کێشە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجە. ساڵی ١٩٧٩ یان ١٩٨٠ بەشداری فیستیڤاڵی شانۆیی (ئامێدی)ی دەزگای ڕۆشنبیری بۆ تیپەکانی ناوچەی ئۆتۆنۆمی کردووە. لە نوسین و دەرهێنانی (حەکیم مەلاساڵح)ـە. بەپێی مەرجەکانی فیستیڤاڵەکە نوسراوە. ئەکتەرەکان: (بەهادین حاجی بەکر، عەبدوڵڵای حەمەلاو بەگ، یاسین محەممەد ئەحمەد، کامەرانی ئەحمەدی کارەبا، شێرکۆ محەممەد سەعید قەساب، سەڵاحی حاجی عەلی، فواد حەمەفەرەج نانەوا، عەلی محەممەد چاوڕەش) بوون. مەلایاسین کاری دیکۆرەکەی جێبەجێکردووە و لەسەر ڕێبازی برێخت پێشکەشکراوە و چوار خەڵاتی فیستیڤاڵەکەی بردووە. خەڵاتی نوسیین و دەرهێنان و دیکۆر و باشترین ئەکتەر. هەمان شانۆ ساڵی ١٩٨٣ لەسینەماکەی هەڵەبجە بەبێ بوونی (حەکیم مەلاساڵح) و بە نواندنی: (مەحموود عەلی قادر، سەڵاح حاجی عەلی، عەبدوڵڵا حەمەلاو، هیوا عەلی، شێرکۆ محەممەد سەعید، حەلال عوسمان، یاسین محەممەد ئەحمەد، عومەر فایەق، عەلی حەمەئەمین، سەڵاحەڕەش) پێشکەشکراوەتەوە.
سەرچاوەکان:
- هەڵەبجە لە ئامێزی مێژوودا، حەکیمی مەلا ساڵح، بەرگی چوارەم، (شانۆ-مۆسقا) چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ٢٠١٤، ل١٤٤.
- چیرۆکەکانی شار، کۆچەر میرزا، کتێبی سێیەم (مێژووی شانۆ لە هەڵەبجە)، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕێدار، ٢٠٢٢، ل٨٤.
- مێژووی شانۆ لە هەڵەبجە، عبدالله حەمەلاو، چاپخانەی هەواڵ، ٢٠٠٠، ل٣٠-٣٥.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم