بەرگی حەوتەم
کەسەکان بەپێی پیشە
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
بەرگی حەوتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
کۆمەڵە ژنێکی ناودار و شارەزای نەخۆشییەکانی ژنان و چارەسەری دەرمانی گیایی بوون بۆ هەندێک نەخۆشی. هەشیانبووە توانای چەند نەشتەرگەرییەکی بچوکی وەکو دومەڵ و مایەسیرییان کردووە. لەوانە: (خاتو ڕەحمە، بەیزای وەستا حەمەئەمین، شەمسە ئەڵڵا وەیس، عەینای حاجی حەمەد، حەفسەی نەجیبەفەنی گوڵەی ئەڵڵا وەیس، شیرین "دایکی دەروێش محێدین"، نوريجان خالد، گوڵێ، ڕەیحان حەمەساڵح، عەینا حەکیم مەولود، ئامینە عەبدولڵا ڕەزا، دەڵوەت عەلی، یاسەمەن حەمەئەمین، کۆفێ تۆفیق مسەفا، سۆسەنی ژنی سلێمان حەمەڕەحیم، ماما ئامێی لاوە، ئامینەقادر حاجیلە، خەرامان عەبدولعەزیز، بەهیە سەعید، سەی فەرخی، نەجاتێی لالۆ جافە، سافیە مەحموود حەمە). کەسێکی وەک (خاتوو سافییە مەحموود) چەندین نەشتەرگەری و چارەسەری بۆ مایەسیری کردووە.
هەندێک ژنی دەست زێڕین بوون و وەک پزیشکی میللی و ئەزمووندار بەفریای کاروباری لە دایکبوون کەوتوون. ئەوانیش: (فاتمە بەشیر جەمشیر، فاتیمە فەتاح، لەیلا عەزیز ڕەحمان). چارەسەری هەندێک نەخۆشی وەک بە بۆن_کەوتن و ناوک_کەوتن و ترس دەرکردن و گریانی منداڵانیان کردووە.
کۆمەڵە ژنیکی ناودار و شارەزای نەخۆشییەکانی ژنان و چارەسەری دەرمانی گیایی بوون بۆ هەندێک نەخۆشی. لەو ژنانه: (خاتوو زوبەیدە، پورە ڕیحان، دادە عەینای قوربانی، بەدریە کەریم، فاتە قلیان، قەتە جیهان).
چەند ژنێکی بە سەلیقە و پزیشکی میللیی گوندەکە بوون. بە فریای کاروباری لەدایکبوون کەوتوون و چارەسەری هەندێک نەخۆشی ژنانە و منداڵانیان کردووە. ئەوانیش:(زیبا عەزیز کەریم، جەواهیر سەید مەحموود، زیبا پیر مراد)بوون. چارەسەری هەندێک نەخۆشی وەک بە بۆن_کەوتن و ناوک_کەوتن و ترس دەرکردن و گریانی منداڵانیان کردووە.
١- شەمام شەریف تەوێڵەیی: هاوسەری (کوێخا حەمەحەسەنی خارگێلان) بووه. ٢- بەهیە حەمەیوسف حەمەکەریم: ساڵی ١٩٣٥ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٨٥ کۆچیدواییکردووە. ٣- پورە حەنیف: هاوسەری (خاڵۆ فەرەجی تەوێڵەیی) بووە.
ئەو ژنانەبوون، کە وەک پزیشکی میللی لە ناوچەکەدا بە فریای کاروباری لەدایکبوون کەوتوون. ئەوانیش: (سەلما کوێخا عەلی، عایشە ئەحمەد کاکە حەمە، ئامینە محەمەد، میم حوسنی،خورشید حەمەکەریم، مریەم فەتحوڵا یوسف)بوون. چارەسەری هەندێک نەخۆشی وەک بە بۆن_کەوتن و ناوک_کەوتن و ترس دەرکردن و گریانی منداڵانیان کردووە.
چەند ئافرەتێک بوون، کە وەک پزیشکی میللی لە ناوچەکەدا بە فریای کاروباری لەدایکبوون و چارەسەری هەندێک نەخۆشی ژنانە و منداڵانیان کردووە. ئەوانیش: (ڕەعنا محەمەد سەلیم، خاوەر مەحمود حەمەئەمین، فاتیمە قاسم)بوون. چارەسەری هەندێک نەخۆشی وەک بە بۆن_کەوتن و ناوک_کەوتن و ترس دەرکردن و گریانی منداڵانیان کردووە.
ناوی (خورشیدە شێخ حەمەئەمین شێخ حەسەن)ـە و بە دایکی هەڵەبجەییەکان ناسراوە. ساڵی ١٨٨٩ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی منداڵە. مامانی دایکبوونی (د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح)ی سەرۆککۆماری پێشوو بووە. دەرمانسازێکی میللیش بووە و چەند نەخۆشییەکی ژنانی چارەسەرکردووە. لە کارەساتی کیمیابارانی ١٩٨٨دا شەهیدبووە.
ناوی زوبەیدە و دانیشتووی گوندی (بیاوێڵە) بووە. لە ساڵی ١٩٧٨ کۆچیدواییکردووە. کاری مامانی بۆ ژنانی دووگیانی گوندەکە و دەوروپشتی کردووە. لە پاش ئەو، توبا قادر، کە لەسەر دەستی ئەو فێربووە، ئەو ئەرکەی گرتووەتەدەست.