شەهید فەرەج میر ئەحمەد دەرەشیشی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14
کۆمەڵگەی پسپۆڕیی پزیشکیی ددانە. ساڵی ٢٠١٣ کراوەتەوە، کەوتووەتە گەڕەکی (شارەوانی) لە تەنیشت نەخۆشخانەی گشتی. لەسەرەتادا تەنها بەیانیان دەوامی تێدا کراوە و بەشەکانی بریتیبوون لە: پشکنین، چارەسەرکردن، تیشک، نەشتەرگەری، دروستکردنی ددان و نەخۆشییەکانی پوک، دەرمانخانە و کارگێڕی. ساڵی ٢٠١٦ دەوامی ئێوارانیش بەناونیشانی (نۆرینگەی ڕاوێژکاریی ددانی شەهید فەرەج)ی تێدا کراوەتەوە و خزمەتگوزارییەکانی بریتین لە: چاندنی ددان، دروستکردنی ددانی جێگیر، چارەسەرکردنی ددان، ڕاستکردنەوە، تاقیگەی دروستکردنی ددانی جوڵاو. لە ئێستادا دەوامی کۆمەڵگەکە بەنیان و ئێوارانە. بیناکەی یەک نهۆمییە. زیاتر لە ٣٠ پزیشکی ددان بە پسپۆڕی جیاوازی ددانی و ٣٩ کارمەندی هەیە و (عەدالەت عەباس لوتفوڵڵا) بەڕێوەبەریەتی.
سەرچاوەکان:
- گفتوگۆی تەلەفۆنیی ئامادەکار لەگەڵ (عەدالەت عەباس لوتفوڵڵا)ی بەڕێوەبەری کۆمەڵگەکە لە ٢٨ی ٣ی ٢٠٢٣.
- وێنەیەک لە نوسراوی فەرمیی ژمارە ٤٢ ی ڕۆژی ٢٨ی ٣ی ٢٠٢٣ی کۆمەڵگەکە بۆ ئامادەکار.
ئامادەکردنی: ئەرکان ئەحمەد جاف