بەرگی حەوتەم
کەسەکان بەپێی پیشە
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
بەرگی حەوتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
ساڵى ١٩٨٤ لە شارۆچکەی خورماڵ لەدایکبووە. بڕوانامەى بەکالۆریۆسى لە بەشی مێژوو لە زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى سێ منداڵە. ماوەی ١٦ ساڵە کارى ڕاگەیاندن دەکات. ساڵی ٢٠٠٩ بەرپرسی بەشی هونەریی تەلەفزیۆنی ژیوا بووە. لە کەناڵی ئاسمانیk٢٤ بەرنامەی دیکۆمێنتەری هەبووە و کاری بۆ کەناڵەکانى (ڕووداو، ستێرک، k٢٤ ) کردووە. لەئێستادا پەیامنێری کەناڵی (ئاڤامیدیا)یە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە.
ساڵی ١٩٨١ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. بڕوانامەی دبلۆمی بەدەستهێناوە. لە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان، دامەزراوەی وشە، سایتی سبەی، ڕۆژنامەی ڕۆژنامە، ڕادیوی گۆڕان، سەنتەری ڕاپرسی وشە، کەناڵی ئاسمانیی KNN، (ماوەیەک سەرپەرشتیاری نوسینگەی KNN بووە لە پارێزگای هەڵەبجە)، دەزگای میدیایی خەندان، کاریکردووە. ساڵی ٢٠٢٤ دەزگای خێرخوازیی نیشتمانی کوردانی دامەزراندووە و لە ئێستادا سەرۆکی دەزگاکەیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوومنداڵە.
ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی (نەوێ)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. بەشی مێژووی لە کۆلێژی پەروەردەی زانستەمرۆڤایەتییەکان لە (سەیدسادق) تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. وەک (پێشکەشکار، پەیامنێر، مۆنتێر، کامێرامان) ماوەی ١٣ ساڵە لە بواری ڕاگەیاندندا کاردەکات. ماوەى حەوت ساڵە لە کەناڵی (سپێدە) کاردەکات و بەردەوامە.
ساڵی ١٩٦٩ لە شارەدێی (تەوێڵە) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە تەوێڵە و هەڵەبجە و ئامادەیی لە سیروان خوێندووە. لەگەڵ دامەزراندنی ڕادوێی شارەزوور لە ساڵی ١٩٩٦دا وەک بێژەر و لێپرسراوی ماوەی هەورامی دەستبەکاربووە و پێنج ساڵ بەردەوامبووە. لە بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانییەکاندا وەک بێژەر ئامادەبووە. بەرهەمەکانی لە ڕۆژنامەدا بڵاوکردووەتەوە. بۆ ماوەی شەش ساڵ بەڕێوەبەری ڕادوێی شارەزوور بووە. ئەندامی لیژنەی هونەری بووە بۆ کارە هونەرییەکان لە هەورامان. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. پیشەی فەرمانبەرە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.
ساڵی ١٩٨٠ لە شاری هەڵەبجە لەدايکبووە. بە بەهجەت نساری ناسراوە. دەرچووی پەيمانگاى مەڵبەندى مامۆستايانە لە هەڵەبجە. لە ساڵی ٢٠٠٥ـەوە دەستی بەکاری ڕۆژنامەوانی کردووە. لە ڕادوێی دەنگی یەکگرتوو، تەلەفزیۆنی یەکگرتوو، کەناڵی ئاسمانیی سپێدە کاریکردووە. ساڵی ٢٠١٤ خەڵاتى باشترين وێنەگرتن و مۆنتاژی پێبەخشراوە، کە لە کورتە فلیمى (سێو)دا بەشداریکردووە. لە ئێستادا لە کەناڵی ئاسمانیی سپێدە بەردەوامە. ئەندامی لقی هەڵەبجەی سەندیکای ڕۆژنامەوانانی کوردستانە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە.
ڕاگەیاندکار و شانۆکارە. ناوی (پشتیوان فەتاح قادر)ە. ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی (گوڵپ)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. بە کاری نواندن لە شانۆدا دەستیپێکردووە و لە دەیان شانۆگەریدا وەکو ئەکتەر بەشداربووە. ساڵی ١٩٩٢ وەک پێشکەشکار دەرکەوتووە، دواتریش وەک کامێرامان، پەیامنێر کاریکردووە. ساڵى ١٩٩٩ تا ٢٠٠٠ بەڕێوەبەری ئیستگە و تەلەفزیۆنی زانکۆی سلێمانی بووە. ساڵی٢٠٠٠ و لە سەرەتای دامەزراندنی کەناڵی (کوردسات) کاریکردووە و شەش ساڵ وەک بێژەر، ئامادە و پێشکەشکاری بەرنامە، بەرپرسی بەشی پەیامنێران کاریکردووە. بەشداری چەندین خولی ڕۆژنامەوانی لە ناوەوە و دەرەوی وڵاتدا کردووە.
ناوی (جیهاد ئەحمەد حەسەن)ـە و بە (جیهاد ئەحمەد جاف) ناسراوە. ساڵی ١٩٨٧ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی ئامادەیی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. ماوەی ١٧ ساڵە لەکاری ڕاگەیاندا کاردەکات. لە تەلەفزیۆنی جەماوەر، ڕادوێی جەماوەر کاریکردووە. یەکێکە لە دامەزرێنەری سەندیکای ڕۆژنامەوانان/ لقی هەڵەبجە. چەندین کورتە فلیمی تۆمارکردووە، گرنگترینیان لەسەر تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجەیه، کە لە پەیمانگای کۆمپیوتەری هەڵەبجە پێشکەشکراوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە.
ساڵی ١٩٩٠ لە وڵاتی ئێران لەدایکبووە و قۆناغی سەرەتایی و دواناوەندی لەوێ خوێندووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی هەڵەبجە بەدەستهێناوە. لە ساڵی ٢٠١٠ـەوە لە ماڵپەری بزاڤ پرێس وەک پەیامنێر دەستی بەکاری ڕۆژنامەوانی کردووە. لە بواری ڕۆژنامەوانیدا وەک: پەیامنێر، پێشکەشکار، فۆتۆگرافەر، هەوڵساز لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن کاریکردووە، لەوانە: ئاژانسی ڕۆژنیوز، کەناڵی نەورۆز، کەناڵی ستێرک، لە کەناڵی ئاریەن تی ڤی. لە ئێستادا لە کەناڵی ئاسمانیی پەیام، ڕادوێی دەنگی ئیسلام و ڕادوێی هەمووان، بەردەوامە لە کاری ڕاگەیاندن. چەندین خەڵاتی پێبەخشراوە. لە وڵاتی بەریتانیا دەژی.
ساڵی ١٩٩٠ لە گوندی (تەپی سەفا) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتای و دواناوەندی لە شارۆچکەی سیروان و ئامادەیی لە هەڵەبجە خوێندووە. بڕوانامەی دبلۆمی لە کارگێڕی و بەکالۆرێوسی لە ژمێریاریدا بەدەستهێناوە. لە ڕۆژنامەی (داهێنان)، ڕادوێی یەکگرتوو، تیڤی یەکگرتوو، کاری ڕاگەیاندنی دەستپێکردووە. وەک ڕۆژنامەوان لە سایتی سبەی، ڕادوێی گۆڕان و پاشان وەک پەیامنێر لە کەناڵی KNN کاریکردووە و ماوەیەکیش بەرپرسی نوسینگە هەڵەبجەی کەناڵەکە و پاشان بەرپرسی پەیامنێرانی بووە. لە بواری ڕێکخراوەییدا بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هەڵەبجە بووە و لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕێکخراوە بیانییەکانیشدا کاریکردووە.
ساڵی ١٩٧١ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٩٦ەوە لە IMK TV دەستی بە کاری ڕاگەیاندن کردووە. بەڕێوبەری هەردوو کەناڵی IMK TV و IMK SPORT٢ بووە. ساڵی ٢٠١٧ وەک ستافى کارگێرى لقی هەڵەبجەی سەندیکای ڕۆژنامەوانانی کوردستان دەستبەکاربووە و لە ١ی ٧ی ٢٠٢٢ تا ١ی ١ی ٢٠٢٣ سکرتێری لقی هەڵەبجەی سەندیکای ڕۆژنامەوانانی کوردستان بووە. لە ئێستادا بەڕێوبەری هەردوو کەناڵی IMK TV و ڕادوێی دەنگی ئیسلامە لە هەڵەبجە.
ساڵی ١٩٨١ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ئامادەیی لە سلێمانی و هەڵەبجە خوێندووە. پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی هەڵەبجەى تەواوکردووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی مێژوو لە سلێمانی بەدەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. جگە لە کاری مامۆستایەتی، وەک ڕاگەیاندکار لە: ڕادوێی هەڵەبجە، ڕادوێ و تەلەفزیۆنی یەکگرتوو، کەناڵى سپێدە و بەرپرسى نوسینگەی سلێمانی کەناڵی سپێدە، ئاژانسی کوردستان بۆ دەنگوباس ئاکانیوز، ئاژانسی ئەنادۆڵ، کاریکردووە.
ناوی (دیلمان خەسرەو محەممەد ئەمین)ـە. ساڵی ١٩٨٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی ناوەندی تەواوکردووە. ساڵی ٣٠٠٤ وەک مۆنتێر لە ڕادوێی دەنگی کوردستان -هەڵەبجە کاریکردووە و پێشکەشکاری بەرنامەی ئێمە و ئێوە بووە. ئامادەکار و مۆنتێری بەرنامەکانی: شرۆڤە، ڕازی ئێواران، ژووانی ئەوینداران بووە. چەند ستۆدیۆیەکی ڕادوێیی لە هەڵەبجە دروستکردووە. ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی ئیستاتیکایە و تا ئێستا بەردەوامە. ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی لە نزیکەوە و مۆنتێر و جێبەجێکاری بەرنامەی شەوڕاز بووە. بەڕێوەبەری بەرنامەکان و ئەندامی بۆرد و ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی ئیستاتیکایە لە ڕادوێ و تەلەفزیۆنی سلێمانی. ئەزموونی ٢٠ ساڵ کاری ڕاگەیاندنی هەیە لە ڕیپۆرتاژ و مۆنتاژ و گرین سکرین.
ساڵی ١٩٨٨ لە وڵاتی ئێران لەدایکبووە. بەشى بازرگانى تەواوکردووە. لە ساڵی ٢٠٠٧ـەوە دەستى بە کاری ڕاگەیاندن کردووە و لە ڕادوێى يەکگرتوو، کەناڵی خەندان کاریکردووە و لە ئێستادا پەيامنێرى هەڵەبجەی تۆڕی میدیایی ڕووداوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى دوو منداڵە.
ناوی (سامان محەممەد حەسەن)ـە و بە (سامان بەشارەتی) ناسراوه. ساڵى ١٩٨٠ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى سێ منداڵە. قۆناغى سەرەتایى و ناوەندى لە هەڵەبجە خوێندووە. بەرپرسى نوسینگەى ڕۆژنامەى ڕۆژنامە بووە لە هەولێر. لە کەناڵەکانی: کەى ئێن ئێن، ڕووداو، کاریکردووە. دامەزرێنەرى تۆڕى میدیایی (ئێستا) بووە. لە ئێستادا لە کەناڵى زووم کاردەکات و بەرپرسى پەیوەندییەکانى کەناڵەکەیە.
ناوی(سەرچڵ یونس عبدالکريم)ـە و بە (سەرچڵ یونس) ناسراوە. ساڵی ١٩٨٤ لە گوندی (شیرەمەڕ)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووه. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی ئینگلیزی لە زانکۆی هەڵەبجە بەدەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی یەک منداڵە. لە ساڵی ٢٠٠٥دا یەکەم بابەتی نوسیوە. ساڵی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٠ ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی (دیداری تەمەن) بووە لە تەلەفزیۆنی ناوخۆیی هەڵەبجه. پەیجێکی تایبەت بە زانیارییەکانی هەیە. ساڵی ٢٠٢٣ ئەندامی کەمپینی (بەقەزاکردنی خورماڵ) بووە. لە گوندى (شیرەمەڕ) نیشتەجێیە و پیشەی مامۆستایه.
ساڵی ١٩٧٤ لەدایکبووە. بەشی ڕاگەیاندنی لە پەیمانگای تەکنیکیی لە سلێمانی تەواوکردووە. لە کەناڵی کەرکوک، دەزگای گوڵان، کەناڵی سەتەلایتی کوردستان، کەناڵی زاگرۆس کاریکردووە. ساڵی ٢٠١٣ بووەتە بەرپرسی نوسینگەی هەڵەبجەی دەزگای سەتەلایتی کوردستان و تا ئێستا بەردەوامە. بۆ ماوەی دوو خول بە دەوریی سکرتێری لقی سەندیکای ڕۆژنامەوانانی کوردستان بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە.
بە(سوهەیب شێخ ئەحمەد) ناسراوە. ساڵى ١٩٨٤ لە شارۆچکەی سیروان لەدایکبووە. قۆناغى سەرەتایى لە هەڵەبجە و ڕۆژهەڵاتى کوردستان خوێندووە. پەیمانگای مامۆستایانى لە هەڵەبجە تەواوکردووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی ڕاگەیاندن و ماستەری لە بەڕێوەبردن و میدیادا بەدەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى دوو منداڵە. لە چەندین کەناڵی ڕاگەیاندن کاریکردووه، لەوانه: تەلەفزیۆنی بزوتنەوە و ماوەیەکیش بەڕێوەبەری کەناڵەکە بووە لە سلێمانی، KNN ، پەیام، NRT. لە سەرەتای ساڵى ٢٠٢٠ـەوە میدیای (حەوت ڕۆژ)ى دامەزراندووە و تا ئێستا بەردەوامە و بەڕێوەبەری گشتیی دەزگاکەیە.
ناوی (عەبدولڕەحمان کاکەوەیس عومەر)ە. ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی (تاوێرە) لەدایکبووە، تا قۆناغی ئامادەیی لە هەڵەبجە خوێندووە. کە کیمیابارانی هەڵەبجە بووە، خوێندکاری زانکۆی موسڵ بووە و بەو هۆیەوە تەواوینەکردووە. چەندین بابەت و وتاری لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستاندا بڵاوکردووەتەوە. یەکەم سەرنوسەری ڕۆژنامەی بزوتنەوەی ئیسلامی بووە. لە: ڕادوێی دەنگی ئیسلام، ئازاری هەڵەبجە، گۆڤاری پەیڕەو، کاریکردووە. ماوەیەک بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی بووە لە هەڵەبجە. بەرپرسی ژووری هەواڵ بووە لە کەناڵی ئاسمانیی پەیام. کتێبێکی شیعری و کتێبی (خیلافەت و پاشایەتی) چاپکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. لە شاری سلێمانی دەژی.
ساڵی ١٩٨٥ لە شارۆچکەی خورماڵ لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە خورماڵ و پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی لە هەڵەبجەى تەواوکردووە. لە ساڵی ٢٠١٢ـەوە لەتەلەفزیۆنی جەماوەر کاریکردووه. لە کەناڵی (ئێن ئاڕتی، پەیام، ستێرک تیڤی و ئاریەن تیڤی کاریکردووە و لە ئێستادا دەرهێنەری بەرنامەی هەفتانەی (ئاژین)ی هەورامییە لە کەناڵى (ئاریان تیڤى) و پێشکەشکار و ئامادەکاری بەرنامەی (ژیار)ە لە هەمان کەناڵ. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى دوو منداڵە.
ساڵی ١٩٨٧ لە گوندی (هاوار) لەدایکبووە. ساڵی ٢٠٠٨ بروانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆمەڵناسی لە کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠١٥ ماجیستێری کۆمەڵناسیی ڕاگەیاندنی لەهەمان کۆلیژ بەدەستهێناوە. ئێستا قوتابی دکتۆرایە لە هەمان کۆلیژ. لە ساڵی ١٩٩٤ەوە لە ڕاگەیاندندا کاردەکات و لە ٣٠ ساڵی ڕابردوودا لە هەریەکە لە کەناڵەکانی کوردستان تیڤی و هەرێم تیڤی کاریکردوە و ئێستاش لە کەناڵی ئاسمانی کوردستان ٢٤ وەک پیشکەشکار کاردەکات. خاوەنی چەندین بروانامەی نێودەوڵەتی و ناوخۆییە لە بواری ڕاگەیاندندا، ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەوانانی کوردستانە و ئەندامی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنوسانی جیهانییە (FIJ).