بەرگی هەشتەم
دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
بەرگی هەشتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
کەوتووەتە کۆتایی گەڕەکی شارەوانی لەسەر ڕێگای (هەڵەبجە - عەنەب) لە نزیک کۆگای دەرمان و پێداویستیی پزیشکیی هەڵەبجە. پێشتر لەناو بینای نەخۆشخانەی گشتی پاشان لە مەڵبەندی تەندروستیی هەڵەبجە بووە و ناوی (فەرمانگەی پزیشکی دادوەریی هەڵەبجە) بووە. ساڵی ٢٠٠٦ لەسەر ئەرکی حکومەت و لەسەر ڕووبەری (٧٧٧و٢) دروستکراوە. دەوام تێیدا ٢٤ کاتژمێرییە. دوو نهۆمە و لە بەشەکانی: کارگێڕی، یاسا، توێکاری، خزمەتگوزاری، ئامار، بەشی زیندوو، بەشی مردوو، بەڕێوەبەر، پێکهاتووە. لە ئێستادا سێ پزیشک و ٣٠ سی فەرمانبەری هەیە و (جەمال جەمیل مستەفا نادر) بەڕێوەبەریەتی.
کەوتووەتە گوندی (هانەژاڵە)ی ناوچەی نەورۆڵی. ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە و لەسەر ئەرکی جەنڕاڵێکی ئەمریکی بەناوی جەنراڵ تۆفۆ دروستکراوە و هەر لەبەر ئەوەشە ئەو ناوەی لێنراوە. بنکەیەکی شەش کاتژمێرییە، لە بەشەکانی: دەرمانخانە، دەرزیلێدان و تەداوی و برینپێچ، پێکهاتووە. لە کەرەڤانەدایە و یەک کارمەندی تەندروستی هەیە، کە یاریدەدەری پزیشک (عەدنان عوسمان حەمە)یە.
ساڵی ٢٠١٩ و لەسەر ئەرکی حکومەتی هەریمی کوردستان دامەزراوە. بینایەکی سێ نهۆمی و ٤٠ قەرەوێڵەییە. لەسەر ڕووبەری (١٠٠٠٠م٢) دروستکراوە. کەوتووەتە نێوان (نەخۆشخانەی منداڵبوون) و (نەخۆشخانەی فێرکاری و فریاکەوتنی هەڵەبجە). دەوامی ٢٤ کاتژمێرییە. لە ئێستادا پێنج پزیشکی هەناوی، دوو پزیشکی دەروونی، چوار پزیشکی پێست، یەک پزیشکی خۆراک و چەندین پزیشکی نەشتەرگەری، بێهۆشکاری و موقیم و ١٣٠ کارمەندی هەیە.
کەوتووەتە گوندی (خێڵی حەمە). سەرەتا ساڵی ١٩٧١ خەستەخانەی تێدا کراوەتەوە و هەتا ساڵی ١٩٨٨ بەردەوامبووە. ساڵی ١٩٩٢ دووبارە بنکەی تەندروستی تێدا کراوەتەوە. شوێنی ئەم بنکەیەی ئێستا، لە ساڵی ٢٠٠٤ و بیناکەی لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستکراوە. شەش کاتژمێرییە و بەشی دەرمانخانەی تێدایە. تەلارێکی یەک نهۆمییە. (محێدین محەممەد عارف) بەڕێوەبەری بنکەکەیە و حەوت فەرمانبەر هەیە.
کەوتووەتە باکوری گوندی (ڕیشێن)ی سەر بە ناحیەی خورماڵ. ساڵی ١٩٩٨ لە لایەن حکومەتەوە لەسەر ڕووبەری (٤٥٠م٢) دروستکراوە. لە چوار ژوور و هەیوانێک و دوو خانوو بۆ دکتۆرەکان پێکدێت. لە ئێستادا یاریدەدەری پزیشک (ئیسماعیل حەمەسەعید) بەڕێوەبەریەتی و یاریدەدەرى پزیشک و کارگوزارێکى خۆبەخشی هەیە.
کەوتووەتە نزیک زانکۆی هەڵەبجە لە نهۆمی خواری مزگەوتی زانکۆ. سەر بە زانکۆی هەڵەبجەیە. ساڵی ٢٠٢٣ لە لایەن خێرخوازێکەوە دروستکراوە. سێ پەرستار و چوار کارمەندی هەیە. دەوامی شەش کاتژمێرییە و لە بەشەکانی: پەرستاری، کارگێڕی، دەرمانخانە، پێکهاتووە. پێداویستی و کەرەستەی پزیشکی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە و لە کۆگای دەرمان و پێداویستیی پزیشکی هەڵەبجە وەردەگرن.
کەوتووەتە سنوری گوندی (زەردەهاڵ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). بۆیەکەمجار ساڵی ١٩٩٥ لە گوندەکەدا بنکەی تەندروستی کراوەتەوە. سەرەتا یەک کارمەندی هەبووە. ساڵی ٢٠١٠ نۆژەنکراوەتەوە، لە ئێستادا چوار کارمەندی هەیە.
بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٧٨دا بەناوی (کۆمەڵگەی مستەوسفی زەمەقی) دروستکراوە. پاش ڕاپەڕین و ساڵی ١٩٩٣ دووبارە دروستکراوەتەوە. لەم شوێنەی ئێستایدا لەساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دروستکراوە. کەوتووەتە گەڕەکی (زەمەقی) لە دەروازەی شاری هەڵەبجە. یەک نهۆمە. دەوامی هەشت کاتژمێرییە. بەشی دەرمانخانەی هەیە. لە ئێستادا شەش کارمەندی هەیە و (ئازاد محەممەد مستەفا) بەڕێوەبەریەتی.
لە دوو کابینەی (٣ بە ٦م) پێکهاتووە. پێشتر شوێنی قوتابخانە بووە، کە ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە. شەش کاتژمێرییە. بەشی دەرمانخانەی هەیە. (بورهان حەمەئەمین محەممەد) بەڕێوەبەری بنکەکەیە و دوو کارمەندی تەندروستی بە ناونیشانی یاریدەدەری پزیشک هەیە.
لەپاش سەردانی پاریزگاری سلێمانی ساڵی ١٩٥٥ بۆ گوندەکە و داواکاریی خەڵکەکە لێی، ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی (سازان) لەلایەن حکومەتەوە لەسەر ڕووبەری (٥٠٠م٢) دروستکراوە. کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندەکەوە و لە شەش ژوور پێکهاتووە. هەتا ڕاگواستنی گوندەکە لەساڵی ١٩٧٩ کراوە بووە و لە ئێستادا شوێنەواری ماوەتەوە. (محەممەد ئەمین فەرەج) یەکەمین کارمەندی تەندروستی بووە. لەدوای ڕاگواستنی گوندەکان ساڵی ١٩٧٨ داخراوە.
کەوتووتە سنوری گوندی (سەرگەت). ساڵی ١٩٧٥ کراوەتەوە بۆ ماوەی چەند ساڵێک بەردەوامبووە. سەرەتا لە یەک ژووردا بووە، کە سەر بە بینای مزگەوت بووە. دوای ڕاپەڕین دووبارە ساڵی ٢٠٠٠ کراوەتەوە. لە ئێستادا لە بینایەکی سەربەخۆی سێ ژووریدایە و دوو کارمەندی هەیە..
سەر بە بەڕێوەبەراتیى گشتیى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتیى هەڵەبجەیە، دەکەوێتە پشت مۆنۆمێنتى شەهیدان، لە نێوان گەڕەکى کیمیابارانى یەک و کیمیابارانى دووە. لە پڕۆژە گرنگ و خێرخوازییەکانى سەرمایەدار شێخ عەلى شێخ عیزەدینە. بە هەموو پێداویستییەکانى ناوییەوە و بەشێوەیەکى سەردەمیانە و بە بڕى دوو ملیۆن دۆلار جێبەجێکراوە. زەویەکەی لەلایەن سەرۆکایەتیى شارەوانیى هەڵەبجەوە لەسەر ڕووبەرى ٢٨٥٠م٢ دابینکراوە. لە بەروارى١٧ى١ى٢٠٢٣ و بە فەرمانى ژمارە ٤٣٣ى وەزارەتى کاروبارى کۆمەڵایەتى، فەرمانى کرانەوەى بۆ دەرچووە و ستافى سەنتەرەکە لە ١٥ى٣ى٢٠٢٣ دەستبەکاربوون. لە هەرکام لە سەنتەری ئۆتیزم و سەنتەرى شیاندنی خاوەنپێداویستیی تایبەت، کە دوو بەشى جیاوازن، پێکهاتووە، بەڵام لە ئێستادا تەنها یەک ئیدارەى هەیە. ئاوارە نەورۆز فڵامەرز، لەسەرەتاى دامەزراندنی هەر دوو سەنتەرەکەوە تاوەکو ئێستا بەڕێوەبەرە. لە بەشى ئۆتیزمەکەدا چارەخوازان لە سەعات هەشتى بەیانییەوە تاوەکو نیوەڕۆ، لەوێ دەمێننەوە و ڕاهێنانیان پێدەکرێت. لە سەرەتاى دامەزراندنییەوە ١٧ چارەخوازى ئۆتیزم هەبوون، لە ئێستادا نزیکەى ٤٥ چارەخواز ڕاهێنانیان پێدەکرێت. لەبەشى سەنتەرى شیاندنەکەدا چارەخواز لەگەڵ خێزانەکەى و بۆ ماوەیەکى کاتى ڕاهێنانى پێدەکرێت و چارە وەردەگرێت. تەمەنەکانى ٣ بۆ ١٢ ساڵى وەردەگیرێت، بەڵام لە سەنتەرى شیاندنەکەدا چارەخواز هەر تەمەنێکى هەبێت وەردەگیرێت. بیناى سەنتەرەکە لە دوو نهۆم پێکهاتووە. نهۆمى یەکەم لە ژوورە تاکى و گروپییەکان پێکهاتووە، کە چارەخوازانى ئۆتیزم هەم بەشێوەى تاکى هەم گروپى ڕاهێنانیان پێدەکرێت. چێشتخانە و هۆڵى گەورەى سیمینارى تێدایە.
ساڵی ٢٠٢٠ دامەزراوە. بینای تایبەت بەخۆی نییە و لە ئێستادا لە نهۆمی دووەمی بینای نەخۆشخانەی گشتیی هەڵەبجەدایە لە گەڕەکی (شارەوانی). ١٢ قەرەوێڵەییە. دەوامی ١٢ کاتژمێرییە. لە بەشەکانی: پزیشک، دەرمانخانە، تاقیگە، قاوش و گەنجینە پێکهاتووە. لە ئێستادا دوو کارمەند و یەک پزیشکی هەیە و(زیاد غفار نەسروڵڵا) بەڕێوەبەری سەنتەرەکەیە.
ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە. بینای تایبەت بە خۆی نییە. پێشتر لە بینای نەخۆشخانەی فێرکاری و فریاکەوتنی هەڵەبجە و لە ئێستادا لە بینای نەخۆشخانەی گشتیی هەڵەبجەدایە. دەوامی ٢٤ کاتژمێرییە. لە بەشەکانی: قاوش، کارگێڕی، بەڕێوەبەر، دەرمانخانە، تاقیگە، وەرشە و کارەبایی، هونەری، خزمەتگوزاری پێکهاتووە. لە ئێستادا هەشت کارمەندی تەندروستی و یەک کارمەندی کارگێڕی و یەک کارمەندی دەرمانساز و یەک کارمەندی کیمیاوی هەیە و (تەحسین کەریم عەلی عەبدولڕەحیم) بەڕێوەبەریەتی.
کەوتووەتە خوار جادەی حەمەوغان لە تەنیشت نەخۆشخانەی فێرکاری و فریاکەوتنی هەڵەبجە. ساڵی ٢٠١٩ دامەزراوە. لە ئێستادا لە بینای نەخۆشخانەی وەفادایە و پێشتر لە بینای نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیاییدا بوون. دەوامیان ٢٤ کاتژمێرییە. لە بەشەکانی: پشکنین، ڤایرۆسات، ڕاکێشانی خوێن، خوێن_بەخشین، کارگێڕی، ژمێریاری، ئامار، پێکهاتووە. دوو پزیشک و ٢٤ کارمەندی تەندروستی و کارگێڕی هەیە.
ساڵی ١٩٩٨ لەسەر ئەرکی (ڕێکخراوی هاندیکاپی جیهانی) دامەزراوە. پێشتر بەناوی هاندیکاپی جیهانی، دواتریش بەناوی ڕێکخراوی کۆرد (KORD) کاری کردووە. دەکەویتە گەڕەکی (سەرا) بەرامبەر (خوێندنگەی هەڵەبجەی کچان) تەنیشت مەڵبەندی تەندروستیی هەڵەبجە. سەنتەرێکی ١٢ کاتژمێرییە. لە بەشەکانی: ڕاهێنانەوە، پەلی دەستکرد و بەشی پاڵپشت پێکهاتووە. بیناکەی یەک نهۆمییە و لەسەر ڕووبەری (١٣٧٣م٢) دروستکراوە. لە ئێستادا یەک یاریدەدەی پزیشک، یەک دەستەبەند، دوو چارەسەری سروشتی و سێ کرێکاری هەیە و (کامەران مشیر مستەفا) بەرێوەبەری سەنتەرەکەیە.
ساڵی ١٩٥٨ لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دروستکراوە. پێشتر ناوی (پیرمحەممەد) بووە. شەش کاتژمێرییە. بەشەکانی دەرماننوسین، دەرمانخانە، برینپێچی پیاوان و ژنان و کارگێڕی تێدایە. تەلاری بنکەکە یەک نهۆمییە و لەسەر ڕووبەری (٢٤٠م) زەوییە. (نەسرەدین نەجمەدین فاتیح) و هەشت کارمەندی هەیە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (سۆسەکان). ساڵی ١٩٧٠ دروستکراوە. سەرەتا لە تەنیشت قوتابخانەکە بووە و بینای تایبەتی نەبووە. لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م٢) بووە و لە سێ ژوور پێکهاتووە. ماوەی چەند ساڵێکی زۆر (دکتۆر سدیق تەوێڵەیی) و هەتا ساڵی ١٩٧٨ بەڕێوەی بردووە و لە دوای ڕاگواستنی گوندەکان داخراوە.
کەوتووەتە بەشى باشورى خۆرهەڵاتى گوندەکەوە. ساڵی ٢٠٠٧ بۆ یەکەمجار بنکەى تەندروستى لە گوندی (شەشکی خواروو)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ) لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دروستکراوه. ڕووبەرەکەی (١٠٠٠م٢) پزیشک (ئەمجەد محێدین) یەکەم کارمەندی بووە. کۆتا کارمەند (ئیلهام محەممەد نەسیم) هەتا ساڵى ٢٠٢٢ کراوەبووە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (دێکۆن). ساڵی ٢٠١٠ لەسەر ڕووبەری (٥٠٠م٢) لەلایەن حکومەتەوە دروستکراوە. بەناوی گوندەکە و (شەهید بەکر)یشەوە ناو دەبرێت. لە چوار ژوور و دوو خانوو بۆ کارمەندانی تەندروستی پێکدێت. لە ئێستادا یاریدەدەری پزیشک (عادل حەمەکەریم) دەوامی تێدا دەکات.