شەهید حیکمەت
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
ساڵی ١٩٧٧ بەناوی (بنکەی تەندروستیی کۆمەڵگەی عەنەب)ـەوە دروستکراوە. ئەوکات لە بەشەکانی: فریاکەوتنی سەرەتایی، بینینی نەخۆش و خەواندنی کاتی پێکهاتووە، هەروەها بنکەکە ئەمبوڵانسی تایبەت بەخۆی هەبووە. دواتر و پاش گواستنەوەی شوێنەکەی بۆ گەڕەکی شارەوانی لە ساڵی ٢٠١٢دا، ناوی بنکەکە بۆ (بنکەی تەندروستیی شارەوانی) دەگۆڕێت و دواتریش ناوەکەی دەبێتە (مەڵبەندی تەندروستیی شەهید حیکمەت). دەوامی مەڵبەندەکە ١٢ کاتژمێرییە. بیناکەی یەک نهۆمییە و لەسەر ڕوبەری (١٢٠٠م٢) دروستکراوە. هەریەکە لەبەشەکانی: دەرمانخانە و پشکنین لەخۆدەگرێت و لە ئێستادا یەک پزیشک، دوو پەرستار، یەک دەرمانساز و چوار فەرمانبەری کارگێڕی هەیە.
سەرچاوەکان:
- زانیارییەکان لە (بەشی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە) وەرگیراوه، لە ١٣ی ٢ی ٢٠٢٣.
- داتا و زانیاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرێتیی ئامار، ساڵی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: ئەرکان ئەحمەد جاف