بەرگی حەوتەم
کەسەکان بەپێی پیشە
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
بەرگی حەوتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٧١ لە گوندی (عەنەب) لەدایکبووە. قۆناغی ناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. لە (تیپی وەرزشی خەبات و مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە) یاریکردووە. کە گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، لە یانەی وەرزشـی پەیـام، تیپی تۆپیپێی شـەهیدانی پـەیـام، یاریکردووە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (مەهدی حەمەتەقی محەممەد ڕەحمان)ـە. ساڵی ١٩٦١ لە شاری بەغداد لەدایکبووە. تا پۆلی شەشەمی ئامادەیی لە هەڵەبجە خوێندووە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە هەڵەبجە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (تیپی پێشکەوتووانی لاوانی نەتەوە لە بەغدا، لاوانی کیفاح، شنروێ لە هەڵەبجە، تیپی وەرزشی خەبات، تیپی میللیی وەرزشی ئەنسار لە کیفاح لە بەغداد، دێرینەکانی هەڵەبجە). یاریدەدەری ڕاهێنەری هەڵبژاردەی دێرینەکانی هەڵەبجەیە بۆ تۆپیپێ.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٥٧ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. یەکێکە لە یاریزانە دیار و لێهاتووەکانی شاری هەڵەبجە لە یاری تۆپیپێ و گۆڕەپان و مەیدان و ڕاکردنی ماوە درێژ، لە تیپی وەرزشی بیاوێڵە یاریکردووە. لـە ئێسـتادا فەرمانبەرە.
وەرزشەوانی دێرینە. بە (محەممەد باڵا بەرز) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٢ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. یەکێک بووە لە یاریزانە بەتوانا و دیارەکانی شاری هەڵەبجە، ئەرشیفێکی باشی وەرزشی هەبووە. لە یاریزانەکانی نەوەی دووەمی تیپی هیوا بووە. خاوەنی کتێبی (ئەلبومی وەرزشی هەڵەبجە)یە. لە یارییەکانی تۆپیپێ و تۆپی بالە و گۆڕەپان و مەیداندا یاریکردووە. سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ کۆچیدواییکرد.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (محەممەد ئەحمەد محەممەد مستەفا)یە. ساڵی ١٩٥٥ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی ئامادەیی کشتوکاڵە لە سلێمانی. لە ئێستادا خانەنشینە. لە تیپی وەرزشی خەبات و تیپی وەرزشی سەروو یاریکردووە.
یاریزانى (ئەکادیمیای کاراتیی خورماڵ)ـە. ساڵى ٢٠٠٨ لەدایکبووە. خوێندکارى پۆلى ١٠ى زانستییە. لە شارۆچکەی خورماڵ دەژی. بۆ یەکەمجار ساڵى ٢٠١٤ دەستى بەیاریى کاراتى کردووە. خاوەنى (پشتوێن ڕەشی دان دوو)ە و ماوەی دوو ساڵە بە یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق هەڵبژێرراوە. ساڵی ٢٠١٦ پلەی یەکەمی کاتا و پلەی دووەمی کۆمێتەى بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠١٨ بەشداری پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتی جامی (ئێران زەمین)ى کردووە و توانیویەتى پلەی یەکەمی بەدەستبهێنێت. ساڵی ٢٠١٩ بەشداری پاڵەوانیەتیی ناوخۆیی کردووە و پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. هەر لە ساڵى ٢٠١٩ توانیویەتى پلەی یەکەم لە پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتیی(جامی ئێران) بەدەستبهێنێت. ساڵی٢٠٢٠ پاڵەوانیەتیی لە نێوان شاری (هەڵەبجە - سلێمانی - کەرکوک - خورماڵ)، پلەی یەکەمى بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠٢١ لە پاڵەوانیەتیی سەرتاسەری کوردستانی، پلەی دووەمی بەدەستهێناوە. بەشداریکردن لەپاڵەوانیەتییە نێودەوڵەتییەکاندا، پلەی سێیەمی پاڵەوانیەتی (غربی ئاسیا) لەوڵاتی (ئیماڕات)ی بەدەستهێنانەوە و مەدالیای بڕۆنزی وەرگرتووە. ساڵی ٢٠٢٣ لە پاڵەوانیەتیی سەرتاسەری عێراق بەشداریکردووە و توانیویەتی پلەی دووەم بەدەستبهێنێت.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی (دەرەشیش) لەدایکبووە. پەیمانگای ئیسلامی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. لە ئێستادا کارمەندە لە وەزارەتی گوستنەوەی نەرویج. وەرزشەوانی تۆپیپێ، تۆپی بالە و ماراسۆنە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یارییکردووە: کوردستانی زەمەقی، هەڵۆ، بروسکە، تیپی هەڵبژاردەی پەیمانگای ئیسلامی هەڵەبجە لە یاری تۆپیپێ و تۆپی بالەدا، بێکەس لە ئۆردوگای سەریاس - پاوە لە ئێران ساڵی ١٩٨٨ بۆ ١٩٨٩، گوندی نۆریاوی سەر بە شاری پاوە - ئێران. تیپی بالەی مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (محەممەد ئەمین حەمەفەرەج ڕەحمان)ـە. ساڵى ١٩٦٥ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا پۆلى سێیەمى ناوەندى لە هەڵەبجە خوێندووە. یەکێک بووە لە یاریزانە دێرینەکانى یاریى تۆپى سەرمێز لە هەڵەبجە، لە کۆتایى حەفتاکان و ساڵانى هەشتاکان، وەک نوێنەرى مەڵبەندى لاوانى هەڵەبجە، لە چەندین خول و پاڵەوانێتیدا لە ئاستى قەزاکانى کوردستان و لەسەر ئاستى پارێزگاکانیش لە خولى پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانى، دهۆک، بەغداد، دیالە، نەجەف) وەک نوێنەرى پارێزگاى سلێمانى یاریکردووە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٥٧ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. ناوی (محەممەد ئەمین محەممەد نوری ئەمین)ـە و نازناوی (هەورامان)ـە. دکتۆرای لە ئەدەبدا بەدەستهێناوە. یاریی تۆپیپێ و تۆپی بالەی ئەنجامداوە. لەم تیپە میللیانەدا وەرزشی ئەنجامداوە: ئازار، تازە پێگەیشتووان، خەبات، بێستوون، مەهاباد، نەورۆز، تیپی هەڵبژاردەی دوا ناوەندی شارەزوور، تیپی کۆلێژی ئەدەبیات - زانکۆی بەغداد، هەڵبژادەی تۆپی بالەی هەڵەبجە ١٩٧٩، هەڵبژاردەی تۆپیپێی هەڵەبجە خولی قەزاکان. لە یاریی تۆپی سەرمێزدا یاریکردووە و لە هەڵەبجە سێ ساڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. لە ساڵی ١٩٧٤دا لە تیپی ئۆردوگا و لە کاتی ئاوارەیدا یاریکردووە. ساڵی ١٩٩٦ سەرۆکی یانەی وەرزشی هەڵەبجە بووە.
ساڵی ٢٠١٢ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندکاری پۆلی شەشەمی بنەڕەتییە. لە ساڵی ٢٠٢١ەوە لە یانەی وەزشی هەڵەبجە دەستی بە یاریی کاراتی کردووە. خاوەنی پشتێنی سەوزە. پلەی سێیەمی ئاستی کوردستانی بەدەستهێناوە، ساڵی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ بەشداری پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتی کردووە لە شاری مازەندەران لە وڵاتی ئێران، مەدالیای زیوو و پلەی دووەمی بەدەستهێناوە.
وەرزشەوانی دێرینە. بە (حەموودی) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٩ لە بەغداد لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە، وەرزشەوانی تۆپیپێیە. لە تیپی وەرزشی شنروێ یاریکردووە. لە سلێمانی لەم تیپ و یانە وەرزشییانەدا یاریکردووە: تیپی تۆپیپێی پۆلیسی سلێمانی ١٩٩٦، یانەی وەرزشی ئاشتی ١٩٩٨، یانەی وەرزشی سیروان (نادی الوطن الریاضي) ١٩٨٨ بۆ ١٩٨٩، ماوەیەکیش لە یانەی وەرزشی سلێمانی یاریکردووە ١٩٩٩. ساڵی ٢٠٠٧ لە وڵاتی سوید کۆچیدواییکردووە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (محەممەد حەمەئەمین مەحموود محەممەد)ە. ساڵی ١٩٧٢ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە، تاوەکو قۆناغی ناوەندی خوێندووە. نابراو لە تیپی وەرزشی ئۆردوگای هەرسین و تیپی تۆپیپێی ئۆردوگای کەنگاوەر یاریکردووە، پاشان ساڵی ١٩٨٩ لە پاکستان لە شاری کوەیتە دەبێتە یاریزانێکی سەرەکی لە تیپی وەرزشی کوردستان لە پاکستان.
ساڵی ٢٠٠٧ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە، خوێندکاری پۆلی دەیەمی ئامادەییە، ساڵی ٢٠١٧ لەلای (ئەیوب کەمال حەمەئەمین) ڕاهێنەری کاراتیی یانەی وەرزشی هەڵەبجە دەستیکردووە بە یاریی کاراتی. خاوەنی پشتوێنی (قاوەییە)، دووجار پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی کوردستان بەدەستهێناوە، جارێکیش پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە. مەدالیای زیوو و برۆنزی لە پاڵەوانیەتیی نیودەوڵەتیی تاران لە وڵاتی ئێران بەدەستهێناوە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (محەممەد عەبدوڵا مستەفا خەسرەو)ە. ساڵی ١٩٧٢ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، ئامادەیی پیشەسازیی هەڵەبجە تەواوکردووە. یەکێک بووە لە یاریزانە بەتواناکانی شاری هەڵەبجە و هەرێمی کوردستان. لە یاری تۆپیپێ لە تیپە میللییە وەرزشییەکانی (سپۆرت، هێمن، شنروێ) لە هەڵەبجە و تیپی وەرزشی زانکۆ لە قەزای شارەزوور و تیپی وەرزشی کوردستانی هەڵەبجە و لە یانەی وەرزشی برایەتی و یانەی وەرزشی هەڵەبجە، یانەی وەرزشی کەمال سەلیم، یانەی وەرزشی هەولێر، یانەی وەرزشی برووسک، یانەی وەرزشی سلێمانی و هەڵبژاردەنی کوردستان و تیپی وەرزشی ڕزگاری کوڕانی مەخموور -هەولێر، یاریکردووە. لە ئێستادا وەک یاریزانی دێرین یاریدەکات.
یاریزانی (ئەکادیمای کاراتیی خورماڵ)ـە. ساڵی ٢٠٠٨ لە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. خوێندکاری پۆلی نۆی بنەڕەتییە. لە ساڵی ٢٠١٧ەوە لە (ئەکادیمیای کاراتیی خورماڵ) دەستی بە یاریی کاراتی کردووە و خاوەنی پشتوێنی ڕەشی دان یەکە. لە چەندین پاڵەوانیەتیدا بەشداریکردووە، لەوانە: ساڵی ٢٠١٩ لە پاڵەوانیەتیی کاراتی لە تاران، پلەی دووەم. ساڵی ٢٠٢٢ لە پاڵەوانیەتیی کوردستان لە خورماڵ، پلەی یەکەم. ساڵی ٢٠٢٣ لە پاڵەوانیەتیی کاراتیی باکوری عێراق لە شاری سلێمانی، پلەی یەکەم. هەمان ساڵ لە پاڵەوانیەتیی هەڵبژاردەی عێراق پلەی سێیەم. یەکەم لیگی کاراتیی خورماڵ، پلەی یەکەم. چوارەمین لیگی کاراتیی خورماڵ، پلەی سێیەم.
یاریزانى (ئەکادیمیای کاراتیی خورماڵ)ـە. ساڵى ٢٠٠٦ لەدایکبووە. خوێندکارى قۆناغى دوانزەى ئامادەییە. پشتوێنی (ڕەشی دان دوو)ى بەدەستهێناوە. لە چەندین پاڵەوانیەتیدا بەشداریکردووە لەوانە: یەکەمین پاڵەوانیەتیی کوردستان بۆ منداڵان پلەی سێیەم، هەمان پاڵەوانێتی بۆ کۆمێنت لە کێشی ٣٠ کغم، پلەی دووەم. پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی (جامی ئێران زەمین) بۆ کۆمێنت پلەی یەکەم بۆ کێشی ٣٥ کغم بۆ کاتا پلەی دووەم ساڵی ٢٠١٩، پاڵەوانیەتیی یانەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئاستی منداڵان و تازە پێگەشتووان بە شێوازی تاک لە کۆمێت پلەی یەکەم و لە پاڵەوانیەتیی جامی پایتەخت لە شاری (تاران) پلەی دووەم لە ساڵى ٢٠١٩. پاڵەوانیەتیی کاراتیی خورماڵ ئاستی منداڵان پلەی یەکەمى ساڵی ٢٠٢٠، پاڵەوانیەتیی باکوری عێراق لە هەولێر پلەی یەکەم ساڵی ٢٠٢١، پاڵەوانیەتیی باکوری عێراق لە کەرکوک پلەی یەکەم ساڵی ٢٠٢١. پاڵەوانیەتیى نێودەوڵەتى لە وڵاتی تورکیا ساڵى٢٠٢٢، پاڵەوانیەتیی ئاسیا لە وڵاتی ئۆزپاکستان لە ٢٠٢٢. پاڵەوانیەتیی خۆرئاوای ئاسیا لە وڵاتی ئوردن ساڵى ٢٠٢٣.
ڕاهێنەری وەرزشییە. ساڵی ١٩٩٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی یەک منداڵە. بڕوانامەی نێودەوڵەتی ڕاهێنەریی کاراتی هەیە. خاوەنی بڕوانامەی پشتوێن ڕەشی دان دووە. لە چەندین پاڵەوانیەتیدا بەشداریکردووە و ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە، لەوانە: ١٢ جار پلەی یەکەم و دووەمی عێراق و کوردستان، ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠٢١ پلەی دووەمی عێراق، ساڵی ٢٠١٦و ٢٠١٨ پلەی سێیەمی کوردستان، ساڵی ٢٠٢٣ پلەی یەکەمی لەسەر ئاستى پارێزگای سلێمانی، ساڵی ٢٠١٨ پلەی دووەمی پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتی لە وڵاتی ئێران بەدەستهێناوە. لە ئێستادا وەک ڕاهێنەر لە(ئەکادیمیای کاراتى خورماڵ)بەردەوامە.
یاریزان، مامۆستا، ڕاهێنەر، سەرپەشتیاری وەرزش. ناوی (محەممەد فەتاح عەبدولمحەممەد)ە. بە (محەممەد فەتاح لیرە) ناسراوە. ساڵی ١٩٥٤ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، بەشی وەرزشی پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانی هەولێری تەواوکردووە، لە چەندین قوتابخانە خزمەتیکردووە، پاشان وەک سەرپەرشتیاری نیشتەجێی هەڵەبجە بۆ قوتابخانەکانی هەڵەبجە کاریکردووە. ساڵانی ١٩٧٩ بۆ ١٩٨١، یەکێک بووە لە یاریزانە دیار و بەتواناکانی شار. ساڵی ١٩٧٠ لە تیپی وەرزشی هیوای هەڵەبجە یاریکردووە، کە بەهێزترین تیپی ئەو کاتەی شار بووە، ساڵی ١٩٧٣ بۆ ١٩٧٤ یاریی بۆ یانەی وەرزشی هێرشی هەولێر کردووە، لە ئێستادا خانەنشینە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (محەممەد فەرەج سەعید سلێمان)ـە. ساڵى ١٩٧٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووى خانەى مامۆستایانى سلێمانی و کۆلێژى پەروەردەى ئیسلامییە لە کەرکوک. لە ئێستادا خانەنشینە. لەم تیپە میللییە وەرزشییانەدا یاریکردووە:( دیمەن، تیپى هەڵبژاردەى خانەى مامۆستایانى سلێمانى "یارى گۆڕەپان و مەیدان و یارى تۆپى بالە") و لە بەشى بالەى مەڵبەندى لاوانى هەڵەبجە یاریکردووە. لە ناوەڕاستى ساڵانى نەوەدەکاندا ئەندامى دەستەى کارگێڕیى یانەى وەرزشی پەیام و سەرپەرشتیارى یاریى تۆپى سەرمێز و یاریى کیک بۆکسێنگ بووە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (محەممەد فەرەج محەممەد ڕەشید)ە. ساڵی ١٩٥٠ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. هەر لە منداڵییەوە ئارەزووی بە وەرزش و دیدەوانی کردووە. سەرەتای ژیانی منداڵی بە وەرزشی جوانیی لەش دەستپێدەکات لە هەڵەبجە. ساڵی ١٩٧٠ لە شاری بەغداد لە پێشبڕکێی یاریی جوانیی لەش پلەی یەکەمی بە دەستهێناوە. لە هەڵەبجە مەشق و ڕاهێنانی بە گەنجان و لاوان کردووە. ساڵی ٢٠٠٣ کۆچیدواییکردووە.