قەڵبەزە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09
کەوتووەتە گوندی (قەڵبەزە) لە بناری سورێن. ساڵی٢٠١١ لەسەر ڕووبەری(٥٠٠م) چوارگۆشە دامەزراوە. لە کابینەیەکی چوار ژووری پێکهاتووە. هەموو بنکەکە لە کابینە پێکهاتوو. یەکەم کەس وەک یاریدەدەری پزیشک کاری تێدا کردبێت (دلێر محەممەد حەمەئەمین) بووە. دواتر (مەسعوود سەعید). لە ئێستادا دکتۆر (عەلی محەممەد قادر) و تێبینەر (دارا مەحموود فەرەج) کاری تێدا دەکەن.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (دارا مەحموود فەرەج)ی ئەنجومەنی گوندی (قەڵبەزە)، لەدایکبوو: ١٩٧٦، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە، کارمەندی حکومی، لە ٣ی ٥ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (عومەر حەمەنەجیم ئەحمەد)، لەدایکبوو: ١٩٥٣، پیشە: خانەنشین، لە ٣ی ٥ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (عوسمان فەرەج محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٥٧، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: خانەنشین، لە ٣ی ٥ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی قەڵبەزە