ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

330 بابەت

حەمەی فەڕاش

بەرهەمی تیپی شانۆیی هەورامانی بیارەیە. نوسین و دەرهێنانی (ستار ئەحمەد سەعید)ە. یاریدەدەری دەرهێنەر: جەمال حاجی حەمەوەیس. ساڵی ١٩٩٣ لە بیارە پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

منداڵە شقارتەفرۆشەکە

بەرهەمی منداڵپارێزی کوردستانە. ئامادەکردن و دەرهێنانی (سەریاس عەلی). بەشداران: (تارق تۆقیق، ئارام عەبدوڵا، نەرمین عوسمان، کاروان عیزەت، ڕزگار عەلی، پێشڕەو سەباح، کوێستان عەلی، سەرهەنگ موختار، عوسمان عەلی، شەهلا ڕزگار، سومەییە سەرتیپ، ئاشتی فاروق، بورهان عەلی، شازاد محەممەد). بەڕێوەبەری بەرهەم: محەممەد کەریم. دیکۆر: یاسین حەسەن. مۆسیقا: ئیحسان کەریم. جلوبەرگ: بەشداران. ٢٧ی ٨ی ٢٠٠١ لە هۆڵی قوتابخانەی نەوجەوانان پێشکەشکرا.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

حەوت کورتە باڵاکە

بەرهەمێکی شانۆییە. لە ئامادەکردنی (ع. ع. شەونم)ە. ساڵی ١٩٥٧ پێشکەشکراوە. ئەکتەرەکان: (پەروین حاجی ڕەحیم، پەخشان حاجی ئەمین، خاتوزین حاجی ئەمین، سوبحیە مەحموود عەرەب).

زیاتر بزانە
شانۆگەری

حیزبی کەرامەت و سەلامەت

بەرهەمی تیپی شانۆی شەهیدانە، بە هاوکاری تیپی شانۆی زریان. نوسینی: عەزیز نەسین. دەرهێنانی: نەژاد شێخ کامیل. ئەکتەرەکان: (نەژاد شێخ کامیل، محەممەد عەبدوڵا (ئاشتی)، سەرکەوت مارف پێنجوێنی، عیرفان کامیل، ئیدریس عەلی، هێمن حسێن، ئیحسان کەریم، عیمار نەجمەدین، ئاری حەمەسەعید، کاوە نووری، کاوان عەلوان، ڕزگار حەمەسەلیم، حسێن ساڵح، یوسف کەریم، کۆچەر عەزیز) بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر: ڕێبوار فەرەج. بەڕێوەبەری شانۆ: بێخاڵ ئەحمەد. دیکۆر: مەریوان مەحیەدین. ڕووناکی و مۆسیقا: شوان نووری، گەشاو نووری. میکیاج: تانیا ئەحمەد، ڕەنگین عەبدوڵا. جلوبەرگ: نەژاد شێخ کامیل. ئێکسسوار: کۆچەر نووری. بەڕێوەبەری بەرهەم: تیپی شانۆی شەهیدان. ناسیح فایەق. لە ٢٢ی ٨ی ١٩٩٥ و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

خاڵخاڵۆکە

بەرهەمی (قوتابخانەی بێسارانی هاوڕێی بنەڕەتی)یە. دەرهێنانی: لانە سدیق. بەڕێوەبەری بەرهەم: هادی حەسەن. گۆرانیی (خاڵخاڵۆکە. بەرهەمی گروپی پەپوولەکانی هەورامان. هۆنراوەی: سەردار قادر. ئاواز: بابا سەنعان. وتنی: ڕۆزی تالب. داڕشتنی: خالد عومەر). لە سێیەمین خولی فیستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆی قوتابخانە و خوێندنگەکانی هەڵەبجە، ڕۆژی ٦ی ٣ی ٢٠٢٣ لە هۆڵی ئامادەیی شەهیدانی کیمیاباران پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

خەزان و تاوان

یەکێکە لە بەرهەمەکانی تیپی شانۆی هەڵەبجە. نوسینی: ڕێبوار نووری. دەرهێنانی: جەلال عوسمان. ئەکتەرەکان: (ڕێبوار نووری، عوسمان عەبدوڵا، ڕێبوار عەلی، نزار نووری، کامەران ئەحمە، فاتح عەزیز، زانا عومەر، کامەران نووری، بینەران):. یاردەدەری دەرهێنەر: کامەران ئەحمەد. بەڕێوەبەری بەرهەم: سەڵاحەڕەش. بەڕێوەبەری شانۆ: شێرکۆ قەساب. دیکۆر: کاوە مستەفا. جێبەجێکردن "عیزەت عەزیز، مستەفا جەمال، ڕزگار عەلی، عەتا عەزیز". جلوبەرگ: بەشداران. ئارایشت: سەمیعە محەممەد. پۆستەر: ئەسغەر ڕەشید. لە ڕۆژی ٧ی ٦ی ١٩٩٦ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

خەزانی مەرگ

بەرهەمی تیپی شانۆی هەڵەبجەیە. شانۆیەکی سیاسییە. نوسینی (عەبدوڵا حەمەلاو)، دەرهێنانی (بەشداران)، بە یارمەتی (ڕێبوار نووری). لە یەکەم یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا ڕۆژانی ١٦و١٧ی ٣ی ١٩٩٢ سێجار لەم شوێنانەى هەڵەبجە نمایشکرا: جاری یەکەم: لە گۆڕستانی شەهیدان، دووەم لە هەمان ڕۆژ لە بینا ڕوخاوەکەی مەحکەمەی هەڵەبجە و دواجاریش لە یەکێک لە سەکۆکانی باخی گشتی. ئەکتەرەکان: (دڵسۆز قادر، ڕێبوار عەلی، عەبدوڵا حەمەلاو، هیدایەت عوسمان، دلێر عومەر، مەلا یاسین، شادان عەلی، دڵخواز عەلی، دێرین عارف، موحسین جەمیل، نەبەز محەممەد ڕەشید، دیاری محەممەد ئیسماعیل، کامەران نووری، شلێر ساڵح، بەهار محەممەد، محەممەد سید باقی، مەعتەسەم عوسمان).

زیاتر بزانە
شانۆگەری

خەمەکانی من

بەرهەمی بەشی شانۆی تیپی هونەریی پێشەنگە. نوسین و دەرهێنانی عومەر عەزیز عەلی، ئەکتەرەکان: لایەق ئەنوەر، نورەس عەبدولڕەحمان، کارزان مەولود، سامان کەریم دەرەمەڕی، ئیسماعیل محەممەد، عومەر عەزیز عەلی. سەرپەرشتیاری بەرهەم: سامان کەریم. بەڕێوەبەری شانۆ: لایەق ئەنوەر، میکیاج، کارزان مەولود. دیکۆر: نورس عەبدولڕەحمان. مۆسیقا: محەممەد ئەحمەد. جلوبەرگ: ئیسماعیل محەممەد، ڕووناکی: سەردار قادر. ڕۆژی ٢٢ی٣ی ٢٠٠٧ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە خورماڵ نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

خەوەکەی میرکۆ

بەرهەمی قوتابخانەی سالمی بنەڕەتییە. بیرۆکەی: لەنیا حەمەڕەئوف. دەرهێنانی: سەربەست میرزا. ئەکتەرەکان: (میرکۆ کەنعان، ئەرینا سۆران، ئەحمەد عەلی، بانە نەوزاد، ئاکار عەباس، باوێن محەممەد، باران سازان) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم‌: بەکر عەلی محەممەد: لە خولی دووەمی شانۆی فیستیڤاڵی گۆراندا بۆ قوتابخانە و خوێندنگەکان لە ٨ بۆ ٩ی ٣ی ٢٠٢٢ لە هۆڵی ئامادەیی شەهیدانی کیمیاباران پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

خەونەکانمان

بەرهەمی قوتابخانەی ئامادەیی هەڵەبجەی کچانە. نوسین و دەرهێنانی: وەرزێر مەنسوور. ئەکتەرەکان: (چرا عەلی سەعید، نزا هۆشیارفائق، تەوار ئەحمەد عەبدوڵا، سۆزیار هێن سەڵاح، نەوا حسێن). بەڕیوەبەری بەرهەم: ژیان عینایەت. یاریدەدەری دەرهێنەر: ئەزهەر ڕەحمان. لە خولی دووەمی شانۆی فیستیڤاڵی گۆراندا بۆ قوتابخانە و خوێندنگەکان، لە ٣٠ی ٣ی ٢٠٢٢ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

خەونە قەترانییەکان

بەرهەمی تیپی شانۆی زریانە. نوسینی: شاهۆ تۆفیق. دەرهێنانی: گۆران حەمەئەمین. ٤ی ٢ی ١٩٩٨ و ڕۆژانی دوایی. ئەکتەرەکان: (بەهجەت ڕەحمان، گۆران حەمەئەمین، بێستون حەمەکەریم، شەماڵ عەلی، مەریوان مەحیەدین، ئیحسان کەریم، سامان شەریف) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم (ی. ھ. ی. ک). یاریدەدەری دەرهێنەر: مەریوان مەحێدین. بەڕێوەبەری شانۆ: ئیحسان کەریم. ئێکسسوار: بەشداران. دیکۆر: دەرهێنەر. جێبەجێکردنی: بەشداران. ڕووناکی: ئاشتی عەبدوڵا. مۆسیقا و پۆستەر و دەلیل: کۆچەر عەزیز. میکیاج: مەریوان ئەبوبەکر. جلوبەرگ: بەشداران. لـە هـۆڵی ئەحمەدمـوختار جـاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

خەمی من و ژانی گەل

یەکێکە لە بەرهەمەکانی تیپی شانۆیی پێشەنگی خورماڵ. نوسین و دەرهێنانی: کەریم نەسروڵڵا. دواینیوەڕۆی ١٠ى ١١ى ١٩٩٦ لە یاریگای گشتیی خورماڵ پێشکەشکراوە. ئەکتەرەکان: (عادل کۆچەری، ڕەحیم حسێن، ڕەحیم سەعید، ئازاد محەممەدعارف، کەریم حەسەن، والی خالد، فاتیح زایەر، کازم سەعید) و چەند قوتابییەک.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

خەیاڵ

بە زمانی فارسییە. بەرهەمی تیپی مسافرانی کرماشانی سەر بە دامەزراوەی فەرهەنگیی نبی اکرم. ئامادەکردنی: امیر تبری. دەرهێنانی: سەید زەندی، مهرداد بنکداری. ئەکتەرەکان: (هایدە سەڵاحی فرد، بهارک سەعیدزادە هاشمی، اسمر سید زادە هاشمی، سەعید زندی، مهرداد بنگداری) بوون. دیکۆر و جێبەجێکردنی: مهرداد بنگداری، مهران نادری. مکیاژ: محەممەد ئەمین ئەفشین. موزیک: عەلی عەزیزی. وەرگێڕ: ڕەزا حسینیان. ١٧ی ٣ی ٢٠٠١ لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

خنکاندنی نەتەوەیەک، کاولکاری نیشتیمانێک

بەرهەمی بەشی ڕۆشنبیری هونەریی قەزای سەیدسادق و گروپی هزر و هونەری بڕیارە. ئامادەکردن و چاودێریی نمایش: جەمال محەممەد سەوزە (ئازاد سەوزە)، بەڕێوەبەری بەرهەم: نزار حەمید قاجری، جلوبەرگ و سینۆگرافیا: ئازاد سەوزە و محەممەد عەلی، ئەکتەرەکان: کیژە عوسمان، سۆران عەبدوڵا ئەحمەد، گۆران عەبدوڵا ئەحمەد، ئازاد سەوزە، ژیان حەمەخان، هێمن عەبدولقادر تەپەڕەشی، محەممەد عەلی محەممەد، پێشەنگ عومەر محەممەد، ڕامیار جەمال مەحموود، لە چوارچێوەی کەرنەڤاڵی یادی جینۆساید و کیمیابارانی هەڵەبجە، لەناو بازاڕی گشتیی قەزای سەیدساق لە ١٦ی ٣ی ٢٠١٨ نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

خولە شێت

بەرهەمی تیپی شانۆی هەورامانە. ئامادەکردنی: ژمارەیەک لە ئەندامانی تیپ. دەرهێنانی: جەمال حاجی حەمەوەیس. ساڵی ١٩٩٣ لە شارۆچکەی (بیارە) پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

خۆبەزلزان

بەرهەمی بەشی شانۆی تیپی هونەریی پێشەنگە لە خورماڵ. نوسین: عومەر عەزیز، دەرهێنانی دارا حسێن، ئەکتەرەکان: کارزان مەولود، سامان کەریم، محەممەد لەتیف. سەرپەرشتی بەرهەم: فاتیح زاهیر، سەرپەرشتی شانۆ، عومەر عەزیز، مکیاج و دیکۆر: سامان کەریم مۆسیقا: محەممەد ئەحمەد، ڕۆژی ٦ی ٢ی ٢٠٢٢ لە هۆڵی کراوە لە خورماڵ پێشەکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

خۆرهەڵاتن

بەرهەمی لیژنەی هونەری و ئەدەبیی تەوێڵەیە. نوسینی شەفیق محەممەد. دەرهێنانی: ئەیوب ڕۆستەم. ئەکتەرەکان: (سەیوان ڕەحمان سەعید، ئەمیرە مەجید ڕەحمان، مەلا بەکر زڕگوێزی، ماکوان عەبدولخالق، سەرتیب سابیر کەریم، نازم چالاک، هاشمیەخان، حەیدەرە سوور، ڕۆشنا سابیر، ئەختیار عەزیز، شاهۆ حاجی مستەفا، لوقمان عەزیز، نەریمان فەیزوڵڵا، مستەفا حەمەسەلیم، ستار مەجید، دانا حەمەئەمین و چەند ئەکتەرێکی تر). ساڵی ١٩٩١ لە گۆڕەپانی تەوێڵە پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

خۆر و باران

بەرهەمی منداڵپارێزی کوردستانە. ئامادەکردن و دەرهێنانی (سەریاس عەلی حەمەکەریم). ئەکتەرەکان: (کاروان حسێن عەلی، ئارام عەبدوڵا حەسەن، لقمان حسێن مەحموود، تارق تۆفیق عەلی، هەژار خالید عەلی، شازاد محەممەدحسێن، لانە عادل محەممەد، بنار عوسمان فەتاح زانیار ئەکرم کەریم، سیروان عەزیز محەممەد، لقمان عەبدوڵا ئەحمەد، سەنگەر جەمال تۆفیق، ڕاژان عومەر ڕەئوف، شەرمین فاروق ڕەشید) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: محەممەد کەریم. دیکۆر: یاسین حەسەن و عیزەدین کەریم. مۆسیقا: ئیحسان کەریم. میکیاج: دەرهێنەر. جلوبەرگ: بەشداران. ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی ٨ی ٢٠٠٠ لە هۆڵی قوتابخانەی نەوجەوانان پێشکەشکرا.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

خۆشەویستانی سروشت

بەرهەمی (قوتابخانەی شارۆی بنەڕەتی)یە. نوسینی: یوسف لوتفی. وەرگێرانی: سالم مەجید. دەرهێنانی: چنار تۆفیق. ب.بەرهەم: ئەردەڵان حەمەسەعید. ئاواز و موزیک: جیهانگیر جەلال. ئەکتەرەکان: (محەممەد عومەر، دیما سامان، ڕاستی بەختیار، هەڵوێست هیوا). لەسێیەمین خولی فیستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆی قوتابخانە و خوێندنگەکانی هەڵەبجە، ڕۆژی ٦ی ٣ی ٢٠٢٣ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

خۆشەویستی لە دابق

بەرهەمی بەڕێوەبەرێتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەیە. بەهاوکاری پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە. گروپی پانتایی شانۆی واڵا، پێشکەشیانکردووە. نوسینی: ڕاڤیار نەوزاد. ئامادەکردن و دەرهێنانی: سەربەست میرزا. یاریدەدەری دەرهێنەر: وەرزێر مەنسوور. بەڕێوەبەری شانۆ: هێدی ئیسماعیل. ئەکتەرەکان: (شێنێ حەیدەر، خەڵات نەوزاد، شنیار ویار، کاوات هادی، ژینۆ کەیوان، ڕابەر نووری، وەرزێر محەممەد). بەشداری پێنجەمین فیستیڤاڵی شانۆی شەقامی نێودەوڵەتی لە دەربەندیخان کردووە. ئەم خەڵاتانەی بردووە: باشترین دەرهێنان و باشترین ئەکتەری کچ و کوڕ (شێنێ حەیدەر، خەڵات نەوزاد). لە ١ بۆ ٣ی ١١ی ٢٠١٧ لە دەربەندیخان پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری
پێشتر 1
...
5 6 7
...
17 دواتر