فریاکەوتنی فێرکاریی هەڵەبجە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 167

نەخۆشخانە

ساڵی ٢٠١١ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دامەزراوە. پێشتر ناوی (نەخۆشخانەی فریاکەوتن) بووە. دەکەوێتە تەنیشت (بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە). دەوامی نەخۆشخانەکە ٢٤ کاتژمێرییە. لە بەشەکانی: هۆڵی پێشوازیی نەخۆش، هێڵکاریی دڵ، دەرمانخانە، تاقیگە، تیشک، قاوش، بوژانەوەی دڵ، کۆگای دەرمان، جی سی سی و گەنجینە پێکهاتووە. بیانەکەی دوو نهۆمیە و ٤٠ قەرەوێڵەییە. لەسەر ڕووبەری (١٥٠٩٩م٢) دروستکراوە. لەئێستادا ٢٦ پزیشکی پسپۆڕ (لە پسپۆڕە جیاوازەکان) و ١٤٣ فەرمانبەری هەیە و (سەعدی ڕەفعەت محەممەد‌) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەیە.

سەرچاوەکان:

  1. نوسراوی فەرمیی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی فێرکاری هەڵەبجە، ژمارە ٩٤٥ لە ١١ی ١٠ی ٢٠٢٢ بۆ بەشی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: ئەرکان ئەحمەد جاف,هومایون ساحیب کەریم

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

وەفا

کەوتووەتە سەر جادەی حەمەوغان تەنیشت نەخۆشخانەی فێرکاری و فریاکەوتنی هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٢٠ دامەزراوە. بیناکەی لەسەر ڕووبەری (١٧٠٠م٢) لەسەر ئەرکی چەند خێرخوازێک دروستکراوە. دەوامی ٢٤ کاتژمێرییە. یەک نهۆمە و لە بەشەکانی: تیشک، ڤاکسین، دەرمانخانە، پشکنین، نەخۆشیە گوازراوەکان، بانکی خوێن، تالاسیما، کارگێڕی پێکهاتووە. ٤٧ کارمەندی تەندروستی و کارگێڕی هەیە.

زیاتر بزانە
نەخۆشخانە

ئامێزی تایبەت

نەخۆشخانەیەکی ئەهلییە. کەوتووەتە سەر شەقامی ئاسۆ حاجی محەممەد بامۆکی بەرانبەر بەنزینخانەی سان. (دلێر عەلی محەممەد سەعید) خاوەنیەتی. ساڵی ٢٠٢٣ دروستکراوە. لە چوار هۆڵی نەشتەرگەری، هۆڵی هۆشهێنانەوە، تاقیگە، دەرمانخانە، سەنتەری چاو، پێست و جوانکاری، کلینیکی ددان، ٢٠ ژووری مانەوەی نەخۆش، منداڵ نابەکام، دوو ژووری چاودێریی چڕ، کارگێڕی و ژمێریار، کافێ و ڕێستۆرانت و گەراج پێکهاتووە. (شنیار ڕەفعەت حسێن) یەکەم بەڕێوەبەری بووە و هەتا ئێستا بەردەوامە. ١٩ پزیشکی پسپۆڕ نەشتەرگەری تێدا ئەنجامدەدەن و ٥١ فەرمانبەری گرێبەست، یەک پزیشکی پسپۆری پێست و جوانکاری، پزیشکێکی ددانی هەیە. بیناکە لەسەر ڕووبەری (٤٦٤م٢) بە چوار نهۆم دروستکراوە. باخچەو ڕووبەری سەوزایی هەیە. ئیشوکاری نەخۆشخانەکە، یارمەتیدەری کەرتی تەندروستی و کارئاسانییە بۆ هاوڵاتیان لە چارەسەر و نەشتەرگەریدا.

زیاتر بزانە
نەخۆشخانە

چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی

ساڵی ٢٠١٩ و لەسەر ئەرکی حکومەتی هەریمی کوردستان دامەزراوە. بینایەکی سێ نهۆمی و ٤٠ قەرەوێڵەییە. لەسەر ڕووبەری (١٠٠٠٠م٢) دروستکراوە. کەوتووەتە نێوان (نەخۆشخانەی منداڵبوون) و (نەخۆشخانەی فێرکاری و فریاکەوتنی هەڵەبجە). دەوامی ٢٤ کاتژمێرییە. لە ئێستادا پێنج پزیشکی هەناوی، دوو پزیشکی دەروونی، چوار پزیشکی پێست، یەک پزیشکی خۆراک و چەندین پزیشکی نەشتەرگەری، بێهۆشکاری و موقیم و ١٣٠ کارمەندی هەیە.

زیاتر بزانە
نەخۆشخانە

قەدەفەری

کەوتووەتە باشوری گوندی (قەدەفەر). ساڵی ٢٠٠٥ لەسەر ڕووبەری (١٥٠م٢) لەگەڵ دوو خانوو بۆ مانەوەی کارمەندانی تەندروستی دروستکراوە. سەرەتا بە ناوی نەخۆشخانەی (شەهید ڕەئوف)ـەوە بووە. لە ئێستادا یەک کارمەندی تەندروستی بەناوی (حەمەسەعید) بەڕێوەیدەبات.

زیاتر بزانە
نەخۆشخانە

منداڵان و منداڵبوونی هەڵەبجە

کەوتووەتە سەر جادەی حەمەوغان تەنیشت نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی. ساڵی ٢٠١٠ لەسەر ڕووبەری (٤٣١٥م٢) دروستکراوە. پێشتر لە شوقەکانی شارەوانیدا بووە و ناوی (نەخۆشخانەی عومەری خاوەر) بووە. بیناکە لە لایەن ڕێکخراوێکی یابانییەوە دروستکراوە. نەخۆشخانەیەکی٥٥ قەرەوێڵەییە و٢٤ کاتژمێرییە و لە ٣١ بەشی بوارەکانی کارگێڕی، زانستی و تەندروستی پێکدێت. دوو نهۆمە و ١٩٩ کارمەند و ١٣ پزیشک و ٣٨ کارمەندی کارگێڕی و ١٦١ کارمەندی تەندروستی هەیە.

زیاتر بزانە
نەخۆشخانە