دوای (بەیان)ی ١١ى ئازارى ١٩٧٠. نوسینی (سەیفەدین سەید محەممەد) ئامادەکردن و دەرهێنانی (حاج ئەحمەد شاه). ئەکتەرەکان: (غازی مەلا عەلی، جەمالی مەلا قادر، سەیفەدین سەید محەممەد، مەحموود عبدولڕەحمان، کەمال مەغدوور، تۆفیق حەمەئەمین، هیمن حەمەڕەشید، حەمەئەمی فەهیمە، ئەمیر سەعید، حەمەفەرەج حاجی ئەحەمەدی ئامان) بوون.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

دەرەبەگی زۆردار

بەرهەمی تیپی شانۆی وەفاییە. نوسین و دەرهێنانی (شێرکۆ محەممەد سەعید). ئەکتەرەکانی (ئیبراهیم حاجی محەممەد بامۆکی و براکانی "برهان، ئاسۆ" و عوسمان مەلاساڵح) بوون. ساڵی ١٩٧٥ لە بۆشاییەکی گەڕەکی کانی قوڵکە، کە تیپی شانۆی وەفایی دروستیان کردبوو، پێشکەشکرا.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

دەردەکانی دەروون

شانۆییە. بەرهەمی تیپی شانۆی شەهیدانی هەڵەبجە. نوسینی: ڕەئوف حەسەن. دەرهێنانی: بەهادین عوسمان. ئەکتەرەکان: (نەژاد شێخ کامیل، چنوور مەحموود، ئەمیر پاشا نامدار، فواد حەسەن، کاوە ساڵح، وەستا جەمال، عەباس، جیهانگیر حسێن، ئارام محەممەد، شوان عوسمان)بوون. ١ی ١٠ی ١٩٩١ لە باخی گشتی پێشکەشکراوە. هەمان شانۆ بە دەرهێنانی (نەژاد شێخ کامیل) و بەشداری (نەژاد شێخ کامیل، ڕێبوار فەرەج، کۆچەر نووری، بێخاڵ ئەحمەد، گەشاو نووری، حەسەن جەلال، جوان محەممەد، تەلار نووری، بەسۆز خالید، ئارام محەممەد، تەلار نووری، سالار ئەبوبەکر، کاوان عەلوان، کرمانج حەسەن، ڕێزان محەممەد)، بەڕێوەبەری بەرهەم: هاوار حەمەنەزیم، بەڕێوەبەری شانۆ: ڕێبوار فەرەج، عیرفان کامیا، دیکۆر: ئاری حەمەسەعید، لە ٢٨ی ٩ی ١٩٩٣، لە هۆڵی ئەحمەدموختارجاف پێشکەشکراوەتەوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

دەردی مۆبایل

بەرهەمی تیپی هونەریی پێشەنگە، لە نوسین و دەرهێنانی (عومەر عەزیز)ە. ساڵی ٢٠٠٦ لە شارۆچکەی (خورماڵ) نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

دڕندەی دارستان

بەرهەمی بەشی شانۆی دەزگای هونەریی پەیامە. نوسینی: هیوا سوعاد. دەرهێنانی: موختار حەمەئەمین. ئەکتەرەکان: (ئەیوب ناسر، خەبات نەوزاد، شازاد بابا، دێرین کاردۆخی، پێشەوا فەریح، سوهەیب مەهدی، خەڵات نەوزاد، هامنۆ عەبدوڵا، عەزام خالید)، منداڵەکان: (ڕێبین عەبدوڵا، جهاد ئەحمەد، مەروان مەهدی، محەممەد ڕەفعەت، بەرهەم فایەق، محەممەد ئیسماعیل) بوون. ئاواز و مۆسیقا: خالید فەتاح و فەرهاد فایەق. ڕووناکی و کارتێکەرە دەنگییەکان: عومەر عیزەت. دیکۆر: ئەردەڵانی. جلوبەرگ: عیرفان محمەد، هوشیار مەحیەدین. دەمامک: عیرفان محەممەد، عەدنان حەسەن. بەڕێوەبەری بەرهەم: خەبات نەوزاد. ئێکسسوار و بەڕێوەبەری شانۆ: عیرفان محەممەد. بەڕێوەبەری هۆڵ: هوشیار مەحیەدین. گەرچی بڕیاروابووە ڕۆژی ١ی ٧ی ٢٠٠٢و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی ئەحمەدموختارجاف پێشکەشبکرێت، بەڵام بەهۆی شەڕی عەشایرەوە لەو ساڵەدا، ئەم شانۆیە پێشکەشنەکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

دزی دەستپاک

بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەیە. ئامادەکردنی (فەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل). دوای ئەوەی ساڵی ١٩٨٣ بینای نوێی مەڵبەندی لاوان دەکرێتەوە و چەند ئەندامێکی تازە پەیوەندی بە تیپەوە دەکەن، لەوانە (شێخ جەمالی موزیع، تەهای حاجی ئەمین، جەلال بابالە، مستەفا حەمەسەلیم هەورامی، فاتیح عەزیز، عومەر نووری، تارا نووری، ئەسعەر ڕەشید)، ئەم شانۆیە لەسەر سەکۆی هۆڵی مەڵبەندی لاوان پێشکەشکراوە. ئەو کات سەکۆکە کەوالیس و ڕووناکی و هەلومەرجە هونەرییەکانی بۆ پێشکەشکردنی شانۆیی نەبووە. ئەم بەرهەمە یەکەم بەرهەمی پێشکەشکراوی سەر ئەو سەکۆیە بووە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

دکتاتۆر

بەرهەمی تیپی شانۆیی خەباتی کۆمەڵەی هونەرمەندانی کوردستانە. نوسینی (عصام محفوض)ە. دەرهێنانی (جەمال حەمەعەلی). ئەکتەرەکان: (ئیدریس عەلی، سەریاس عەلی) بوون. ڕووناکی: نامیق هەورامی. جلوبەرگ: بەشداران. دیکۆر: دەرهێنەر. ئێکسسوار: بەشداران. لە ١٧ی ٨ی ١٩٩٦ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

دکتۆر و شێت

بەرهەمی تیپی نواندی هەڵەبجەیە. نوسین و دەرهێنانی (شێرکۆ محەممەد سەعید). ئەکتەرەکان: (شێرکۆ محەممەد، عوسمان عەبدوڵا، یاسین محەممەد ئەحمەد، حاسڵ قاسم هاواری) بوون. لە ساڵی ١٩٨٣ لەسەر شانۆی مەڵبەندی لاوان پێشکەشدەکرێت. سەچاوە: - هەڵەبجە لە ئامێزی مێژوودا، حەکیمی مەلا ساڵح، بەرگی چوارەم، (شانۆ - مۆسقا) چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ٢٠١٤، ل١٤٦.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

دکتۆری بێ ئیجازە

یەکەم شانۆی پێشکەشکراوی ڕێکخراوی سەرشەقامە. بەرهەمی سێ قوتابی شەشی سەرەتایی بووە. نوسین و دەرهێنانی: ڕێبوار حەمەفەرەج و دانا هەڵەبجەیی. نواندن (ڕێبوار، دانا، عەلی نێرگز) گۆرانی: مامەی گوڵفرۆش. ڕوخۆش محەممەد. هونەری و دەنگ: عەلی نێرگز. هاوینی ساڵی ١٩٧٦ لە زەوییەکی لاکەوتەی (کانی قوڵکە) پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

دڵداری و پەیمان پەروەری

ساڵی ١٩٣٩ لەلایەن قوتابیانی قوتابخانەی سەرەتایی هەڵەبجەی کوڕانەوە لەناو گۆڕەپانی قوتابخانە، پێشکەشکراوە. نوسینی (ا. ب. هەوری)بووە. بەشدارانی (ع. ع. شەونم، نووری حاجی میرزاتۆفیق، فایەقی ئەحمەد فەخری، وادی بەگ، ئەحەی حەمەمەکینە، عەلی حەمەگیانە)بوون. لەهەمان ساڵدا ئەم شانۆگەرییە براوەتە سلێمانی و لەوێش پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

دڵسۆزی

بەرهەمی تیپی هونەریی پێشەنگە. لە ڕۆژی جیهانیی منداڵان، ساڵی ٢٠٠٨ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە شارۆچکەی خورماڵ نمایشکراوە. لە نوسینی: عومەر عەزیز و دەرهێنانی: سەنعان فایەق هانەدنییە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

دوابڕیار

بەرهەمی بنکەی هونەریی زانکۆیە. نوسینی: سەڵاحەڕەش. دەرهێنانی: نەهرۆ محەممەد. نواندنی (یوسف حەمەکاکە، کاروان محەممەد، ئاواز میرز، عوسمان محەممەد، گوڵاڵە سادق، دیاری عوسمان). بەڕێوەبەری گشتی: ڕێکخراوی سۆلیداریتیی خوێندکاران. لێپرسراوی بەرهەم: کاروان محەممەد، هەژار محەممەد، سەڵاحەڕەش. نەخشەی ڕووناکی: کاروان محەممەد. جێبەجێکرنی: سەبریە مەحموود، توانا محەممەد. بەڕێوەبەری شانۆ: سەبریە مەحموود. لە ١٧ی ٣ی ٢٠٠٤ لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

دواڕۆژی تیتل و بیبل و خیخل

بەرهەمی قوتابخانەی ڕەزی بنەڕەتییە. نوسین و دەرهێنانی: موسا سان ئەحمەد. ئەکتەرەکان: (کانی سامان، ستارە عەزیز، شەنگە حەکیم، موسا سان ئەحمەد) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم و موزیک: بەرهەم عەلی: جلوبەرگ: سورەییا عەبدولکەریم. بەڕێوەبەری هونەری: زەيدان مەحموود. بەڕێوەبەری شانۆ: جەمیل عەلی قادر. مکیاژ: مەرزیە والی. لە خولی دووەمی شانۆی فیستیڤاڵی گۆراندا بۆ قوتابخانەو خوێندنگەکان لە٢٨ی ٣ی ٢٠٢٢ لە هۆڵی ئامادەیی شەهیدانی کیمیاباران لەگەڵ گۆرانی (منی منداڵ: بەرهەمی تیپی هونەری منداڵانی سلێمانی. هۆنراوەی: عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی. ئاواز و موزیک: کارزان مەحموود و گۆرانی: چڵێک نێرگز بۆ ئاشتی. هۆنراوەی: ساڵح بێچار) پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

دوا گۆرانی یان گۆرانی چایکا

بەرهەمی تیپی پێشڕەوی شانۆی کوری( هەڵەبجه) ‌یە. نوسینی (چیخۆف) و دەرهێنانی (سەڵاحەڕەش). ئەکتەرەکانی (سەڵاحەڕەش، بەکر فەرەج، بەهار ئەحمەد) بوون. ساڵی ١٩٨٥ لەسەر شانۆی مەڵبەندی لاوان نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

دوای کوشتنی هابیل

بەرهەمی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەیە. ئامادەکردن و دەرهێنانی: هاوکار ساڵح. ئەکتەرەکان: (خەڵات نەوزاد، ڕەهێڵ سەفادین، محەممەد جەزا، گۆران جەمال، موسا سان ئەحمەد، ڕامیار سەڵاح، خەندە سەڵاح، ڕانیە حەمە خالید، پشتیوان کەمال، بەفراو غەریب، ئەڤین عەلی، گوڵاڵە محەممەد) بوون. ١٦ی ٣ی ٢٠٠٩ لە هۆڵی ئەحمەدموختارجاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری
پێشتر 1
...
6 7 8
...
17 دواتر