ئامێزی تایبەت
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
نەخۆشخانەیەکی ئەهلییە. کەوتووەتە سەر شەقامی ئاسۆ حاجی محەممەد بامۆکی بەرانبەر بەنزینخانەی سان. (دلێر عەلی محەممەد سەعید) خاوەنیەتی. ساڵی ٢٠٢٣ دروستکراوە. لە چوار هۆڵی نەشتەرگەری، هۆڵی هۆشهێنانەوە، تاقیگە، دەرمانخانە، سەنتەری چاو، پێست و جوانکاری، کلینیکی ددان، ٢٠ ژووری مانەوەی نەخۆش، منداڵ نابەکام، دوو ژووری چاودێریی چڕ، کارگێڕی و ژمێریار، کافێ و ڕێستۆرانت و گەراج پێکهاتووە. (شنیار ڕەفعەت حسێن) یەکەم بەڕێوەبەری بووە و هەتا ئێستا بەردەوامە. ١٩ پزیشکی پسپۆڕ نەشتەرگەری تێدا ئەنجامدەدەن و ٥١ فەرمانبەری گرێبەست، یەک پزیشکی پسپۆری پێست و جوانکاری، پزیشکێکی ددانی هەیە. بیناکە لەسەر ڕووبەری (٤٦٤م٢) بە چوار نهۆم دروستکراوە. باخچەو ڕووبەری سەوزایی هەیە. ئیشوکاری نەخۆشخانەکە، یارمەتیدەری کەرتی تەندروستی و کارئاسانییە بۆ هاوڵاتیان لە چارەسەر و نەشتەرگەریدا.
سەرچاوەکان:
- سەردانی تیمی مەیدانی بۆ شوێنەکە، لە ٢٧ی ٨ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (دلێر عەلی محەممەد سەعید)، لەدایکبوو: ١٩٧٦، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: کاسب، لە ٢٧ی٨ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (شنیا ڕەفعەت حسێن)ی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە، لەدایکبوو: ١٩٩٧، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، لە ٢٧ی ٨ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ ناوشاری هەڵەبجە