دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

بەرگی هەشتەم

دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.

ناوەڕۆک

774 بابەت

وەردەگا

کەوتووەتە بەشی خوارەوەی گوندی (گوڵپ) لە تەنیشت ڕێگەی سەرەکیی (خورماڵ – گوڵپ). (وەردەگا) بە واتای مزگەوتی (بەردەم گوند) دێت. ساڵی ٢٠٢١ بە سەرپەرشتی (مامۆستا کەمال ئەمین گوڵپی) و لەسەر ئەرکی خێرخوازان لەسەر ڕووبەری (٢٠٠٠م٢) دروستکراوە. لە ئێستادا نوێژی هەینی تێدا ناکرێت. بە فەرمی مامۆستای بۆ دانەمەزراوە.

وەيسى قەرەنى

کەوتووەتە‌ گەڕەکى کانیەقوڵکە لەناو شاری هەڵەبجه. ساڵى ٢٠١١ لەسەر ئەرکى خێرخوازان دروستکراوە، ڕووبەرەکەى (٥٧ بە ٢٨م٢)ە، ماوەى دوو ساڵى خاياندووە. يەک نهۆمە، مزگەوت خاوەنى هۆڵێکى بچوکى پرسەيە بۆ ژنان، منارە و‌ کتێبخانەيەکى بچوکى هەيە. نوێژى هەينى تێدا ناکرێت، دوو دەروازەى هەيە. لە دروستکردنيەوە هەتا ئێستا مامۆستا (مەلا جەمال عەبدولکەريم) پێشنوێژى تێدا دەکات.

یاڵانپێ

کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (یاڵانپێ)ی سەر شارۆچکەی (خورماڵ)ەوە. بۆ یەکەمجار ساڵى ١٩٣٠ لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە بە بەرد و قوڕ دروستکراوە و هەتا ساڵی ١٩٧٨و چۆڵکردنی گوندەکان بەو شێوەیە بووە. پاش ڕاپەڕینی ١٩٩١ و ئاوەدانکردنەوەی گوندەکە، مزگەوتەکە بە بلۆک و سەقفی چیمەنتۆ دروستکراوەتەوە.

مێژووی تەندروستیی هەڵەبجە لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستدا

کەرتی تەندروستی لە عێراق بەگشتی و لە کوردستان بەتایبەتی لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا یەکێک بووە لەو کەرتانەی، کە زۆر دواکەوتوو بووە و هەتا کۆتایی نیوەی یەکەمی سەدەی بیست دێژەی کێشاوە. ئەوانەی لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا کاری پزیشکیان کردووە پێیانوتراوە حەکیم (زۆرینەشیان مەسیحیی و جولەکە بوون). حەکیم خوایە، کە جولەکەیەکی خەڵکی خۆرهەڵاتی کوردستان بووە، پزیشکی تایبەتی ماڵی وەسمان پاشای جاف بووە و کاری حەکیمی لە سنوری قەزای گوڵعەنبەریشدا کردووە. بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی کەرکوک ١٩٣٠ محەممەد حیلمی ئەفەندی (حیلمی شاعیر) یەکێک بووە لەو برینپێچانەی، کە نزیکەی شەش ساڵێک لە هەڵەبجە و دواتریش لە خورماڵ کاریکردووە. لە ساڵانی سییەکاندا حکومەتی عێراقی لە پاڵ ناوەندی لیواکاندا لە بەشێک لە قەزاکانیشدا نەخۆشخانەی تایبەتی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکان کردەوە، بەڵام ئەو نەخۆشخانانە و ژمارەی پزیشکەکان هەتا کۆتایی نیوەی یەکەمی سەدەی بیست لە ئاست پێویستیی دانیشتوانی شار و شارۆچکەکاندا نەبوون. لە سییەکاندا لە هەڵەبجە نۆرێنگە (المستوصف)ێک کراوەتەوە یەک دکتۆری بەناوی (د. ئاغا فانجلۆس جۆرج) هەبووە، وەک بەناوەکەیدا دیارە دکتۆری ناوبراو کورد نەبووە و بیانی بووە، بەڵام نازانرێت خەڵکی کام وڵات و سەر بە چ نەتەوەیەک بووە! بەپێی ئامارێک، کە لە ساڵی ١٩٤٨ بڵاوکراوەتەوە نەخۆشخانەیەک لە هەڵەبجەدا هەبووە بەناوی (مستشفی غازی الأول)، ئەوە جگە لە بوونی چەند نورێنگەیەک لە چەند ناوچەیەکی (تەوێڵە، خورماڵ، شانەدەری، پێنجوێن، وارماوا) و نەخۆشییە باوەکانی وەک (مەلاریا، تەراخوما، سکچوون و ڕشانەوە، تا) و کۆمەڵێک نەخۆشیی دیکە بڵاوبووە و ڕێژەی مردن لە ئاستێکی بەرزدا بووە.

ئامێزی تایبەت

نەخۆشخانەیەکی ئەهلییە. کەوتووەتە سەر شەقامی ئاسۆ حاجی محەممەد بامۆکی بەرانبەر بەنزینخانەی سان. (دلێر عەلی محەممەد سەعید) خاوەنیەتی. ساڵی ٢٠٢٣ دروستکراوە. لە چوار هۆڵی نەشتەرگەری، هۆڵی هۆشهێنانەوە، تاقیگە، دەرمانخانە، سەنتەری چاو، پێست و جوانکاری، کلینیکی ددان، ٢٠ ژووری مانەوەی نەخۆش، منداڵ نابەکام، دوو ژووری چاودێریی چڕ، کارگێڕی و ژمێریار، کافێ و ڕێستۆرانت و گەراج پێکهاتووە. (شنیار ڕەفعەت حسێن) یەکەم بەڕێوەبەری بووە و هەتا ئێستا بەردەوامە. ١٩ پزیشکی پسپۆڕ نەشتەرگەری تێدا ئەنجامدەدەن و ٥١ فەرمانبەری گرێبەست، یەک پزیشکی پسپۆری پێست و جوانکاری، پزیشکێکی ددانی هەیە. بیناکە لەسەر ڕووبەری (٤٦٤م٢) بە چوار نهۆم دروستکراوە. باخچەو ڕووبەری سەوزایی هەیە. ئیشوکاری نەخۆشخانەکە، یارمەتیدەری کەرتی تەندروستی و کارئاسانییە بۆ هاوڵاتیان لە چارەسەر و نەشتەرگەریدا.

زیاتر بزانە
نەخۆشخانە

ئەحمەدئاوا

کەوتووەتە ناو گوندی (ئەحمەدئاوا). بینای نەخۆشخانەکە و خانویەک بۆ کارمەندانی. ساڵی ١٩٩٨ لەلایەن ڕێکخراوێکی خێرخوازییەوە لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) دروستکراوە. لە شەش ژوور پێکهاتووە. سێ کارمەندی هەیه.

زیاتر بزانە
بنکەی تەندروستی

ئیمامى زامن

کەوتووەتە گوندى (ئیمامى زامن)ی سەربە شارۆچکەی سیروان. ساڵى ٢٠٠٥ دامەزراوە. بیناکەی لەسەر ئەرکى حکومەت و لەسەر ڕووبەری (١٢٧.٥م٢) دروستکراوە. شەش کاتژمێرى بووه. لە بەشەکانى (دەرمانخانە و عیلاج نوسین و برینپێچى) پێکهاتووە. یەک نهۆم بووە. لە ئێستادا داخراوە.

زیاتر بزانە
بنکەى تەندروستى

بامۆک

ساڵی ١٩٩٤ لەسەر ئەرکی خێرخواز(حاجی محەممەد بامۆکی) دروستکراوە. بەشی دەرمانخانە و تەداوی تێدا‌یە. تەلارێکی یەک نهۆمییە. ڕووبەری (١٥٠م) زەوییە‌. (ئاشتی کاکەحەمە ئەحمەد) بەڕێوەبەری بنکەکـەیە و دوو فەرمانبەری هەیە.

زیاتر بزانە
بنکەی تەندروستی

بانیشار: شەهید کاکە حەمە

کەوتووەتە ناو گوندی (بانشار). ساڵی ١٩٧٦ لەسەر ڕووبەری (١٥٠م) لەلایەن حکومەتەوە دروستکراوە. دکتۆر (کامیل حاجی ڕەحیم) بۆماوەی چەند ساڵێک بەڕێوەیبردووە. دوای ڕاگواستنی گوندەکان داخراوە. پاش گواستنەوەی گوندەکە بۆ شوێنی ئێستای، ساڵی ٢٠٠١ بنکەی تەندروستی لە خانوی هاوڵاتییەکدا دامەزراوەتەوە و ساڵی ٢٠٠٦ لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م٢)زەوی، لەلایەن حکومەتەوە بینای تایبەت بە خۆی بۆ دروستکراوە، کە لە چوار ژوور پێکدێت و لە ئێستادا چوار کارمەندی هەیە و یاریدەدەری پزیشک (بەختیار حەمەئەمین) بەڕێوەبەریەتی.

زیاتر بزانە
بنکەی تەندروستی

بەخشین

نەخۆشخانەیەکی تایبەتی خێرخوازی و قازانج_نەویستە، سەر بەدەستگای خێرخوازیی بەخشینە. دەکەوێتە گەڕەکی سەرا، بەرامبەر نەخۆشخانەی کۆن. دوای دروستبوونی قەیرانەکان بە گشتی و تەندروستی بە تایبەت لە١١ی ٢ی ٢٠١٧ وەک یارمەتیدانێک بۆ خەڵکی دروستکراوە. بەشەکانی، بەڕێوەبەر، کارگێڕی و ژمێریاری، ڕاگەیاندن و ئایتی، تاقیگە، دەرمانخانە، تیشک، چارەسەری سروشتی، پەرستاری، چاویلەکەسازی و پشکنینی چاو، ددان، لێزەر، هێڵکاریی دەمار، پرسگە، خواردنگە. (محی الدین محەمەد عارف، دبلۆم، پەرستاریی گشتی)، یەکەم بەڕێوەبەری بووە و تا ئێستاش لە کارەکەی بەردەوامە. ٦٠ فەرمانبەری مێ و ٢٥ فەرمانبەری نێری هەیە. ٢٠-٢٥ پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی، منداڵان، قوڕگ و لوت، گورچیلە، لەدایکبوون، دەروونی، مێشک و دەمار، چاو، سۆنار، پێست و لەیزەر، شکاوی و ئێسک، جومگە و ڕۆماتیزم، بڕبڕە، پزیشکی خۆراک، سنگ و مەمک، جوانکاری و سەنتەری ددانی هەیە. هەندێک کات لە نێوان ٢٠-٢٥ فەرمانبەری خۆبەخشیان هەیە. بیناکە کرێیە و بە ٣٧٥٠٠٠٠ هەزار دینارە گیراوە. ساڵی ٢٠١٢ لەسەر ڕووبەری ٦٠٠م دوجا بە سێ نهۆم دروستکراوە. ئیشوکاری خزمەتکردنی تەندروستیی هاوڵاتیانە بە تێچووی کەم و پشتیوان و یارمەتیدەری کەرتی گشتیی تەندروستییە لە پارێزگای هەڵەبجەدا.

زیاتر بزانە
کۆمەڵگەی پزیشکیی هەڵەبجە

بەردەبەل

کەوتووەتە سنوری گوندی (بەردەبەل)ی سەر بە ناحیەی خورماڵ. ساڵی ٢٠٠٠ کراوتەوە. بیناکەی لەلایەن (محەممەد حاجی مەحموود)ەوە دروستکراوە و لە چوار ژوور پێکهاتووە. ڕووبەرەکەی لە (٤٠٠م٢) زیاترە. دوو کارمەندی هەیە.

زیاتر بزانە
بنکەی تەندروستی

بەشارەتی خواروو

کەوتووەتە گوندی (بەشارەتی خواروو)ی سەر بە شارۆچکەی (سیروان). ساڵی ٢٠٠٨ لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێم دروستکراوە. بنکەیەکی شەش کاتژمێرییە. بینایەکی یەک نهۆمییە و لە بەشەکانی دەرمانخانە، برینپێچی، تەداوی و عیلاجپێدان پێکهاتووە. پێنج کارمەندی هەیە.

زیاتر بزانە
بنکەی تەندروستی

بەشارەتى سەروو

کەوتووەتە گوندى (بەشارەتى سەروو)ی سەر بە ناحیە‌ی سیروان. ساڵى ٢٠٠٦ دامەزراوە. بیناکەی لەسەر ئەرکى حکومەتی هەرێم دروستکراوە. شەش کاتژمێرییە. لە بەشەکانى (دەرمانخانە، عیلاجپێدان، برینپێچى) پێکهاتووە. یەک نهۆم بوووە و لە ئێستادا داخراوە.

زیاتر بزانە
بنکەى تەندروستى

بەڵخە

پێش ڕاگواستنی ساڵی ١٩٧٨ بنکەی تەندروستی لە گوندی (بەڵخە) هەبووە. ئەم بنکە نوێیەش لە پاش ڕاپەرین و ساڵی ١٩٩٣ لەسەر ئەرکی خێرخواز لە گوندی (بەڵخە) دروستکراوەتەوە. یەک نهۆمە. دەوامی هەشت کاتژمێرییە. بەشی دەرمانخانەی هەیە. لە ئێستادا چوار کارمەندی هەیە و(بێخاڵ جەمیل حەبیب) بەڕێوەبەریەتی.

زیاتر بزانە
بنکەی تەندروستی

بیارە

کەوتووەتە شارۆچکەی (بیارە)وە. مێژووی دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ چلەکانی سەدەی ڕابردوو و سەرەتا بنکەی تەندروستی بووە. پاش ڕاپەڕین و ساڵی ١٩٩٣ دروستکراوەتەوە و یەکەم بەڕێوەبەری بنکەکە (تاهیر عەزیز محەممەد) بووە و تا ساڵی ٢٠١١ بەردەوام بووە، پاشان (ڕزگار عەزیز محەممەد) بووە بە بەڕێوەبەری و هەتا ئێسا بەردەوامە. مەڵبەندەکە لە شەش بەش پێکهاتووە، کە بریتین لە بەشەکانی تاقیگە، دەرمانخانە، چاودێریی دایکانی دووگیان، ددان، کوتان و فریاکەوتن. ٣٨ کارمەندی میلاک و یەک فەرمانبەری گرێبەست و چوار فەرمانبەری خۆبەخشیان هەیە، ڕووبەری بینای بنکەکە (٣٠٠م٢)یە و لە دوو نهۆم پێکهاتووە، کەوتووەتە سەنتەری شارۆچکەی بیارەوە.

زیاتر بزانە
مەڵبەندی تەندروستی

پشتە

ساڵی ١٩٥٥ بۆ یەکەمجار بنکەی تەندروستی لە گوندی (پشتە) کراوەتەوە. بنکەکە لەناو بینای میریدا بووە و لە یەک نهۆم پێکهاتووە. یەکەم کادری پزیشکی (تۆفیق ئەفەندی) بووە، کە خەڵکی پێنجوێن بووە. لە دوای ڕژێمی پاشایەتی نۆژەنکراوەتەوە. پاش ڕاگواستنی گوندەکان ڕووخاوە و لە دوای ڕاپەڕین و ساڵی ٢٠٠٦ جارێکی تر لە بینایەکی یەک نهۆمی لە گوندەکەدا کراوەتەوە. لە ئێستادا دوو کادری پزیشکی و دوو کارمەند دەوامی تێدادەکەن.

زیاتر بزانە
بنکەی تەندروستی

تاقیگەی ناوەندی خۆراکی هەڵەبجە

کەوتووەتە تەنیشت نەخۆشخانەی گشتیی هەڵەبجە. ساڵی ٢٠١٩ لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێم دروستکراوە. شەش کاتژمێریە. یەک نهۆمە و لە بەشەکانی: پشکنینی تاقیگە، فیزیایی، کیمیایی، بەکتریۆلۆجی و توێژینەوە، پێکهاتووە. لە ئێستادا چوار کارمەندی هەیە و (بێریڤان ئاوات تۆفیق) بەڕێوەبەریەتی.

تەپەسەرەقوڵە

کەوتووەتە ناو گوندی (تەپەسەرەقوڵە). ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن حکومەتەوە لەسەر ڕووبەری (٣٥٠م٢) بەناوی بنکەى تەندروستیى (شەهید دکتۆر مەحموود)ەوە کراوەتەوە. لە سێ ژوور و هەیوانێک پێکدێت. لە ئێستادا دوو کارمەندی تێبینەر و پەرستارێکى پەیمانگا لەم بنکەیەدا خزمەتدەکەن.

زیاتر بزانە
بنکەی تەندروستی

تەپی سەفا

ساڵی ١٩٩٢ لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێم دروستکراوە. بنکەیەکی شەش کاتژمێرییە و بەشەکانی (دەرمانخانە و عیلاج_نوسین و برینپێچی) لەخۆدەگرێت. کەوتووەتە گوندی (تەپی سەفا)ی سەر بە شارۆچکەی سیروان. یەک نهۆمە. لە ئێستادا چوار کارمەند و دوو یاریدەدەری پزیشک و یەک بلیت بڕ و یەک کارگوزاری هەیە.

زیاتر بزانە
بنکەی تەندروستی

پەیمانگای پزیشکیی باڵای هەڵەبجە

ڕۆژانی ٢ بۆ ٦ی ٨ی ١٩٩٩ لە وڵاتی سویسرا، لە لایەن پەیمانگای کورد لە واشنتۆن و د. گۆزدن، بە یارمەتی وەزارەتەکانی دەرەوەی ئەمریکا، سویسرا و حکومەتی سوید و چەند ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی و ناحکومی، بۆ داڕشتنی پلانی چارەسەرکردن و لێکۆڵینەوە لەسەر لێدراوانی چەکە کیمیاوی و بایۆلۆجییەکان لە کوردستانی عێراقدا، سیمینارێک پێشکەشکراوە. نوێنەرانی حزب و چەند وەزیر و دامەزراوەیەکی حکومەتی هەرێم تێیدا میوان بوون. بەشداربووانی سیمینارەکە پرۆژەکەیان ناوناوە(پەیمانگای پزیشکیی باڵای هەڵەبجە) و ئەنجومەنێکی ڕێکخەرییان بۆ داناوە. لیژنەی نێودەوڵەتیی لە پڕۆژەکەدا هەریەک لە(مایک ئەمیتەی: سکرتێری پەیمانگای کوردی لە واشنتۆن، د. نەجمەدین کەریم: سەرۆکی پەیمانگای کوردی لە واشنتۆن، بەختیار ئەمین و کریستین گۆزدن)، تێیدا ئامادەبوون و بە تێکڕای دەنگ (د. فوئاد بابان)یان بۆ سەرپەرشتی پرۆژەکە دیاریکردووە.

پێشتر 1
...
13 14 15
...
39 دواتر