بەرگی حەوتەم
کەسەکان بەپێی پیشە
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
بەرگی حەوتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (محەممەد کەریم مەعروف عەلى)یە. ساڵى ١٩٦٤ لە گوندى تەپەگوڵاوى سەر بە شارۆچکەى سیروان -هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووى پەیمانگاى تەکنیکییە لە کەرکوک. لە ئێستادا پیشەى (کاسب)ـە. ژیانى وەرزشی بە یاریى تۆپى بالە و تۆپیپێ لە گوندەکانی لامەرکەزى و شەکرالى سەر بە شارۆچکەى سیروان دەستپێکردووە. لە ئۆردوگاى برایەتى (باریکە) (تیپى وەرزشى مەبەست) و لە شارۆچکەى سیروان (تیپى وەرزشى هیوا)ی دامەزراندووە، کە ئەمەی دواییان درێژەپێدەرى تیپى یەکەمیان بووە. لە چەندین یاریى دۆستانە و خول و پاڵەوانێتیى شار و شارۆچکەکانى دەوروبەری یاریکردووە. ساڵانی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠٨ سەرۆکى یانەى وەرزشیى پەیام بووە لە هەڵەبجە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٧ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. پەیمانگای تەکنیکی بەغداد و دواتریش کۆلێژی بازرگانی لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردوە. لە ئێستادا مامۆستایە لە سلێمانی. لەم تیپە میللیی و یانە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (تیپی وەرزشی سپۆرت، تیپی وەرزشی خەبات، مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، تیپی هەڵبژاردەی تۆپیپێی ئامادەیی هەڵەبجەی کوڕان، تیپی میللیی وەرزشی شنروێ). لە کاتی ئاوارەیی ساڵی ١٩٩١ لە ئێران لە ئۆردوگا سەریاس لە تیپی تۆپیپێی ئۆردوگای سەریاس یاریکردووە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (مستەفا ئەحمەد مەحموود شیرن)ـە. ساڵى ١٩٣٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا پۆلى یەکەمى ناوەندى خوێندووە. لە ئێستادا خانەنشینە. لە یەکەمین پۆلى یاریزانانى هەڵەبجەیە. لە تیپى وەرزشى ئازادیى هەڵەبجە، کە لە ساڵانى پەنجاکان دروستبووه، یاریکردووە. وەک ئەکتەر لە شانۆشدا ڕۆڵى ئاسنگەرى بینیوە. ساڵی ٢٠٢٠ لە هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە.
ساڵی ١٩٧٤ لەدایکبووە. کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر تەواوکردووە، پاشان ماستەری لە بەشی کارگێڕی و بەڕێوەبردنی وەرزشی بەدەستهێناوە. لە ئێستادا مامۆستای وەرزشە لە ئامادەیی باڵامبۆی کوڕان لە هەڵەبجە. لەم تیپە میللییە ورزشییانەدا یاریکردووە: (تیپی ورزشی ئۆردوگای شاری سەقز، تیپی ورزشی مەولەوی، تیپی وەرزشی دڵسۆزی لە هەولێر). لەیانەی وەرزشی پەیام و یانەی وەرزشی ئاسۆ یاریکردووە، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەی وەرزشی پەیام و یانەی وەرزشی هەڵەبجە بووە. لە ئێستادا وەک یاریزانێکی دێرین یاریدەکات.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٧ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. لە نێوان ساڵانی ١٩٨٣ بۆ ١٩٨٦ لە یاریزانە دیارەکانی تیپی وەرزشی شنروێ بووە. بەشداری خولە وەرزشییەکانی کردووە و لە سەردەمی شاهۆ و جەعفەر و وریا و... هتد لەگەڵ تیپی وەرزشی شنروێدا یاریکردووە. ساڵی ١٩٨٥ و ١٩٨٦ پلەی یەکەمیان بە دەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە. پیشەی کاسبە.
وەرزشەوانی دێرینە. بە (موحسینى مەلا حەمەئەمین) ناسراوە. ساڵى ١٩٥٢ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووى ئامادەیى کشتوکاڵى سلێمانییە. یاریزانى تیپى وەرزشیى هیوا بووە لە هەڵەبجە. لە چەند تیپێکى شارۆچکەکانى سەیدسادق و خورماڵ یاریکردووە. ساڵی ٢٠٠٠ شەهیدبووە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (موحسین حەمەغەریب حەمەعەلی ڕەسوڵ)ـە. ساڵی ١٩٦٩ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. بەشی وەرزشی خانەی مامۆستایانی تەواوکردووە. لە ئێستادا مامۆستای وەرزشە. وەرزشەوانی یاری تۆپیپێیە. لەم تیپە وەرزشیانەدا یاریکردووە: ئاگرین، خەبات، مەولەوی، تیپی مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، شنروێ، یانەی وەرزشی هەڵەبجە، یانەی وەرزشی پەیام، هەڵبژاردەی تۆپیپێی هەڵەبجە، تیپی وەرزشی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان. لە سلێمانی یاری بۆ ئەم یانە و تیپە وەرزشییانە کردووە: یانەی وەرزشی نەورۆز، یانەی وەرزشی سلێمانی، ڕێبین، گەڕەکی کارگەی شەکرەکە، خانەی مامۆستایانی سلێمانی، هەڵبژاردەی پەروەردەی سلێمانی، تیی وەرزشی سەروو، تیپی وەرزشی کۆڵنەدەر. لە هەولێر لە تیپی وەرزشی شەهید ئاراسدا یاریکردووە. لە کاتی ئاوارەییدا لە ئێران بۆ ئەم تیپانە یاریکردووە: هەڵبژاردەی ئۆردوگای زاریعان، تیپی تۆپیپێی دێرینەکانی هەڵەبجە و لە ئێستادا دەستەی کارگێڕیی هەڵبژاردەی دێرینەکانی هەڵەبجەیە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی (دەلێن)ی سەر بە شارۆچکەی (سیروان) لەدایکبووە. دەرچووی پەیمانگای زانستە ئیسلامییەکانە لە هەڵەبجە. لە ئێستادا پیشەی کارمەندی بەرگریی شارستانییە لە هەڵەبجە. ژیانی وەرزشی لە قوتابخانەوە بە یاریی تۆپیپێ دەستپێکردووە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (ئاوێسەر لە هەڵەبجە، زڕینۆک لە سلێمانی، نەورۆز، کوردستانی هەڵەبجەی تازە - شارەزوور، کوردستان لە هەڵەبجە، شنروێ، شەهیدانی پەیام، دێرینەکانی هەڵەبجە، دێرینەکانی نەورۆز لە سیروان، دێرینەکانی پەیام). لە ئێستادا سەرۆکی یانەی وەرزشی پەیامە لە هەڵەبجە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٦ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. بەکالۆریۆسی لە بەشی فیزیا هەیە. لە ئێستادا بەڕێوبەری ئامادەیی هەڵەبجەی ئێوارانە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: تیپی وەرزشی شنروێ، تیپی وەرزشی مەولەوی هەڵەبجە، تیپی هەڵبژاردەی زانکۆی ئەلموستەنسەرییە لە بەغداد، مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، تیپی وەرزشی شەهیدانی پەیام، نزیکەی حەوت ساڵ ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەی وەرزشی پەیام بووە. لە تیپی دێرینەکانی هەڵەبجە یاریکردووە.
ساڵی ٢٠٠٣ لەدایکبووە. دەرچووی قۆناغی ئامادەییە. خاوەنی پشتوێنی (ڕەشی دان یەک)ـە. ساڵی ٢٠١٦ لە یانەی وەزشی هەڵەبجەوە دەستی بە یاریی کاراتی کردووە. توانیویەتی لەسەر ئاستی عێراق دووجار پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت. لەسەر ئاستی کوردستان پلەی یەکەم و دووەمی بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠١٩ لە پاڵەوانیەتیی نیودەوڵەتی لە شاری تاران لە وڵاتی ئێران مەدالیای ئاڵتون و زیوی بەدەستهێناوە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناسراو بە حاجی سەی میرە نیعمە. ساڵی ١٩٥٠ لەدایکبووە. دەرچووی قۆناغی ئامادەیی کشتوکاڵە. یاریزانی دێرینی یاریی جوانیی لەش (هەڵگری قورسایی) بووە لە هەڵەبجە. لە کاتی خزمەتی سەربازیی ساڵی ١٩٧٥ لە شاری موسەییب گرنگی بە یاری ئاسن داوە و لە پاڵەوانێتیی پارێزگای بابل پلەی سێهەم و لە پاڵەوانێتیی پارێزگای زیقاڕدا پلەی سێهەم و لە پاڵەوانێتیی ناوچەی باشور پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە. لە ئێستادا خانەنشینە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی (عەبابەیلێ) لەدایکبووە. خانەی پێگەیاندنی مامۆستایانی تەواوکردووە. لە ئێستادا مامۆستای خانەنشینە. وەرزشەوانی تۆپیە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: چیمەن، یەکگرتوی هەڵەبجە لە سلێمانی، هەڵبژاردەی دواناوەندی شارەزوور، هەڵبژاردەی پەروەردەی سلێمانی، لاوانی هیوای هەڵەبجە، هیوای هەڵەبجە، هەڵبژادەی مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە. وەک ڕاهێنەر و سەرپەرشتیار بۆ ماوەی سێ ساڵ خزمەتیکردووە، تیپی تۆپی باسکە و تیپی تۆپی دەستی دروستکردووە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵى ١٩٤٣ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی سەرەتایى خوێندووە. لە ئێستادا خانەنشینە. لە کۆتایى ساڵى شەستەکاندا لە هەڵەبجە یاریکردووە. لەگەڵ (تیپى وەرزشى هیواى هەڵەبجە) یاریکردووە. ساڵى ١٩٧٠ چووەتە شارۆچکەی خورماڵ و لە (تیپى شۆڕش لە خورماڵ) یاریکردووە و سەرپەرشتى تیپەکەى کردووە. دواتر بووە بە پێشمەرگە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٩ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی سلێمانی بەشی وەرزشی ساڵی ١٩٨٨ - ١٩٨٩ تەواوکردووە. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: تیپی وەرزشی خەبات، تیپی وەرزشی شنروێ، تیپی هەڵبژاردەی هەڵەبجە، تیپی مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (نامیق عوسمان عومەر ڕەزا)یە. ساڵی ١٩٧١ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا پۆلی سێهەمی ناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. سەرەتای ژیانی وەرزشی لە قوتابخانەوە دەستپێکردووە. لەم تیپە میللییە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (برایەتی، شنروێ)، هەروەها لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە یاریکردووە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (نامیق محەممەد ئەحمەد عەزیز)ە. ساڵی ١٩٦٨ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی قۆناغی ئامادەییە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە هەڵەبجە. لەم تیپە میللییە وەرزشیانەدا یاریکردووە: زیرەک، لاوانی باڵامبۆ، هەڵۆ، مەولەوی، ئەنوار لە شاری کوت، مەولەوی لە زەڕایەن، زانکۆ (شارەزوور)، مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، یانەی وەرزشی هەڵەبجە، تیپی وەرزشی شنروێ، تیپی وەرزشی کوردستان (وەک یاریزان و ڕاهێنەر).
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٨٢ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. بەشی وەرزشی پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی سلێمانی ساڵی ٢٠٠٢ تەواوکردووە. لە ئێستادا مامۆستایە. وەرزشەوانی تۆپی سەرمێز بووە. ساڵی ١٩٩٢ لە بنکەی وەرزشی پەیام دەستی بە یاریی تۆپی سەرمێز کردووە و لەم یانە وەرزشیانەدا یاریکردووە: یانەی وەرزشی پەیام، یانەی وەرزشی هەڵەبجە، یانەی وەرزشی سیروانی هەڵەبجە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی زەردیانی شارۆچکەی سیروانی هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی ئامادەیی بەشی زانستی" پاشان ساڵی ١٩٧٨ خولی ڕووپێوکاری بینیوە لە شارەبان میقدادیە (دیالە)، لە ئێستادا خانەنشینە و شارەزایی دادوەرییە لە دادگا. یاریزانی تۆپیپێ و گۆڕەپان و مەیدان بووە. لە تیپە میللییە وەرزشیەکانی (بیاوێڵە، چیمەن و هەڵبژاردەی دواناوەندییەکانی هەڵەبجە) یاریکردووە. یاریزانێکی بەتوانا و سەرۆک تیپی وەرزشی بیاوێڵە بووە. لە ئێستادا خانەنشینە و لە چالاکیی شاخڕەوی بەردەوامە و وەک یاریزانی دێرین یاری تۆپیپێ دەکات.
ساڵی ١٩٧٩ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٩٨ەوە دەستی بە وەرزشی کاراتی کردووە. بەسەرپەرشتی ڕاهێنەری یانەی هەولێر مەریوان ئەحمەد عەلی، بەشداری چەندین پاڵەوانییەتی کوردستان و عێراقی کردووە. لە بەغداد بەشداری خولی ناوبژیوانی کردووە و پلەی A لە ناوبژیوانیدا وەرگرتووە. ساڵی ٢٠٠٠-٢٠٠٨ سەرۆکی ناوبژیوانانی کاراتیی هەولێر بووە و چەندین پاڵەوانیەتی لە کوردستان و عێراق بەڕێوەبردووە. لە ساڵی ٢٠٢٢ پشتێنی ڕەشی دان ٢ ی یابانی بەسەرپەرشتی نوێنەری وڵاتی یابان لەJSKA بەدەستهێناوە. خیزاندارە و خاوەندی چوار منداڵە. لە هەولێر نیشتەجێیە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٧٣ لە شارۆچکەی (بیارە) لەدایکبووە. دەرچووی پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانە لە سلێمانی. لە ئێستادا مامۆستای وانەی وەرزشە. لەم تیپە میللییە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (لاوانی تیپی وەرزشی ئاوێسەر، لاوانی تیپی وەرزشی خەبات، تیپی وەرزشی مەشخەڵ لە شارۆچکەی بازیان، بنکەی وەرزشی هەورامان).